༺ سَـمِـعْـنـا وَأَطَـعْــنـا ༻

Description
⊰ꨄ سَـمِـعْـنَـا وَأَطَـعْــنَـا ꨄ⊱

"✿ بیستمان گوێڕایەڵ بووین ✿"
We recommend to visit

القناة الرسمية والموثقة لـ أخبار وزارة التربية العراقية.
أخبار حصرية كل مايخص وزارة التربية العراقية.
تابع جديدنا لمشاهدة احدث الاخبار.
سيتم نقل احدث الاخبار العاجلة.
رابط مشاركة القناة :
https://t.me/DX_75

Last updated 1 year, 8 months ago

القناة الرسمية لابن بابل
الحساب الرسمي الموثق على فيسبوك: https://www.facebook.com/Ibnbabeledu?mibextid=ZbWKwL

الحساب الرسمي الموثق على يوتيوب :https://youtube.com/@iraqed4?si=dTWdGI7dno-qOtip

بوت القناة ( @MARTAZA79BOT

Last updated 6 months, 2 weeks ago

Last updated 2 months, 2 weeks ago

2 years ago

قاری جمیل سرور

2 years ago

#نشید أطفأ المصباح نوره
چرا ڕووناڪیەڪەۍ ڪوژاندەوە

2 years ago

ئێوه من بنێرن بۆلاى پێغەمبەرى خۆشەویست ﷺ ئەوە من بەزايه نادات و من نافەوتێنێت، دواتر باوكى كچتكه چووه خزمەتى پێغەمبەرى اللە ﷺ گوتى: ئەى پێغەمبەری اللە ﷺ خۆت باشترى لێ دەزانى، فه‌رموو بيدە به جولەيبيب.
لەوكاتەدا پێغەمبەرى پێشەنگ و پێشەوا ﷺ ئەو كچەى له جولەيبيب ماره كردو دواتر دوعاى بۆ كردن و فەرمووى: ئەى خودايه خەير بڕژێنه بەسەرياندا، ئەى خودايه ژيانيان ناخۆش مەكە.
پاش چەند ڕۆژێك جولەيبيب چوو بۆ جیهاد و تێکۆشان لەپێناو اللە تعالی لەگەڵ پێغەمبەرى سەرکردە ﷺ و هاوەڵانى.
بەڵام كاتێك شەڕ كۆتايى پێهات هاوەڵان (ڕەزای خودای لێ بێت) دەگەڕان بۆ ئەوەى بزانن كێ ماوە و كێ برينداره و كێ شەهيد بووه.

پێغەمبەرى خۆشەویست ﷺ فەرمووى: (هل تفقدون من أحد ؟) واته‌: بەهاوەڵانى فەرموو ئايا كەستان بزر كردووه؟
قالوا: (نعم فلانا وفلانا وفلانا) هاوه‌ڵان گوتیان: فڵان و فڵانمان بزركردووه؟!
ثم قال: (هل تفقدون من أحد؟) دووباره پێغەمبەری پێشەوا ﷺ فه‌رمووی ئايا كەستان بزر كردووه؟

بەهەمان شێوە هاوه‌ڵان گوتیان: فڵان و فڵانمان بزركردووه؟!
سێ جار پێغەمبەرى پێشەوا ﷺ ئەم پرسيارەى كرد له هاوەڵان، ئەوانيش وەڵاميان دەدايەوه.

پاشان پێغەمبەرى پێشەوا ﷺ فه‌رمووی: لا، قال: (لكني أفقد جليبيبا) فاطلبوه فطلب في القتلى فوجدوه إلى جنب سبعة قتلهم ثم قتلوه فأتي النبي ﷺ فوقف عليه فقال : ( قتل سبعة ثم قتلوه هذا مني وأنا منه هذا مني وأنا منه) ـ قالها مرتين أو ثلاثا ـ ثم قال بذراعيه هكذا فبسطهما. قال: فوضعه على ساعديه ليس له سرير إلا ساعدي النبي ﷺ قال: فحفر له ووضع في قبره ) (رواه مسلم.

واته‌: فەرمووى: من جولەيبيبم بزركردووه.
بۆيه هاوەڵان هەستان و به شوێنيدا گەڕان بەڵام له گۆڕەپانى جەنگدا نەيانبينييەوه.
له جێگايەكى نزيك بينييانەوه به كوژراوى كه له تەنيشت حەوت بێباوەڕەوه بوو كه هەموويان كوژرابوون .

(جولەيبيب) هەر حەوتيانى كوشتبوو تاكو خۆى شەهيد كرا. پێغەمبەرى اللە ﷺ لەسەر لاشەكاى وەستا و فەرمووى: حەوت كەسى كوشتووه و پاشان شەهيد كراوه.

دواتر فه‌رمووى: ئەمە لە منه منيش لەوم ئەمه لەمنه و منيش لەوم، دوو تا سێ جار ئەم قسەيەى فەرموو.
پاشان پێغەمبەرى پێشەوا ﷺ به دەستى خۆى هەڵيگرت و فەرمانى كرد كه گۆڕێكى بۆ هه‌ڵبکه‌نن...

2 years ago

ژن هێنان و به‌سه‌رهاتی هاوه‌ڵی ئازیز جوله‌یبیب (ڕه‌زای الله تعالی لێ بێت)

هیوادارم ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ ببێته‌ ئامۆژگاری و هاندانێك بۆ ئه‌م خوشکه‌ به‌ڕێزانه‌ی که‌وا تا ئێستا شوویان نه‌کردووه‌، ببنه‌ نموونه‌ی ئه‌م ئافره‌ته‌ سه‌رکرده‌یه‌ی که‌ شووی کرد به‌ جوله‌یبیب.

