Rebaz,Alkurdi

Description
زانست و ئیمان لە ئیسلامدا دوابەدوای یەکترەوە دێن..☟

﴿.. يَرفَعِ اللَّهُ الَّذينَ آمَنوا مِنكُم وَالَّذينَ أوتُوا العِلمَ دَرَجاتٍ ..﴾
We recommend to visit

?? ??? ?? ????? ?

We comply with Telegram's guidelines:

- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community

Join us for market updates, airdrops, and crypto education!

Last updated 1 year, 9 months ago

[ We are not the first, we try to be the best ]

Last updated 1 year, 11 months ago

FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM

ads : @IR_proxi_sale

Last updated 1 year, 7 months ago

4 years, 1 month ago
خۆزگەم بە خۆتان ضیوفی ڕەحمان

خۆزگەم بە خۆتان ضیوفی ڕەحمان
بـەرەو مـاڵەکـەی کـەوتەڕێ کـاروان
حـەجێکـی مەبڕوڕ کـە ڕوکـنـی دینە
بۆ پاکــبـوونەوە لە چڵکـــی عصیان

٭٭٭٭ ٭٭٭٭ ٭٭٭٭ ٭٭٭٭ ٭٭٭٭

تەوافی کەعبە و نوێژی لای مەقام
ڕۆژی عـەڕەفـە بە زیـکــر خـیـتــام
لە صەفا و مەڕوە هەر بێم و بڕۆم
لە زیـارەت ڕەوزە بـڵـێـم (السـلام)

٭٭٭٭ ٭٭٭٭ ٭٭٭٭ ٭٭٭٭ ٭٭٭٭

خوایـە عەتاکـە ئەم مینەتەی خۆت
منیش وەک ئەوان ببمە بەندە بۆت
ئەیامـی فـەڕحـە ئەیامـی تـەشریق
کەچی نەفسی من وا بەندە بە کۆت

ـــــــــــــــــــــــ
#پەروێزخانی

4 years, 1 month ago

#خــۆپــاراستــن_لــە_مــونــاقــەشــە_و_جیدالڪردن

بِسْــمِ اللَّهِ الـرَّحْـمَـنِ الـرَّحِـيـمِ
إن الحمدَ للهِ، نحْمَدُهُ ونستعينُهُ ونستغفرُهُ، ونعوذُ باللهِ من شُرُورِ أنفُسِنا ومن سيِّئاتِ أعمالِنَا، مَن يَهْدِهِ اللهُ فلا مُضِلَّ لَهُ، ومَن يُضْلِلْ فلا هاديَ لهُ، وأشهدُ أنْ لا إلهَ إلا اللهُ وحْدَهُ لا شريكَ لَهُ، وأشهَدُ أنَّ محمداً عبدُهُ ورسُولُهُ ،

1️⃣ عن أبي أمامة ـ رضي الله عنه ـ قال : قال رسول الله
ـ صَّلَىٰ اللَّهُ عَلَیِەِ وَعَلَىٰ وَآلِەِ وَسَلَمْ: {أنا زعيم ببيت في ربض الجنة لمن ترك المراء وإن ڪان محقا}.

واتە: {من ڪەفیلم بە خانوویەنی زۆر گەورە لەلایەڪی بەهەشت بۆ ئەو ڪەسەی ڪەواز لە موناقەشە دەهێنێت ئەگەر لەسەر حەقیش بێت}.
سەرچاوه: رواه أبو داود واللفظ له، وابن ماجه والترمذي وصحيح الترغیب والترهیب (۲٦٤٨) .

2️⃣ پێغەمبەری خواـ صَّلَىٰ اللَّهُ عَلَیِەِ وَعَلَىٰ وَآلِەِ وَسَلَمْ فەرموویەتی: {ما ضلَّ قومٌ بعد هدىً ڪانوا عليه إلا أوتوا الجدل} ثمَّ قرأ: ﴿مَا ضَرَبُوهُ لَكَ إِلَّا جَدَلًاْ﴾.
سورة الزخرف ـ ٥٨ ـ

واتە: {هیچ قەومێڪ گومڕانەبوون دوای ئەوەی ڪە لەسەر هیدایەت بوون ئیللا دوای ئەوە توشی موجادەلە و موناقەشەڪردن بوون} ، پاشان پێغەمبەر خودا ـ صَّلَىٰ اللَّهُ عَلَیِەِ وَعَلَىٰ وَآلِەِ وَسَلَمْ ـ ئەم ئایەتەی خوێندەوە : ﴿﴿ ئه‌مان ئه‌م نموونانه‌ ناهێننه‌وه‌ ته‌نها بۆ مشتومڕ و موناقەشە و ده‌مه‌قاڵێ نه‌بێ نه‌ڪ بۆ وه‌رگرتنی حه‌ق ﴾﴾ .
سورة الزخرف ـ ٥٨ ـ .

