چاکترین خەڵک

Description
پەروەردگارم من داوای زانستی بەسودت لێ دەکەم
Advertising
We recommend to visit

🍎 اولین؛ بهترین و قدیمی ترین" لینکدونی تلگرام 🍏

شرایط و محل درخواست تبلیغ گروه 👈
@link_inform
@mr_ropoongi
ربات های رایگان موزیک و ضد لینک👈
@Sib_solo
👈 ربات سفارش ممبر 👈
@asanmemberbot
 ☝️فقط ☝️فروش ممبر 👈
@Member_support2

Last updated 2 days, 13 hours ago

کانال تلگرام « الماس مووی »

تبلیغات نداریم

مدیر و پشتیبان فنی :
@AlmasMovieSupport

ربات فیلم‌گیر (لینک مستقیم) :
@filmgirbot

گروه فیلمبازان :
@almasmoviegroup

Last updated 1 month, 3 weeks ago

- 𝚆𝙴𝙻𝙲𝙾𝙼𝙴 𝚃𝙾 sᴏᴜʀᴄᴇ ᴀʟᴏᴍᴅᴀ
— — — — — — — — —
⌔︙اهلا بـك في قناة حماية العمدة .
⌔︙مبرمج السورس : ، @BBBB8
⌔︙ تحديثات العمدة @xxi4x ⌔
⌔︙ قناة التصاميم @xxi7x ⌔

— — — — — — — — —

Last updated 1 week, 1 day ago

3 days, 10 hours ago

بۆ هیچ کەسێک دروست نیە دەربچێت لە ووتەی هاوەڵان رَضِيَ اللّٰهُ عَنْهُم

وقد سئل الإمام أحمد عن الصحابة رضي️ اللّٰه عنهم إذا اختلفوا هل یخرج عن أقاويلهم؟ فقال : هذا قول خبیث! قول أهل البدع! لا ینبغي لأحد أن یخرج من أقاویل الصحابة إذا اختلفوا.
| المسودة لآل تیمیة : ص ٢٨٢ |

واتە: پرسیار لە إمام أحمد کرا دەربارەی هاوەڵان رضي️ اللّٰه عنهم ئەگەر ڕاجیاوازی لەنێوانیان هەبوو ئایا دەکرێت خەڵکی دەربچن لە ووتەکانیان؟
ووتی: ئەمە ووتەیەکی پیسە، ووتەی بیدعە چییەکانە، بۆ هیچ کەسێک نییە دەربچێت لە ووتەی هاوەڵان ئەگەر ڕاجیاوازییان هەبوو.

واتە ئەگەر لە بابەتێکی فقهـ جیاوازیەک هەبوو لەنێوانیان و لەبابەتێک دوو ووتەی جیاوازیان هەبوو، بۆ هیچ کەسێک نیە لەدوای ئەوان لەو دوو ووتەیە دەرچێت و ووتەی سێیەم دابهێنێ بەبیانوی ئەوەی بابەتێکی خیلافیەو قسەی تیا دەکرێ، نەخێر ئیلا ئەبێ لەنێو ووتەی هاوەڵان یەکیان صواب (دروست) بێت و غیری ووتەی ئەوان هیچ ووتەیەکی تر قبوڵ ناکرێ.

ئەی لە بابەتێک ئەگەر ڕاجیاوازی نەبوو و یەک دەنگی هاوەڵانی لەسەر بوو چی؟ کێ لەو کەسە زاڵمتر و پیسترە ئیجماعی هاوەڵان ڕەتەکاتەوە

4 days, 7 hours ago

**أسید بن عبیداللە رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ

ئەسید رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ**

ئەم هاوەڵە ناوى ئەسیدى كوڕی عبیداللەیە، لە نەوەى فەيطوونە.
| المفصل في تأريخ العرب قبل الإسلام ط٤، دار الساقي، سنة٢٠٠١ ج٧ ص١٣٤ |

