چاکترین خەڵک

Description
پەروەردگارم من داوای زانستی بەسودت لێ دەکەم
Advertising
We recommend to visit

🍎 اولین ؛ بهترین ؛ معروفترین ؛ قدیمی ترین" لینکدونی اخلاقی تلگرام 🍏

شرایط و محل درخواست تبلیغ گروه 👈

@link_inform


 ☝️فقط ☝️خدمات مجازی 👈
@Member_support2

Last updated hace 18 horas

سلام رزِ من?
خوش اومدی گلِ من
یک تو برای زندگیِ من فقط بس است...
تبلیغات= @M0bina_yz
ارتباط با ادمین:
@rosekhakestariad


پیج اینستاگرام:
negra__vida

لینک کانال:
https://t.me/+o7dK8GKCR6M5OTBk
لینک گپ:
https://t.me/rosekhakestarigp

Last updated hace 1 mes, 4 semanas

🔷️سلام دوستان تنها شماره بنده (00905377376687) دوصفر هست مال کشور ترکیه من شماره دیگری ندارم از طریق واتساپ وتلگرام وبصورت مستقیم درخدمتم۰

آیدی تلگرام👇

@KOOOOKOOOM

🔮لینک کانال آموزش یوتوب

https://youtube.com/channel/UCeU1ARpWW2yiyiC2Fs9cm8g

Last updated hace 6 meses, 1 semana

1 month, 4 weeks ago

ئەم دینە دینی وەسەتیەت و ڕەوشت و ئەدەبە

وە هەر لەسەر ئە‌مە بناغەی ئیسلام بنیات نراوە.

اللە تَبارَكَ وتَعالَى فه‌رموویه‌تی:
﴿ وَكَذَلِكَ جَعَلْنَاكُمْ أُمَّةً وَسَطًا
| البقرة ١٤٣ |
واتە: به‌م شێوازه‌ ئێوه‌مان گێڕاوه‌ به‌ ئوممه‌تێكی مامناوه‌ند.

{ وَسَطًا } واته‌: باشترین یان دادپه‌روه‌رترین ئوممه‌تن.

ئیمامی بوخاری رحمه الله دەڵێت: { وَسَطًا }؛ أي: عُدولًا هكذا يقف الإسلام دينا وسطًا معتدلًا، والاعتدال هو عدم الإفراط أو التفريط، وإعطاء كل ذي حقٍّ حقَّه.

واتە: (مام‌ناوەند)؛ دادپەروەری بەم شێوەیە ئیسلام وەك ئایینێکی مامناوەندو میانڕەو وەستاوە، میانڕەوی واتە زیادەڕەوی نەکردن یان پشتگوێخستن، وه پێدانی ماف‌ و شایستەی هەر کەسێك.

هەروەکو اللە تَبارَكَ وتَعالَى فه‌رموویه‌تی:
{ وَالَّذِينَ إِذَا أَنفَقُوا لَمْ يُسْرِفُوا وَلَمْ يَقْتُرُوا وَكَانَ بَيْنَ ذَلِكَ قَوَامًا}.
| الفرقان ٦٧ |
واتە: وە ئه‌وانه‌ی که‌: کاتێک ماڵو سامانیان ده‌به‌خشن و خه‌رجی ده‌که‌ن، نه زیاده‌ڕه‌وی تێدا ده‌که‌ن و بەزایه‌ی ده‌ده‌ن، نه ده‌ست نوقاو و ڕه‌زیلیشن، به‌ڵکو له‌و نێوانه‌دان (مام ناوه‌ندن و له شتی به‌سوود به‌کاری ده‌هێنن).

باس کردنی شتەکان لەشوێنی خۆی و حەق و مافی خۆی پێبدەیت، نەک دوو ئایەت و دوو فەرموودە و دوو ئەسەر ئەزانی ئیتر کەناڵ دانەیت و خۆت بکەیت بەپێشەوای خەڵکی و دینیان بۆ داڕێژی و حەرام و حەڵاڵیان بۆ بکەیت، من لەم قسەم مەسئولم لەدنیاو قیامەت هەرکەسێک شتی لێتان گەورە کردوو خۆی سور کردەوە لەسەر شتانێک کە شایەنی نین ئەوە وازی لێبێنن و ئەم کەسە جاهیل و نەزانە شتەکان بەزاهیری و سادەیی وەرەگرێ و نازانێ جەمعی ریوایەت و ئەسەرەکان بکات دەیان تەناقز دروستەبێ لە قسەکانیان بەبێ ئەوەی خۆیان ئاگایان لێبێ، کاتێکیش کەسێک دێت یەکەم لەپێناو ئەم مەنهەجە پاشان لەدڵسۆزی خۆی بۆ هاوفکرەکەی ئەیەوێ دەستی بگرێ بەڵام ئەداتە ژێر دەسیاو خۆی سوور ئەکاتۆ لێی وەک ئەوەی دنیای بەسەرا ڕمابێ، جاواز لەمانە بێنن با لەخەوی خەفڵەتابن بۆخۆیان

برایەک زۆر ڕاستی کرد ووتی: ناتوانی کەسێک بەخەبەر بێنی کە خۆی کردۆتە خەوتوو

#بانگەواز

2 months ago

ئافرەتانی پێشینان پێشەنگ و پێشەواو خاوەن علم و زانست بوون، لە گەورە ئیمامەکان باس و خواسی شەرعیان بردۆتە خزمەتیان و زانست و علمیان لە ئافرەت وەرگردووە جا نموونەی دەیان ئافرەتی پێشینان لەیەک نموونەیا باسەکەین ئەویش ٲم الدرداء پێشەوایەك لە پێشەواكانی ئوممەت،…

2 months ago

ئافرەتانی پێشینان پێشەنگ و پێشەواو خاوەن علم و زانست بوون، لە گەورە ئیمامەکان باس و خواسی شەرعیان بردۆتە خزمەتیان و زانست و علمیان لە ئافرەت وەرگردووە

جا نموونەی دەیان ئافرەتی پێشینان لەیەک نموونەیا باسەکەین ئەویش ٲم الدرداء پێشەوایەك لە پێشەواكانی ئوممەت، وە دەریایەك لە دەریاكانی زانست و تەقوا و خەشیەت رحمها الله تعالى ورضي عنها