سەرچاوە : صحیحە الألباني في الترغيب، وصحیح ابن ماجه وهو عند الترمذي .

3️⃣ پێغەمبه‌ری خودا ـ صَّلَىٰ اللَّهُ عَلَیِەِ وَعَلَىٰ وَآلِەِ وَسَلَمْ فەرموویەتی: {أبغض الرجال إلى الله الألد الخصم}.
والألدُّ: هو شديد الخصومة .

واتە: {ڕقلێبووترین ڪەس لای خوای گەورە ئەو ڪەسەیە ڪە زۆر توندە و زوو توڕە دەبێت لەڪاتی خصومەت و موناقەشەدا}.

سەرچاوە : رواە البخاري ومسلم .

4️⃣ فەرموویان بە ئیمامی مالك ـ رەحمەتی خودای لێبێت ـ : وەرە با موناقەشەو موجادەلە‌بڪەین ,
{ئیمامی مالك پێیانی فەرموو : ئەگەر گومانتان لە دین ومەنهەجی خۆتان هەیە ئەوە‌بڕۆ بۆ خۆتان موناقەشەو موجادەلە بڪەن تادینە حەقەکە ئەدۆزنەوە ، پاشان‌ دەیفەرموو: من گومانم لە دین و مەنهەجی خۆم نییە پێویستم بە موناقەشە نیە}.

5️⃣ ئیمامی ابن بطە ـ ڕەحمەتی خودای لێبت ـ فەرموویەتی: {ئەگەر ڪەسێڪ ویستی موناقەشەت لەگەڵ بڪات ئەگەر تۆ زانیت ئەو ڪەسە ئەیەوێت حەق فێربێت ئەوا ئەو موناقشەیە حەرام نیە و نەهی لێ نەڪراوە ، بەس ئەمما تۆزانیت ڪابرا عینادەو لەسەر باطلەڪەی خۆی دەمێنێتەوە دوای موناقەشەڪەش ئەوە ئەو موناقەشەیە حەرامە و نەهی لێڪراوە}.

6️⃣ وعن الحسن البصري ومحمد بن سيرين رحمهما الله: {لا تجالسوا أصحاب الأهواء ولا تجادلوهم ولا تسمعوا منهم}.
واتە: وە لە حەسەنی بەصری و محمدی ڪوڕی سیرینەوە ـ ڕەحمەتی خوایان لێبێت ـ دەفەرموون: {دامەنیشن لەگەڵ ئەهلی هەواو ئارەزوو ، وە موجادەلەیان لەگەڵ مەڪەن ، وە گوێیان لێمەگرن }} .

سەرچاوە : الإبانة .

7️⃣ عومەری ڪوڕی عبدالعزیز ـ رەحمەتی خوای لێبێت ـ فەرموویەتی: {من جعل دينه غرضا للخصومات أكثر التنقل}.

واتە: {هەر ڪەسێڪ دینەڪەی بڪاتە موجادەلە و موناقەشە ، ئەوا زۆر گۆڕانی بەسەر دادێت لە دینەڪەی}.

سەرچاوە : الإبانة ، الشريعة الآجري .

8️⃣ قال الآجري - رحمه الله - بعد ڪلامه على هجر أهل البدع: {فإن قلت : فلم لا أناظره و أجادله و أرد عليه قوله ؟ قيل له : لا يُؤمن عليك أن تناظره و تسمع منه ڪلاماً يفسد عليك قلبك , و يخدعك بباطله الذي زين له الشيطان , فتهلك أنت}.

ئیمامی الآجري ـ ڕەحمەتی خودای لێبێت ـ فەرموویەتی: ئەگەر ڪەسێڪ وتی بۆ دانەنیشم و مجادەلەیان لەگەڵ نەڪەم و ڕەددیان نەدەمەوە؟!
{لە وەڵامدا پێیدەوترێ: متمانە ناڪرێ دڵت نەگۆڕێت ئەگەر قسەڪانیان ببیستی و بە شوبهەڪانیان ڪە شەیتان بۆی رازاندونەتەوە فریوت نەدەن و تیانەچیت و گومڕانەبیت...هتد}.