كونیەكەى أبو المُقَعشر، پێغەمبەر️ ﷺ نزاى بۆ كرد و فەرمووى: { اللهم أدم جماله }
واتە: یا اللە بەردەوامى بدە بە جوانیەكەى.
| الإصابة في تمييز الصحابة باب أ - س |

فەيطوون كەسێكى زۆر ناپاك و خراپ بوو، هەردەم دەستدرێژی دەكردە سەر ژنانى ئەوس و خەزرەج، بۆیە كەسێ هەستا و كوشتى.
| المفصل في تأريخ العرب قبل الإسلام ج٧ ص١٣٤ |

بەڵام ویستى اللە وابوو لە نەوەى ئەم كەسە خراپە هاوەڵێكى خواناس دەركەوێ، ئەمە ئاماژەیە بە ڕۆڵى چاكسازى پێغەمبەرى اللە️ ﷺ كە ڕێچكەى دەستدرێژی فەيطوونى گۆڕی و نەوەكانى لەسەر ڕەوشتى جوان و چاكەكارى پەروەردە كرد، لەبری دەستدرێژی بۆ ژنانى ئەوس و خەزرەج ڕێز و بەرەكەتى نەوەكانى فەيطوون بووە دیارى بۆ مەدینە.

5 days, 10 hours ago

ئەوەی جنێو بە معاویە بدات رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ نوێژی لەدوا ناکرێ و هیچ ڕێزێکیشی نیە

وقال إسحاق بن إبراهیم بن هانیء:
٩٠٦- سئل عن الذی یشتم معاویة أیصلی خلفە ؟
قال: لا یصلی خلفە ولا کرامة

واتە: پرسیار کرا لە الٳمام أحمد سەبارەت بەکەسێک کە جنێو بەمعاویة ئەدات رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ نوێژ لەدوایەوە ئەکرێ ؟
ووتی: نەخێر نوێژ لەدوایەوە ناکرێ، وە هیچ ڕێزێکیشی نییە.

| المسائل و الرسائل المرویة عن الٳمام ٲحمد في العقیدة |

1 week, 4 days ago

پێشینان و پیاو چاکان ئاوا خۆیان لە فیتنە پاراستووە، ئامادە بوون خۆیان بخەنە ژێر قسەو قسەڵۆکی خەڵکی تەنیا بۆ ئەوەی توشی فیتنە نەبن

٢٩- حَدَّثَنَا مُحَمَّدُ بْنُ أَحْمَدَ بْنِ رِزْقَوَيْهِ، أَخْبَرَنَا إِسْمَاعِيلُ بْنُ مُحَمَّدٍ الصَّفَّارُ، حَدَّثَنَا أَحْمَدُ بْنُ مَنْصُورٍ الرَّمَادِيُّ، حَدَّثَنَا عَبْدُ الرَّزَّاقِ، أَخْبَرَنَا مَعْمَرٌ عَنِ ابْنِ طَاوُسٍ عَنْ أَبِيهِ قَالَ: لَمَّا وَقَعَتْ فِتْنَةُ عُثْمَانَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ رَجُلٌ مِنَ الْعَرَبِ لِأَهْلِهِ إِنِّي قد جننت فقيدوني فَلَمَّا زَالَتِ الْفِتْنَةُ قَالَ لَهُمْ حُلُّوا قَيْدِي الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي عَافَانِي مِنَ الْجُنُونِ وَعَافَانِي مِنْ فِتْنَةِ عُثْمَانَ.
| الرسالة المغنية في السكوت و لزوم البيت ٢٩ |

واتە: طاووس دەڵێ: کاتێک فیتنەی عثمان بن عفان رضي الله عنه ڕوویدا ، پیاوێک لە عەرەب ووتی بە کەس و کارەکەی من شێت بووم بمبەستنەوە، کاتێک فیتنەکە ڕۆشت، ووتی پێیان: بمکەنەوە، الحمدلله بۆ ئەوەی پاراستمی لە شێت بوون وە پاراستمی لە فیتنەی عثمان.

