?? ??? ?? ????? ?
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 8 months, 1 week ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 10 months, 3 weeks ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated 6 months, 3 weeks ago
وەزیری کاری دەرەوەی فەڕانسە ڕایگەیاند «کوردەکان هاوپەیمانمانن و دەبێ بە تەواوی بەشدار بن لە بەدەستهێانەوەی نەتەوەی خۆیان»!
ژان نۆوێل باڕۆو، وەزیری دەرەوەی فەڕانسە ئەمڕۆ ڕایگەیاند «کوردەکان هاوپەیمانی بەوەفای ئێمەن، بەهیچ جۆرێک [بە تەنیا] بەجێیان ناهێڵین، کوردەکان هەروەتر لە کۆنفڕانسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشدا لە پاریس بەشدار دەبن کە ١٣ی فێڤریە دەست پێدەکات. کوردەکان دەبێ بە تەواوی بەشدار بن لە بەدەستهێنانەوەی نەتەوەی خۆیان.»
ناوبراو گوتیشی: «ئێمە پەیوەندیی کوردەکانی عێراق و سووریامان بەهێزتر کردەوە، نێوانگیریمان کرد لە نێوان ژێنێڕاڵ عەبدی و تورکیا، هەروەها لە نێوان ژێنێڕاڵ عەبدی و بەڕێوەبەرانی نوێی سووریادا، ئێمە هەمووی ئەمانەمان کرد تا کوردەکان [لەم نێوەندەدا] زیانیان پێ نەگات»!
کەریم مەرەسەنە
@Komala1
بەداخەوە ئەم سێ تێکۆشەرە هیچیان لە ژیاندا نەماون. حەمە عەلی لە کودستانی باشور لە کنار بەحرەکەی سیروان لە بەرواری 1366.12.26/27
لە شەڕ لە گەڵ هێزەکانی کوماری ئیسلامی گیانی لە دەستداوە باوکیشم بە نەخۆشی لە ١٠/٦/٢٠٢١ لە وڵاتی فنلاند کۆچی کرد. بە داخەوە ئەم سێ قارەمانە نیان توانی بگەنە ئامانجە کۆمۆنیستەکانیان.
یاد و بیرەوەریەکانیان بەرزو بەڕێز بێت و هەمیشە لە دڵماندا زیندوو ڕادەگرین.
باوکم لەوێ لە ناو دەوەنێکی چیپر خۆی حەشار دەدا. دوایی چەند سەربازێک دێنە نێزیک ئەو دەوەنە کە باوکمی لێدەبێت چاوەدێریی ئەو دۆڵە دەکەن. پاش دوو سێ سەعات کە هیچ زانیارییەکیان دەست ناکەوێت هێزەکە لە گوندی سپیکەمەرە دەرۆن. کە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی دەگاتە خوار ئاوای باوکم دێتەوە بۆ ماڵ. لە سەر بانیجەکەی خۆمان دایکم دۆی بۆ باوکم هێنابوو خەریکی دۆی دەخواردەوە بوو کە حەمە عەلیش پیدای بوو و نانی ئێوارەیان خوارد. باوکم بە حەمە عەلی ووت زۆر ماندوین با دوو ئێستر لە خەلک وەرگرین و بە سواری ئستر بڕۆین. دوو ئێستریان لە خەڵک وەرگرت و نەفەرێکش لە گەڵیاندا ڕۆیشت. ئەوان بەرەو حەوتاش بۆ لای هاوڕێکانی تریان ڕێکەوتن. کە دەگەنە کێوی بەردەدوگە باوکم دەڵێت ئێرا شوێنێکی مەترسیدارەو لەوانەيە کەمینی لێبێت، بۆیە باشتر وايە خۆمان بە پی تا ئەوبەر بڕوێن کە گەیشتینە ئەوبەر فیکەیەک دەکەین با ئەو نەفەرە ئەستێرەکان بهێنێت. بە ئەو نەفەریان وتبوو ئەگەر شتەیک بوو ئەوا تۆ لەگەڵ ئێسترەکان وەگەڕێرەوە بۆ مال. تۆزێک دەرۆن و باوکم بە حەمە عەلی دەلێت ئەو شتە ڕەشانە ئینسانن یا گەون. حەمە عەلی تۆزێک چاوی لێ دەکات و دەڵێت ئەرەوەاڵلە بنیایەمن ئەوە دوو نەفەری تریش چوو بۆ لایەن. لەم قسانە دەبن و باوکم چەند هەنگاوێک دەنێت و حەمە عەلی دەست بە تەقە دەکات و دوو فیشەک بەر قاچی باوکم دەکەویت و بریندار دەبێت. نەفەرەکە کە