وهب المكي دەڵێت: پیاوێكی گەنج پرسیاری لە أم الدرداء دەكرد و درێژەی پێدا
جا ٲم الدرداء پێی ووت: ئایا ھەموو ئەوەی كە پرسیاری دەربارە دەكەی كاریشی پێ ئەكەی؟
پیاوەکە ووتی: نەخێر
ٲم الدرداء پێی ووت: ئیتر بۆچی حوججەی اللە لەسەر خۆت زۆرتر دەكەیت؟
| الزهد للإمام أحمد ٩٨٨ |

واتە تۆ كاتێك كار بەوانە ناكەیت كە دەربارەیان ئەپرسیت، ئیتر بۆچی وا ئەكەیت پەروەردگار لە قیامەتدا پێت بڵێت: زانستت دەربارەی ھەبوو ئەی بۆچی كارت پێی نەكرد؟

لە دایکی باوەڕداران خاتوو عائیشە و أبو هورەیرە و سەلمانی فارسی رضي اللە عنهم ریوایەتی کردووە

کۆمەڵێک ئەئیمە و پێشەوای ئەم ئوممەتە زانستیان لێ گێڕاوەتەوە لەوانە مەكحول و ڕەجائی كوڕی حەیوە و باوكی حازم الأعرج و یەحیای كوڕی ئەبی كەثير و عەونی كوڕی عبد اللە

عەونی كوڕی عبد اللە دەڵێت: دائەنیشتین لەلای ٲم الدرداء جا زیكر و یادی اللە عز وجل مان لای دەكرد، ووتیان بە ٲم الدرداء: ڕەنگە بێزارمان كردبی؟
ووتی: وا بانگەشە ئەكەن كە بێزارمتان كردبێت! بەڕاستی ھەوڵی پەرستشم لە ھەموو شتێكدا داوە  ھیچ شتێكم نەدۆزییەوە بەشیفاتر بێ بۆ دەروونم وە شیاوتر بێت كە لەڕێگایەوە دین بپێكم وەك لە مەجلیسەكانی زیكر.
| زوائد عبداللەعلی الزهد لأبیە ٩٢٧ |

ئەگەر ئاگاداری سیرەو ژیانی أصحاب و اتباعەکانیان بین دەیان نموونەمان هەیە ئافرەت لەگەڵ پیاوان سوئال و جوابیان گۆڕیوەتەوە لەسنورەکانی شەرعاو تەنانەت پێشەوا و ئیمامە گەورەکانی ئەم ئوممەتە ڕویان کردۆتە لای ئافرەتانی خاوەن زانست و بەتەقوا بۆ علم و زانست، پێچەوانەی کەسانێک ئافرەتانیان کردۆتە دێوەزمە و خەڵکی تەمێ ئەکەن بەهیچ شێوەیە جوابی ئافرەتان نەدەنەوە و ئیتر ئەم ئافرەتانە هەرشتێکیان لەشەرع بوێت کەس نیە ڕێگایەکیان پێشان بدات و کاتێ کەوتنە ناو کوفرو گومڕاییەوە هەر ئەم کەسانەی ئافرەتانیان کردۆتە دێوەزمەکەی سەردەم دێن تانەو تەشەریان لێ ئەدەن

جا پێویست ناکا لەدوای ئەم پۆستەم کەسانێک بەعەقڵی خۆیان قسەی من لێکدەنەوە و باسی فیتنەی ئافرەت بکەن، بەفەزڵ و منەتی اللە عز وجل خۆم شارەزام بەو چەن ئەسەرەی لەدەوریان ئەخولێنەوە و وائەزانن ئێمە بێئاگاین لێیان و هیچ شتێک نازانین دەربارەی ئەو فیتنانەی لە ئافرەتدا باسکراون

هەر ئەو پێشینانەی باسی فیتنەی ئافرەتیان بۆ ئێمە نقڵ کردووە هەمان پێشینانن باسی علم و زانست و تەقوای ئافرەتانی نمونەی أم درداء ـیان بۆمان نقڵ کردووە و علم و زانستیان لەئافرەت وەرگردووە و بەئافرەتیشیان داوە

وە دەربارەی پرسیار کردنی پیاوان لە ئافرەتان یان ئافرەتان لەپیاوان وارد بووە لە قورئان و فەرموودە و ئاثاری سەلەف، هیچ کەسێک بۆی نیە ئەم پەیوەندیە شەرعیە قەتع بکات وە هیچ کەسێکیش بۆی نیە ئەم پەیوەندیە بەشێوازێک ئاسایی بکاتەوە ببێتە فیتنەو بەڵا بۆی لەدنیاو قیامەت، ئێمە دین داڕێژ نین بەڵکو شوێن کەوتەین شوێن ئەوە ئەکەوین لەپێشینانمانەوە هاتووە هیچ شتێک لەخۆمانەوە حەرام ناکەین و حەڵاڵی ناکەین وە هەتا دەقێک پێمان گەیشتبێ لە پێشینانمان دەستی پێوە ئەگرین و باکمان نیە بەهەرکەسێک تانەو تەشەرمان لێبدات

#ئافرەتانی_سەلەف

2 months ago

**بەشی حەڤدە

وەڵامی بەناو قورئانیەکان**

قسە هەڵبەستراوەکان لەنێوان أبو هورەیرە و عمر بن خطاب رضي الله عنهما

گوایە أبو هورەیرە ووتویەتی: ڕۆژێک عومەر گوێبیستی حدیثێکی من ببوو بۆیە بە دوای ناردم و ووتی: ئایا ئەو ڕۆژە لە گەڵمان بوویت کە لەگەڵ پێغەمبەر لە ماڵی فلان بووین؟ ووتم: بەڵێ وە ئەشزانم بۆ ئەوە ئەپرسی عومەر ووتی: بۆ ئەیپرسم؟ ووتم: ئاخر پێغەمبەر️ ﷺ ئەو ڕۆژە فەرمووی: هەر کەسێک بە ئەنقەست درۆم بۆ هەڵبەستێت با شوێنی خۆی لە ئاگر ساز بکات،
عومەر ووتی: دەی لێرەوە بە نسبەت منەوە بڕۆ بیگێڕەوە.

