?? ??? ?? ????? ?
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 1 year, 9 months ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 1 year, 11 months ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated 1 year, 7 months ago
کاتێک کەناڵەکە تایبەت بوو زۆر جار دەتان وت لینکی کەناڵمان دەوێت بۆ فلان و ئەم و ئەو، کەچی کەناڵەکەم کردە گشتی کەمێکتان نەبێت کەسی ترتان ڕیکلامێکتان نەکرد بۆ کەناڵەکە.
بڕوا بکەن حیزبیەکان و سۆفی و ئەشعەریەکان و مەدخەلیەکان و هەموو ئەوانەی تر دڵسۆزترن بۆ فیکرەکەی خۆیان لە ئێمە بەداخەوە
کوا چەند لە ئێوە ئەم کەناڵەتان بڵاوکردەوە لەکەناڵەکەتان و لە گڕوپەکەتان و بۆ دۆست و خۆشەویستانتان نارد ؟
ڕاستی حەزم نەدەکرد هەرگیز ڕۆژێک لە ڕۆژان کەناڵ بکەمەوە گشتی، بەڵام لەبەر خزمەت کردنی مسوڵمانان وام کرد، چونکە لە رێی کەناڵەوە دەتوانم زۆر شت بکەم بۆ ماڵە مسوڵمان و بەرێزەکان .......
داوام وایە لینکی کەناڵەکە بڵاو بکەنەوە
بَاْرَكَ اللّٰهُ فِیكم
لینکی کەناڵ بۆ هاوڕێو دۆستان بنێرن گەر سود لە یەک دێری ئەم کەناڵە ببینی تۆش توشی خێر دەبیت جا خۆتان لەو خێرە بێ بەش مەکەن ان شاء الله
کەناڵی”مـردن حـەقـە”
????????? @mrdn7aqa
سلام علیکم، خوشک و براکانم ویستم لەو خێرە گەورەیە ئێوەش بێ بەش نەکەم
ئەوە سێ گەنجی ڕێک و پێکی زۆر فەقیر هەنە دەمەوێت ژنیان بۆ بهێنم، جا قەدەری الله خۆیان زۆر نەبوونن منیش لەو دەم و دەستە ناتوانم خەریکی هەر سێکیان بم، گەنجێکیان تەنها بە ٣ ملیۆن کاری تەرتیب دەبێت دووەکەی تریش دەبێت زیاتر خەریکیان بم و ڕەنگە یەکی شەش ملیۆنیان زیاتر بوێت
جا با دووروو درێژی نەکەمەوە ئەوەی حەزدەکات لەم خێرە بەژداربێت ئەوە با لە ڕێگەی ئەم لینکەوە ئاگادارم بکاتەوە چونکە لەم هەفتەیە ڕەشی دەکەمەوە
إِنْ شَاءَ اللّٰه کەمێک چاوەڕێم بن دێمەوە خزمەتتان ئەو ماوەیە خەریکی ماڵ بارکردن و ئەو شتانەم
فاست پەی و ئێف ئای بی ـمان هەیە گەر کەسێک ویستی یارمەتیان بدات، هەوڵ بدەن بۆ خزم و دۆستەکانتانی بنێرن ئەم پۆستە.
بَاْرَكَ اللّٰهُ فِیكم
جۆین بن لای خۆشتان ڕیکلام بکەن فی سبیل الله
هەواڵ
ئایا بیستووتە؟؟ ڪاك........تووشی ڕووداوی ھاتوچۆ بووە.........نا!!!!
بەداخەوە کۆچی دوایی ڪردووە.....{إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ}
بیرڪردنەوە و پرســیار زۆر ئێمە ئەجوڵێنێ و ئێمــە بەئاگا ئەھێنێتەوە......
هاوڕێڪەم هەفتەی پێشوو، نا، هەر دوێنێ لەگەڵ من بوو، ســەلامەت و تەندروست ، ئێستا لە ڪوێیە؟
بیرم ڪردەوە بیرڪردنەوەیەڪی قووڵ لەو چرڪە ساتانەی ڪە دەخرێمە ناو گۆڕەوە ، لە تاریڪی و بێدەنگی ئەو ساتە ، لە ترسناڪی تەنیایی ، لەوەی ڪە هیچ هاودەم و هاوڕاز و ڕەفیقێك بوونی نابێت، لە پرسیاری نەڪیر و مونڪەر، ئایا ئەتوانم وەڵام بدەمەوە؟ لەقەبر ڪە دەبێتە چاڵێك لەدۆزەخ یان پارچەیەك لە بەهەشت، لە خانووە جوانەڪەم ڪە ئەبێت جێی بهێڵم، لە خێزانێك ڪە لەبیرم ئەڪەن و ژیانی خۆیــان درێژە پــێ ئەدەن بەبێ من، لە نەوەڪانم ڪە سامان و پارەڪەم چۆن و لەکوێ سەرف ئەڪەن.
بەڵێ! لەو هاوڕێ ئازیزانەم ڪەلەبەر خاتری ئەوان وازم لە پەرستشی خودا هێنا، ماڵ و کاتی بەنرخی خۆمم بە دڵخۆشی و گاڵتــە و گەپ و خواردن بەسەربرد.