سەرچاوە : الشريعة الآجري .

9️⃣بۆیه موناقەشە و موجادەلە سیمایەڪی سەلەفی صالح نەبووە سەلەفی صالحی ئێمە موبتدیعێڪ بهاتبایە حەقی بوویست بایە پێیان ئەوت ، ئەمما دەمبەدەمی و موناقەشە و موجادەلەی سەر تەلەفیزۆن و تۆڕەڪۆمەڵایەتیەڪان ئەمانە هەمووی موخالەفەی سونەتە.

هەر هەڵەو ڪەم و ڪوڕیەڪ هەبێت ئەوە لەمنەوە یە وە هەر ڕاستی و چاڪی و باشەیەڪ هەبێت ئەوە لە خودا و سونەتەڪەی پێغەمبەرە ﷺ.

اللهم أرنا الحق حقاً وارزقنا اتباعه وأرنا الباطل باطلاً وارزقنا اجتنابه ، وصلی الله وسلم علی نبینا محمد وعلی آله وأصحابه أجمعین.

وباللە التوفیق ،
۷ / ذوالقعدة / ١٤٤١ ڪۆچی ،
{{ وَاللَّهُ تَــعَـالَــىٰ أَعْـلَـىٰ أَعْـلَـمْ }} .

4 years, 1 month ago

حيان بن الأسود دەڵێ :

مردن پردێکە خۆشەویستان پێیدا دەگەنە خۆشەویستیان

المحبة لله للحافظ ابن جنيد (۱۷۸) ______________________________ئەی مەرگ تۆ تێنراوی تازیە باری نیت
تۆ دەرمانی دڵە سیس بووەکانیت ..!

ابْنُ عَبْدِ الصَّمَدِ

4 years, 1 month ago

تێڕوانینی ئێمە بۆ شێوەی زەوی ئاوایە بە پێچەوانەی تێڕوانینی ناسای دەججال کە چەواشەکاری ئەکەن و سەر لە خەلك ئە شێوێنن

4 years, 1 month ago

سوڕەتی_فاتیحە_هەمووی_باسی_تەوحیدە
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

تەنها سوڕەتی فاتیحە بەسە بۆ ئەوەی خەڵکی یەکخواپەرەست بێت و هاوبەشی بۆ بڕیار نەدات چونکە هەموو ئایەتەکانی باسی تەوحیدە ، بەڵکو قورئان هەر لە [بسملة]وە تاکو [والناس] هەمووی باسی تەوحیدە و هەمووی هەقوڵاوی بنەچەی بنەماکانە کە تەوحید و بە تاک دانانی خوایە .

خوای بێهاوتا فەرموویەتی :

{بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ } .

واته‌ : { به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ى میهره‌بان } .

ئایەتی یەکەم دوو جۆر تەوحیدی تیایە کە [التوحيد الالوهية] وە [التوحيد الأسماء والصفات]ـن ، چونکە [باء]ـی [بِسمِ اللهِ]ـکە [حرف جر]ـە و [اسم]ـەکەش [مفرد]ە و [مجرور]ە و [مضاف]ـە ، وە ناوی [الله] ـ جلَّ الجلالة ـ [مضاف إليه]ـیە ، جا [اسم المفرد] ئەگەر [مضاف]ـی هەبێت ئەوا بۆ گشتگیرە ، واتا وەکو ئەوە وایه بڵێی [بجميع أسماء الله أبدأ] ، واتە : [دەستپێدەکەم بە هەموو ناوەکانی خوا] ئەگەر لەدەستپێکردنی کارەکانت بڵێی [بِسْمِ اللهِ الرَّحمنِ الرَّحیم].

ئەمەش پشتبەستنە بە خوای بەرز به تاک و تەنها ، کە ئەم پشتپێبەستنەش عیبادەتی خوای گەورەیە ، وە عیبادەتیش لە [التوحيد الالوهية]ـیە .

وە ناوی [اللَّهِ] و [الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ]ـیش لە [التوحيد الأسماء والصفات]ـن

{ الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ } .

واتە : { ستایش بۆ په‌روه‌ردگاری جیهانیان } .

لێرەدا هەرسێ جۆرەکەی تەوحید کۆ دەبێەوە بەم شێوازە :

[الْحَمْدُ لِلَّهِ] کە [الْحَمْدُ]ـەکە [التوحيد الالوهية]ـیە چونکە ستایش کردنی پەروەردگار بەتاک و تەنها عیبادەتە ، وە [اللَّه]ـش لە [التوحيد الأسماء والصفات]ـە .

