قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )
Last updated 1 year, 3 months ago
يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.
Last updated 1 year, 4 months ago
- بوت الإعلانات: ? @FEFBOT -
- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.
My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain
- @NNEEN // ?: للأعلانات المدفوعة -
Last updated 1 year, 5 months ago
عن الحسن -رحمه الله- قال: *" كانوا يقولون: من رمى أخاه بذنب قد تاب إلى الله عز وجل منه: لم يمت حتى يبتليه الله به.
لە الحسن رحمە الله دەیانگوت: هەرکەسێک براکەی بە گوناهێک تۆمەتبار بکات کە تەوبەی بۆ کردبێت بۆ الله عزو وجل،
نامرێت تا خودا پێی تاقی نەکاتەوە.
«موسوعة ابن ابي الدنيا*»
قال سفيان بن عيينة رحمه الله تعالى:
ما أنعم الله على العباد نعمة أفضل من أن عرفهم لا إله إلا الله .
سفیان بن عیینە رحمه اللە دەفەرموێت : ھیچ نیعمەتێڪ نەدراوە بە بەندەڪانی الله باشتر لەنیعمەتے تێگەشتن و زانینی«لا الە الا الله».
«حلية الأولياء ( ٢٧٧٢/٧)»
بسم الله الرحمن الرحیم
موسڵمانان ئێمە تەنها ٣٠٠ عەدەدمان لەم کتابە چاپ کردوە، کە هەر دانەی لەناو چاپخانەکەدا ٢٦ هەزاری تێچوە بەبێ مەسرفی تر کە کراوە لەپێناو چاپەکەیدا، ئەو پارەیەی کۆمان کردوەتەوە دابەشمان کردوە بەسەریدا و بڕیارمان ـدا هەر کتابی بدەین بە ٦ هەزار کەمتر لە سعری چاپەکەی کە دەکاتە ٢٠ هەزار؍
بەڵام ئەوەی مەبەستمانە لەم پۆستەدا داواکاریە لەو موسڵمانانەی کە الله لەڕزقی خۆی کەم تا زۆر پێی بەخشیون، تا لەو ماڵەی الله پێی بەخشیون ببەخشن، چونکە بەڕاستی نامەی زۆر دێت بۆمان لەلایەن ئەو خوشك و برایانەی توانایان نیە ئەم کتابە بکڕن و زۆریش حەزیان لێیەتی، جا بەپێویستم زانی هەڵمەتێکی بەخشین ڕابگەیەن بۆیان تا بێبەش نەبن لەم گەوهەرە بەنرخە، جا هەر موسڵمانێك الله توانای پێ بەخشیوە یارمەتی دەرمان بێت کەم تا زۆر ئەگەر هەزار دیناریش بێت تا بتوانین بۆ هەر موسڵمانێکی نەدار کتێبێك دابین بکەین و ببێتە پاداشتێکی نەبڕاوە لەدوای مردنیش بۆ ئەو کەسەی بەخشیویەتی پێی؍
دڵنیابن موسڵمانان بەبەخشین هەرگیز ماڵ کەم ناکات ئەوە بەڵێنی ئەو پەروەردگارەیە کە ڕزقی تۆ دەدات و دەوڵەمەندە و هەرگیز فەقیر نابێت و ڕەزیل نیە و بەخشندەیە؍
ان شاءالله موسڵمانان لەم ڕێگایانەوە دەتوانن بەخشینەکانتان بنێرن؍
بۆ ناردنی هاوکاریەکانـتان لە ڕێگەی Fast pay و FIB ، بـینێـرن بۆ ئەم ژمارەیە
0750 125 5559
وە لەڕێگەی وەحدەی کۆڕەك و ئاسیاوە بینێرن بۆ ئەم ژمارانە
- کۆڕەك: 07517849809
- ئاسیا: 07764639102
ان شاءالله ئەم بەخشینە تا مانگی 12 بەردەوام دەبێت.
