?? ??? ?? ????? ?
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 10 months, 2 weeks ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 1 year ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated 9 months ago
کاتێک ژیان سەختتر بوو
دەنگی قورئان زیادتربکە..
دەرگایەک مەکەوە کە توانای داخستنیت نییە ..
تیرێک فڕێ مەدە کە توانای گەڕانەوەیت نییە ..
بابەتێک تێک مەکە کە توانای چاککردنەوەیت نییە ..
هەروەها دەرگایەک دامەخە کە توانای کردنەوەیت نییە .
ا**لسلام علیکم ورحمة اللە وبرکاتە
ناوی ئەو بنکەو ناوەندوو مزگەوتانەی
دەرسی شەرعیی تێدا دەخوێنرێت لە چوار قوڕنە
1 مزگەوتی مەدینە
٢ مزگەوتی مامۆستا ڕەمەزان
٣ مزگەوتی چۆمان
٤ ئەکادیمیای ئامۆژگاری
٥ پاڕادایس
٦ ڕێخراوی النباء
٧ بنکەیی زانسی نمونەیی تەنیا بەشی ئافرەتانی هەیە**
ئەو شەش شتە چیە کە پێغەمبەر ﷺ زۆر لێی ترساوە ئوممەتەکەی پێی بگەن ؟؟
عن عوف بن مالك رضي الله عنه عن النبي ﷺ قال: (أخاف عليكم ستًّا: إمارة السفهاء، وسفك الدم، وبيع الحكم، وقطيعة الرحم، ونشواً يتخذون القرآن مزامير، وكثرة الشرط). (صحيح الجامع)
واتە: عەوفی کوڕی مالیك اللە لێی ڕازی بێت دەگێڕێتەوە لە پێغەمبەری خواوە ﷺ کە فەرمویەتی: زۆر لێتان دەترسم بگەن بەم شەش شتە:
یەکەم: گرتنە دەستی دەسەڵات و حوکم لەلایەن بێ نرخ و بێ ئەرزشەکان، کە ئەو کەسانە نە لەسەر هیدایەتی اللە تعالان و نەلەسەر سوننەتی پێغەمبەرن ﷺ، بێگومان ئەوەشی پێ ڕاگەیاندوین کە هەرکەسێك یارمەتیدەر و سەرخەری ئەو جۆرە حاکم و دەسەڵاتدارانە بێت نە لە منە و نە منیش لەوم و نە لە ئاوی کەوسەریش دەخواتەوە !!
دووەم: خوێن ڕشتنی زۆر هەتا وای لێ دێت لەسەر بچوکترین شت یەکتر دەکوژن و خوێن دەڕێژن، تەنانەت بکوژ نازانێت بۆچی کەسی بەرامبەری کوشتوە و کوژراویش نازانێت بۆچی کوژراوە.
سێیەم: فڕۆشتنی حوکم و دادگا، واتا بە پارە تاوانبار دەکەنە بێ تاوان و بێ تاوانیش دەکەن بە تاوانبار، یان بەپارە دەسەڵات و حوکم دەکڕن هەروەکوو دەسەڵاتی عەلمانیەت و هەڵبژاردنی ئێستا کە بە پارە و ڕەشوە خەڵکی دەکڕن بۆ ئەوەی دەنگیان پێ بدەن.
چوارەم: پچڕانی سیلەی ڕەحم و نەمانی خزمایەتی و کەسایەتی وسەردانی نەکردنی کەسەکان و لێکترازان و دوورکەوتنەوە لە یەکتری.
پێنجەم: بەکارهێنانی قورئان وەکوو ئاواز و دەنگ خۆشی و کێبڕکێ کردن لەسەری، ئیتر بێ ئەوەی کاری پێ بکرێت و حوکمی پێ بکرێت و خستنە پێشەوەی دەنگ خۆشەکان بۆ ئیمامەتی کردن ئەگەر چی هیچ عیلمێکیشی نەبێت هیچ کارێکیشی پێ نەکردبێت.
