𝐈𝐍 𝐆𝐎𝐃 𝐖𝐄 𝐓𝐑𝐔𝐒𝐓 🕋
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 1 month ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 3 months, 2 weeks ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
Ads : @IR_proxi_sale
Last updated 2 months, 4 weeks ago
دادگای ڕۆژی دوای بەم شێوەیە..
(فمن أبصر فلنفسه) 104 سورة الأنعام.
(من عمل صالحًا فلنفسه) 15 سورة الجاثية.
(ومن شكر فإنما يشكر لنفسه) 12 سورة لقمان
(ومن تزكى فإنما يتزكى لنفسه) 18 سورة فاطر
(ومن جاهد فإنما يجاهد لنفسه) 6 سورة العنكبوت
(فمن اهتدى فإنما يهتدي لنفسه). 92 سورة النمل.
(ومن يبخل فإنما يبخل عن نفسه) 38 سورة محمد
(فمن نكث فإنما ينكث على نفسه) 10 سورة الفتح.
(ومن يكسب إثما فإنما يكسبه على نفسه) 111 سورة النساء "
ڕزگار بوونت لە قیامەت دەکەویتە ئەستۆی خۆت بە تەنھا
کار و کردار و گفتار و پڕ کردنەوەی ڕۆژەکانت و کیتابەکەت
بیزانە براکەم عوزرت بۆ نیە بەوەی خەڵک و مەلا و کۆمەڵگا چی دەکەن، یان کەناڵەکان خەڵک گومڕا دەکەن، یان بەناو بانگەکان
گومڕا و کافر دەبن ئەمانە بیانوو نین بۆ تۆ با بزانیت
دەبێ تۆ ھەوڵی ڕزگار بوونی خۆت و دایک و باوک و خوشک و برا و منداڵەکەت بدەیت.
عوزر نین سەیری ژیانی پیغەمبەران بکەن، یەکیک باوکی کافرە، یەکیک دایکی، یەکیک کوڕەکەی و یەکیک ژنەکەی، یەکیک بنەماڵەکەی و یەکیک نەتەوەکەی.
بەڵام خۆیان وەک تاک ھەوڵیان بۆ خۆیان کار و کردەوەی زۆریان کرد و ڕزگاریان بوو.
دادگای ڕۆژی دوایی ئاشکرایە
1- بەڵگە ئاشکراکانت
﴿ونُخرِجُ لَهُ يَوْمَ القِيامَةِ كِتابا يَلقاهُ مَنْشُورًا﴾ ...
ھەموو کەس مەلەفی خۆی پی دەدریت و دیارە
2- دادگایەکە کۆنترۆڵ کراوە بە پاسەوان.
﴿وَجَاءتْ كُلُّ نَفْسٍ مَّعَهَا سَائِقٌ وَشَهِيدٌ﴾.
ھەر نەفسیک پاسەوانیکی لەگەڵ دایە.
3-زۆڵم کردن حەرامە و ناکریت.
﴿وَمَا أَنَا بِظَلَّامٍ لِّلْعَبِيدِ﴾.. ...
اللە تعالی ئەفەرمووی: زوڵم لەکەس ناکەم
4- محامی و پاریزەر نیە لەو ڕۆژە.
﴿اقْرَأْ كِتَابَكَ كَفَىٰ بِنَفْسِكَ الْيَوْمَ عَلَيْكَ حَسِيبًا﴾…
کتێبی کارەکانت بە دەستەوەیە و بیخوینەوە
5- بەرتیل و پارەدان و شتی وا نیە و ناخوات.
﴿يَوْمَ لا يَنفَعُ مَالٌ وَلا بَنُونَ﴾...
سامان و بنەماڵە و پلە پایە ناخوات.
6- تیکەڵ بوون و بیرچون و ھەڵە ناکریت.
﴿وَمَا كَانَ رَبُّكَ نَسِيًّا﴾..
اللە تعالی ھیچی لی وون نابێ
7- ئەنجامەکەت دەدریتەوە بە دەستەوە.
﴿فَأَمَّا مَنْ أُوتِيَ كِتَابَهُ بِيَمِينِهِ فَيَقُولُ هَاؤُمُ اقْرَؤُوا كِتَابِيهْ﴾...
ئەوەی بدریتە دەستی ڕاستی ئەڵین فەرموو بیخوینەوە.
8- حوکم بە غیاب نادریت ھەرگیز.
