𝐈𝐍 𝐆𝐎𝐃 𝐖𝐄 𝐓𝐑𝐔𝐒𝐓 🕋
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 1 month ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 3 months, 2 weeks ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
Ads : @IR_proxi_sale
Last updated 2 months, 4 weeks ago
وەسیەتی دەکردم، خۆشەویستەکەم!
ئەبو هورەیرە (ڕەزای اللە-ی لێبێت) دەفەرموێ: خۆشەویستەکەم بە سێ شت وەسیەتی دەکردم: بەڕۆژووبوونی سێ ڕۆژ لە هەموو مانگێک، دوو ڕەکعات نوێژی چێشتەنگاو، وە کردنی نوێژی ویتر پێش نووستن.
ـ بڕوانە: بوخاری، ۱۹٨۱
ـــــــ
بێنە بەرچاوی خۆت، خۆت بچیە لای ئەویش تۆی زۆر خۆش بوێ، دەبێ ئامۆژگاری چیت بکات!
کاتێک لە کۆتاییەکەش دەخوێنییەوە نوسراوە بوخاری ریوایەتی کردووە!
ژیان لە ناو ئەو زانستە لە ناو ئەو مانایە ھەموو شتێکت لا دەگۆرێ....!
ھیدایەت، جێگیری، خۆشەویستی، ووشەگەلێکن زۆر کەس مرد وھیچی لێیان تێنەگەیشت!
#ئەو_ئایەتانەی_سەرنجیان_ڕاکێشام
مرۆڤەکان ئەوانەی خۆیان بە موسڵمان دەزانن، کە تەسلیمی حوکم و فەرمانی اللە تعالی پاشان پێغەمبەرەکەی ﷺ دەبێت،
ئینجا ئەو موسڵمانە دەگەرێت بەدوای حوکمی الله تعالی و ڕێنمونی رەسولەکەی ﷺ، کاتێك فەتوایەکی بوێت لەھەر مەسەلەیەکی دینیدا، بەنموونەی پاک و خاوێنی و نوێژ و ڕۆژوو و حەج و زەکات، حیجاب و باڵاپۆشی یان کاروبارێک و بابەتێک کە پەیوەندی بە دینەوە ھەیە، ئەم فەتوایەی ھەڵدەگرێت و نەك لەخۆیەوە و بە پێ باشبوونی خۆی کارەکە بکات بەڵکو دەگەرێت بەدوای ڕێنمونی پێغەمبەرەکەی ﷺ و پرسیاری لەبارەوە دەکات، جا کاتێك پێی گەیشت دەستی پێوەدەگرێت و کاری پێدەکات و دەیکاتە نور و ڕووناکی چاوەکانی ھەرچەندە ھەرچی مرۆڤی سەر زەوی ھەیە دژایەتی بکات و وە ھەرگیز گوێ بە قسەی ئەھلی فساد و ئەھلی هەواو ئارەزوو ناگرێت.
چونکە ئیمانداری ڕاستگۆ کاتێك پێیان گوت خوای گهوره پاشان پێغەمبەرەکەی ﷺوا دەفەرمووێت یەکسەر ئەڵێت چی کاک عبداللَّه یانی خوای گهوره پاشان پێغەمبەرەکەی ﷺ
وای فەرمووە؟ بەڵێ کاکە وای فەرمووە یەکسەر دڵی ڕائەچەڵکێ ئەڵێت تەواو بیستم و گوێرایەڵ بووم، ئایا ھەرگیز اللە تعالی ئەمری پێکردووین کە جگە لە رسول اللە ﷺ پابەندی قسەی ھیچ کەسێکی تر بین؟!
نا بەگەورەیی اللە كە محمدی ﷺ بەحەق ناردوە، بەڵکو فەرموویەتی:
﴿إِنَّمَا كَانَ قَوْلَ ٱلْمُؤْمِنِينَ إِذَا دُعُوٓا إِلَى ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ لِيَحْكُمَ بَيْنَهُمْ أَن يَقُولُوا سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا وَأُولَٰئِكَ هُمُ ٱلْمُفْلِحُونَ﴾ النور ئایهتی: ٥۱
واتە: كاتێ بانگی بڕوادارەکان دهكرێن بۆلای فەرمانی خوای گهوره پاشان پێغهمبهرهكهی ﷺ بۆ ئهوهی لهنێوانیاندا داوهری بكا ههر ئهمهیه كه ئهڵێن: بیستمان و گوێڕایهڵین بۆ ههموو فهرمانێکیان، ههر ئهوانهشن سهر فرازو سهرکهوتوو.
جا گەر تۆ ڕاستیت دەوێت ئەوە باش بزانە کە لە دینەکەت دا یان تەنھا و تەنھا شوێنکەوتەی اللە تعالی پاشان رسول اللە ﷺ دەبیت یان شوێنکەوتەی فڵان و فیسار و گروپ و شێخە دەبیت، ئینجا بەهەشت یان ئاگری دۆزەخ، بەشوێنکەوتن و گوێڕایەلیت بۆ قورئان و سوننەت یان پشت کردنت لێیان هەڵبژێرە.