٣٢ - المَروذي ئەڵێت : أبو عبدالله بۆی گێڕاینەوە لە سلیمان بن صرد رضي الله عنه وتی : رسول الله ﷺ فەرمووی : (خۆتان پاک ڕابگرن)
: لە یەکێک لە دەستنووسەکانی کتێبەکەدا لە ڕوونکردنەوەی ئەم فەرموودەدا نووسراوە : (خۆتان پاک ڕابگرن لە خواردنی حەرام، تا کاروکردەوە و گوێڕایەڵیەکانتان قبووڵ بکرێت و بەرەکەت بخرێتە ناو کار و کردەوەکانتانەوە) .
٣٣ - المَروذي ئەڵێت : گوێبیستی أبو صالح المشکان بووم وتی : جعفر بن أبي خالد وتی : سەلامی من بە بشر بن الحارث بگەیەنە .
بشر پێی وتم : (پێی بڵێ : قەڵەویت، خۆت لاواز بکە) واتە : لە تاوان .
ـــــــــــــ
: جعفر بن أبي خالد یەکێک بووە لەوانەی کە لە حکومەتی ئەو سەردەمەدا پۆستی هەبووە .
٣٤ - المَروذي ئەڵێت : وتم بە أبو عبدالله : لێتەوە بیگێڕمەوە؟ جا مۆڵەتی پێدام .
أسباط وتی : العلاء بن المسیب بۆی گێڕاینەوە لە عمرو بن مرة لە مجاهد وتی : (الله تبارک وتعالی وەحی کرد داود علیه السلام : (تەقوات هەبێت و بترسە، با الله لەسەر تاوانێک نەتگرێت بەو هۆیەوە هەرگیز تەماشات نەکاتەوە و کاتێک گەیشتیتەوە پێی بەڵگەت پێ نەبێت) .
٣٥ - المَروذي ئەڵێت : . . . وتی گوێبیستی عمر بن ذر بووم وتی : (ئەی بەندەکانی الله، فریو مەخۆن و مەخەڵەتێن بە ئارامگری الله تعالی لەسەرتان، وە ئاگاداری تووڕەبوونەکەی بن، چونکە ئەو تبارک وتعالی لە کتێبەکەیدا فەرموویەتی : | فَلَمَّاۤ ءَاسَفُونَا ٱنتَقَمۡنَا مِنۡهُمۡ فَأَغۡرَقۡنَـٰهُمۡ أَجۡمَعِینَ | (الزُّخۡرُف : ٥٥) .
٣٦ - المَروذي ئەڵێت : گوێبیستی أبو عبدالله بووم وتی : (محمد بن عبدالله بن إدریس پێشنوێژی بۆ ئەکردین، دەستبەسەر بوو، پێشنوێژی ئەکرد و ئەڕۆشتەوە ژوور - واتە بۆ ئەو شوێنەی کە لێی دەستبەسەر کرابوو -
من پێم وت : ڕێگە ئەدەم بە عبدالله بن إدریس .
جا کوڕەکەی پێی وت : (یان من هەڵئەبژێریت، یان ئەو پارەیە) .
جا عبدالله پارەکەی ڕەت کردەوە .
ئەوەی کە ڕوویدا بریتیبوو لەوەی پارەیەکی بۆ نێردرابوو تا بیبەخشێتەوە، بەڵام ڕەتی کردەوە و قبووڵی نەکرد) .
ـــــــــــــ
: پێئەچێت عبدالله بن إدریس الأودي (١٩٢ هـ) ئەو پارەیەی لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە یان کەسێکی خراپەوە بۆ هاتبێت بۆیە کوڕەکەی ئاوا دەربارەی توند بووە .
- أبو حاتِم الرازي دەربارەی عبدالله بن إدریس الأودي ئەڵێت : (بەڵگەیە، پێشەوایەکە لە پێشەوای موسوڵمانان) .
- إبن عَرَفَة ئەڵێت : (لە کوفە کەسم نەبینیوە لە ئەو باشتر بێت) .
- وە دەربارەی وتراوە : (لە کوفە هیچ کەسێکی لێ نەبوو خواپەرستتر بێت لە عبدالله بن إدریس) .
- حسین العَنقَزي ئەڵێت : کاتێک عبدالله بن إدریس گەیشتە سەرەمەرگ کچەکەی گریا، پێی وت : (مەگری کچی خۆم، لەم ماڵەدا چوار هەزار جار قورئانم خەتم کردووە) .