1 week, 5 days ago

چی دەزانی دەربارەی ئەو هاوەڵەی تا ئیزنی لە پێغەمبەر️ ﷺ وەرنەگرد جوابی باوکی نەدایەوە

**أصْیَدُ بن سَلْمَة السَُلَمِيُّ رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ

ئەصیەد كوڕی سەلەمە رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ**

ناوى ئەصیەدى كوڕی سەلەمەى سولەمیە، خۆیشی و باوكیشی شاعیر بوون.
عەلى كوڕی أبو طالیب دەگێڕێتەوە پێغەمبەر️ ﷺ سریەیەكى نارد سریەكەش كەسێكیان لە بەنى سولەیم دەستگیركرد كە پێی دەووترا ئەصیەدى كوڕی سەلەمە، كاتێ پێغەمبەر️ ﷺ ئەصیەدى بینی دڵی بۆى سووتا و پێشنیارى بۆ كرد موسڵمان ببێت، ئەویش موسڵمان بوو، كاتێ سەلەمەى باوكى بیستیەوە كە كوڕەكەى موسڵمان بووە، تووڕە بوو، تەمەنێكى زۆریشی هەبوو، شیعرێكى نووسی بۆ كوڕەكەى كە ئەمە پوختەیەكی واتاكەیەتی:

( لە سوارێكەوە كە بە سەلامەتى دەگاتە مەدینە تا ووتەكەم بگەیەنێتە ئەصیەد، خراپترین منداڵ ئەوەیە باوكى ئازار بدات و لەگەڵ كەسانى دوور چاك بێت، واز دێنی لە ئایینی باوكت و شوێن ئایینی محمد دەكەویت، لەبەر چی كوڕم ئازارت دام و بەم پیریەم جێت هێشتم، رۆژانم بە فرمێسك ڕشتن و شەوانیشم بە شەونخونى بەسەر دەبەم، لەوانەیە خوایەك بەرەو ئایینى خۆی ڕێنموونی كردبیت، دەی دەستخۆشی بكە بەڵكو راستت پێكابێ، دەى باسی ئەوەم بۆ بكە چی ڕێنموونیت لێ وەرگرتووە بۆم باس بكەو بە تەنها جێم مەهێڵە، بزانە ئەگەر تۆش پەیوەندیت پێمەوە بپچڕێنیت تەنها و تەنها بە دڵگرانیتەوە ڕادێم و دێم ).

كاتێ ئەصیەد نامەكەى باوكى خوێندەوە هات بۆ لاى پێغەمبەر️ ﷺ و داواى مۆڵەتى لێكرد تا وەڵامى بۆ بنووسێت، پێغەمبەر️ ﷺ مۆڵەتى دا و ئەویش لە وەڵامدا شیعرێكی بۆ نووسی كە ئەمە پوختەیەكی واتاكەیەتی:

( ئەوەى بە تاك و تەنها بە تواناى خۆی ئاسمانى ڕاگرتووە، پێغەمبەرى خۆی محمدى بە ڕەحمەتى خۆیەوە ناردووە، بەندەكانى بانگ كرد بۆ ئایینى اللە بەخۆشی بێت یان ناخۆشی، ئەوانیش بەرەو ڕێنموونى هەنگاویان نا، لەو ئاگرەش ترسان كە بەهۆیەوە كەسی سەركەش ماڵوێران دەبێت، بزانە تۆیش دەمریت و لێپێچینەوەت لەگەڵ دەكرێت، دەى تا كەى وا لە پەستی و گومڕاییدا دەمێنیتەوە )

كاتێ باوكى نامەكەى خوێندەوە هات بۆ لاى پێغەمبەر️ ﷺ و موسڵمان بوو.

| أسد الغابة باب الهمزة والصاد |

هاوەڵان ئاوا بوون ڕەزای اللەیان لێبێ تا پێغەمبەر️ ﷺ ڕێگەی پێیان نەدایە جوابی ئازیزترین کەسیان نەدەداوە کە دایک و باوکیان بوو

