📓هەوارگەی چیرۆك و دراما

Description
ســڵاوتان لێ بێ
لەم کەناڵە ئاشنا دەبن بە بەرهەمی چیرۆك و نوسینەکانی (ڪامەران ئاشـنا) بە نوسین و دەنگ ... هەروەها نوسینی نوسەران و درامای کوردی .

بەستەری بەڕێوبەڕ

@Kamaran_Ashna

بەستەری گروپ

@HargeiChirok

.
We recommend to visit

✨ تبلیغات پر بازده [ @tabligat_YaSiNoli ]

- منمو هدفونم فقط میخوام چِت کنم 🎧

╰) ایران موزیک♪ (╯

"ما بهتریـن‌ها را براے شما بـہ اشتراڪ میـگذاریـم✘"


تبلیغات و ثبت موزیک :
@AdIranMusic94

فرشتــه‌ی موسیقی💙"
- موسیقی تَپیت و نت‌ها در رگ ها جریان یافتند و من زنده ماندم . .

#تبلیغات با بهترین #بازدهی : [ @AMEOOaW ]
‌‌‌•• 🎧🖤📀🔐••

1 year, 7 months ago

[ بـیـرەوەریـیـەڪـانـم ]

( لەشاری سنەی سەربەرز )

{ بـیـرەوەریـی دووەم }
‌ و
[[ ڪـۆتــایــی ]]

≈≈≈≈∮≈≈≈≈∮≈≈≈≈

بـەخـێـر بـێـن بــۆ ڪـەنـاڵـی

📓 هەوارگەی چیرۆك و نوسین

👇👇👇👇

https://t.me/chirok2

.

1 year, 7 months ago

.
بۆیە تا ئەم توانی پیاسەی شەقام و کوچە و بازاڕەکانی شاری سنەم دەکرد و هەر کاتێ هەستم بە ماندوو بون و بێزاری بکردایە ، کار و باری هاوڕێ زیندانیەکانم ڕوو بەڕا ئەکرد و ئەگەڕامەوە زیندان .

بەیانیەک دیسان بانگ کرام بۆ ژووری ئەفسەر و دیار بوو پێش وەخت کارەکەم ئامادەکرابوو .

هەندێ کاغەز لەبەردەم جەنابی ئەفسەر دانرابوو شتی لەسەر ئەنوسی ، دوای کەمێ لە نوسینەکەی بووەوە ، ئیمزا و مۆری کرد و ڕووی کردە من پێی وتم : دەبێت بچی بۆ دادگا .

دوای ئەوەی ئەو سەربازە فارسەی کاری بردن و هێنانەوەی منی پێ سپێردرا بوو بۆ دادگا .

دەست بەندێکی هێنا و تاکێکی کردە مەچەکی من و تاکەکەی تری کردە مەچەکی خۆی و کەوتینە ڕێ بۆ دادگا نازانم هۆی دوو دڵی بوو یان ترس بوو یان چـی ؟

هەستم بە برسێتی یەکی زۆر ئەکرد ... داوام لە سەربازەکە کرد بچینە چایخانەیەک نانی بەیانی بخۆین و ئنجا بکەوینە ڕێ سەرەتا ڕازی نەبوو ، دوای هەوڵدانم لەگەڵ سەربازەکە سەر ئەنجام ڕازی بوو .

بەرە و چایخانەیەک ( قاوەخانەیەك ) بەڕێکەوتین ... سەربازەکەلێی پرسیم لەسەرچی گیراوم ، منیش حەوسڵەی ئەوەم نەبوو باسی ئەو تۆمەتانە بکەم دراوەتە پاڵم یان ئەو هەموو زیندانە ، یەک بە دوای یەک و ژووری تاکەکەسی ئەشکەنجەکانی خۆمی بۆ بکەم .

تەنیا بەشی کۆتایی بابەتەکەم وەک وەڵام خستە بەردەستی وپێم وت : داوای هاوکارییان لێ کردوم منیش بەوە ڕازی نەبووم و ڕازیش نابم کاری وا بکەم .

سەربازەکە پێی وتم : بۆ هاوکاری دەوڵەت ناکەیت ... دەوڵەتی ئێمە دەوڵەتێکی ئیسلامی یە .