[رَبِّ] واتە لە [التوحید الربوبیة]ـیە هەر خودی وشەی [الربوبیة] لە [رَبِّ]وە وەرگیراوە کە مەبەستی پێی بەڕێوەبردنی کەونە لەلایەن خواوە ، هەروەها دروستکردنی هەموو دروستکراوەکان لەلایەن خواوە ، وە هەر خۆی خاوەنی هەموو شتێکە .

{ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ }

واتە : { هەر ئەو خوایەی کە بەخشندە و میهرەبانە } .

ئەمەش [التوحيد الأسماء والصفات]ـە .

{ مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ } .

واتە : { خاوه‌نی ڕۆژی دواییە } .

ئەمەش [التوحید الربوبیة]ـیە چونکە خۆی ڕوژی دوایی دروست کردووە و هەر خۆیشی خاوەنیەتی .

{ إِيَّاكَ نَعْبُدُ وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ } .

واتە : { ئه‌ی خوایە هه‌ر تۆ ئەپەرەستین و تەنهاش پشت به تۆ دەبەستین } .

ئەمەش [التوحيد الالوهية]ـیە چونکە پەرەستنی خوایە ، وە یەکێک لە جۆرەکانی پەرەستنی خوا [الاستعانة]یە واتە پشت پێ بەستن .

{ اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ } .

واتە : { خوایە ڕێنمونیمان بكه‌ بۆ ڕێگای ڕاست و بەردەوام بوون لەسەری } .

ئەمەش [التوحيد الالوهية]ـیە چونکە پەرەستنی خوای تیایە کە دوعا و نزاکردنە کە داوا لە خوا دەکەین هیدایەتمان بدات .

{ صِرَاطَ الَّذِينَ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلَا الضَّالِّينَ } .

واتە : { ڕێگای ئه‌وانەی كه‌وا بەخششی خۆتت بەسەرا ڕژاندوون نه‌ك ڕێگای ئه‌وانەی کە سزا و توڕەیی خۆتت خستۆتە سەریان } .

ئەمەش هەرسێ جۆرەکەی تەوحیدی تیایە بەم شێوازە :

ئەم ئایەتە بەردەوامی دوعاکەی ئایەتەکەی پێشیەتی کە وتمان [التوحيد الالوهية]ـیە .

هەروەها [التوحید الربوبیة]ـیشەی تیایە چونکە بەخشینی نیعمەت لەلایەن خواوە وە ناردنی سزا لە [التوحید الربوبیة]ـیە چونکە نیعمەت و سزاش دروستکراوی خوان ، وە هەر خواش دەیبەخشێت و دەینرێت لەم کەونەدا .

هەروەها [التوحيد الأسماء والصفات]ـیشە چونکە یەکێک لە سیفەتەکانی خوا [الغضب]ـە واتە توڕەیی ، هەروەها [السخط]ـیش هاتووە .

خوای گەورە فەرموویەتی : { غَضِبَ اللَّهُ عَلَيْهِم } .
[المجادلة : ۱٤]

واتە : { خوای گەورە لێیان تووڕە بوو } .

وە فەرموویەتی : { اتَّبَعُوا مَا أَسْخَطَ اللَّهَ } .
[محمد : ۲۸] .

واتە : (( شوێنی شتێک کەوتوون کە خوای گەورە تووڕە دەکات )) .

ئـــــا ئەمەیە گەورەیی مەزنی ئەم سوڕەتە هەربۆیه پەیامبەر ـ صلی الله علیه وسلم ـ سەبارەت بەم سوڕەتە فەرموویەتی : (( وَالَّذِي نَفْسِي بِيَدِهِ مَا أُنْزِلَتْ فِي التَّوْرَاةِ وَلَا فِي الْإِنْجِيلِ وَلَا فِي الزَّبُورِ وَلَا فِي الْفُرْقَانِ مِثْلُهَا )) .
[رواه الترمذﻱ : ۲۸۷٥ ، وصححه الألباني في صحيح الترمذي]

واتە : (( سوێند بەوەی گیانی منی بەدەستە لە تەوڕات و ئینجیل و زەبور و قورئانیش هیچ سوڕەتێک دانەبەزیوە وەکو سوڕەتی فاتیحە )) .