| تاريخ مدينة دمشق لابن عساكر | أخبرنا أبو القاسم إسماعيل بن محمد بن الفضل أنا أبو منصور بن شكروية أنا أبو بكر بن مردوية أنا أبو بكر الشافعي نا معاذ بن المثني نا مسدد  نا خالد يعني ابن عبد عبد الله الطحان نا يحيى بن عبيد الله عن أبيه عن أبي هريرة قال: بلغ عمر حديثي فأرسل إلى فقال لي: كنت معنا يوم كنا مع رسول️ ﷺ في بيت فلان؟ قال قلت: نعم وقد علمت لم سألتني عن ذاك قال؛ ولم سألتك؟ قلت: إن رسول الله️ ﷺ قال يومئذ { من كذب على معتمدا فليتبوأ مقعده من النار } قال: أما لي فاذهب فحدث

بەحساب ئیمامی عومەر أبو هورەیرەی پێ درۆزن بووە و ئەو حدیثیەی وەکو تەعلیقێک له أبو هورەیرە باس کردووە

بەڵام سەنەدەکەی ضعیفە يحيى بن عبيد الله ضعیف و مەتروکە هیچی لێوەرناگیرێت

أبو أحمد بن عدي الجرجاني : في بعض ما يرويه ما لا يتابع عليه
أبو بكر بن أبي شيبة : غير ثقة في الحديث
أبو عبد الله الحاكم النيسابوري : روى عن أبيه عن أبي هريرة نسخة أكثرها مناكير، ومرة: يضع الحديث قال ابن حجر: أفحش الحاكم فرماه بالوضع، ومرة مجروح وقال: ساقط بالمرة
أبو نعيم الأصبهاني : روى عن أبيه عن أبي هريرة نسخة فيها مناكير
أحمد بن حنبل : منكر الحديث، ليس بثقة، ومرة: أحاديثه مناكير ولا يعرف
أحمد بن شعيب النسائي : ضعيف لا يكتب حديثه، ومرة: متروك الحديث
إبراهيم بن يعقوب الجوزجاني : أحاديثه متقاربة من حديث أهل الصدق
ابن أبي حاتم الرازي : ضعيف الحديث، منكر الحديث جدا، لا يشتغل به
ابن حجر العسقلاني : متروك، وأفحش الحاكم فرماه بالوضع
الدارقطني : ضعيف
الذهبي : ضعفوه
زكريا بن يحيى الساجي : يجوز في الزهد وفي الرقائق وليس بحجة في الأحكام
سفيان بن عيينة : كان يضعفه
شعبة بن الحجاج : رأيته يصلي صلاة لا يقيمها فتركته
مسلم بن الحجاج النيسابوري : ساقط متروك الحديث
يحيى بن سعيد القطان : تركه وقال: ضعيف الحديث، ومرة: ثقة
يحيى بن معين : ليس بشيء ولا يكتب حديثه
يعقوب بن سفيان الفسوي : لا بأس به إذا روى عن ثقة

#بەناو_قورئانیەکان

2 months ago

ترسی هاوەڵان لە نیفاق و دووڕویی

٢٧٥٠- حَدَّثَنَا یَحْیَی بْنُ التَّمِیمِيُّ وَقَطَنُ بْنُ نُسَيْرٍ -وَاللَّفْظُ لِيَحْيَى- أَخْبَرَنَا جَعْفَرُ بْنُ سُلَيْمَانَ، عَنْ سَعِيدِ بْنِ إِيَاسٍ الْجُرَيْرِيِّ، عَنْ أَبِي عُثْمَانَ النَّهْدِيِّ، عَنْ حَنْظَلَةَ الْأُسَيِّدِيِّ -قَالَ: وَكَانَ مِنْ كُتَّابِ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ- قَالَ : لَقِيَنِي أَبُو بَكْرٍ، فَقَالَ : كَيْفَ أَنْتَ يَا حَنْظَلَةُ ؟ قَالَ : قُلْتُ : نَافَقَ حَنْظَلَةُ. قَالَ : سُبْحَانَ اللَّهِ، مَا تَقُولُ ؟ قَالَ : قُلْتُ : نَكُونُ عِنْدَ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، يُذَكِّرُنَا بِالنَّارِ وَالْجَنَّةِ، حَتَّى كَأَنَّا رَأْيُ عَيْنٍ، فَإِذَا خَرَجْنَا مِنْ عِنْدِ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَافَسْنَا الْأَزْوَاجَ وَالْأَوْلَادَ وَالضَّيْعَاتِ، فَنَسِينَا كَثِيرًا. قَالَ أَبُو بَكْرٍ : فَوَاللَّهِ، إِنَّا لَنَلْقَى مِثْلَ هَذَا. فَانْطَلَقْتُ أَنَا وَأَبُو بَكْرٍ حَتَّى دَخَلْنَا عَلَى رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، قُلْتُ : نَافَقَ حَنْظَلَةُ يَا رَسُولَ اللَّهِ. فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : " وَمَا ذَاكَ ؟ " قُلْتُ : يَا رَسُولَ اللَّهِ، نَكُونُ عِنْدَكَ تُذَكِّرُنَا بِالنَّارِ وَالْجَنَّةِ، حَتَّى كَأَنَّا رَأْيُ عَيْنٍ، فَإِذَا خَرَجْنَا مِنْ عِنْدِكَ عَافَسْنَا الْأَزْوَاجَ وَالْأَوْلَادَ وَالضَّيْعَاتِ، نَسِينَا كَثِيرًا. فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : " وَالَّذِي نَفْسِي بِيَدِهِ، إِنْ لَوْ تَدُومُونَ عَلَى مَا تَكُونُونَ عِنْدِي، وَفِي الذِّكْرِ ؛ لَصَافَحَتْكُمُ الْمَلَائِكَةُ عَلَى فُرُشِكُمْ، وَفِي طُرُقِكُمْ، وَلَكِنْ يَا حَنْظَلَةُ، سَاعَةً وَسَاعَةً ". ثَلَاثَ مَرَّاتٍ.
| صحیح المسلم |