منیش دوو مانگ لەوەو پێشم هاتەوە یاد کاتێ لە ژووری تاکەکەسی ئیدارە ئیتڵاعاتی شاری سەقز بووم لە بەرامبەر ئەوەی داوای هاوکارییان لێ کردم ... دوای ئەوەی ڕەتم کردەوە ، دێڕە شیعرەکەی شاعیر پایەبەرز
" حافظ شیراز "یم خوێندەوە بۆ بەڕێوەبەری ئیدارە ئیتڵاعاتی سەقز ، نازانن ڕوو بەڕووی چ جۆرە ئەشکەنجەیەکی سەختی جەستەیی و دەرونی بوومەوە ؟!

لە دڵی خۆمدا وتم : با هەمان دێڕە شیعر بۆ ئەم سەربازە بخوێنمەوە ، چوون دەمزانی ئەمیان زۆر جیاوازترە لە بەڕێوبەری ئیتڵاعاتی سەقز ... ئەم سەربازێکی ئاساییە ڕێگە پێدراو نییە وەک ئەوان بتوانێ وەک ئەوان ئەشکەنجەم بدات ، لانی کەم ڕاپۆرتێکم لەسەر ئەدات و دواتر ئەشکەنجە ئەدرێمەوە ، لەو کاتەدا بیرم لەوە دەکردەوە ، کە ئەو ماوەیە زۆرترین ئەشکەنجە درابووم و دەموت : ئەگەر کار بە ئەشکەنجە بگات ، با ئەشکەنجەی تریش بدرێم ، من ئەو دێڕە شیعرە هەر دەخوێنمەوە بە پرسیارێکی سەربازەکە بە ئاگا هاتمەوە و خەیاڵم پچڕا .

سەربازەکە پرسی : بۆچی وەڵامت نەدامەوە و بێدەنگ بووی ؟!
پێم وت : ( شاعر شما میگوید : می بخور منبر بسوز .. مردم آزاری نکن )

واتە شاعیری گەورە { حافزی شیرازی } ئەفەرموێ :
[[ مەی بخۆ ، مینبەر بسوتێنە ، دڵی خەڵکی ئازار مەدە ]]
یانی : مەی بخۆ چەندە گوناهـ و حەرامە ، مینەبەری مزگەوت بسوتێنە چەندە گوناهـ و تاوانە ، بەڵام ئەمانە هێشتا ئەوەندە تاوان نی یە ، بە هێندەی ئەوەی دڵی مرۆڤێ ئازار بدەی .

کاتێ ئەوشیعرەم بۆ خوێندەوە هەڵوێستی لە ئاستم گۆڕا و فرمێسکێ لە چاویا قەتیسما و وتی : وا دیارە تۆ کەسێکی تێگەیشتوو و ڕۆشنبیری ، گوناهە دەست بەند لە دەستی تۆدا بێت .

دەسبەندەکەی لە دەستم کردەوە وتی با وەک دووهاڕێ بچین بۆ دادگا .

ئیدی پێکەوە چوینە قاوەخانەیەک و نان و چایەکی بەیانیمان خوارد و وەک دوو دانە هاوڕێ پێکەوە بەڕێکەوتین بۆ دادگا لە بەردەم دەرگای چونە ژوورەوەی دادگا سەربازەکە پێی وتم :
بمبورە لێرەدا دەبێت دەستبەند بکەمە دەست و پێکەوە بە دەستبەندەوە بچینە ناو دادگا ، ئەوە یاسایە .

منیش ڕەزامەندیم نواند و دەستبەندی خستە دەست خۆی و بەندە ... پێکەوە چوینە ناو بینای دادگا .

دادوەرەکەی دۆسیەکەی منی پێ سپێردرابوو کورد بوو بە شێوەی زاراوەی ئاخاوتنی دیاربوو کوردی شاری سنە بوو .

دادوەر پێی وتم : کوڕم ... چیت کردووە ، وا بە خەتێکی گەورەی سور لەسەر دۆسیەکەت ( پەروەندەکەت ) نوسراوە ئەم مرۆڤە ترسناکە و دەبێت بۆ هەمیشە دوور بخرێتەوە لە وڵاتی ئێران .

منیش زۆر سەرسام بووم وتم : دادوەری بەێز نە پیاوم کوشتووە و نە تەقینەوەشم ئەنجا داوە ، تەنها ئەوەی من لە باشووری کوردستان بە دونیا هاتووم و لەو بەشەی کوردستان گەورە بووم ، هیچ لە خۆم شک نابەم و لە هەموو ژیانم لە دەست و زوبانی من کەسێ ئازاری نەچەشتووە ، دەبێت هەڵەیەک لەو کارە هەبێت .
.

1 year, 7 months ago

.