- إبن عمار الموصلي وتی : (إبن إدریس لە بەندە صالح ـەکانی الله بوو، لە خاوەن زوهدەکان بوو، کوڕەکەی لەخۆی خواپەرستتر بوو، وە لە کوفە هیچ کەسێکم نەبینی باشتر بێت لە عبدالله بن إدریس) .
٣٧ - المَروذي ئەڵێت : گوێبیستی أبو عبدالله بووم وتی : (محمد لە عبدالله بن إدریس ـی باوکی باشتر بوو) .
٣٨ - المَروذي ئەڵێت : گوێبیستی عبدالوهاب بن الوراق بووم وتی : لە حەج هاتەوە - واتە محمد بن عبدالله بن إدریس - وە هاوەڵانی فەرموودە لەلای باوکی بوون .
پێیان وت - واتە بە عبدالله - : یان فەرموودەمان بۆ ئەگێڕیتەوە یان لەلای محمد شکایەتت لێ ئەکەین .
وتی : (بۆتان ئەگێڕمەوە، لای ئەو شکاتم لێ مەکەن) .
٣٩ - المَروذي ئەڵێت : گوێبیستی أبو عبدالله بووم وتی : (بینیم لە طَرَسوس خۆیان ئەپاراست لە گامێشەکان، وە المَصِل و هیچ شتێکی ترییان نە ئەکڕی) .
(المَصِل) بەرهەمێکی شیریە .
پێشەوا بە هەموو کەسێكی نەدەووتت (ٲصحاب الحدیث) هەرچەندە فەرموودەی بنوسیایە، بەڵکو تەماشای کردەوەکان و ڕادەی شوێنکەوتنی کەسەکە بۆ فەرموودەکانی رسول اللە ـ صلی اللە علیە وسلم ـ دەکرد. ابو القاسم منیع دەڵێت : ویستم بڕۆم بۆ لای سوید بن سعید بە مەبەستی وەرگرتنی…
٥٧ - حَدَّثَنَا أَبُو حَاتِمٍ قَالَ: حَدَّثَنَا ابْنُ صَخْرٍ، عَنْ مُعْتَمِرٍ، عَنْ شَبِيبِ بْنِ عَبْدِ الْمَلِكِ، قَالَ: سَمِعْتُ مُقَاتِلَ بْنَ حَيَّانَ، يَقُولُ فِي قَوْلِ اللَّهِ تَبَارَكَ وَتَعَالَى: {سِيمَاهُمْ فِي وُجُوهِهِمْ مِنْ أَثَرِ السُّجُودِ} [الفتح: ٢٩] ، قَالَ: " بَيَاضٌ فِي وُجُوهِهِمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ
شبیب بن عبد الملك دەلێت : گوێم لە مقاتل بن حیان بوو دەربارەی ئایەتی الله تعالی : {سِيمَاهُمْ فِي وُجُوهِهِمْ مِنْ أَثَرِ السُّجُودِ} [الفتح: ٢٩] فەرمووی: لە ڕۆژی قیامەتدا سپیایی لەسەر ڕووخساریان دەردەکەوێ.
«الزهد لأبي حاتم»
١٩٩ - أَخْبَرَنَا كَامِلُ بْنُ طَلْحَةَ، أَخْبَرَنَا مُبَارَكٌ، عَنِ الْحَسَنِ، عَنْ أَنَسٍ أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ لِعُمَرَ: «أَلَا تَرْضَى أَنْ يَكُونَ لَهُمُ الدُّنْيَا وَلَنَا الْآخِرَةُ؟»
انس رضي الله عنە دەفەرموێ : رسول الله ﷺ بە عومەری فەرموو: ئایا تۆ ڕازی نیت کە ئەوان دونیایان هەیە و ئێمەش قیامەتمان هەیە؟
«الزهد لابن أبي عاصم»
٤٨ - نا مَرْوَانُ بْنُ مُعَاوِيَةَ، قَالَ: أنا أَبُو الْفَيْضِ، قَالَ: سَمِعْتُ الشَّعْبِيَّ، يَقُولُ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «عَلَى جَهَنَّمَ جِسْرٌ يَمُرُّ بِهِ الرَّجُلُ أَسْرَعَ مِنَ الْبَرْقِ، وَمِنَ الرِّيحِ، وَمِنَ الطَّيْرِ»
رسول الله صلی الله علیە وسلم فەرمووی: بەسەر دۆزەخدا پردێک هەیە کە پیاو خێراتر لە ڕەشەبا و خێراتر لە با و خێراتر لە باڵندە پێیدا تێدەپەڕێت.