واتە: هاوەڵی بەڕێز أبو ربعي حنظلة دەڵێت: أبوبکر پێم گەیشت پێی ووتم: حاڵت چۆنە ئەی حنظلة؟
منیش پێم ووت: مونافیق بووە حنظلة!
ئەویش ووتی: سبحان اللە چی دەڵێیت ئەوە؟!
منیش پێم ووت: کاتێك لەلای️ رسول اللّٰه ﷺ ـین باسی بەهەشت و ئاگرمان بۆ دەکات وەك ئەوە وایە بەچاو بیبینین، بەڵام کاتێك لەلای️ رسول اللّٰه ﷺ دەردەچین یاری لەگەڵ خێزان و منداڵەکانمان دەکەین و مەشغوڵیان دەبین و مەشغوڵی کار و بژێوی ژیان دەبین زۆرێك لەوانەمان بیردەچێتەوە
أبوبکر یش ووتی: دەی واللە منیش بەهەمان شێوەی تۆم، ڕۆشتین من و أبوبکر تا چوینە ژورەوە بۆلای️ رسول اللّٰه ﷺ پێیم ووت: مونافیق بووە حنظلة یا رسول اللە!
فەرمووی️ ﷺ : لەبەرچی؟
پێیم ووت: یا رسول اللە کاتێك لەلای تۆین باسی ئاگر و بەهەشتمان بۆ دەکەیت و بیرمان دێنیتەوە وەك ئەوە وایە بەچاو بیبینین بەڵام کاتێك دەردەچین لەلای تۆ، یاری لەگەڵ خێزان و منداڵەکانمان دەکەین و مەشغوڵیان دەبین و مەشغوڵی کار و بژێوی ژیان دەبین زۆرێك لەوانەمان بیردەچێتەوە
رسول اللّٰه ﷺ فەرمووی: سوێند بەوەی نەفسی منی بەدەستە ئەگەر ئێوە بەردەوام بمێننەوە لەسەر ئەو حاڵەی کە لەلای منن، ئەوا مەلائیکەتەکان تەوقەتان لەگەڵ دەکەن لەسەر جێگاکانتان و ڕێگاکانتان، بەڵام ئەی حنظلة سەعاتێك و سەعاتێك سێ جار ئەمەی فەرمووەوە (واتە سەعاتێك بۆ زیکری اللە تعالی و سەعاتێكیش بۆ مەشغوڵ بوون بە ماڵ و منداڵ و پێویستیەکانی ژیان).

سەعات بەمانای ئەوە نایە وەک ئەم سەردەمەی ئێستا ٦٠ دەقە بێت، لەو سەردەمە سەعات بەمانای کاتێکی دیاریکراو دێت

#هاوەڵان
#نیفاق

2 months, 1 week ago

سلاما، بێئاگایە لەوەی پێشینی ئێمە پێیان ناخۆش بووە ئەم وشە بەکاربێنن بەرامبەر موسڵمان، سلاما بەرابمبەر کافر و ئەهلی بیدەع بەکار هێنراوە

جا دوای ئەوە پۆستێکی تری کرد مەقالەیەکی دەنگی دانابو باسی ئەوەی ئەکرد زینا قەرزەو قسە لەگەڵ خەڵکی بکەی قسە لەگەڵ خوشکو ماڵتان ئەکرێتەوە جا ئەم قسە شەرعیەن و عەقڵیەن شتی وا ڕێی تێناچێ وە ئەمە طعن دانە لە عەدالەتی اللە کە لەبەر تاوانی کەسێک کەسێکی تر سزا بدات شتی وا قطعیەن نیە، ئێمەیش وەک هەمیشە پۆستێکی برایانەمان کرد و هەڵەکەیمان ڕاست کردەوە بە ئایەت و فەرموودەی سحیح و سریح

ئەمەش لینکی پۆستەکەمان
https://t.me/Peshen1998/240

ئەو لەجیاتی ئەوەی دان بەهەڵەی خۆی بنات زیاتر سوور بوو لەسەر هەڵەکەی دوو ئەثەری داناوە کە ئەڵێ زینا قەرزە، نەک زینا هەموو تاوانێ قەرزە باجەکەی ئەبێ بدەی لەدنیابێ یان قیامەت بەڵام ئەم قەرزە خۆت ئەیدەیتۆ نەک بخرێتە سەر حسابی کەسانی تر ئێمە ئایەت و فەرموودەی سحیحمان هەیە و شتەکە یەکلایی ئەکاتەوە پێویست ناکا تۆ بۆ سەرخستنی هەڵەکەی خۆت چاوداخەی لە ئایەت و فەرموودە

جا ئەو پۆستەی دەربارەی ئەوەی وتم موسڵمان ئەبێ ئسلوبی هەبێ ئەوەندە قورس بوو لەسەر دڵی وە زۆر بەدڵێکی تەنگەوە وەری گردووە بە دوو بۆ سێ کەناڵ پۆستی لەسەر ئەکردم کۆتا پۆستی کردووە ئەڵێ

ڪاورا گوناحە  باسی هاوەڵانی لەبیر چوەتەوە قیروسیا وازی لێ تێرم با خەریڪ پۆست خۆی ووێ!

ئاخر برام تۆ موسڵمانی و بانگەشەی سوننی بوون ئەکەی ناترسی ئەمەت بێتە درۆ لای اللە کەمن باسی هاوەڵانم بیرچۆتەوە؟ ئەمە دڵە فراوانەکەت بوو؟ خۆ ئێمە برای گەورەت بووین بەقسەی خۆت، کێت دیوە موسڵمان بێت و ئاوا قسەبکا بەبرای گەورەی خۆی (هەرچەنە ئێمە برا بچوکی هەموو موسڵمانێکین)

اللە منەتی کردووە بەسەرما لە ئادەم تا خاتەم سیرەی خۆیان و هاوەڵەکانیشیان ئەزانین و ئەیانناسین وەکو ناوی خۆمان پۆستەکانمان شاهێدی ئەم قسەمانن

داوات لێ ئەکەم بەدڵێکی گەورەوە بچی لەسەرەتاوە پۆستەکەی من بخوێنیتەوە و دواتر پۆستەکانی خۆشت بەدوای یەکا بخوێنیتەوە بزانە چ تەناقزاتێ دروست بووە لە قسەکانتا؟

لەپۆستێکت اللە جەزامان بداتۆ قسەکانمان زۆر جوان و تەواون و برای گەورەی تۆین

لەپۆستێکت عەیبە بۆمان و حەسودین شەهەوات کوێری کردوین

لەپۆستێکت گوناحین و باسی هاوەڵانمان بیرچۆتەوە

اللە لەمن و تۆش خۆشبێت و پەنا ئەگرین بەوەی نەفسمان زاڵبێ بەسەرماناو چاومان کوێربێ لە بینینی هەڵەی خۆمان

جا وەکو وەبیر هێنانەوەیەک بۆخۆم و بۆتۆش پێغەمبەر️ ﷺ ئەفەرمووێ:
{ إِنَّ أَبْغَضَ الرِّجَالِ إِلَى اللهِ، الأَلَدُّ الْخَصِمُ } رواه البخاري
واتە: بێگومان بوغزێنراوترینى پیاوان لە لاى اللە (کەسێکە) زۆر موناقەشەو شەڕەقسە دەکات.