ئێسترەکانی پێبوو دەگەڕێتەوە بەرەو ماڵ و حەمە عەلیش دوای دەکەوێت و پێی دەلێت نەڕو نەڕو. ئەو نەفەرێش وای زانیبوو کە پاسدارە دوای کەوتەوە بە غار هەڵدێت. بە دوای تەقەکەی حەمە عەلی پایەگای هەوارەخۆڵیش کە لەوێوە نزیک بوو ئەو ناوچە دەداتە بەر تەقە. باوکیشم بە برینداری بە روی هەوارەخۆڵدا دەڕوات چونکە پی وادەبێت کە روی هووارەخۆل مەترسی کەمترە. بە زۆر قاچێکی بە برینداری بە دوای خویدا ڕادەکێشێت و خۆی دەگەیەنێتە لای فەڵاحەکانی گوندی کێوڵێ و بە یارمەتی ئەوان قاچی درمان دەکات و خواردنی پێدەدن. ڕۆژەکەی هێزێکی کوماری ئیسلامی لە پایەگای کێوڵێەوە بەو دۆلەدا سەردەکەون و بە شێوێنی پیشمەرگەدا دەگەڕێن. فەلاحەکان زوو باوکم لە ناو گیای خەرمانەکیاندا دەشارنەوە. هێزەکە دەچنە لای ئەو فەلاحانەو پرسیاری پێشمەرگەیان لێ دەکەن و ئەوانیش دەڵێن کە کەسمان نەدیتووە. پاشان بۆ شەوەکەی باوکم بە یارمەتی ئەو فەلاحانە دەگەرێتەوە بۆ ماڵی خۆمان لە گوندی سپیکەمەرە. باوکم دوسێ رۆژ لە ماڵەوە مخفی بوو وە پێشمەرگەکان خەبریان لی نەبوو کە باوکم چی بەسەردا هاتووە. حەمە عەلی خۆی گەیاندبووە لای هاورێیانی پێشمەرگە و بەسەرهاتەکی بۆ یان باس کردەبوو. ئەوانیش وتبوویان ئەوە کا مستەفات کوشتووە. پاش دوو سێ رۆژ خەبەرمان زانی کە تیمێکی پێشمەرگەی کۆمەڵە لە درەوەی سپیکەمەرە خۆیان مخفی کردەوە کە یەکێکیان کاک رەسولی خاڵۆزای باوکم بوو. باوکم نەفەرێکی نارد بۆ لایەن کە پێیان بڵێت ئەو بریندارە و بە تەنیا لە ماڵەوەیە. ئەوانیش بە بێسیم پێشمەرگەکانیان لە حەوتاش ئاگادار کردەبووەوە کە باوکم بە تنها لە ماڵەوەیە و بریندارە. پێشمەرگەکان هەر زوو واحیدێک پێشمەرگەیان ناردبوو بە دوای باوکمدا بۆ نزیک سپیکەمەرە. وتبوویان کە ئیمە بە وەڵاخ باوکم ببەین بۆ کێوەکانی پشتی خۆریاوا. ئێسترێکم پیدا کرد و بۆ دوانیوەڕۆ باوکم برد بەرو کێوەکانی خوریاوا. گەیشتمە ئەوبەر سپیکەمەرەوە لە شوێنێک بە ناوی کانیەتاڵ نەفرێک بە دەنگی بەرز لە ناو دارەکاندا هاواری کرد و وتی شێر کونی تێبووەو هات. دنگیم ناسی کە کاک ئەسعەد سەلیمی پێشمەرگەیەکی زۆر خۆشەویستی کۆمەڵە بوو. پێشمەرگەکان هاتن و زۆر بە گەرمی پێشوازییان لە باوکم کرد. لە گەڵ ئەواندا چوین بۆ کێوەکانی پشتی خۆریاوا و لەویش چەند پێشمەرگەیەکیتری لێبوو کە ئێسترێکیان پێبوو و چاوەڕوانی باوکمیان دەکرد. پێشمەرگەکان بە گەرم و گوڕی پێشوازیان لە باوکم کردو سوار ئێسترەکەی خویان کرد و لە من خواحافیزیان کردت و ڕۆیشتن. منیش کە خاترجم بووم باوکم لە لای ئەوان پارێزراوترە بە خیاڵی راحت لە گەڵ ئێسترەکە گەڕامەوە بۆ مال. ئيتر لە حەوتاشەوە باوکمیان بەردەبوو بۆ سليماني تا چارەسەری قاچی بکەن. لە سليماني دوکتۆرەکان وتبوویان دەبێت قاچی بڕینەوە، بەڵام دوکتۆر ئەحمەدی عەزیزپور کە دوکتۆری کومەلە بوو وتبووی پێویست بە بڕینەوە قاچی ناکات و تەنها بە مەتە شێوێنی گوڵەکە بیکرێنن. پاش ئەم بەسەرهاتە ئيتر باوکم نەگەڕایەوە بۆ ناوچەو هەر لە کوردوستانی ئێراق بوو تا ساڵی ١٩٨٩ کە کۆمەڵە ئێمەیان بە ئێجگاری لە سپیکەمەرەوە برد بۆ ئێڕاق بۆ لای باوکم.