دوای من چی ئەڪەن ئایا هەمـوو ڕۆژێك یـادی من ئەڪەن و منیـان لەبیرە، بۆم ئەگرین، یان گاڵتەم پێئەڪەن. بیرمـڪـردەوە لەو مەنسەب و مەقام و کوورسیەم ڪە جێی ئەهێڵم و ئەیدەم بە ڪەسانی تر، بە ماڵ و ناوبانگێك ڪە لەم کورسیە بەدەستم هێناو سـوودم لێ نەبینی. بەمنداڵەڪانم ڪە ئەمگرتنە باوەشی خۆمەوە و لە ئەمڕۆوە باوەشی منیـان بۆ ناڪرێتەوە، پێڪەنینە ڪانیان نابیـستمەوە و خۆشـی و یارییەڪانی ئەوان نابینمەوە.
بیرم ڪردەوە لەو ڪات هەلانەی ڪەبەسادەیی بەفیڕۆم داو سوودم لێ نەبینین بۆ ئەمڕۆ، بەو هەلە ئاڵتونیانە، ڪە دەبوو نوێژم کردبا، ڕۆژووم گرتبا، وە بەو نەوانەی کەدەبوو زانستم فێرڪردبان بەڵام فێرم نەڪردن، بەحەقێك ڪە ونم ڪرد و بەو کۆبونەوانەی ڪە غەیبەتی تێدا دەڪراو بەو قسانەی خۆم ڪەنەدەبوو بیڪەم، بەو هەتیوانەی ڪە دەبوو هاوڪاریم ڪردبان، بەڵام نەمڪرد، بەو موسوڵمانانەی ڪە دەبوو ڪێشەڪانیان چارەڪەم بەڵام گوێم پێێنەدا، بەخێزان و ڪچەڪانم ڪە دەبوو حیجاب و ئیسلامم فێرڪردبان و نەمڪرد.
بەڵێ منداڵەڪانم، جگەر گۆشەڪانم، یا باشتر بڵێم دوژمنی ماڵ و سەروەتەڪەم ڪە لە دوای من هەمووی تاڵان ئەڪەن و یەك دیناری بۆ شادی ڕۆحی باوڪیان ناڪەنە خێر، لەوەیە چەند جنێوێڪیشم بۆ بنێرن ڪە بۆچی سامانی زیاترم بۆ ڪۆنەڪردنەتەوە، نازانم ئـیتر بیر لەچی بڪەمەوە، لە ڪارانێك ڪە ئەمتوانی ئەنجامی بدەم بەڵام ئەنجامم نەدا. بەماڵ و سامانێك ڪە بە سوێندی درۆ، هەڵخەڵەتاندن و ڪڵاوات ڪۆمڪردنەوەی ئەو ماڵ و سامانەدا، چەند سەرماو گەرمام تەحەمول ڪرد، ئێستا ئەوان بێ هیچ ڕەنج و هیلاڪیەك ئەبنە خاوەنی ئەو ماڵ و سامانە، خۆزگە ئەڪرا ئەوانیشیان لەگەڵ من دفـن ڪردبـا، بەهەمـوو ئەو ساڵانەی کەڕۆشتوون، خوولەڪانێك ڪە ئیتر لەبەردەستم نین، بەو گەنجی و هێزەی ڪەهەم بوو، بە مووە ڕەش و دەموچــاوە سافە دەرەخشڵوەڪەی گەنجیم، ڪە فریوی ئەم شتانەم خوارد و واگومانم ئەبرد ڪەکاتی گەنجێتی، مردن نایەتە خزمەتم.
شریتی ژیانم لەپێش چاوم بوو، هەموو ڪردەوەڪانی خۆمم ئەبینی لەم بیرڪردنەوانە بووم لــەناڪاو داچــڵەڪام، بەخەرەهاتم، بەخۆشـحاڵیەوە سوپاسی خودام ڪردوو گۆتم، هێشتان زیندووم و ڪاتم هەیە تـا بۆلای خودا بگەرێمەوە، تۆبە بڪەم لەو شتانەی ڕابردووم و ئاراســتـەی ژیــانی خۆم بگۆڕم بەشــێوەیەك ڪەلەبیر ڪردنەوەڪانی پێـشووم پەشــیمانی نەچێژم.
کەناڵی”مـردن حـەقـە”
????????? @mrdn7aqa
بەیانی پێنج شەمە
ئەگەر توانیت ئەوا هاوسەفەری ڕۆژووگرانی سبەینێ بە، ئەگەر ناتوانیت ئەوا یادی کەسانی تری بخەوە، چونکە تۆ نازانی کێ بەهۆی یادخستنەوەی تۆوە بەڕۆژوو دەبێت.
ڕۆژووی_سوننەت
ئـەگەر ڕۆژێک بریارتدا کەسێکت خۆش بووێت،،،
ئەوالەپێناو اللە خۆشت بـــوێــت،،،
?? ??? ?? ????? ?
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 1 year, 9 months ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 1 year, 11 months ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated 1 year, 7 months ago