2 weeks ago

کێ هەیە بەراورد بکرێ بە هاوەڵانی پێغەمبەر️ ﷺ لە شوێنکەوتنیان بۆ قورئان و سوننەت ؟؟

حَدَّثَنَا مُوسَى بْنُ إِسْمَاعِيلَ، حَدَّثَنَا حَمَّادٌ، عَنْ أَبِي نَعَامَةَ السَّعْدِيِّ، عَنْ أَبِي نَضْرَةَ، عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ قَالَ: بَيْنَمَا رَسُولُ اللَّهِ️ ﷺ يُصَلِّي بِأَصْحَابِهِ إِذْ خَلَعَ نَعْلَيْهِ فَوَضَعَهُمَا عَنْ يَسَارِهِ، فَلَمَّا رَأَى ذَلِكَ الْقَوْمُ أَلْقَوْا نِعَالَهُمْ، فَلَمَّا قَضَى رَسُولُ اللَّهِ️ ﷺ صَلَاتَهُ قَالَ: { مَا حَمَلَكُمْ عَلَى إِلْقَاءِ نِعَالِكُمْ؟ }. قَالُوا: رَأَيْنَاكَ أَلْقَيْتَ نَعْلَيْكَ فَأَلْقَيْنَا نِعَالَنَا. فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ️ ﷺ : { إِنَّ جِبْرِيلَ️ ﷺ أَتَانِي فَأَخْبَرَنِي أَنَّ فِيهِمَا قَذَرًا }. أَوْ قَالَ: { أَذًى }. وَقَالَ: { إِذَا جَاءَ أَحَدُكُمْ إِلَى الْمَسْجِدِ فَلْيَنْظُرْ، فَإِنْ رَأَى فِي نَعْلَيْهِ قَذَرًا -أَوْ أَذًى- فَلْيَمْسَحْهُ وَلْيُصَلِّ فِيهِمَا }.
| سنن أبي دواد ٦٥٠ |

واتە: أبو سعيد الخدري ٧٤ هـ رضي الله عنه دەڵێ: لە کاتێکدا کە پێغەمبەر️ ﷺ نوێژی دەکرد بۆ هاوەڵانی کاتێک نەعلەکانی داکەند لە لای چەپیەوە داینان، کاتێک خەڵکی (هاوەڵەکانی) ئەوەیان بینی ئەوانیش نەعلەکانیان فڕێ دا، جا کاتێک پێغەمبەر️ ﷺ نوێژەکەی تەواو کرد، فەرمووی: چی وای لێ کردن نەعلەکانتان فڕێ بدەن ؟
ووتیان: بینیمان تۆ نەعلەکانت فڕێ دا ئێمەش نەعلەکانمان فڕێ دا
جا پێغەمبەر️ ﷺ فەرمووی: ئەوە جبریل️ ﷺ هات بۆ لام هەواڵی پێ دام کە گڵاویەک یان فەرمووی: پیسیەکیان پێوەیە.
هتد ………… فەرموودەکە. 

گرنگی ئەم ڕووداوە لەوەدا نیە کە فەرمانی پێ کردن و گوڕایەڵیان کردبێت، نەخێر بەڵکو گرنگیەکەی لەوەدایە کە فەرمانیان پێ نەکراوە و کردوویانە، تەنها بەوەندەی کە پێغەمبەر️ ﷺ کارێکی ئەنجام داوە ئەوانیش نەوەستاون بیری لێ بکەنەوە و هۆکار و عذر و تەمبەڵی و هیچ یەکێک لەمە نەهاتووە بە خەیاڵیاندا بەڵکو خێرا کردوویانە.

جا ئەوانەی کە ئێستە زۆر خۆیان بە شوێنەکەتەی قورئان و سوننەت دەزانن و ناگەڕێنەوە بۆ هاو وێنەی ئەوانەی لە سێ سەدەی زێڕین ئەوە لە پێچەوانە کردنیان با دڵنیا بن شوێنکەوتەی هەواو ئارەزوون.