4 years, 1 month ago

راستیەکان
کاتێك دەنکە گەنمەکە بەردەبێتەوە سەر زەوی ئەگەر نەمرێت هەر تەنها خۆی دەمێنێتەوە بەڵام ئەگەر بمرێت ژمارەیەکی زۆر دەنکەگەنم پەیدا دەبن
نمونەی مامەستاکانمان بۆ فێربوونی ئێمە بۆ ئاگادارکردنەوەی ئێمە بۆ پاراستنی گیانی ئێمە لە ئاگری دۆزەخ سوچی زیندانەکانیان هەلبژارد هیچ کات بیریان لە ماڵ و منداڵ و خێزانەکانیان نەکردۆتەوە لە پێناو گەیاندنی پەیامی الله تعالى ئەمانە نمونەی دەنکە گەنمە مردووەکانن وە ئەوانەشی بۆ جێگای گەرم و نەرم خیانەت ئەکەن لە پەیامی الله تعالى دەنکە گەنمە زیندووەکانن کە هیچ لە دوای خۆیان جێناهێلن بەڵام دەنکە گەنمە مردووەکە دەیانی وەك خۆی لە دوای خۆی جێدێلێت بە مردنی گیان ئەکاتە بەر دەنکەگەنمەکانی تر ، ئێوە دەنکە گەنمەکانن برا و خوشکانم مامەستاکانمان بە گیانیان ئێمەیان فێرى الله پەرستی کرد، بە گیانتان ئەوە پەیامە بکەیێنن مەترسن با ببین بە نمونەی مامەستاکانمان خیانەت نەکەین لە گەیاندنی پەیامی الله تعالى بە گیانتان بەهەشت بکرن لە الله تعالى بە دڵێکی گەرم دوعا بۆ براکانتان بکەن لە سوجە ساردەکانی زیندانەکان الله رزگاریان بکات با دوعاکانتان ببێتە هۆی شکاندنی شیشی زیندانەکان و الله لێمان قبوول بکات .
رێباز الكردي

4 years, 1 month ago

پێغەمبەر ﷺ فەرمویەتۍ:
((سيكون بعدي أمراء، فمن دخل عليهم فصدقهم بكذبهم، وأعانهم على ظلمهم، فليس مني، ولست منه، وليس بوارد عليَّ الحوض، ومن لم يدخل عليهم، ولم يعنهم على ظلمهم، ولم يصدقهم بكذبهم، فهو مني، وأنا منه، وهو وارد عليَّ الحوض)).

لەپاش من ڪاربەدەستانێ دێن هەرڪەس بچێتە لایان ودرۆڪانیان بەڕاست بزانێت ولەسەر ستەمڪردنەڪانیان یارمەتیدەریان بێت ئەوا ئەوڪەسە لەمن نیە ومنیش لەئەونیم ونایەتە سەرحەوزەڪەم وەئەوڪەسەشی نەچێتە لای کاربەدەستان ویارمەتیان نەدات لەستەمڪردنەګانیان ودرۆڪانیان بەڕاست نەخاتەوە( کوفرەکانیان نەشەرعێنێت ودۆستایەتی امریکایان بۆحەڵاڵ نەکات بەڵڪو دژایەتیان بڪات و انڪاریان لێ بڪات ) ئەوڪەسە لەمنە ودێتە سەرحەوزەڪەم( چونڪە ئەوکەسەی انکاری لەستەم وکوفری سەرکردە ئەکات زیندان دەکرێت ودەکوژرێت نەڪ خەڵات بڪرێت تەلەفزیونی پی بدرێ ومیمبەری گەوری پێ ببرێ و تاغووتان دەست لەسەر سنگبن بۆیان وەک ئەوانەی ئەمرۆ دەیبینن )

أخرجە الترمذي وصححه، والنسائي، والحاكم
الديلمي لە « مسند الفردوس » لە أبي هريرة رضي الله گێڕاویەتیەوە
رسول الله صلى الله عليه وسلم: فەرمویەتۍ
« إذا رأيت العالم يخالط السلطان مخالطة كثيرة فاعلم أنه لص)
ئەگەر بینیت زانا زۆر تێڪەڵاوی لەگەڵ ڪاربەدەستان دەڪات بزانە ئەوە دزە (زانانیە)

الفضيل بن عياض : فەرمویەتۍ
( إذا رأيت العالم يتردد على أبواب السلاطين فاعلم أنه لص ) .

ئەگەر بینیت زانا زۆر دێت بەبەر دەگارۍ ڪاربەدەست ئەوە بزانە دزە.