شەشەم: زۆربوونی پیاوانگەلێکی چەك هەڵگری سەر بە دەسەڵات وەکوو پۆلیس و ئاسایش...هتد کە کاریان تەنها یارمەتیدانی زاڵم و ستەم کاران و چەوساندنەوەی بێ دەسەڵاتان کە هۆکارێکی سەرەکین بۆ مانەوەی حوکم و دەسەڵاتی ئەو زاڵم و تاغوتانە.
جا سەرنج بدەن فەرموودەکە دەقاودەق واقیعی ئێستا و ئەم ڕۆژگارەمان پیشان دەدات کە پێغەمبەر ﷺ لە ئوممەتەکەی ترساوە بگەن بەو ڕۆژگارە سەختە !!
بەڵام ئەوەی جێی داخە ئەوەیە کە خەڵکی ئەم سەردەم و زەمانە زۆرینەیان بوونە بە یەکێك یان زیاتر لە جێبەجێ کاری ئەو شەش شتە ترسناکە لەکاتێکدا خۆشیان بە موسوڵمانێکی تەواو دەزانن !!
یا اللە یاذا العرش العظیم نور و بەسیڕەی خۆتمان پێ ببەخشیت و ثابت و دامەزراومان بکەیت لەسەر ڕێگای حەق.
وصلی اللە تعالی علی نبینا محمد وعلی آلە وصحبە وسلم.
خەفەت مەدەن بە ئافرەت.!
چونکە خوای گەورە ڕازی نییە بە خەفەتی ئافرەت.
بۆچی؟
? خەفەت لاوازی دەکات.
? خەفەت کاریگەری دەکاتە سەر جوانییەکەی.
?خەفەت قژی هەڵدەورێنێ و ڕەنگیشی دەگۆڕێ.
? خەفەت کاریگەری دەکاتە سەر هۆرمۆنی ژنانەی و وا دەکات هەتا منداڵیشی نەبێ.
دیقەتی قورئان بدە چەند گرنگی پێداوە!
? لە سورەتی القصص دەفەرموێ (كَيْ تَقَرَّ عَيْنُهَا وَلَا تَحْزَنَ).
واتە: تا چاوی پێ ڕوون بێتەوە و خەفەت نەخوات!
ئەمە لە باسی موسایە سەلامی خوای لەسەر بێ، خوای گەورە موسای گێڕایەوە بۆ لای دایکی.
? لە سورەتی مریم دەفەرموێ (فَنَادَاهَا مِن تَحْتِهَا أَلَّا تَحْزَنِي)
واتە: بانگی کرد خەفەت مەخۆ و غەمبار مەبە!
ئەمە کاتێکە کە مەریەم سەلامی خوای لەسەر بێ لە ژێر دارخورماکەدا بوو بە تەنها، جبریل ئەو بانگەی کرد.
? لە سورەتی القصص دەفەرموێ (وَلَا تَخَافِي وَلَا تَحْزَنِي)
مەترسە و خەفەت مەخۆ!
ئەمە کاتێکە دایکی موسا، موسای دابەئاوەکەدا.
? لە سورەتی الاحزاب دەفەرموێ (أَن تَقَرَّ أَعْيُنُهُنَّ وَلَا يَحْزَنَّ)
تا چاو و دڵیان ڕۆشن بێتەوە و خەفەت نەخۆن!
ئەمە بۆ پشتگوێ نەخستنی ئافرەتە لە کاتێکدا کەسێ زیاتر لە ژنێکی هەبێ.
? لەبەر ئەم فەرمانە خواییانە کە ڕازی نییە بەوەی ئافرەت خەفەت بخوات و غەمباربێ تۆش نیگەرانیان مەکە.
تەرکیز بکە سەر قورئان لە باسی ئافرەتدا چەندێك (لا) لەسەر حوزن هەیە!
دایكت بە وشەیەکیش بریندار مەکە.
ڕەق مەبە لەگەڵ خوشکەکانتدا.
کچەکەت لە باوەش بگرە و بۆی پێ بکەنە.
لەگەڵ خێزانت باش بە.
?? ??? ?? ????? ?
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 10 months, 2 weeks ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 1 year ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated 9 months ago