یەکێک لە ئافرەتەکان گوتی:
بەیانیان کە دەمەوێ هاوسەرەکەم بۆ نوێژی بەیانی هەستێنم دەستم بە ئاو فێنک دەکەمەوەو ئەو بۆنەی کە هاوسەرەکەم حەزی پێ دەکات لە دەستم دەدەم و بە هێواشی دەستم لەسەر ڕوومەتی دادەنێم بەهەڵمژینی بۆنەکەو دەستە فێنکەکەی من بە ئاگادێت و دڵخۆش دەبێت.
.......
یەکێکی تر گوتی:
هاوسەرەکەم گوتی ئێوارە لەگەڵ هاوڕێکانم ناندەخۆم هیچت ناوێ؟
پێم گوت: زوو وەرەوە ئەگەر نا کارەبا دەبڕێ
ڕووی تێکردم گوتی چی؟!
پێم گوت: ئێمە بە بێ تۆ لە تاریکیدا دەبین چون تۆ ڕووناکی ماڵەکەی کە گەڕایتەوە هەموو شتێک ڕووناک دەبێتەوە زەردەخەنەی کرد ...ئەو لە دەعوەتەکەش تامەزرۆی ئەوە بوو زوو بگەڕێتەوە بۆ ماڵێ ..
.......
ژنێکی تر گوتی: من هاوسەرەکەم گەشت زۆر دەکا هەمیشە نامەیەکی بۆ دەخەمە ناو جانتاکەی کە باس لەوە دەکات من و مناڵەکان چەندمان خۆش دەوێ و چەندی بیر ئەکەین و چۆن ڕۆژەکان دەژمێرین بۆ گەڕانەوەی
جارێکیان لە گەشتەکەی ڕازی نەبووم و هیچ شتێکم بۆ نەنووسی.
کە لە گەشتەکەی گەڕایەوە گوتی: جێ نەما لەم جانتایە دوو جارو سێ جار بۆ نامەکەت نەگەڕێم ...
نەمدەویست بڕوا بکەم کە نامەی تۆی تیا نیە
زۆر پەشیمان بوومەوە چونکە ئەوکات زانیم چەند ئەو خووەی منی خۆشویستووە و بایەخی پێ داوە.
خەمم خوارد چونکە ئێمە ئەڵێین پیاو و دەرەوەیان ووتووە.
لە کاتێکدا ماڵ بەهەشتی پیاوە لە بوونی ژنێکی دڵسۆز و بە سۆزدا لە دەرەوە بوونی بەهەشتێکی وا زیان بە ژیانی هاو سەرگیری دەگەیەنێت.
@abdullah_xaki
السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه
براو خوشکانی ئیماندارم
گومانی تێدانیە ئەم ژیانە بۆ تاقیکردنەوەمانە تاکو سەرئەنجام موسڵمان و بێباوەڕ دەربکەوێ، ژیان پڕیەتی لە تاقیکردنەوە و کێشە و ناخۆشی و خەم و ئازار و نەخۆشی، ئینجا هەرچی ناخۆشیە دێتە ڕێتان هیچ خەم مەخۆ و خۆت تەسلیمی قەدەری الله تعالی بکە دڵنیابە و یەقینت هەبێ سەرکەوتوو دەبی،
هاوڕێیەکی ئازیزم دەڵێت سەرەتای هاوسەرگیرم کێشەیەک هاتە ئاراوە شتێک لەدڵی خەزورم دروست بوو، ڕێگربوو کچی پێم بدات، منیش ڕۆژێک داوام لە مامۆستایەکی خۆشەویست کرد، قسەبکات لەگەڵی باوکی کچە بەڵکو دڵی نەرم بێت، گوتی براگیان وڵا من هیچ نیم و هیچم پێ ناکرێت هانا بۆ الله تعالی ببە و ئەم زیکرە زۆر بکه،
(اللَّهُمَّ أَسْلَمْتُ نَفْسِي إِلَيْكَ, وَفَوَّضْتُ أَمْرِي إِلَيْكَ, وَوَجَّهْتُ وَجْهِي إِلَيْكَ, وَأَلْجَأْتُ ظَهْرِي إِلَيْكَ, رَغْبَةً وَرَهْبَةً إِلَيْكَ, لاَ مَلْجَأَ وَلاَ مَنْجَا مِنْكَ إِلا إِلَيْكَ) واتە: خودایە خۆمم تەسلیمی تۆ کرد و کار و بارم بۆ لای تۆ گەڕاندەوە و ڕوم کردە تۆ و پشتم بەتۆ بەست، ئومێدەوار و خۆشحاڵم بە پاداشتەکانت و دەشترسم لە سزاکانت، ھیچ حەشارگەیەک نییە تا خۆم پەنا بدەم و ھیچ ڕزگاربوونێکیش نییە لە سزاکانت، جگە لەوە نەبێت، کە بگەڕێمەوە بۆ لای تۆ.