ئیمام مالك ئەفەرمووێ سوننەت ڕوون بکەوە و مشتومڕ مەکە، جا بۆیە ئەگەر حەقێکت هاپێ بیڵێ و جێی بهێڵە بۆ ئەهلەکەی برام پێویست ناکا لە دوو سێ کەناڵ خەریکی تەعلیق و مشتومڕ بیت کەسێک زۆر لەسەر شتێک ڕۆشت و کردی بە مشتومڕ و شەڕە قسە ئەوە بیدعەی کردووە ئەگەرچی سوننەتیشی پێکابێت

البربهاري ئەڵێ:
قسە کردن و مشتومڕ و دەمەدەمێ بیدعەیە، گومان لە دڵدا هەڵدەگیرسێنی ئەگەرچی خاوەنەکەشی حەق و سوننەت بپێکێ.
| شرح السنة  ١٢ |

پێشەوای دار الهجرة مالك بن أنس ئەڵێت:
القاسم بن محمد بن أبي بكر الصديق گەر لەنێوان ئەو و پیاوێکی تردا ناکۆکی و مشتومڕ هەبوایە لەسەر حەقێک ئەیفەرموو:ئەمەی ئەتەوێت مشتومڕم لەگەڵ بکەیت لەسەری بۆخۆت ،گەر حەقی خۆت بێت ئەوە هی خۆتە، گەر حەقی منیش بێت ئەوە گەردنت ئازابێت.
| الموطأ رواية ابن وهب وابن القاسم :۱٤۱۰ |

جا منیش لەنێوان ئەم پۆستانەی من و تۆ ئەڵێم ئەگەر حەق بەتۆیە ئەوە هی خۆتە ئەگەر حەق بەمنیش بێ گەردنت ئازابێت بۆ ئەو بوهتان و تەشهیرانەی بەمنت کرد، وە ئەمە کۆتا پۆستی منە دەربارەی تۆ ناچارت کردم ئەم ڕوون کردنەوە بدەم بۆتۆ و بۆ بینەرانی من و تۆش، دڵنیابە ئەمە سێیەم جارمە و چوار جار لەدەرگای هیچ کەسێک نادەم، کەمن بەزوبانی دەم بانگەشەی ئەوەم کرد شوێن سوننەت ئەکەوم ئەبێ بەزوبانی حاڵیش شوێن سوننەت بکەوین و ڕێ بۆ شەیتان خۆش نەکەین لە مناقەشەو موجادەلە، الحمدللە ئێمە کار بۆ ئەوە ئەکەین کە بانگی بۆ ئەکەین بەڵام مع الأسف کەسانێک زوبانی دەمیان شتێک ئەڵێ و زوبانی حاڵیان شتێکی تر

2 months, 1 week ago

**بەشی شانزە

وەڵامی بەناو قورئانیەکان**

قسە هەڵبەستراوەکان لەنێوان أبو هورەیرە و عمر بن خطاب رضي الله عنهما

۱- گوایە ئەبو هورەیرە ووتویەتی: گەر عومەر ئێستا زیندوو بوایە و منیش حدیثم بۆ ئێوە بگێڕایەتەوە بە داری تەمێکردن لە پشتم درابوو.

| الجامع لمعمر بن راشد | باب الكذب على النبي️ ﷺ رقم الحديث : ١١٠٦ قال معمر عن الزهري، قال: قال أبو هریرة: أفإن کنت محدثکم بهذە الأحادیث وعمر حي، أما واللە إذا لألفیت المخفقة شتباشر ظهري.

سەنەدەکەی ضعیفە قەتعی تێدایە چونکە زوهری نەگەیشتووە بە أبو هورەیرە هەروەک زانایان فەرموویانە:

قال الترمذي: الزهري لم یسمع من أبي هریرة.
| سنن الترمذي ٢٠١ |

بە سەنەدێکی تریش هاتووە أبو هورەیرە ووتویەتی: چەند حدیثێک هەیە ئێستا ئەیانگێڕمەوە گەر لە سەردەمی عومەر باسم بکردایە ئێستا سەرمی بڕیبوو.

| السفر الثاني من تاريخ ابن أبي خيثمة | رقم الحديث : ٩٢٩ حدثنا الولید بن شجاع، قال: حدثني ابن وهب، قال: أخبرني يَحْيَى بْنُ أَيُّوبَ، عَنْ مُحَمَّدِ بْنِ عَجْلانَ، أَنَّ أَبَا هُرَيْرَةَ، كَانَ يَقُولُ: إِنِّي لأُحَدِّثُ أَحَادِيثَ لَوْ تَكَلَّمْتُ بِهَا فِي زَمَنِ عُمَرَ، أَوْ عِنْدَ عُمَرَ، لَشَجَّ رَأْسِي.

سەنەدەکەی ضعیفە و قەتعی تێدایە مُحَمَّدِ بْنِ عَجْلانَ نەگەیشتووە بە أبو هورەیرە هەروەک زانایان فەرموویانە

قال البخاري: محمد بن عجلان المدني مولى فاطمة بنت عتبة بن ربيعة القرشي سمع أباه وعكرمة روى عنه الثوري ومالك بن أنس قال علي عن يحيى لقيت بن عجلان سنة أربع وأربعين وكتبت عنه وقال لي علي عن بن أبي الوزير عن مالك أنه ذكر بن عجلان فذكر خيرا وقال يحيى القطان لا أعلم إلا إني سمعت بن عجلان يقول كان سعيد المقبري يحدث عن أبيه عن أبي هريرة وعن رجل عن أبي هريرة فاختلطت علي فجعلتها عن أبي هريرة.
| التاريخ الكبير للبخاري ١ / ١٩٦ |

هەمان بوهتان بە سەنەدێکی تری زەعیف هاتووە.

| تاريخ دمشق لابن عساكر | (٦٧ / ٣٤٤) أخبرنا أبو بكر وجيه بن طاهر أنا أبو حامد أحمد بن الحسن أنا أبو سعيد محمد بن عبد الله بن حمدون أنا أبو حامد بن الشرقي نا محمد بن يحيى الذهلي نا محمد بن عيسى انا يزيد بن يوسف عن صالح بن ابي الاخضر عن الزهري عن أبي سلمة قال سمعت أبا هريرة يقول: ما كنا نستطيع أن نقول قال رسول اللە️ ﷺ حتى قبض عمر قال أبو سلمة فسألته بم؟ قال: كنا نخاف السياط وأوما بيده إلى ظهره.