السيوطي( ت : 911هـ ) لە كتابەڪەی : " ما رواه الأساطين في عدم المجيء إلى السلاطين "

رواه أبو هريرة – رضي الله عنه –:
رسول الله – صلى الله عليه وسلم ، فەرمویەتۍ

(ومن أتى أبواب السلاطين افتتن ، وما ازداد أحد من السلطان قرباً إلا ازداد من الله بعداً )

هەرڪەسێڪ بێتە بەردەگاری ڪاربەدەست توشی فیتنە دەبێت وە هیچ ڪەسێ نیە لەکاربەدەست نزیڪ ببێتەوە ئیلا الله دوردەڪەوێتەوە ".

حوزەیفە اللە لێی ڕازی بێت دەفەرمێت :
(ئاممان نەکەن خۆتان توشی بەردەرگای فیتنە بکەن) .
وتیان چۆن چۆنی؟؟
فەرموی : بەردەرگای سولطان و کاربەدەستەکان کە دەچنە لایان و بڕوا بە درۆکانیان دەکەن و پاشان دێن بەشێوەیەك باسیان دەکەن کە لەواندا نیە .

سعیدی کوڕی مسیب بەڕەحمەت بێت دەڵێت :
ئەگەر زانا و عالیمەکانتان بینی چونە بەردەرگای کاربەدەستان خۆتانی لێ بپارێزن چونکە ئەوە دزە بەڵکو عالیم نیە .

پرسیاریان لە ئیمام احمدی کوڕی حنبل کرد دەربارەی ابراهیم بن الهروی فەرموی :
پیاوێکی پیسە !!!
پێیان وت مەبەستت چیە کە دەڵێی پیسە ؟
فەرموی : هەرکەسێك دوای سولطان و کاربەدەستان بکەوێت ئەوە کەسێکی پیسە .
ئەم قسەیەی ئیمام احمد رأيي کۆمەڵێك لە زانایانی سەلەفە لەوانە (سوید بن غفلە ، طاووس ، النخعی ، ابو حازم الأعرج ، سوفیان الثوری ، الفضیل بن العیاض ، ابن المبارك ، داوود الطائی ، عبداللە بن ادریس ، بشر بن حارث ، وە چەندینی تر) .

ئەو فەرموودەو قسەی ئەم زانا و کەڵە پیاوانە بۆ سەردانی کردنی کاربەدەستێکی موسوڵمانە کە حوکم بە شەرعی اللە دەکات !!!
ئەی ئەگەر لەم زەمانە و ئەم عبداللتیفەیان بینیبایە کە سەردانی طاغوتان دەکات و بەوەلی ئەمری موسوڵمانانیان دەزانێت و شەرعیەتی بە پەڕلەمانی کوفری داوە دەبێت چیان بوتایە ؟؟؟!!!!!

اللهم انا نسألك الثبات في دیننا ونعوذ بك من الفتن ماظهر منها وما بطن

وصلی اللە علی نبینا محمد وعلی آلە وصحبە وسلم

4 years, 1 month ago

╗ـ-ـ-ـ-❍✧✧✧«»✧✧✧❍-ـ-ـ-ـ╔
خانمانی پێشینی چاک چۆن بوون
وە ئافرەتانی ئێستا چۆنن ؟!
╝ـ-ـ-ـ-❍✧✧✧«»✧✧✧❍-ـ-ـ-ـ╚

هاتووە لە پەرتوکی [الزهد : ١٣٥]ـی پێشەوا ئەحمەدی کوڕی حەنبەل باسێکی دایکمان عائیشە کە کاتێک ئایەتی ﴿ وَقَرْنَ فِي بُيُوتِكُنَّ ﴾ ــەی ئەخوێندەوە هێندە دەگریا تاراکەی تەڕ دەبوو .

ـ سبحان الله ـ هاوژینی باشترین مرۆڤی سەرزەوی بیت و هاوسەرگیرییەکەتیش بە فەرمانی خوای جیهانییان بوبێت و بەهەشتیش بیت کەچی هەر لە ترسی خوای بەرز بگری ! ، بەڕاستی ئەمەیە خۆشەویستی ڕاستەقینە بۆ پەرستراوی ڕاستەقینە ، خۆزگە ئافرەتانی ئێستا لە بری گریان بۆ سامانی دونیا و خوێندن و زانکۆ و چی و چی تر لە ترس و خۆشەویستی خوادا فرمێسکەکانیان دەڕژاند .

