وَٱلسَّـٰبِقُونَ ٱلسَّـٰبِقُونَ

Description
{ وَأَمَّا مَنۡ خَافَ مَقَامَ رَبِّهِۦ وَنَهَى ٱلنَّفۡسَ عَنِ ٱلۡهَوَىٰ }
{ فَإِنَّ ٱلۡجَنَّةَ هِیَ ٱلۡمَأۡوَىٰ }

@NOORal3AIN_Bot
We recommend to visit

?? ??? ?? ????? ?

We comply with Telegram's guidelines:

- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community

Join us for market updates, airdrops, and crypto education!

Last updated 9 months ago

[ We are not the first, we try to be the best ]

Last updated 11 months, 2 weeks ago

FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM

ads : @IR_proxi_sale

Last updated 7 months, 2 weeks ago

7 months, 1 week ago

?خزمەتکردنی خوشک و براکانــــم? گەردەنم ئازاکەن جاروبار کاتی پۆست کردنم نیە، جا لەبەر میوان بێ یان ئیش و کار یان ماڵ و منداڵ یان بێتاقەتی خۆم یان هەر هۆکارێکی تر. بڕوا بکەن هیچ حەزم بە بەڕێوەبردنی کەناڵ نیە لەبەر خاتری کاروباری مسوڵمانانیش نەبوایە زۆر زەحمەت…

7 months, 1 week ago

?خزمەتکردنی خوشک و براکانــــم?

گەردەنم ئازاکەن جاروبار کاتی پۆست کردنم نیە، جا لەبەر میوان بێ یان ئیش و کار یان ماڵ و منداڵ یان بێتاقەتی خۆم یان هەر هۆکارێکی تر. بڕوا بکەن هیچ حەزم بە بەڕێوەبردنی کەناڵ نیە لەبەر خاتری کاروباری مسوڵمانانیش نەبوایە زۆر زەحمەت بوو جارێکی تر لە ژیانم دا کەناڵی گشتی بەڕێوە ببەمەوە.

زۆرێکتان لە کەناڵی پێشترم بوونە کە پۆستەکانی ئەوکات زۆر جیاوازتر و گەرم و گوڕتر بوون لەوەی ئێستا، چونکە سەدا ٨٠ ی پۆستەکانی کەناڵ بە دڵە خۆم نیە، وە زۆر بە ئاگاداریەوە پۆستەکان دەکەم هەوڵ دەدەم کەمترین کەس دڵی لێم بهێشێت و عەقیدەم بزانێت، ئەوەش هەر لەبەر خاتری مسوڵمانانە،

چونکە پڕۆژەیەکی خێریم داناوە بۆ ئەو گەنجە موەحیدانەی توانای ژنهێنانیان نیە، جا دەمەوێت بە هەموو شێوەیەک کار ئاسانیان بۆ بکەم

بڕوا بکەن برا هەیە لە غەمان دەگریێت نازانی چی بکات لەملاوە خۆی پارەی نیە ماڵێش یارمەتی نادەن کەسیش نیە هاوکاری بکات، لەملاوەش زینا زۆر ئاسان کراوە، پێم ناڵێن چی بکات ؟

برا هەیە ژن هێنانی هەندە لەسەر قورس بووە وەکوو خەون و خەیاڵی لێ هاتووە لەلای

برا هەیە تەمەنی گەنجی وا بەڕێ دەکات لەبەر نەبوونی ناتوانی ژن بهێنێت

بۆیە ماوەیەکە زۆرینەی کات و ئیش و کارم بۆتە یارمەتی و کۆکردنەوەی پارە بۆ ئەو برایانە•

لە ئێستادا دوو گەنجی زۆر نەبوونم لە ژێر دەستە تا پێنج مانگی تر دەبێ ژن بۆ هەردووکیان بهێنم، پاشان بۆ زۆرێکی تر

وە هیچ دەست خۆشی و پاداشتێکیشم لەوان ناوێ بەڵکوو مانگێک پێش ئێستا ٣ ملیۆنم برد بۆ گەنجێکی کەرکووک بۆ ژن هێنان هەر ناشی ناسم چجای منەتی لەسەر بکەین، تەنها داوام وایە الله ئیخلاصم پێ ببەخشێت و بمپارێزێت لە خواردنی پارەی حەڕام، وە ئەو برایانەش کە کاریان بۆ دەکەین دوعای عاقیبەت خێریمان بۆ بکەن کە الله بمان پارێزێت لە گۆڕان و دۆڕان•

یارمەتی ئەو مسوڵمانانەم زۆر پێ خۆشە و چێژی لێوەردەگرم چونکە گەر بۆ الله بێت بەدڵنیاییەوە سوودی دەبێ بۆ دونیا و قیامەتم??????

قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ { مَنْ نَفَّسَ عَنْ مُؤْمِنٍ كُرْبَةً مِنْ كُرَبِ الدُّنْيَا نَفَّسَ اللَّهُ عَنْهُ كُرْبَةً مِنْ كُرَبِ يَوْمِ الْقِيَامَةِ } رواه مسلم

واتاکەی: پێغەمبەر گیانم ﷺ فەرموویەتی { هەر کەسێک خەم و ناخۆشیەک لاببات لەسەر بڕوادارێک لە دونیا، الله خەم و ناخۆشی لەسەر لادەدات لە قیامەت دا }

{ وَمَنْ يَسَّرَ عَلَى مُعْسِرٍ يَسَّرَ اللَّهُ عَلَيْهِ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ }

واتاکەی: وە هەر کەسێک کار ئاسانیەک بکات بۆ بارگرانێک الله کاری دونیا و قیامەتی لەسەر ئاسان دەکات.

{ وَاللَّهُ فِي عَوْنِ الْعَبْدِ مَا كَانَ الْعَبْدُ فِي عَوْنِ أَخِيهِ }

واتاکەی: وە الله لە یارمەتی ئەو بەندەیە دایە بەدرێژایی ئەو ماوەیەی ئەو بەندەیە لە یارمەتی براکەی دایە.

قَالَ الحَسَنُ البَصْرِيُّ رَحِمَهُ الله { لَأَنْ أَقْضِيَ حَاجَةَ أَخٍ لِي مُسْلِمٍ أَحَبُّ إِلَيَّ مِنِ اعْتِكَافِ سَنَةٍ } الزهد لابن المبارك

واتاکەی { ئەگەر پێداویستی برایەکی مسوڵمان جێبەجێ بکەم خۆشترە لەلام لە ئیعتیکافی ساڵێک }

? جا براکانم ئەو پڕۆژەیە مانگانەیە و کۆمەڵێک لەو برایانەش لەم کەناڵە دانە کە مانگانە ٢٥ هەزارم بۆ دێنن یان بۆمی دەنێرن لە ڕێگای فاست پەی یان ئێف ئای بی، ئێوەی بەڕێزیش گەر دەتوانن چ بەخۆتان یارمەتی بنێرن چ بەخزم و کەستان وت بۆ یارمەتیەکە•

خۆی مانگانە ٢٥ هەزار دینارە جا ئەوەی نیەتی دەتوانی کەمتر بنێرێت ئەوەی هەشیەتی چەند زۆرتر بێ بێگومان چاکترە بۆ قیامەتی گەر ئیخلاصی هەبێت•

دەتوانن لەڕێگای ئەم ژمارەوە یارمەتی بنێرن بۆ کار ئاسانی ئەو گەنجە موەحید و داوێن پاکانە

07511108910

ئەم ژمارەیە هەم فاست پەی هەم ئێف ئای بی لەسەرە، هەردووکیشیان وێنەی کەناڵەکەی لەسەرە ( ئەم وێنە سەوزەی کە نوسراوە الله )

⚫️والله شورەییە بۆ کەسێک توانای هەبێت و یارمەتی ئەو گەنجە پاکانە نەدات، گەنجانێک لەم سەردەمی پڕ فەسادیە داوێنی خۆیان لە حەڕام پاراستووە بۆ ڕێگا حەلالەکەیان بۆ ئاسان نەکەین ؟ خێرێکی زۆر گەورەیە گەر بیری لێ بکەنەوە

بە هۆی یارمەتی جەنابت خوشک و برایەکی موەحید بەیەک دەگەن، ماڵە مسوڵمانێکی تر زیاد دەبێت، لە هەرکاتێک دڵیان خۆش بێت خێرت پێ دەگات، گەر مناڵی صاڵحیان لێ پەیدا بوو تۆ هۆکاری. ........ زۆر شتی تریش

قالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ

{ إِتَّقُوا النَّارَ وَلَوْ بِشِقِّ تَمْرَةٍ } متفق علیە

واتاى فەرموودەكه: پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی { خۆتان له ئاگرى دۆزەخ بپارێزن ئەگەر به بەخشينی نيوه خورمايەكيش بێت }

بَاْرَكَ‌ اللّٰهُ ‌فِیكم

7 months, 1 week ago

هەر دەمێڪ بێـتاقەت بوویت و دۆخت
باش نـەبوو ئەوە بـزانە نیعمەتێڪ هەیە
شـوڪرانەت نــەڪردووە ، یـان هەڵە
و تاوانێڪت ئەنجامداوە . .