﴿وَإِنْ كُلٌّ لَمَّا جَمِيعٌ لَدَيْنَا مُحْضَرُونَ﴾...
ھەر ھەموو گیانداران ئامادە دەبن
9- کەم و کوڕی و تانە دان نیە لە بڕیار
﴿مَا يُبَدَّلُ الْقَوْلُ لَدَيَّ﴾...
بڕیارەکان ناگۆڕین
10شاھید حاڵی درۆ نیە
﴿يَوْمَ تَشْهَدُ عَلَيْهِمْ أَلْسِنَتُهُمْ وَأَيْدِيهِمْ وَأَرْجُلُهُم بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ}...
دەست و قاچ و ئەندامەکانی جەستەت شاھیدن لە سەرت
11-ھیچ مەلەفی لە بیر ناکریت
{أحْصَاهُ الله ونسُوهُۚ}…
ھەموو شتیک ئامادە و لەبیر نەکراوە
12- پیوانەیەکی دادوەر و بی کەم و کوڕ و کێشە
{وَنَضَعُ الْمَوَازِينَ الْقِسْطَ لِيَوْمِ الْقِيَامَةِ فَلَا تُظْلَمُ نَفْسٌ شَيْئًا وَإِن كَانَ مِثْقَالَ حَبَّةٍ مِّنْ خَرْدَلٍ أَتَيْنَا بِهَا وَكَفَىٰ بِنَا حَاسبين}
"ربنا آتنا فى الدنيا حسنة وفي الآخرة حسنة وقنا عذاب النار"
(أعظم الله أجر من قرأها ونقلها وجعلها في موازين حسناته).
بە قەد مسقاڵە خردەل چاکە و خراپە نوسراوە، ھەر ھەمووی کاریگەری ھەیە لەسەر ئەنجامەکە
ھەوڵبدان کاری باش زۆر بکەن بچوکیش بێت
ھەوڵبدەن تاوان مەکەن ئەگەر کەمیش بێت
اللە تعالی بمام پارێزێ لە لادان و گومڕای و ئاخیرمان خێربکات لەسەر تەوحید و ئیمانێکی پاک..
برایانم... خوشکانم...
کۆتا کاتەکانی ڕۆژی جومعەیەو کاتی دوعا گیرابوونە..
بیرتان بێت ئەم هەلە لەدەست نەدەن
فاطیمە ڕەزای الله ی لێ بێت عادەتی وا بوو:
لە ڕۆژی جومعەدا منداڵێکی خزمەتکاری هەبوو دەینارد چاودێری خۆر بکات، کاتێ دەگەڕایەوەو هەواڵی پێ دەدا بەوەی خەریکە خۆر بەرەو ئاوا بوون دەچێت دەستی دەکرد بە پاڕانەوەو دوعا کردن هەتا خۆر ئاوا دەبوو..
كَانَتِ السَّيِّدَةُ فَاطِمَّةُ - رَضِيَ اللَّهُ عَنهَا -
إِذَا كَانَ يَومُ الجُمُعَةِ، أرسَلَتْ غُلاَمًا لَهَا يَنظُرُ لَهَا الشَّمسَ، فَإِذَا أخبَرَهَا أنَّهَا تَدَلَّتْ لِلغُرُوبِ، أقبلَتْ عَلَىٰ الدُّعَاءِ إلَىٰ أنْ تَغِيب
- ابُنُ رَجَب - رحمَهُ اللَّه -
یەک سعات ماوە بۆ تاقیکردنەوەکە تا ئێستا ۱٤۰ کەس بەژداربوونە
ئاگاداری
سعات ۹ تاقیکردنەوە بڵاو دەکەینەوە ان شاءالله
ئاگاداری
بۆ تاقیکردنەوەی کتێبی (چەند وێنەیەک لە ژیانی تابیعین) یەک ڕۆژ ماوە ڕۆژی پێنج شەمە سعات ۱۰ لینکی تاقیکردنەوەکە لە کەناڵم دائەنێم تاکو سعات ۹ ی شەو مەجال هەیە وەڵام بدەنەوە دوای سعات ۹ لینکی تاقیکردنەوە دەسرمەوە...