يزيد بن يوسف الرحبي کەسێکی ضعیف و درۆزن و مەتروکە

أبو أحمد بن عدي الجرجاني: مع ضعفه يكتب حديثه
أبو الفتح الأزدي: متروك الحديث
أبو بكر البزار: لا بأس به
أبو حاتم الرازي: لم يكن بالقوي
أبو حاتم بن حبان البستي: سيء الحفظ كثير الوهم ممن يرفع المراسيل ولا يعلم ويسند الموقوف ولا يفهم فلما كثر ذلك منه في حديثه صار ساقط الاحتجاج به إذا انفرد أرجو ان احتج به فيما وافق الثقات لم يجرح في فعله لقدم صدقه
أبو دواد السجستاني: ضعيف
أحمد بن حنبل: رأيته ولم اكتب عنه شيء
أحمد بن شعيب النسائي: متروك الحديث شامي
ابن حجر العسقلاني: ضعيف
الدارقطني: متروك، ومرة: اختلفوا فيه ولا يستحق عندي الترك
الذهبي: واه
صالح بن محمد جزرة: تركوا حديثه
يحيى بن معين: ليس بشيء، ومرة: لا يساوى شيئا، ومرة: ليس بثقة، ومرة: كذاب

صالح بن ابي الاخضر کەسێکی ضعیفە
أبو أحمد بن عدي الجرجاني: في بعض أحاديثه ما ينكر عليه وهو من الضعفاء الذين يكتب حديثهم
أبو بكر البزار: ليس بقوي في الحديث
أبو حاتم الرازي: لين الحديث
أبو حاتم بن حبان البستي: يروي عن الزهري أشياء مقلوبة اختلط عليه ما سمع منه
أبو دواد السجستاني: أحب إلي من زمعة بن صالح
أبو زرعة الرازي: ضعيف الحديث
أبو عيسى الترمذي: يضعف في الحديث
أحمد بن حنبل: لم يرضه
أحمد بن شعيب النسائي: ضعيف
أحمد بن صالح الجيلي: يكتب حديثه وليس بالقوي
إبراهيم بن يعقوب الجوزجاني: اتهم في أحاديثه
ابن حجر العسقلاني: ضعيف يعتبر به، ضعيف
الدارقطني: لا يعتبر به
زكريا بن يحيى الساجي: صدوق يهم وليس بحجة
سبط ابن العجمي: صالح الحديث: قال الجوزجاني اتهم في أحاديثه فقوله هذا أي يكذب فيها أو بوضعها يحتمل ولهذا الاحتمال ذكرته فيهم
عبد الرحمن بن مهدي: يحدث عنه
محمد بن إسماعيل البخاري: ضعيف، ومرة: لين، ومرة: ليس بشيء عن الزهري
يحيى بن سعيد القطان: ضعفه وكان لا يحدث عنه
يحيى بن معين: ليس بالقوي، ومرة: ضعيف، ومرة: ليس بشئ، ومرة: ضعيف الحديث
يعقوب بن سفيان الفسوي: كنت أسمع أصحابنا يضعفونهم

هەمان درۆ هاتووە بە سەنەدی نقص و ساقط کە ذەهەبی هێناویەتی
| سير أعلام النبلاء للذهبي | قال الدراوردي عن محمد بن عمرو عن أبي سلمة عن أبي هريرة وقلت له: أكنت تحدث في زمان عمر هكذا؟ فقال: لو كنت أحدث في زمان عمر مثل ما أحدثكم لضربني بمخفقته.

سەنەدەکەی قەتعی تیایە نێوانی الذهبي و الدراوردی ٥۰۰ ساڵ زیاترە بۆیە ڕاویەکانی پێش دراوردی نەهێناوە وە ئەو سەنەدە لە هیچ کتێبێک نیە

ماویەتی...

#بەناو_قورئانیەکان

2 months, 2 weeks ago

ئەو هاوەڵەی شەهید بوو کفنێکیان دەست نەکەوت جەستەی بەتەواوی داپۆشێ

مُصْعَبُ بْنُ عُمَيْر رَضِيَ اللّٰهُ عَنْ وَأَرْضَاهُ

٥٩٤٩- حَدَّثَنَا سَعِيدٌ، نَا أَبُو مُعَاوِيَة، نَا الْأَعْمَشُ، عَنْ شَقِيقٍ، عَنْ خَبَّابِ بْنِ الْأَرَتِّ؛ قَالَ: هَاجَرْنَا مَعَ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فِي سَبِيلِ اللّٰهِ، نَبْتَغِي وَجْهَ اللّٰهِ، فَوَجَبَ أَجْرُنَا عَلَى اللَّهِ، فَمِنَّا مَنْ مَضَی لَمْ يَأْكُلْ مِنْ أَجْرِهِ شَيْئًا؛ مِنْهُمْ مُصْعَبُ بْنُ عُمَيْرٍ، قُتِلَ يَوْمَ أُحُدٍ، وَلَمْ يُوجَدْ لَهُ شَيْئٌ يُكَفِّنُ فِيهِ إِلَّا نَمِرَةٌ، فَكَانَ إِذَا وَضَعْنَا عَلَی رَأْسِهِ بَدَا رِجْلَاهُ، وَإِذَا وَضَعْنَاهَا عَلَی رِجْلَيْهِ بَدَا رَأْسُهُ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: ضَعُوُهَا عَلَی رَأْسِهِ، وَجْعَلُوُا عَلَى رِجْلَيْهِ مِنَ الْإِذْخِرِ، وَمِنَّا مَنْ أَيْنَعَتْ لَهُ ثَمَرَتُهُ فَهُوَ يَهْدِبُهَا. قَالَ: يَعٍنِي:يَقْطِفُهَا.
| سُنَنْ سَعِيدُ بْنُ مَنْصُور ، إِسْنَادُهُ صَحِيح |

