فێرگەی زمانی عەرەبی

Description
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 1 month, 1 week ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 9 months, 3 weeks ago

1 month ago

#ئێستا_زمانی_عەرەبی_فێربە_و_قسەی_پێبکە**:
مژدە مژدە مژدە
فێرگەی زمانی عەرەبی خولی: (فێرکردنی زمانی عەرەبی بۆ قسەکەرانی زمانی تر – تعلیم اللغة العربية للناطقين بغيرها) دەکاتەوە:
لە خولەکەدا پرۆگرامی (سلسلة العربية بين يديك) کە لەلایەن دەزگای (العربیة للجميع) دەرچووە دەخوێندرێت، کە پرۆگرامێکی زۆر تۆکمە و بەهێزە،  ئەم پرۆگرامە لە سەدان زانکۆ و پەیمانگا و قوتابخانە و ئەکادیمیا و ناوەندی خوێندن لە هەموو جیهاندا مەنهەجە و دەخوێندرێت.
لە خولی ئەم جارەدا بەرگی یەکەم و دووەم لەو پرۆگرامە بەنرخە دەخوێندرێت کە بۆ ئاستی سەرەتایە.
وانەکان بە پەخشی ڕاستەوخۆن و مامۆستا ڕاستەوخۆ لەگەڵ فێرخوازاندا گفتوگۆدەکات و پرسیارەکانیان وەڵام دەداتەوە و ڕاهێنانی زۆریان پێدەکات.
وە هەوڵیش دەدرێت وانەکان (ڕیکۆردـ تۆمار) بکرێت بۆ ئەوەی فێرخوازان دواتر بتوانن گوێی لێبگرنەوە و سوودی لێببینن.

جگە لەو پرۆگرامە چەندین چالاکی و ئەرکی تر بە فێرخوازان دەدرێت کە پرۆسەی فێربوونی زمان زۆر خێراتر و سەرکەوتوو تر دەکات، لەوانە:
١-بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد بەشێوەیەکی فراوان.
٢-ڕاهێنان لەسەر ئەنیمەیش (فلیم کارتۆن).
٣-ڕاهێنان لەسەر چیرۆک.
٤-خوێندنەوەی کتێبی دەرەکی.
٥-چەندین ڤیدۆی فێرکاری.
٦-بەکارهێنانی قاموسی تایبەت (معجم العربیة بين يديك).
٦-تاقیکردنەوەی جۆراوجۆر.
٧-ڕاهێنان لەسەر ڕێگەی وانەوتنەوە. (بۆ ئەوەی فێرخوازان لە داهاتوودا بتوانن پرۆگرامەکە بڵێنەوە و ببن بە مامۆستا لە بوارەکەدا).

مامۆستای خولەکە:
مامۆستا سەردار جبار محي الدین.
سيڤی مامۆستا:
١-بڕوانامەی بە کالۆریۆسی لە زانکۆی سلێمانی لە بواری (الفقه وأصوله) بەدەستهێناوە.
٢-ماوەیەک لە کۆلێژی شەریعە لە (زانکۆی ئیسلامی) لە شاری مەدینەی منەوەرە خوێندوویەتی.
٣-بڕوانامەی ماستەری لە زانکۆی (الملک سعود) لە شاری ڕیازی پایتەختی سعودیە لە بواری (الفقه وأصوله) بەدەست هێناوە.
٤-لە ئێستادا قوتابی دکتۆرایە لە زانکۆی (الملک سعود) لە بواری: (الفقه وأصوله).
٥-ئیجازەی مەلایەتی لە لای چەند زانایەکی کوردستان بەدەست هێناوە.
٦-مامۆستایە لە زانکۆی گەرمیان.
٧-ئەزموونی (١٤) ساڵی وتنەوەی زانستەکانی زمانی عەرەبی و زانستە شەرعییەکانی هەیە.
٨-بەشداری لەچەندین خول و ڕاهێنانی نێودەوڵەتی کردووە لە دەروەی وڵات کە بۆ مامۆستایانی زمانی عەرەبی ڕێکخراوە.
٩-لەلایەن دەزگاکانی (العربیة للجميع) و (جمعية اللغة العربية للناطقين بغيرها) بڕوانامەی پێدراوە.
10-بەشداری لە چەندین نەدوەدا کردووە سەبارەت بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد بۆ خزمەتکردنی زمانی عەرەبی.

بەرواری دەستپێکردنی:
خولەکە لە بەرواری (١٥-٢-٢٠٢٥) دەستپێدەکات إن شاء الله تعالى.
لە هەفتەیەکدا سێ ڕۆژ دەخوێندرێت.
تێبینی: خوێندن بۆ هەردوو ڕەگەزە، وە
خوشکان و برایان بەجیا دەخوێنن.

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر خولەکە و زانینی نرخی بەشداریکردن لە خولەکە، نامە بنێرن بۆ ئەم واتس ئاپ و تیلیگرامە:
تیلیگرام: http://t.me/hagba2025 واتس ئاپ: https://wa.me/qr/2LG6YACIT7PLO1 تێبینی: خولەکە بێبەرامبەر نییە.
(تێبینی: ڕێژەیەکی دیاریکراو لە فێرخوازان وەردەگیرێن لە خولەکەدا، بۆ ئەوەی دەرفەت بڕەخسێت بۆ بەشداربوانی خولەکە کە لە ڕاهێنانەکاندا بەشداری بکەن و بەباشی فێری زمانی عەرەبی ببن).
هەر ئێستا بەشداری بکە و خۆت فێری زمانی عەرەبی بکە.
(پشتیوان بەخوای گەورە بەشداربوانی خولەکانی فێرگەی زمانی عەرەبی بەباشی فێری زمانی عەرەبی دەبن بە مەرجێک بەباشی بخوێنن و کاتی باشی بۆ تەرخان بکەن).
ستافی فێرگەی زمانی عەرەبی:https://t.me/fergayzmanearabehttps://chat.whatsapp.com/CsFa7HmHwsW3dA3Kn5xbqR (تۆش لای خۆت بڵاوی بکەرەوە، والدال على الخير كفاعله)**