بە ویستی الله ئامادەین بۆ دروستکردن و ئامادەکردنی:
تایب و نووسینەوە و سیمینار ڕاپۆرت و بەحس
بە نرخێکی گونجاو
بۆ پەیوەندی کردن نامە بنێرن👈 @kteb_design
12 ڕۆژ ماوە بۆ تاقیکردنەوەی
کتێبی (چەند وێنەیەک لە ژیانی تابعین)
هیوادارم کتێبەکەتان خوێندبێتەوە
ئەی نەفس سەرکز بکە، بڕۆ ژێر پێیەکانم، سەر دەرمێنە، هیچی تر نابیە باڵا!
ئەی نەفس بۆ تۆ حەسانەوە نیە، لەمەودوا خەو و خواردنە زیاد لە پێویستیەکانت لێ حەرام بێ!
ئەی نەفس جگە لە ئارامگرتن بۆ تۆ هیچی تر نییە، واز لە تەماحکاریەکانت بێنە، سەر شۆڕبکە!
ئەی نەفس لێرە بوەستە، لە شوێن خۆت زیاتر مەجولێ، دوور بکەوە لە خەونە بێ سەروبەرەکانت، چێژ ببەخشە بە نزیکبوونەوە لە گەورەکەت!
ئەی نەفس دووربە لەم دونیایە، بە گەورە و بچوکی، با بۆ دونیا پەرستان بێ، بەشی تۆی تێدا نیە!
ئەی نەفس وا ڕاستی لەبەردەمتدایە، ئەوە چیە ئەوەندە ئەولا و ئەولا دەکەی، چ کوێراییەکت بەسەردا هاتووە!
ئەی نەفس خۆت نەزر بکە بۆ سوژدەی زیاتر، لە شەوە تاریکەکان خۆت سەرقاڵ بکە بە وشە موبارەکەکان، بە وەستانی زۆر!
ئەی نەفس پەیمان و بەڵێنەکەت بهێنە دی، ئەوە چەند جارە بیشکێنێ، چەند بێ شەرم و حەیا بووی، ئەو هەموو حەزە بێ سەروبەرانەت بخە ژێر خاک، بیان نێژە!
ئەی نەفس ئەو هەموو ڕاڕایی و دوو دڵیەت لە چیە، نەمردی بەو هەموو گومانە زۆرە، وا بەردەوام ڕاستی لە بەردەمت دەدرەوشێتەوە!
ئەی نەفس ئەو ئومێدە تەزویرانە هەڵوەشێنەوە، بە خەون و ئامانجە بۆشەکان زیاتر خۆت سەرقاڵ مەکە!
ئەی نەفس تۆزێک بەزەییت بێتەوە بە ڕۆحی شەکەت و ماندوو، زۆر هیلاکت کردووە، سۆز و بەزەیی تۆ تەنها لە شەیتان دەچێ!
ئەی نەفس نەزرەکەت جێبەجێ بکە، خۆت بکە قوربانی پەیامەکان، بمرە لە پێناویان، کاتیان زیاتر پێ ببەخشە!
ئەی نەفس بە ستایشەکانی خەڵک فریو مەخۆ، تۆ دەبی لە شەرمەزاریان بمری، ڕوت نەبێ بێیتە ناو خەڵک!
ئەی نەفس گۆڕێک بە دەستی خۆت لێبدە، خۆت بخە ناو تابوتەکەی مردن، بەسە ونبە لەبەرچاوم، جوانیەکانت نەهێشت، هەموو بەهایەکی جوانت کردە پەڕۆیەکی فڕێدراو!
ئەی نەفس ئەو هەموو فەلسەفەیەت لە چییە، خەریکە نقوم دەبی لە جەهالەت و دەخنکێی لە نەزانی، ئەدەبت چەند کەم بۆتەوە!
ئەی نەفسی مەغرور، ئەو هەموو پلە و پێگە و شایستەبوونە چیە بۆ خۆت داتاشیوە، هیچ نیت، جوان نیت، لە ژێر دەست و پێیەکان با پان ببیەوە!
ئەی نەفس، ماڵئاوایی بکە، ماڵت وێران کردم، دووربکەوە لێم، هەرچی کارەساتە لە ژێر سەری تۆ تووشم هاتووە!
ئەی نەفس پەنا ببە بەر زیکرەکان، بڕۆ ناو قەڵا، هەتا شەیتان دەستی لەگەڵ تێکەڵاو نەکردی!
ئەی نەفس واز لەو هەموو یاریکردن و گاڵتەجاڕیە بێنە، شەو و ڕۆژ خەریکی کات کوشتنی، چەند زیرەکانە خۆت دەدزیەوە لە جدی بوون، لە دڵسۆزی!