ھاوەڵی بەڕێز خباب ئەڵێ: ھیجرەتمان کرد لەگەڵ رسول اللە صلی اللە علیە وسلم لەبەر اللە، نیەتمان خالصەن بۆ اللە بوو، ئەجرمان لەسەر اللە تعالی بوو تیامان بوو ڕۆشت و ھیچی لە ئەجرەکەی نەخوارد (بەرھەم و غەنیمەتەکان) لەوانە موصعەبی کوڕی عومەیر لە ڕۆژی ئوحوددا کوژرا، ھیچ دەست نەکەوت کفن بکرێت پێوەی ئیلا قوماشێک نەبێ، کاتێ دامان ئەنا لەسەر سەری قاچەکانی دەرئەکەوت، وە کاتێ دامان بنایە لەسەر قاچی سەری دەرئەکەوت، رسول اللە صلی اللە علیە وسلم ووتی: لەسەر سەری داینێن، وە لەسەر قاچەکانی الْإِذْخِرِ دانێن (گیایەکی سەوزی بۆن خۆشە)، وە تیامان بوو پاداشتەکەی پێی گەیشت و چنییەوە.

#هاوەڵان

2 months, 2 weeks ago

**بەشی پانزە

وەڵامی بەناو قورئانیەکان**

ئەوانەی تازە موسڵمان ئەبوون ئیمامی عومەر ئەیفەرموو تەنیا قورئانیان بۆ باس بکەن

قَرَظَةَ بْنِ كَعْبٍ اللە لێی ڕازیبێت ئەڵێت: کاتێک ویستمان لە مەدینە بەڕێکەوین بۆ عێڕاق ئیمامی عومەر ئێمەی کۆکردەوە و ووتی: ئێوە ئەڕۆن بۆ لای هۆزێک کە زمانەکانیان ئەلەرێتەوە به قوڕئان وەک لەرزینی پەلکی دار خورما و شانەی هەنگ زۆر جدین بۆیە گەر پرسیاریان لێکردن بە قورئان وەڵامیان بدەنەوە و حدیثی پێغەمبەر️ ﷺ کەمبکەنەوە.
| صحيح سنن الدارمي ٢٨٧ ، المجروحين لابن حبان ذكر بعض السبب الذي من اجله منع عمر بن الخطاب الصحابة من اكثار الحديث رقم الحديث ١٩ |

هەر یەک لە أبو هورەیرە و کەعب و ابن مەسعود و أبو دەرداء و أبو مەسعودی ئەنساڕی رضي اللە عنهما پابەندی فەرمانەکەی ئیمامی عومەر نەبوون بەڵکو هەر حدیث ـیان ئەگێڕایەوە بۆیە ئیمامی عومەر تەهدیدی کردن

ڕێگریکردن لە أبو هورەیرە

١٤٠٦- حَدَّثَنِي مُحَمَّدُ بْنُ زُرْعَةَ الرُّعَيْنِيُّ، قال: حَدَّثَنَا مَرْوَانُ بْنُ مُحَمَّدٍ، قال: حَدَّثَنَا سَعِيدُ بْنُ عَبْدِ الْعَزِيزِ، عَنْ إِسْمَاعِيلَ بْنِ عُبَيْدِ اللَّهِ بْنِ السَّائِبِ بْنِ يَزِيدَ، قَالَ: سَمِعْتُ عُمَرَ بْنَ الْخَطَّابِ، يَقُولُ لِأَبِي هُرَيْرَةَ: لَتَتْرُكَنَّ الْحَدِيثَ عَنْ رَسُولِ اللَّهِ️ ﷺ أَوْ لَأُلْحِقَتَّكَ بِأَرِضِ دَوْسٍ.
| إسناده صحيح ، تاريخ أبي زرعة الدمشقي |
١٢٠- حَدَّثَنَا إِسْمَاعِيلُ، قَالَ: حَدَّثَنِي أَخِي، عَنِ ابْنِ أَبِي ذِئْبٍ، عَنْ سَعِيدٍ الْمَقْبُرِيِّ، عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ، قَالَ: حَفِظْتُ مِنْ رَسُولِ اللَّهِ️ ﷺ وِعَاءَيْنِ، فَأَمَّا أَحَدُهُمَا فَبَثَثْتُهُ، وَأَمَّا الْآخَرُ فَلَوْ بَثَثْتُهُ قُطِعَ هَذَا الْبُلْعُومُ.
| صحیح البخاري |

واتە: ئیمامی عومەر اللە لێی ڕازیبێت ووتی: ئەی أبو هورەیرە واز لە گێڕانەوەی حدیث دێنیت لە پێغەمبەر️ ﷺ یان بتخەمە خاکی دەوس، بۆیە أبو هورەیرە ئەوکات ئەیووت: من دوو بەش حدیثم لە پێغەمبەر️ ﷺ لەبەرکردووە بەشێکیانم بڵاوکردۆتەوە و بەشێکیشی ماوە گەر بڵاویبکەمەوە ئەوا ملم ئەبڕدرێت.

ئەم ڕێگری کردنە بۆ کاتێکی دیاریکراو بوو وە ڕێگری کردن بوو لە فیتنە چونکە ئیمامی عومەر خۆی ڕێگای پێداوە و خۆیشی حدیثی وەرگردووە