گوتی: قسەکەی زۆر کاریگەری لێکردم، بەردەوام ئەم دوعایەم دەکرد، زۆری پێنەچوو الله تعالی دڵی باوکی نەرمکرد، ڕازی بوو، سپاس بۆ اللە تعالی.
بۆیە برای من گەر نەخۆشی، گەر کێشەیەکت هەیه، دڵت تووندە و بێزاری و خەریکە دونیات لێ تەنگ دەبێ، ئەوە هانا بۆ اللە تعالی ببە، اللە تعالی دەفەرمووێت: (ادعُونِىٓ أَستَجِب لَكُم) داوام لێ بکەن من وەلامتان دەدەمەوە.
بەیەقینەوە داوای لێ بکە، دڵنیابە زۆر شت لەژیانت دەگۆڕێت و شۆک دەبی، بۆیە هەرگیز نائومێد مەبە، خوایەکی بەدەسەڵات و دروستکەری زەوی و ئاسمان و مروڤ و گشت شتێک، ئایە ناتوانێ کێشە و خەم و دڵ تەنگیت بۆگۆڕێت، ئاواتت بێنێتە دێ، نەخۆشیت لەسەر لاببات؟!
بۆیە براکەم، خوشکی من گەر ئەتەوێ ژیانت خۆشبێ و دووربی لە دڵتەنگی ئەوا خۆت تەسلمی اللە تعالی بکە، دووربە لەهەموو گروپ و حیز و فڵان و فیسارێک ئەوکاتە بەختەوەری خۆت ئەدۆزیتەوە کە بەتەنها ڕووت کردۆتە بەرنامەی الله ی خاوەن عەرش...
بەڵێ بەختەوەری تۆ پەیوەستە بەیەکخواپەرستیت و تەوحیدەکەت، کەوابوو دوای خوێندنەوەی ئەم نووسینە، هەر کێشەو ئاوات و ناخۆشی و نەخۆشیت هەبوو، داوا لە الله بکەنەک مرۆڤێکی بێ توانا دڵنیابە چارەسەری و دڵخۆشی و بەختەوەریت هەموو لای اللە ی خاوەن عەرشە...
اللە تعالی کاربۆهەموو لایەک ئاسان بکات و شیفای نەخۆشی هەموو موسڵمان بدات و گشت لایەکمان لەخەم و پەژارەی دونیا و دواڕۆژ بە دوور بخات،،، امین...
دەزانی ڕۆژێک دەڕۆیت؟!
بەڵام ڕۆیشتن بۆ سەفەر نا، بۆ سەیران و گەشت نا، بۆ کار نا!
دەڕۆیت بەڵام ناگەڕێیتەوە
ڕەنگە دەرفەتی ئەوەت نەبێت ماڵئاوایی لە هاوڕێیەکانت بکەی!
یان داوای لێبووردن بکەی لە کەسانێک!
خەونەکانت ڕەنگە هەر بە خەون بمێننەوە!
دەڕۆی بەڵام نازانی چۆن دەڕۆی؟
لەکوێ و کەی دەڕۆی؟
دەبێ دواین قسەت لەگەڵ کێ بێ؟
دواین سەردانت بۆ کوێ بێ؟
دواین پێکەنیت بەڕووی کێ بێ؟
دواین گریانت لەبەر چی بێ؟
دواین خەفەتت بۆ چی بێ؟
دواین دڵخۆشیت لەدڵەوە کەی بێ؟
دواین کارت لەکوێ بێ؟
دواین بینینت کێ ببینی؟
دواین هەناسەت لەکوێ هەڵبمژی؟
سەیرکە!
نەتان توانی وەڵامی ئەو پرسیارانە بدەنەوە وە هەرگیزیش ناتوانن!
بۆیە هەمیشە ئاگاداربە!
ڕەنگە ساتەکانی ئێستات ببن بە دواین کاتەکاتی ژیانت!
دڵی کەس مەشکێنن
کەس لەخۆتان توڕە مەکەن
با ڕەفتار و ڕەوشتتان جوان بێ بۆئەوەی ببێت بە پێشەنگ بۆ کەسانی دەوروبەرت
بەسادەیی بژی
کار بۆ دونیاکەی تریشت بکە
دونیای ئێرە کاتیە
وەکو ئەوە وایە لە ناوەڕاستی تونێلێک بیت ڕووناکیەکەت لێ دیارە دەزانی ڕۆژێک دەگەیتە ئەوێ،
ئێستا خەوتووین کەی گەیشتیتە کۆتاییەکەی ئینجا بەخەبەردێینەوە و لەخەو هەڵدەستینەوە!
𝐈𝐍 𝐆𝐎𝐃 𝐖𝐄 𝐓𝐑𝐔𝐒𝐓 🕋
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 1 month ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 3 months, 2 weeks ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
Ads : @IR_proxi_sale
Last updated 2 months, 4 weeks ago