"ئیبن جەوزی"

7 months, 1 week ago

قَالَ رَجُلٌ لِابْنِ المُبَارَك: أَوْصِنِي، قَالَ:  إِعْرِفْ قَدْرَكَ } الجرح والتعديل لابن أبي حاتم

( پیاوێک بە عبداللەی کوڕی موبارەکی وت: ئامۆژگاریم بکە، عبداللەی کوڕی موبارەک فەرمووی: قەدری خۆت بزانە )

بەڕاستی ئامۆژگاریەکی زۆر کورت و پوخت و جوان بوو، زۆر گرنگە مرۆڤ قەدری خۆی بزانێت...!

7 months, 1 week ago
7 months, 1 week ago
7 months, 1 week ago

ئەڵێــــم…!!
بیهێنە بەرچاوت بچیتە بەهەشتەوە اللە سبحان وتعالی پێت بفەرمووێت ئەی بەندەکەم کەسێکم لایە چاوروانی تۆبوو

7 months, 1 week ago

السلام علیکم ورحمە الله وبرکاتە//

بەڕێزان پێشتر ڕێکلامم لۆ هەندەک کەس کردبوو کەوا نەمزانی بوو لە کەناڵەکەیان پۆستی مەلایانی مەدخەلیان کردیە کە بە هیچ شێوەک خۆم ڕازی نیم ڕێکلامیان لەبۆ بکەم بەڵام سبحان الله دیارە پۆستەکانم بەجوانی سەیر نەکردبوو هیوادارم کەس داخلی کەناڵەکەیان نەبووبێ و ببنە سەبەبی گومڕابوونی زۆر پەشیمانم کە بێئاگایانە ڕێکلامم لەبۆیان کردیە
گەردەنم ئازاد بکەن...!

7 months, 1 week ago

پرسیاری زۆرمان بۆ هاتووە دەربارەی نیقاب ، ئایە نیقاب واجبە ⁉️
ئایە نیقاب مەرجە بۆ باڵاپۆشی ⁉️

وەڵام / الحمدلله
ئەوەی گرینگە خوشكان بیزانن ڕەحمەتی خوایان لێبی حیجاب و نیقاب یەكێكە لە گەورەترین نیشانەی تەقوا و شەرمی ئافرەت لە بەرامبەر خوا سبحانە وتعالی وە یەكێكە لە جیهادە گەورەكانی ئافرەت بۆ ئەم سەردەمە كە لە بەرامبەر دوژمانی خوا سبحانە وتعالی بیكات وە هۆی هەڵوەشانەوەی چەندین فێڵی شەیتانییە لەم بەرنامەی ئەوان دەیكەن ئەم ئافرەتە ئیماندارە دەتوانی هەڵیوەشێنیتەوە.

پرسیارەكەی كە ئایە نیقاب مەرجە بۆ باڵاپۆشی یان نا ؟!

- حیجاب : بەمە دەوترێ كە لاشەی ئافرەت هەمووی دائەپۆشێت .

-ٖ نیقاب : ئەوەیە كەوا دەم و چاوی ئافرەتەكە داێەپۆشێت .

وە لەم سەردەمەش ئەوەی كە لە تەقوا و ئیحسان نزیكە ئەوەی كەوا لەگەڵ ئایەتەكەی خوای گەورە دەگونجێ و لەگەڵ ئەخڵاقی ئافرەتی سەحابە و تابعین و هەموو ئافرەتێكی داوێن پاك دەگونجێت، ئەوەیە كە حیجاب و نیقاب بەیەكەوە بكرێت ، لەبەر ئەوە لەسەر ڕەئی ئەوانەشی كەوا نیقابیان پێ واجب نییە ئەڵێن كاتێ كە زەمەنی فیتنە دێت كاتێ كە خەڵكی شەهوانی زۆر دەبێ  ئەوكات واجب دەبێ لەسەر ئافرەتەكە نیقاب بكات ، بە گوێرەی ئەو ئایەت و فەرموودانە ئەگەر هاتوو كار بەم ڕەئیە بكرێ ، گەرچی ڕای ڕاست لای ئەهلی سوونە نیقاب واجبە ئێستا بە دەقی قوڕئان و سووننەت و فەتوای زانایان و قاعیدەی ئوسوڵی بە هەموو ڕوویەك كەوا ئافرەت پێویستە لەسەری كەوا نیقاب بكات بۆیە كاتێ كە ئەم دوو بابەتە لێكبكاتەوە كە حیجاب ووتمان هەموو لاشەی دادەپۆشی و نیقابیش ئەوەیە كە دەم و چاوی دادەپۆشی .