ساڵی ۱۳٦۲ کە تەنیا ناوچەی سەردەشت ئازاد مابۆوە و مەقەرەکان و ئۆرگانەکانی ناوەندی و ڕاگەیاندن و ئۆرگانە بەڕێوەبەرەکانی کۆمەڵە بۆ ناوچەی ئالان گواسترابوونەوە و ڕژیم لە تەدارەکی هجوم بۆ سەر ئەو مەنتەقەدا بوو. کۆمەڵە خەیاڵی مقاومەتی هەبوو و دەیهەویست بەرگری لەو ناوچەیە بکات و نەکەوێتە دەستی ڕژیم.
بۆیە بەرەی بەرگری و وەستانەوەی ڕێکخست و لە هەموو ناوچە و مەڵبەندەکانی کوردستانەوە دەستە و پەلی لە هێزی پێشمەرگە گواستەوە بۆ ئالان بۆ تەقویەتی ئەو جەبهەیە. لەوانە لە گوردانی ۳۱ی بۆکان ئەم پەلەی ئێمە بۆ گۆڕینی پەلیێکی پێشتری گوردان کە داربوو بەوێ ڕەوانەی ئالان کران و لە دێی "گروێس" موستەقل بووین. ئەو وێنە لەو سەردەمەدا گیرا کە لە چەپەوە ڕەزا کەعبی، من(بەهمەن عەلی یار) و ڕەحیم مەحمودی لە ئەندامانی ئەو دوو پەلەی گوردانی ۳۱ی بۆکانن.
وێنەگر کاک سروش خانی
شوێن ئالانی سەردەشت، هەوەڵی هاوینی ۱۳٦۲
دیدن این مصاحبە را پیشنهاد می کنم، حتما آن را ببینید
@Komala1
ماڵئاوایی لە ژیانی کاک مەسعود فەریقی لە وڵاتی سوئێد
بە داخێکی گرانەوە کاک مەسعود فەریقی بە ھۆی نەخۆشی شێرپەنجە ڕۆژی پێنج شەممە ٢٢ ئاگۆست ماڵئاوایی لە ژیان کرد . کاک مەسعود لە خەباتکارانی شاری مەریوان بوو کە پاش دەستپێکی چالاکی کۆمەڵە ، بە ریزی ھێزی پێشمەرکەی کۆمەڵە پیوست بوو و چەند ساڵ لە ڕیزی ئەو ھێزەدا تێکۆشانی بێ درێغی کرد. پاشان وەک پەنابەری سیاسی لە وڵاتی سوئێد نیشتەجێ بوو و درێژەی بە چالاکی سیاسی خۆی لە خزمەت بە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان و دژ بە کۆماری ئیسلامی دا. کاک مەسعود برای دوو پێشمەرگەی گیان بختکردووی دیکەی کۆمەڵە ، ھاوڕێیان مەرزیە فەریقی، ھونەرمەندی ناسراوی کوردستانە، کە بە ھۆی نەخۆشی گیانی بختکرد و ھەروەھا برای پێشمەرگەی قارەمانی گوردانی شوان سووسن فەریقی بوو کە لە بەرەنگاری قارەمانانەی گوردانی شوان لە ھەلەبجە گیانی بختکرد.
کۆچی دوایی کاک مەسعود فەریقی خەسارێکی گەورە بۆ بنەماڵە و دۆستان و ئازیزانیەتی .
سەرەخۆشی گەرممان بە بۆنەی مەرگی ھاوڕێ مەسعودی فەریقی پێشکەش بە ھاوسەر ، جگەرگۆشەکانی ، باقی ئەندامانی بەڕێزی بنەماڵە و دۆستانی دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین .
بەڕێز بێت یادی ئازیزی کاک مەسعودی فەریقی .
ئێوارەیەک لە مێژوومدا
شعر و خوێندنەوەی ئەحمەد بازگر
@Komala1
?? ??? ?? ????? ?
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 8 months, 1 week ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 10 months, 3 weeks ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated 6 months, 3 weeks ago