٧٦٣١- حَدَّثَنَا عَبْدُ الرَّزَّاقِ، حَدَّثَنَا مَعْمَرٌ، عَنِ الزُّهْرِيِّ، حَدَّثَنِي ثَابِتُ بْنُ قَيْسٍ، أَنَّ أَبَا هُرَيْرَةَ، قَالَ: أَخَذَتِ النَّاسَ رِيحٌ بِطَرِيقِ مَكَّةَ، وَعُمَرُ بْنُ الْخَطَّابِ حَاجٌّ فَاشْتَدَّتْ عَلَيْهِمْ، فَقَالَ عُمَرُ لِمَنْ حَوْلَهُ: مَنْ يُحَدِّثُنَا عَنِ الرِّيحِ؟ فَلَمْ يَرْجِعُوا إِلَيْهِ شَيْئًا، فَبَلَغَنِي الَّذِي سَأَلَ عَنْهُ عُمَرُ مِنْ ذَلِكَ، فَاسْتَحْثَثْتُ رَاحِلَتِي حَتَّى أَدْرَكْتُهُ فَقُلْتُ: يَا أَمِيرَ الْمُؤْمِنِينَ، أُخْبِرْتُ أَنَّكَ سَأَلْتَ عَنِ الرِّيحِ، وَإِنِّي سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ️ ﷺ يَقُولُ: { الرِّيحُ مِنْ رَوْحِ اللَّهِ، تَأْتِي بِالرَّحْمَةِ وَتَأْتِي بِالْعَذَابِ، فَإِذَا رَأَيْتُمُوهَا فَلَا تَسُبُّوهَا، وَسَلُوا اللَّهَ خَيْرَهَا وَاسْتَعِيذُوا بِهِ مِنْ شَرِّهَا }.
| إسناده صحيح ، صحیح مسند أحمد |

واتە: أبو هورەیرە اللە لێی ڕازیبێت ئەڵێت: عومەری کوڕی خەتاب و خەڵک لە ڕێگای مەکە بوون بایەک هەڵیکرد بەسەریان بەتوندی، عومەر اللە لێی ڕازیبێت بە خەڵکەکەی دەوری ووت: ئایا هیچ یەکێک هەیە حدیثێکمان بۆ بگێڕێتەوە دەربارەی با؟
خەڵکەکە هیجیان نەیان ئەزانی منیش کە ئەو هەواڵەم پێگەیشت و زانیم عومەر پرسیاری ئەمەی کردووە حوشترەکەم هاندا بۆ پێش تا گەیشتمە لای عومەر و ووتم: ئەی ئەمیری ئیمانداران هەواڵم پێدرا کەوا تۆ پرسیاری حدیثێکت کردووە دەربارەی با بەڵێ من لامە گوێبیستی پێغەمبەر️ ﷺ بووم فەرمووی: { با لە روحی اللەیە بەڕەحمەت دێت وە بەسزاش دێت جا گەر بینیتان جوێنی پێمەدەن بەڵکو لە اللە داوای باشیەکەی بکەن وە بە اللەش پەنا بگرن لە خراپیەکەی }.

ڕێگریکردن لە ابن مەسعود و أبو دەرداء و أبو مەسعودی ئەنساڕی

ئیمامی عومەر اللە لێیڕازیبێت بە دوای ابن مەسعود و أبو دەرداء و أبو مەسعودی ئەنساڕی نارد و ووتی: ئەم هەموو حدیثە چیە لە پێغەمبەر️ ﷺ ی ئەگێڕنەوە؟ دواتر ئیمامی عومەر هێشتیانیوە لە مەدینە تا شەهید کرا.
| الكامل في ضعفاء الرجال الباب الاول من اقلل الرواية عنه مخافة الزلة رقم الحديث ٦ |

لەم ئەسەرە دیارە کە ئیمامی عومەر مەبەستی ئەوە بووە فەرموودە زۆر نەگێڕنەوە بۆ تازە موسڵمان بووەکان و خەڵکانی دەرەوەی مەدینە چونکە لەمەدینە نەیهێشتووە بچنە دەرەوە ئەمەیش ئەو ئەسەرانەی پێشوترمان دێتەوە یاد کە ئیمامی عومەر مەبەستی خەڵکانی دەرەوەی مەدینەیە و تازە ئەبنە موسڵمان

ماویەتی...

#بەناو_قورئانیەکان

2 months, 2 weeks ago

کێ برای تۆیە ؟

١٥٩- حَدَّثَنَا مُحَمَّدُ بْنُ الْحُسَيْنِ، قَالَ: حَدَّثَنَا سَعِيدُ بْنُ سُلَيْمَانَ، عَنْ إِسْحَاقَ بْنِ كَثِيرٍ، عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ الْوَلِيدِ، قَالَ: قَالَ لَنَا أَبُو جَعْفَرٍ مُحَمَّدُ بْنُ عَلِيٍّ: { يُدْخِلُ أَحَدُكُمْ يَدَهُ فِي كُمِّ صَاحِبِهِ وَيَأْخُذُ مَا يُرِيدُ؟ قُلْنَا: لَا قَالَ: فَلَسْتُمْ بِإِخْوَانٍ كَمَا تَزْعُمُونَ }.
| الإخوان لابن أبي الدنيا |

واتە: عبدالله بن الوليد ئەڵێت: أبو جعفر محمد بن علي ووتی پێمان: کەس لە ئێوە دەست دەخاتە گیرفانی براکەی وە ئەوەی پێویستیەتی بیبات؟
ووتیان: نەخێر
فەرمووی: کەوابوو ئێوە برای یەک نین وەک ئەوەی دەیڵێن.

ئیسە دەسی تێناچێ ڕیکلامێ بۆ کەناڵی براکەی بکات جا دەسکەی بەگیرفانی و پارەی لێ ببەی ؟ زۆرتان ماوە ببن بەوەی بانگەشەی بۆ دەکەن

We recommend to visit

🍎 اولین ؛ بهترین ؛ معروفترین ؛ قدیمی ترین" لینکدونی اخلاقی تلگرام 🍏

شرایط و محل درخواست تبلیغ گروه 👈

@link_inform


 ☝️فقط ☝️خدمات مجازی 👈
@Member_support2

Last updated hace 18 horas

سلام رزِ من?
خوش اومدی گلِ من
یک تو برای زندگیِ من فقط بس است...
تبلیغات= @M0bina_yz
ارتباط با ادمین:
@rosekhakestariad


پیج اینستاگرام:
negra__vida

لینک کانال:
https://t.me/+o7dK8GKCR6M5OTBk
لینک گپ:
https://t.me/rosekhakestarigp

Last updated hace 1 mes, 4 semanas

🔷️سلام دوستان تنها شماره بنده (00905377376687) دوصفر هست مال کشور ترکیه من شماره دیگری ندارم از طریق واتساپ وتلگرام وبصورت مستقیم درخدمتم۰

آیدی تلگرام👇

@KOOOOKOOOM

🔮لینک کانال آموزش یوتوب

https://youtube.com/channel/UCeU1ARpWW2yiyiC2Fs9cm8g

Last updated hace 6 meses, 1 semana