هەروەها فاتیمەی کچی پێشەوا مالیکی کوڕی ئەنەس سۆزی خوا بڕژێ بەسەریان ئافرەتێکی زۆر سەنگین بووە وێڕای زانستە زۆرەکەی لە زانستی فەرموودەدا ، هاتووە لە پەرتوکی [المدخل : ٢١٥/١]ـی ئیبنولحاج کاتێک قوتابییانی پێشەوا مالیک فەرموودەکانی پەرتوکی [الموطٲ]ـیان ئەخوێندەوە لە نێو ماڵی پێشەوا ، ئەگەر هەڵەیەکیان کردبایە لە یەک پیتدا ئەوا ئەو ئافرەتە بەڕێزە لە دەرگای ژووری دانیشتوانەکەی ئەدا و ئەیوت هەڵەتان کردووە له خوێندنەوەی فەرموودەکە .

خۆ سەرنجی ئەوەتدا کە ئەڵێ لە دەرگای ژووری دانیشتوانەکەی ئەدا و ئەیوت هەڵەتان کردووە له خوێندنەوەی فەرموودەکە ، واتا نەدەچووە ژوورەوە ، خۆی پیشانی بێگانەی نەدەدا ، خۆ ئەیتوانی بە پەچە و تاراوە بچێت و بۆیان ڕاست بکاتەوە ، بەڵام ئەو خانمە بەڕێزە ئەوەی زانیوە کە تاکو ڕێگەی ساغتر هەبێت بۆ کارێک ڕێگەکانی تر پشتگوێ ئەخرێ ، جا سەرنجی زانستەکەی بدەن ، تەنانەت لە پیتێک هەڵەیان کردبا ئەو پێی دەزانی ، بۆیە مەڵێن [ژن و زانستی شەرعی کوجا مەرحەبا!!] ، ئەگەر بەجوانی و ڕێک و پێکی وانەکانیان بخوێنن و بە ماڵ و مناڵەوە سەرقاڵ نەبن لە زۆرێک لە پیاوان باشتر و لە پێشتر ئەبن .

هەروەها هاتووە له پەرتوکی [مسند : ٤٠١/٣٣]ـی پێشەوا ئەحمەدی کوڕی حەنبەل کە ئەگێڕێتەوە کۆمەڵێک لە زانایانی فەرموودەناس هاتن بۆلای ئەبو ئەشهەب و مۆڵەتیان لێ خواست ، ئەویش مۆڵەتی دان ، جا وتیان : فەرموودەمان بۆ بگێڕەوە ، ئەویش وتی : پرسیار بکەن ، ئەوانیش وتیان : شتێکی واپێ نازانین سەبارەتی پرسیارێت لێ بکەین ، جا کچەکەی لە لەو دیوی پەردەوە وتی : پرسیاری لێ بکەن سەبارەت بە فەرموودەکەی عەرفەجەی کوڕی
ئەسعەد کە لە دەڤەری ڕۆژی سەگ لوتی بڕا .

دیسانەوە ئەم خانمە بەڕێزەش وێڕای زانستەکەی ئافرەتێکی خانەدان و سەنگین و قورسە ، لەو دیوەوە زانستەکەی ئەگەیەنێت ، ئەودیوی دیوار ، پشتی پەردە ، ژوورەکەی تر ، نەک تێکەڵاوی و لەگەڵ یەک دانیشتن بەناوی کۆڕ و سیمینار و دەیان هەڵیتی دیکە بەداخەوەش بەناوی ئیسلام و زانستی [شەرعییەوە!].

ئافرەتێکی دیکەی زۆر بەڕێز و خانم ، ڕووداوەکەی زۆر سەیرە ، زۆر مایەی تێڕامانە ، ناوی فاتیمەی کچی نەسڕ بووە ، هاتووە لە پەرتوکی [تاریخ الاسلام ١٢٦/٤٠]ـی پێشەوا زەهەبی ، ئەم خانمە بەڕێزە لە تێکڕای ژیانیدا هەرگیز نەچۆتە دەرەوە تەنیا لە سێ کاتدا نەبێت ، ئەویش کاتێک هاوسەرگیری کرد و چووە ماڵی مێردەکەی ، وە کاتێک چوو بۆ حەجی ماڵی خوا ، وە کاتێک مرد و بردیان بۆ گۆڕەکەی .

نەک وەکو ئێستا ڕۆژێک لە بازاڕە و ڕۆژێک لە مۆڵ ، ڕۆژێک لە پارکە و ڕۆژێک لە مارکێت ، ڕۆژێک لە میوانییە و ڕۆژێکیش گەشت و سەیران ، ئەوانە هیچی قەدەغە نین بەڵام بەپێی [شەرع] بە پۆشاکی [شەرعی] ، وە لە خو دەرنەچێت ، لە بری ئەو هەموو دەرچوونە لە ماڵەکەی خۆت قورئان لەبەر بکە ، فێری فەرموودەکان بە .