«الزهد لأسد بن موسی»
=
- إبن تیمیة لە ڕەددانەوەی الرازي ـدا لەبەر تەحریفکردنی ئەم فەرموودەیە ئەڵێت : (لە نێوان سەلەف ـی سێ سەدەکەدا هیچ ڕاجیاوازیەک نەبووە لەوەی جێناوەکە ئەگەڕێتەوە بۆ الله، چونکە بە بەربڵاوی هاتووە لە کۆمەڵە هاوەڵێکەوە رضي الله عنهم بە چەند ڕێگایەک، وە سیاقی فەرموودەکانیش هەموویان ئاماژە ئەدەن بەوە) .
? بیان تلبیس الجهمیة
وتەی إبن تیمیة (جێناوەکە ئەگەڕێتەوە بۆ الله) مەبەستی لە جێناوی هائـ ـی کۆتایی وشەی (صورته) ـیە .
لەبەرامبەردا ئەشعەریە جەهمیە گڵاوەکان سەلەف و ئەهلی سوننە بە کافر ناو ئەبەن لەبەر ئەوەی جێناوەکەیان گەڕاندووەتەوە بۆ الله عز وجل .
- القرطبي لە (المفهم : ٥٩٧/٦) ئەڵێت : (موشەبیهەکان جێناوەکەیان گەڕاندەوە بۆ الله . . . ئێمەش جەهلەکەیانمان ڕوون کردەوە، وە کۆڵیمانەوە لە کوفرەکەیان) .
ئیمام إسحاق بن راهویه فەرموودەیە (الله ئادەمی دروست کردووە لەسەر وێنەی الرحمن) بە صحیح ـێکی مرفوع دائەنێت، واتە هەم لە رسول الله ـەوە ﷺ هاتووە هەم صحیح ـیشە .
وە ئیمام أحمد ئەڵێت کە سفیان وەستاندوویەتی لەسەر إبن عمر رضي الله عنهما، واتە وتەی ئەو هاوەڵە بەڕێزەیە رضي الله عنهم .
جا لە هەردوو حاڵەتەکەدا ئەمە ڕەددی جەهمیە جەهەننەمیەکانە، چونکە ئەگەر بڵێین فەرموودەی (الله ئادەمی دروست کردووە لەسەر وێنەی الرحمن) صحیح و مرفوع ـە ئەوە جەهمیەکان موخالەفەی صەریحی فەرموودەی رسول الله ـیان ﷺ کردووە کە ڕوونکەرەوەی ئەم فەرموودەیەی ترە (الله ئادەمی دروست کردووە لەسەر وێنەی خۆی) .
واتە ڕوونی ئەکاتەوە کە (لەسەر وێنەی خۆی) واتە (لەسەر وێنەی الرحمن)، ئەمەش تەواوی تەحریفاتی جەهمیەکان پووچەڵ ئەکاتەوە .
وە ئەگەر بڵێین فەرموودەکە موقوف ـە و وتەی عبدالله بن عمر ـە رضي الله عنهم، ئەوە تێگەیشتنی ئەو هاوەڵە بەڕێزەیە بۆ (لەسەر وێنەی خۆی) ـی فەرموودەکەی دیکە .
?#السنة_للخلال (١٠٧)
قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )
Last updated 1 year, 3 months ago
يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.
Last updated 1 year, 4 months ago
- بوت الإعلانات: ? @FEFBOT -
- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.
My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain
- @NNEEN // ?: للأعلانات المدفوعة -
Last updated 1 year, 5 months ago