پێغه‌مبه‌ری پێشەوا ﷺ هاوەڵێكى هەبوو بەڵای خەڵکی زۆر ناشيرين و پێست ڕەش بوو، لەگەڵ ئەوەشدا شتێكى واى نەبوو له ماڵ و سامان و هه‌ژار بوو.
ناوى جوله يبيب بوو (ڕه‌زای الله تعالی لێ بێت) ڕۆژێك پێغەمبەر ﷺ پێشنيارى كرد و فه‌رمووی: ئه‌ی جوله‌یبیب ئه‌بێ ژن بهێنی، ئەويش گوتى: ئەى پێغەمبەرى خوداﷺ كێ هەيه شوو به من بكات منی ناشیرن و نامۆ و هه‌ژار (من بازاڕم كزه)!
پێغەمبەری خۆشەویست ﷺ پێى فەرموو: لاى تعالی تۆ جوانی و بازاڕت كز نيه.
پێغەمبەر ﷺ به دواى هەلێكدا دەگەڕا بۆ ئەوەی كەسێكى شیاوى بۆ بدۆزێته وه تاكو ڕۆژێكيان پياوێك سەردانى پێغەمبەرى اللە ده‌کات ﷺ ئه‌ڵێ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری اللە من كچێكم هەيه ئێستا پياوى نيه و بێوەژنه ئەگەر حەز دەكەى ئەوا پێشكەشتى دەکەم بەواتاى ئەوەى تۆ بيخوازه.

پێغەمبەری اللە ﷺ یه‌کسه‌ر پێى فەرموو: بەڵێ دەمەوێت، باوکیشی زۆر دڵخۆش بوو گوتى: بەڵێ باشه‌ ئەى پێغەمبەرى اللە ﷺ پێغەمبەرى پێشەوا ﷺ فەرمووى: بەڵام من بۆ خۆم نامەوێ بەڵكو بۆ جولەيبيب دەمەوێ!!.
باوکەکەش گوتى: جولەيبيب ئەى پێغەمبەرى اللە ﷺ؟؟!!
پياوەكه گوتی: پەلەم لێ مەكه تاكو پرسيارێك له دايكى دەكەم بزانم چى دەڵێت؟
كاتێك پياوەكه گەڕايەوه ماڵەوه و به خێزانەكەى گوت: پێغەمبەرى اللە ﷺ داواى كچەكەمانى كردووه، ژنەکەش زۆر پێى خۆش بوو.

بەڵام پياوەكه پێى گوت ئافره‌ت: بەڵام بۆ خۆى نايەوێ.
ژنەکەش پێى گوت: ئەى بۆ كێى دەوێ ؟
پياوەکەش گوتى: بۆ جولەيبيب !
ژنەكەش گوتى: ناشیرن و بێفەڕ له جولەيبيب.
نەخێر سوێند به خوداى گەوره من ئەو كچه به جولەيبيب نادەم، له كاتێكدا ئێمه كەسانێكى وەكو (فڵان و فڵان و فيسار) هاته خوازبێنى كچەكەمان بەڵام ڕازى نەبوين ئێستا چۆن به جولەيبيبى بدەين؟!
(هه‌ر وه‌کو ئه‌م دابوونه‌ریته‌ جاهیلی و خوار و خێچانه‌ی ئێستا که‌ هه‌ن له‌ کۆمه‌ڵگا که‌ماندا)

‎پاشان پياوەكه زۆر بێتاقەت بوو بەو قسەيه و هەستا به‌شه‌رمه‌وه‌ بۆ ئەوەى بچێته خزمەتى پێغەمبەرى سەرکردە ﷺ لەو كاتەدا كچەكه له ماڵەوه که‌ به‌وه‌ی زانی هاوارى كرد و به باوك و دايكى گوت: كێ داواى منى كردووه؟!
‎ئەوانيش گوتيان: پێغەمبەرى پێشەوا ﷺ بەڵام بۆ كەسێكى تر. كچەكەش ئەوەنده ئيمانى بەهێز بوو گوتى: ئايا ئێوه فەرمانى پێغەمبەرى پێشەوا ﷺ ڕەت دەکەنەوە؟؟!

2 years ago
༺ سَـمِـعْـنـا وَأَطَـعْــنـا ༻
2 years ago
2 years ago
༺ سَـمِـعْـنـا وَأَطَـعْــنـا ༻
2 years ago
༺ سَـمِـعْـنـا وَأَطَـعْــنـا ༻
2 years ago
We recommend to visit

القناة الرسمية والموثقة لـ أخبار وزارة التربية العراقية.
أخبار حصرية كل مايخص وزارة التربية العراقية.
تابع جديدنا لمشاهدة احدث الاخبار.
سيتم نقل احدث الاخبار العاجلة.
رابط مشاركة القناة :
https://t.me/DX_75

Last updated 1 year, 8 months ago

القناة الرسمية لابن بابل
الحساب الرسمي الموثق على فيسبوك: https://www.facebook.com/Ibnbabeledu?mibextid=ZbWKwL

الحساب الرسمي الموثق على يوتيوب :https://youtube.com/@iraqed4?si=dTWdGI7dno-qOtip

بوت القناة ( @MARTAZA79BOT

Last updated 6 months, 2 weeks ago

Last updated 2 months, 2 weeks ago