1 month ago
فێرگەی زمانی عەرەبی
1 month, 1 week ago
[**#فێرگەی\_زمانی\_عەرەبی**](?q=%23%D9%81%DB%8E%D8%B1%DA%AF%DB%95%DB%8C_%D8%B2%D9%85%D8%A7%D9%86%DB%8C_%D8%B9%DB%95%D8%B1%DB%95%D8%A8%DB%8C) **مژدە مژدە مژدە

#فێرگەی_زمانی_عەرەبی **مژدە مژدە مژدە
سوپاس بۆ خوای گەورە  بەهێزترین فێرگە، تایبەت بە فێربوونی زمانی عەرەبی بەناوی (فێرگەی زمانی عەرەبی) کرایەوە.
ئەم فێرگەیە گەورەترین و بەهێزترین ناوەندی فێربوونی زمانی عەرەبی دەبێت لە کوردستاندا إن شاء الله تعالى.
ئەم فێرگەیە پشتیوان بەخوای گەورە هەموو ڕێگە تەقلیدیەکان تێدەپەڕێنێت و بە تازەترین و بەهێزترین و پێشکەوتووترین بەرنامە خوولەکانی دەکاتەوە و بەگەرەنتی بەشداربوانی خوولەکانی (بەمەرجی بەردەوام بوون و هەوڵدان):
1-فێری زمانی عەرەبی دەبن.
2-بەجوانی لە زمانی عەرەبی تێدەگەن، توانای تێگەیشتنیان زۆر باش دەبێت بۆ ئەو بابەتانەی دەیبیستن و دەیخوێننەوە.
3-دەتوانن بەباشی زمانی عەرەبی بەکاربهێنن لە گفتوگۆکردن و نووسیندا.

بەکورتی: لەم فێرگەیەدا گرنگی بەم بابەتانە دەدرێت:
-حیوار و گفتوگۆکردن.
١-نووسین و ئیملاء.
٢-خوێندنەوە.
٣-قسەکردن.
٤-گوێگردن و تێگەشتن لە زمانی عەرەبی.
٥-ڕێزمانی زمانی عەرەبی.
٦-تعبیر و دەربڕین و نووسینی بابەت.

ڕێگاکانی خوێندن لەم فێرگەیەدا:
١-هەڵبژاردنی بەهێزترین پرۆگرام بۆ فێرکردنی زمانی عەرەبی (سلسلة العربية بين يديك).
٢-خوێندنی وانەکان بە پەخشی ڕاستەوخۆ.
٣-پەیوەندی بەردەوام لەگەڵ فێرخوازان و وەڵامدانەوەی پرسیارەکانیان.
٤-بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد Ai بەشێوەیەکی فراوان بۆ بەرەو پێشبردنی توانای فێرخوازان.
٥-دانانی چەندین ڤیدۆی فێرکاری.
٦-ڕاهێنان لەسەر چیرۆک و ئەنیمەیشن.
٧-ڕاهێنان لەسەر ڕێگەی وانەوتنەوەی زمانی عەرەبی.
(تێبینی: لە خوولەکانی ئەم فێرگەیە زمانی کوردی بەکارناهێنرێت و فێرخواز لەیەکەم ڕۆژی بەژداریکردنیەوە لەسەر قسەکردن بە زمانی عەرەبی ڕادەهێنرێت).

تێبینییەکی گرنگ:
ئەو بەشداربوانەی چەند خوولێک دەبڕن بڕوانامەیان پێدەدرێت و هەلی بەشداریکردنیان لە خوولی نێودەوڵەتی ڕاهێنانی مامۆستایانی زمانی عەرەبی بۆ دەڕەخسێنرێت إن شاء الله تعالى.

خوێندن لە خوولەکانی ئەم فێرگەیە بۆ ئەم کەسانە گرنگە:
١-فێرخوازانی زانستی شەرعی.
٢-مامۆستایانی زمانی عەرەبی و زانستە شەرعییەکان لە ناوەندەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا.
٣-قوتابیانی بەشی زانستە ئیسلامیەکان و بەشی زمانی عەرەبی و کۆلێژی یاسا و هەر بەشێکی تر کە زمانی عەرەبی بەکاربهێنن لە خوێندندا.
٤-مامۆستایانی ئاینی و یاساناس و پارێزەران.
٥-هەر بەڕێزێک خوازیاری فێربوونی زمانی عەرەبی بێت بۆ هەر مەبەستێکی تر.

فێرگەی زمانی عەرەبی لە تیلیگرام:https://t.me/fergayzmanearabe فێرگەی زمانی عەرەبی لە واتسئاپ:https://chat.whatsapp.com/CsFa7HmHwsW3dA3Kn5xbqR فێرگەی زمانی عەرەبی لە فەیسبوک:https://www.facebook.com/share/15viu5FCFV/ (تکایە هەمووتان ئەم بڵاوکراوەیە لای خۆتان بڵاوبکەنەوە، والدال على الخير كفاعله).**

1 month, 1 week ago
فێرگەی زمانی عەرەبی
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 1 month, 1 week ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 9 months, 3 weeks ago