ئەی نەفسی بێ هۆش، چۆن بە چێژەکانی دونیا هێندە مەست و بێ ئاگا کەوتووی، ئەی ئالودە بە دونیا دوور بکەوە لێم با پشوویەک بدەم!
ئەی نەفس ڕۆح و جەستەت چەند ماندوو و شەکەت کردووە، ماڵی هەمیشەییت چۆن کردۆتە خەرابات و وێرانت کردووە!
ئەی نەفسی نەخۆش، تۆزێک بەزەییت بەخۆت بێتەوە، چۆن لە ناو تەڵەکەی ئەو هەموو دوژمنە گیرت خواردووە، خۆت ڕزگار بکە، تا زیاتر ڕیسوا نەکراوی!
ئەی نەفس خێرا تەوبە بکە، چونکە بەم زووانە مردن سەردانت دەکات دەتبات، ونت دەکات بۆ هەمیشە!
ئەی نەفس ماتەمینی بۆ خۆت بگێڕە، ئەی سەر شێت لە پێناو چی و لەبەرچی ئاهەنگ دەگێڕی!
ئەی نەفس، کوێرایی زیاتر بێت بەسەرتەوە، ئەو هەموو ڕاستیە دەبینی، دەبیستی، چەند بێ هەستی، چەند بێ خێری!
ئەی نەفسی بێ باک، لە تێگەیشتن لە ئاستی مناڵێک زیاتر نیت، چەند کاڵفام و نەزانی، چەند بێ هەستی!
ئەی نەفس بۆ ئەوەی ببی بە پاشا، نیشتیمانت با دڵت بێت ئەو کاتەی کە پڕی دەکەی لە تەوحید، پاکی دەکەیەوە لە پیسیەکان!
ئەی نەفس هێندە خۆت جوان نیشان مەدە، تۆ هەمیشە دەبێ تۆزاوی بیت، بکەویە ژێر دەست و پێیان!
ئەی نەفسی سەرگەردان بڕۆ سوژدە، سوژدەیەکی درێژ، ئێستا نا، هەموو کاتێک، ئەمڕۆنا، هەموو ڕۆژێک!
ئەی نەفس ئەوە بۆ وا سەرشێتانە هەڵس و کەوت دەکەی هەروەک بڵێی بۆ هیچ شتێک دروست نەکراوی!
ئەی نەفس ئەوە وات لێهاتووە بە گوناه و سەرپێچیەکان شاد دەبیت و ئەو ڕۆژە لەبیر دەکەیت کە هەمووت لەسەر حیسابە و دەخرێتەوە بەرجاوت!
ئەی نەفسی بێباک، جوانتر بیر لە کاروباری خۆت بکەرەوە ڕێگای هیدایەتت لەدەست داوە و هێشتاش لات وایە هیچ ڕووینەداوە!
ئەی نەفس کە لە خەو هەڵدەستیت، بەدوای ڕزق و ڕۆزی ئارەزوەکاندا دەگەڕێیت، کە ئێواران دەگەڕێیەوە، ڕوو لە جێگای بێباکی دەکەیت، ئەوە تۆ لە کوێی، چیت بەسەر هاتووە!
ئەی نەفس پەلە بکە لە دەرفەتەکان پێش ئەوەی کۆتاییان بێت و هەوڵبدە بۆ پاسەوانیکردنی شەو و ڕۆژەکانی ژیانت!
ئەی نەفس سەیرێکی دەوروبەرت بکە زۆر کەس بە ئەنجام گەیشتن و ڕووخساری خواپەرستان درەوشایەوە، سەری سەرپێچیکارانیش کەوتە سەر زەوی!
ئەی نەفس ئەگەر بە فرمێسک نەمشۆردبای دۆستەکانت کوێریان دەکردم، ڕووخساریان زۆر زیاتر ڕەش و تاریک دەکردم!
ئەی نەفس گوڵەکان دەپوکێنەوە، دارەکان وشک دەبن، گەڵایەکان دەوەرن، درەختەکان لاواز و پیر دەبن، بەس پێم ناڵێی ئەو هەموو ئومێدەت لەسەر چی هەڵچنیوە!
فەرموون ئەمە نامیلکەکە
𝐈𝐍 𝐆𝐎𝐃 𝐖𝐄 𝐓𝐑𝐔𝐒𝐓 🕋
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 1 month ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 3 months, 2 weeks ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
Ads : @IR_proxi_sale
Last updated 2 months, 4 weeks ago