?? ??? ?? ????? ?
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 10 months, 1 week ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 1 year ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated 8 months, 3 weeks ago
ئێستا لە کار گەڕامەوە بۆ ماڵەوە، شەقامەکە چۆڵ بوو، زۆر چۆڵ بوو، وەک دڵم، ئارامییەکی تەواو شارەکەی داگیر کردوە، بایە ساردەکان خەریکن لەژێر چنگی بایە گەرمەکان ئەخنکێن و ونەبن هەمووان ئێستا لە خەوی خۆیدا خەوتووە، بەڵام من نوقم بووم لە ماندوێتی، ماندوێتی جەستە، ماندووبوونی ڕۆح، ماندوێتی بیرکردنەوەکان، نازانم چەند سەعاتە لەسەر پێم وەستاوم، بەڵام ئەزانم ماوەیەکی زۆرە ، گەر ئەمە ئەخوێنیتەوە پێتەڵێم دڵتەنگ مەبە، من لە تۆ خراپترم، دەمەوێت هەست بکەم کە هەست بە ئاسوودەیی دەکەیت. بەهۆی سەختی ئازارەکەوە دەمەوێت پێم ببڕم، بەڵام چی بکەم بۆ بیرکردنەوە ماندووکەرەکانی مێشکم؟ ئایا سەرم ببڕم؟ ژیان دادپەروەر نییە، بە هەموو توانامەوە شەڕ دەکەم، بەڵام ئارامی دەروون لە دڵی کەسانی تردایە، خودا دەزانێت چەندە ماندووم، خودا دەزانێت.
...
کەپڵت نیە؟ گوڵیان بۆ نەهێناوی؟ ئاساییە ئەتوانیت چاوەڕێی ڕۆژی ژنان بکەیت.
...
هۆشـیاری زیادەڕۆیـانە هەر بەڕاستی نەخۆشـییە ،، نەخۆشییەکی تەواوەتی و ڕاستەقیـنە بۆ گوزەراندنی ژیـان . مرۆڤ هۆشیارییەکی دیاریکراوی بەسـە واتە نیوە یان بگرە یەک لەسەر چواری هۆشیـاری مرۆڤێکی سەرکەوتوو.بەڵێ ئەو مرۆڤـانەی زۆر قوڵ دەبنەوە دایم مێشکێکی ئاڵۆز و پڕ بیرکردنەوەیان هەیەو دڵ خەمـبار و تەنهـان .چونکە کێشەیە زۆر هۆشیـاربیت ...گەر وابوویت زۆر ئاسـان لەنیەتی بەرامبەر و تەواوی مرۆڤەکان تێئەگەیت و ئەیانخوێنیتەوە ئەوەش ژیانت لێ تاڵ دەکات و حەزت بە تێکەڵبوونی هیچ مرۆڤێ نامێنێ ،دەبیتە مرۆڤێکی پـڕ گومان و دایمم لەدوودڵیدا دەبیت.ئاسوودەی و دڵ خۆشی ژیان لەوەیایە کە نەزانبـیت تەنهـا بەشی خۆت بزانیـت و بەس لەوە پـتر ماڵ وێرانییە خۆشبەخـتی لەنەزانین و گێلی دایە نەک زانین و هۆشـیاری ...
ئێستە لەڕوی دەرونیەوە پێویستم بەوەیە کەسێک دەمانچەیەک لەسەر سەرم ڕابگرێت و بڵێت گەر یەک هەنگاوی تربنێی مێشکت ئەتەقەنێم منیش بێ دوودڵی ئەو هەنگاوەبنێم..
هەرگیز ئاشق بوویت؟ ناخۆشە، وانییە؟ وات لێدەکات زۆر بێدەسەڵات بیت، سنگت و دڵت دەکاتەوە، ئەمەواتا کەسێک دەتوانێت بە ئاسانی بێتە ژوورەوە و وێرانت بکات، تەواوی ئەو هەموو ساڵە، ئەو هەموو بەرگری و قەڵغانەت بۆی دروست کردووە تا هیچ شتێ نەتوانێت ئازارت بدات، بەڵام دواتر کەسێکی گەمژە، کە هیچ جیاوازییەکی نییە لەگەڵ هەر گەمژەیەکی تردا، دێتە ناو ژیانە گەمژانەکەت و بێ ئەوەی داوای بکات پارچەیەک لە خۆتی پێدەدەیت، بە کردنی کارێکی گەمژانەی وەک، ماچ کردنێک یان زەردەخەنەیەکت بۆ دەکات، دوای ئەوەش ئیتر ژیانت چیتر ژیانی خۆت نییە بەتەنها، خۆشەویستی بە بارمەتەت دەگرێت و دێتە ناختەوە، ناخت دەخوات و جێت دەهێڵێت تا لە تاریکیدا بگریت، دواتر و بە ڕستەیەکی سادەی وەک (لەوانەیە وا باشتربێت ببینە هاوڕێ)، یان (چەند لە یەک تێدەگەین)، دەیەوێت بڕوات و شەرم دەکات لەوەی ڕاستەوخۆ بڵێ کە ئیدی تۆم ناوێ! ئەمە دەبێتە تەڵەزمێک و دەگات بە دڵت، ئازارت دەدات، نەک تەنها لە خەیاڵەکانتدا، نەک تەنها لە مێشکتدا، بەڵکو ڕۆحت و جەستەشت ئازار دەدات، ئازاری ڕاستەقینەی پارچە پارچە بوونی ناختە، نابێت هیچ شتێک توانای هەبێت ئاوات لێبکات، بەتایبەتیش خۆشەویستی، ڕقم لە خۆشەویستییە
- نیڵ گەیمان
“پیاوی خۆڵین”
هەندێ شت هەیە بە نووسین ناوترێت،
بە تەلەفونیش ناوترێت،
لە بەرامبەریشمدا دابنیشیت هێشتا ناوترێت...
زمان لە ئاست دیوی ناوەوەی ئینساندا
هێندە دەست كورتە
خێری پێ دەشێت..
نازانم چ شتێک دڵم تەنگ دەکا، هەموو شتێک ئێستا بە ئازارە.
...
ئەی ئومێد، هیچ شتێک وەک تۆ فریوی نەداین..
بەختیارعەلی
لەباڵەخانەیەکی دوای جەنگ ئەجین دڵخۆشییەکانمان تاڵان کراوە.
ئەگەر لە دارستانێک ، دووجار هەمان درەختت بینی ، مانای وایە تۆ ون بوویت ...!
?? ??? ?? ????? ?
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 10 months, 1 week ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 1 year ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated 8 months, 3 weeks ago