•┈┈┈┈•◈◉❒ ❁ ❒◉◈•┈┈┈┈•
هونەر بەرزان مصطفی

4 years, 1 month ago

ترسی_سەلەف_لەفـیـتـنـەی_ئافرەتان ...

عن أنس [رضي الله عنه] قال : (( إذا مرت بك امرأة فغمض عينيك حتى تجاوزك )) [ الورع لابن ابي الدنيا / 72 ]

واتە: ئەنەس [خوای تعالی لێی ڕازی بێت] دەفەرمووێت: ئەگەر ژنێڪ بەبەرچاوتدا تێپەڕی چاوی خۆت بگرە هەتا لەتۆ تێ ئەپەڕێت.

عن وڪيع [رحمه الله] قال: خرجنا مع سفیان الثوري [رحمه الله ] : ((في يوم العید فقال: إن أول ما نبدأ به في يومنا غض أبصرانا)) [ الورع لابن أبي الدنيا (٦٦) ]

واتە: وەڪیع ڕەحمەتی خوای تعالی لێ بێت دەفەرمووێت: لە ڕۆژی جەژندا چوینە دەروە لەگەڵ سوفیانی ثەوریدا ڕەحمەتی خوای تعالی لێ بێت فەرمووی: یەڪەم شتێڪ ڪە ئێمە لەم ڕۆژەماندا دەستی پێ بڪەین ئەوەییە ڪە چاوەڪان بگرینەوە لە سەیر ڪردنی حەرام و نەزەرڪردن.

رجع حسان بن أبي سنان من عيده فقالت امرأته: ڪم من امرأة حسناء قد رأيت؟ فقال: مانظرت إلا في إبهامي منذ خرجت إلى أن رجعت!" [ التبصرة لابن الجوزي 106 ]

واتە: ڪاتێڪ حەسانی لە نوێژی جەژن هاتەوە ژنەڪەی پێی ووت ئەمڕۆ چەند ژنی جوانت بینی ؟
حەسان پێی فەرموو: من سەیری هیچ شوێنێڪم نەڪردوە لەو ڪاتەوەی ڪە لەماڵ دەرچووم هەتا ئەوڪاتەی ڪە گەڕاومەتەوە بۆ ماڵ بێجگە لەپەنجەڪانی قاچم.

ابن مهران [رحمه الله] دەفەرمووێت:'' (( لأن أؤتمن على بيت مال أحب إلي من أن أؤتمن على امرأة))
[ سير أعلام النبلاء 5/77 ]

واتە: ئەگەر من بڪەنە پارێزگارێڪ هەتا بەیتولمال بپارێزم پێم خۆشترە ، نەڪ بمڪەنە پارێزگاری ئافرەتێڪ.

قال سلمان الفارسي [رضي الله عنه] : ((لأن أموت ثم أنشر ثم أموت ثم أنشر ثم أموت ثم أنشر أحب إلي من أن أرى عورة مسلم أو أن يراها مني)) [ الزهد لأحمد /192 ]

سەلمانی فارسی [رضي الله عنه] دەفەرمووێت: ئەگەر بمرم پاشان زیندو ببمەوە ، پاشان برم و پاشان زیندو ببمەوە ، پاشان بمرم و پاشان زیندو ببمەوە ، خۆشترە لەلام لەوەی عەورەتی موسڵمانێڪ ببینم یان موسڵمانێڪ عەورەتی من ببینێت.

عن العلاء بن زياد [رحمه الله] قال: ((لاتتبع بصرك رداء المرأة فإن النظر يجعل شهوة في القلب)) [ الزهد لأحمد / ۲۱۱ ]

واتە: چاوت مەگێڕە بەجلی ‌ئافرەتاندا ، چونڪە هەندێڪ لەو ڕوانینانە شەهوەت و ئارەزوو ئەخاتە دڵەوە.

نعوذ بالله من الفتن ما ظهر منها وما بطن

We recommend to visit

?? ??? ?? ????? ?

We comply with Telegram's guidelines:

- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community

Join us for market updates, airdrops, and crypto education!

Last updated 1 year, 9 months ago

[ We are not the first, we try to be the best ]

Last updated 1 year, 11 months ago

FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM

ads : @IR_proxi_sale

Last updated 1 year, 7 months ago