بانگەشەکردنی شوێنکەوتنی پێغەمبەر️ ﷺ بە زمان ئاسانە بەڵام گەر ڕەنگە تۆ لەو سەردەمە بووبایت ڕەنگە لەگەڵ أبو جهل بایت نەک پێغەمبەر️ ﷺ .

2 weeks, 4 days ago

بەس بەدڵ بیخوێنەوە و جوان دیقەتی بدە

ئـەگـەر لـەزەتـی تـەرکـی لـەزەت بـزانی
هەرگیز لەزەتی نەفس بە لەزەت نازانی!

ئەم ئایەتەی بیرم هێناوە
{ وَأَمَّا مَنْ خَافَ مَقَامَ رَبِّهِ وَنَهَى النَّفْسَ عَنِ الْهَوَىٰ * فَإِنَّ الْجَنَّةَ هِيَ الْمَأْوَىٰ }
| النازعات ٤٠ - ٤١ |

واتە: وه‌ ئه‌و که‌سه‌ی که‌ ترسابێ له‌ هه‌ڵوێستگه‌ی به‌رده‌م په‌روه‌ردگاری و به‌رگری نه‌فسی خۆی کردبێ له‌ ئاره‌زووی خراپه‌ * ئه‌وه‌ بێگومان به‌هه‌شت جێگایه‌تی.

2 weeks, 5 days ago

ئەو هاوەڵەی لەژیانیدا دەرفەتی نەبوو یەک ڕکات نوێژ و عیبادەت بکات بەڵام بەهەشتەکەی اللەی بەدەست هێنا

**أصْرَم رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ

ئەصرەم  رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ**

بە ئەصرەم یان ئوصەیرم هاتووە، بەڵام لە بنەڕەتدا ناوى عەمری كوڕی ثابتی كوڕی وەقشە، لە پشتیوانانە لە ئەوسیەكان، لە جەنگى ئوحوددا شەهید بوو و پێغەمبەرى اللەیش️ ﷺ شایەتى بەهەشتى بۆ داوە.
| أسد الغابة باب الهمزة والصاد |

دایكی ناوى لیاى كچی یەمانە.
| الإستيعاب في معرفة الأصحاب ج٣ ص١١٦٧ |

براى سەلەمەى كوڕی ثابتە.
| أسد الغابة باب الهمزة والصاد |

لە جەنگى ئوحوددا ئەصرەم موسڵمان بوو و بەشدارى جەنگى كرد تا بریندار بوو، دواى جەنگەكە كە بەناو كوژراوەكاندا دەگەڕان ئەصرەمیان بینی برینێكى سەختى هەبوو، لێیان پرسی ئەی عەمر لەبەر خێڵایەتى هاتیت بۆ جەنگ یان لەبەر ئیسلام؟
ووتى بەڵكو لەبەر ئیسلام، من موسڵمان بووم و لەبەر ئیسلام هاتم و جەنگام تا ئاوام بەسەرهات، هێندەى نەبرد مرد، دواتر بەسەرهاتەكەیان بۆ پێغەمبەر️ ﷺ گێڕایەوە، ئەویش فەرمووى ئەو لە ئەهلى بەهەشتە.
| أسد الغابة باب الهمزة والصاد |

ئەصرەم لە ژیانیدا یەك ركات نوێژی نەكرد كەچی بەهەشت بوو بە بەشی نەبڕاوەى.
| الإستيعاب في معرفة الأصحاب ج٣ ص١١٦٧ |