ابن عثیمین رحمه الله دەفەرمووێ :
حیجاب بەمە دەوترێ كە ئینسان شتێك بخاتە نێوان خۆی و بەرامبەرەكەی ، داپۆشەرێك هەبێ لە نێوانی دوو كەسدا ، وەكو داپۆشینی ڕووی ئافرەت. كە شێخ دەفەرمووێ :
شوێنی فیتنەی ئافرەت لە دەم و چاویەتی ، ئەوەی كە پیاو تووشی فیتنە دەكات بە نیسبەت ئافرەت دەم و چاوی ئافرەتەكەیە ، كاتێ دەم و چاوی بە دیار دەكەوێ بە تایبەت ئافرەتی ئێستا خوا پەنامانبدات برۆی بە شێوەیەكی زۆر شەیتانی و دونیەوی و شەهوانی گۆڕیوە و مكیاج لێدان لە دەم و چاوی و تەجمیلاتی دەم و چاوی بە هەموو شێوەیەك و جلی سەرنج ڕاكێشان ، ئەمە خوای پەروەردگار پەنامانبدات ماڵی خۆی و ماڵی ئەم گەنجەش كاول دەكات كە لە بەرامبەریەتی .

بۆیە ڕای زانایان وایە كە ئافرەت نیقاب بكات و بپۆشێت ڕاست و دروستەكەی ئەوەیە .

هەروەك شێخ دەفەرمووێ :
فالواجب على المرأة أن تستر وجهها عن من ليسوا بمحارمها .
واجبە لەسەر ئافرەت لەم سەردەمی فیتنەیەدا دەم و چاوی خۆی بشارێتەوە لە هەر پیاوێك كە محارمی نییە ، بۆ پیاوێك جائیزە كه دێتە داوای ،
هەروەها دەفەرمووێ :
فعلم بهذا أن الوجه أولى ما يجب حجابه
ئەوەكە زۆر لە پێشترە ئافرەت گرنگی پێبدات ئەوەیە كە دەم و چاوی بشارێتەوە وە ئەمەش بەڵگەی قوڕئان و سوننەت و ووتەی سەحابە و پێشەوا بەرزەكانی ئیسلامی لەسەرە كە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئافرەت دەبێ دەم و چاوی خۆی دابپۆشێت .
فتاوى المرأة المسلمة : ( 1 / 391 ، 392 )

هەروەها پەروەردگار دەفەرمووێ :
( وَقُل لِّلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَى جُيُوبِهِنَّ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ ) النور : ٣١ .

واتە : وه‌ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم به‌ ئافره‌تانی باوه‌ڕداریش بڵێ: با چاوی خۆیان بپۆشن له‌ تێڕوانینی پیاوانی نامه‌حره‌م  وه‌ با دامێنی خۆیان بپارێزن له‌ زینا، وه‌ له‌وه‌ى كه‌ كه‌س نه‌یبینێت
، وه‌ با جوانی خۆیان دەرنەخەن ، وه‌ با پێچه‌كانیان یان له‌چكه‌كانیان شۆڕبێته‌وه‌و بیده‌ن به‌سه‌ر سینگیاندا و نه‌بینرێت.

فضرب الخمار على الجيوب يلزم منه تغطية الوجه .
ئەو پارچەیەی كە دادەنرێ بەسەر لاشەدا دەم و چاویش دەگرێتەوە ،
هەروەك پرسیار كرا لە ئامۆزای پێغەمبەری خوا  صلی الله علیه وسلم دەربارەی ئەم ئایەتەدا كە پەروەردگار دەفەرمووێ :
( يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِن جَلَابِيبِهِنَّ ) الاحزاب :59.
امام فەرمووی : غطى وجهه وأبدى عينا واحدة .
واتە : پێویستە دەم و چاوی داپۆشێ و یەك چاوی بەدیار بكەوێ .

كە ئەم نیقابە لەسەردەمی ئافرەتی سەحابە هاتووە كە چاوێكیان بەدیار دەكەوت ، نەوەك وە ئێستا هەردووكی كە زانایان دەڵێن هاتووە بەتایبەت كە كلتووری ئەم شارە بەم شێوە بێت ، ئەمەش تەفسیری ابن عباس رضي الله عنهما بوو .

وە هەروەها پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم دەفەرمووێ :
وَلاَ تَنْتَقِبِ المَرْأَةُ المُحْرِمَةُ ، وَلاَ تَلْبَس القُفَّازَيْنِ ) رواه البخاري (1838) والترمذي (833)
واتە : ئافرەت لە كاتی ئیحراما نیقاب نەكاتن واتا جگە لەمە نیقاب واجبە لەسەر ئافرەت كە ئەم مانایەی لێ وەردەگیرێت .

7 months, 2 weeks ago
We recommend to visit

?? ??? ?? ????? ?

We comply with Telegram's guidelines:

- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community

Join us for market updates, airdrops, and crypto education!

Last updated 9 months ago

[ We are not the first, we try to be the best ]

Last updated 11 months, 2 weeks ago

FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM

ads : @IR_proxi_sale

Last updated 7 months, 2 weeks ago