ئەمە موژدەیەكى گەورەیە بۆ ئەو كەسانەى كە هێشتا موسڵمان نەبوون یان لەناو گروپ و تاقمی بیدەعن و شوێن ناکەون بەشوێنکەوتنی پێشینان لە صحابە و قوتابیەکانیان تا بزانن هیچ كات درەنگ نیە بۆ خۆڕزگاركردن، كات نەفەوتاوە تا بڵێیت دەرفەت كەمە بۆ كۆكردنەوەى توێشووى پێویست، بەڵكو دەتوانیت خێرا بڕی پێویستى توێشوو كۆبكەیتەوە و دان بنەی بەو ڕێگای هەڵەی گرتوتە بێ ئەوەى پێویست بەدەرفەتى زۆر بكات، ئەوە هاوەڵێكە لە ماوەى تاقێكدا توانى بەهەشتی اللە بكڕێت و پێغەمبەرى اللەیش️ ﷺ  شاهیدى ئەوەى بۆ دا، بۆیە هیچكات بێهیوایی ڕوو نەكاتە كەسمان، هاوكات ئەمە نمونەیەكى باشە تا بزانین دەبێت جیهاد تەنها بۆ سەرخستنى ئایینى اللە بێت نەك دەمارگیری ڕەگەزى یان خوێن یان هەر دەمارگیریەكى تر، اللە تعالی جیهادێك وەردەگرێت كە تەنهاو تەنها بۆ سەرخستنى ئیسلام بێت.

2 weeks, 6 days ago

هاوەڵان مەزهەبیان هەبووە
خاوەن مەزهەبەکان فەتوای جیاوازیان هەبووە، هەر یەکێکیان کۆمەڵێک قوتابی هەبووە کە لەسەر مەزهەب و فەتوای ئەو ڕۆیشتوون، هەڵەیە وابزانرێ دروست بوونی مەزهەبەکان شتێکی نوێیە لە سەردەمی هاوەڵان نەبووە، یان هەیە ئەڵێ ئەی هاوەڵان لەسەر مەزهەبی کێ بوون ؟ مالکی یان شافعی یان حەنبەلی ؟ (وەک گاڵتە کردن بە مەزهەب).

بڕوانە ئەم کورتەیە
لە کتێبی (العلل)ی علي بن المديني
لە هاوەڵانی پێغەمبەر ﷺ کەس نەبوو هاوەڵی هەبێت لەسەر مەزهەبی ئەو بڕۆن و بە فەتوای ئەو فەتوا بدەن و ڕێبازی ئەو بگرنە بەر تەنها سێ دانە نەبێ: عبدالله بن مسعود و زید بن ثابت و عبدالله بن عباس.

لە هاوەڵانی پێغەمبەر ﷺ هیچ کەس نەبوو هاوەڵی هەبێ بە ووتەی ئەو فەتوا بدەن لە فقه، تەنها سێ دانە نەبێ: عبدالله بن مسعود و زید بن ثابت و ابن عباس، هەر یەکێک لەمانە هاوەڵیان هەبوو، بەپێی ووتەکانی ئەوان ئەجوڵانەوە و فەتوایان بۆ خەڵک ئەدا.

هاوەڵانی عبدالله بن مسعود
ئەوانەی بە فەتوای ئەو فەتوایان ئەدا و بە قیرائەی ئەو قوڕئانیان ئەخوێند:
علقمة بن قيس
الأسود بن يزيد
مسروق
عبيدة السلماني
الحارث بن قيس
عامر بن شرحبيل

علي بن المديني ئەڵێ:
پێم وایە ابن سیرین الحارث بن قیس ـی زیاد کردووە، چونکە الحارث لەسەر مەزهەبی هاوەڵانی عبدالله بن مسعود نەبوو، ڕیوایەت و مەزهەبی لە علي بن أبي طالب نزیک بوو.

هاوەڵانی عبدالله بن عباس:
ئەوانەی لەسەر مەزهەبی ئەون و ڕێگای ئەویان گرتۆتە بەر:
عطاء
طاوس
مجاهد
جابر بن زيد
عكرمة
سعيد بن جبير

زاناترینی ئەمانە و جێگیرترینیان لە ڕیوایەتی ابن عباس سعید بن جبیر بوو.

هاوەڵانی زید بن ثابت:
ئەوانەی زانستیان لەو وەرئەگرت و بە فەتوای ئەو فەتوایان ئەدا:
هەیانە پێی گەیشتووە، وە هەیانە پێی نەگەیشتووە، دوانزە کەسن:
سعيد بن المسيب
عروة بن الزبير
قبيصة بن ذؤيب
خارجة بن زيد
سليمان بن يسار
أبان بن عثمان
عبيدالله بن عبدالله
القاسم بن محمد
سالم بن عبدالله
أبو بكر بن عبدالرحمن
أبو سلمة بن عبدالرحمن
طلحة بن عبدالله بن عوف
نافع بن جبير بن مطعم

ئەوانەی لەلامان چەسپاوە کە بە زید بن ثابت گەیشتوون شەش کەسن:
سعيد بن المسيب
عروة بن الزبير
قبيصة بن ذؤيب
خارجة بن زيد
سليمان بن يسار
أبان بن عثمان

وە لەلامان نەچەسپاوە کە شەش دانەکەی تر گوێ بیستی زید بن ثابت بووبن، بەڵام ئەوان لەسەر مەزهەبی زید بوون لە فقه و عیلمدا.
ئەو دوانزە هاوەڵەی زید کە لەسەر مەزهەبی ئەو بوون لە فقه و لەسەر فەتوای ئەو بوون هەندێکیان بە زید گەیشتوون هەندێکیان پێی نەگەیشتوون.

3 weeks, 5 days ago

هەرشتێ هاوەڵان لەسەری نەبوون بیدعەیە وە هەر شتێ هاوەڵان لەسەری بوون ئیلا خێرە

قال ابن کثیر: وأما أهل السنة والجماعة فیقولون في کل فعل وقول لم یثبت عن الصحابة هو بدعة، لأنە لو کان خیرا لسبقونا إلیە، لأنهم لم یترکوا خصلة عن خصال الخیر إلا وقد بادروا إلیها.
| تەفسیر ابن کثير (٧ / ٢٧٨ - ٢٧٩) |

واتە: ابن كثير ئەڵێت: ئەهلی سوننە و جەماعە دەڵێن لە هەموو ووتە و کارێكدا ئەگەر هاتوو جێگیر نەبوو لە هاوەلەکانی پێغەمبەری اللە ﷺ ئەوە بیدعەیە ،چونکە ئەگەر هاتوو خێر بوایە ئەوە پێشمان دەکەوتن ،چونکە ئەوان وازیان لە هیچ سيفە تێک لە سیفەتەکانی خێر نەهێناوە ئیللا دەست پێشخەریان ئەکرد لە کردنی.

We recommend to visit

🍎 اولین؛ بهترین و قدیمی ترین" لینکدونی تلگرام 🍏

شرایط و محل درخواست تبلیغ گروه 👈
@link_inform
@mr_ropoongi
ربات های رایگان موزیک و ضد لینک👈
@Sib_solo
👈 ربات سفارش ممبر 👈
@asanmemberbot
 ☝️فقط ☝️فروش ممبر 👈
@Member_support2

Last updated 2 days, 13 hours ago

کانال تلگرام « الماس مووی »

تبلیغات نداریم

مدیر و پشتیبان فنی :
@AlmasMovieSupport

ربات فیلم‌گیر (لینک مستقیم) :
@filmgirbot

گروه فیلمبازان :
@almasmoviegroup

Last updated 1 month, 3 weeks ago

- 𝚆𝙴𝙻𝙲𝙾𝙼𝙴 𝚃𝙾 sᴏᴜʀᴄᴇ ᴀʟᴏᴍᴅᴀ
— — — — — — — — —
⌔︙اهلا بـك في قناة حماية العمدة .
⌔︙مبرمج السورس : ، @BBBB8
⌔︙ تحديثات العمدة @xxi4x ⌔
⌔︙ قناة التصاميم @xxi7x ⌔

— — — — — — — — —

Last updated 1 week, 1 day ago