🌸🌿🌸🌿🌸🌿🌸

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان

[[ بیرەوەرییەڪانـم ]]

{ بیرەوەریم لە شاری سنە}

( بەشی دووەم و ڪۆتایی )

نـوسـیـن و خوێندنـەوەی :
ڪـامـەران ئـاشــنـا

لە دوای زینجیرەیەک زیندانیم لە شارەکانی ( بانە و سەقز و دیواندەرە )

لە دوا وێستگەی زیندانیم دا ، گەشتمە زیندانی قەرەنتینە
{{ زیندانی ٲُموری ٲَتباع خارجی ایران /استان کردستان }}

لە شاری سەربەرزی سنەی خۆشەویست لە ساڵی 1374 ی کۆچی هەتاوی بەرامبەر ساڵی 1995ی زایینی .

لە هەفتەی یەکەم و لەو بەشەی لێی زیندانی بووم ، لەگەڵ چەند کەسێ پێکەوە بوین ، هەموومان وەک هاوڕێیەکی باش پێکەوە و لەگەڵ یەکتری قسەمان دەکردڕێزمان لەیەکتر دەگرت .

ئەو ڕۆژە سەردانی لای ئەفسەری ئێشکگرم کرد ، بۆ کارێک چوومە لای ... من سروشتم وایە پێم خۆشە ڕێز لە هەموو کەسێ بگرم .

ئەفسەرەکە کورد و هاوزمانی خۆمان بوو ... بەڵام بەداخەوە ناویم لەبیر نەماوە .

بەڕێزەوە باسی کارەکەم لە گەڵیان دا کرد .

ئەفسەری ئێشکگر( ٲفسر نگهبان ) دیار بوو ڕێز نواندنەکەمی لا پەسەند بوو ، بۆیە پێی وتم : ئەگەر پێت خۆشە وەرە لامان دانیشە و هەندێ قسە بکەین بەیەکەوە ، منیش لە ڕوخساری دا وام ئەخوێندەوە کەسێکی زۆر باش بێت .

بۆیە ڕەزامەندیم نیشان دا و پێم وت : زۆر باشە با بچم و هاوڕێ زیندانیەکانم ئاگادار کەمەوە ئەوکات دێمە خزمەتتان .

دوای ئەوەی مۆڵەتم لە هاوڕێکانم وەرگرت ، گەڕامەوە لای ئەفسەری ئێشکگر و ئەو شەوە تادرەنگانێکی شەو پێکەوە قسەمان کرد ... جۆرێک لە تێگەشتن و متمانە لە نێوانمان دا دروست بوو .

بۆ ڕۆژی دوایی بەیانیەکەی لە دەور و بەری کاتژمێر " ۹ " ی بەیانی ناردی بە شوێنما .

چووم بۆ لای ئەفسەری ئێشکگر پێی وتم :
نازانم چ هەستێک پاڵنەرمە و هێندە لام ئازیز و جێی متمانەی ؟!

بەردەوام بوو لەسەر قسەکانی و وتی : بەو شێوەیەی من ئەمشەو تۆم ناسی بڕیارم داوە هەتا تۆ لەم زیندانە و لە ژێر چاوەدێری ئێمەدا بیت ... دەتوانی بەیانیان بە ئازادی بچیتە ناو شار و ناو بازاڕ و هەرشوێنێ پێت خۆش بێت ، تا ئێوارە یان چەندەی پێخۆشە بێ بگەڕێ بەمەرجێ لە شاری سنە نەچیتە دەرەوە و دواتر بگەڕێوە بۆ زیندان .

بۆ ئەم مەبەستەش هەموو ئەفسەرەکانی هاوکارم و پاسەوانەکانی زیندانیم ئاگادار کردۆتەوە لە چوونە دەرەوەت و گەڕانەوەت بۆ زیندان .

هەستم بە خۆشحاڵییەکی لە ڕادەبەدەر ئەکرد ، منیش دوای ئەوەی سوپاسی هەڵوێستی ئەفسەرم کرد و پێم وت : دەبێت پارێزگاری لەو متمانەیەی بەڕێزتان بکەم کە بە منتان بەخشیوە .

لەو ڕۆژەوە هەموو ڕۆژێ دوای نان و چا خواردنی بەیانی ... دەچوومە ناو بازاڕ و هاوڕێ زیندانیەکانم شەو لیستێکیان پێداویستی بۆ ئەنوسیم و پارەم لێ وەرئەگرتن لە بازاڕ چیان بویستایە بۆم ئەکڕین و لە گەڕانەوەم دا بۆ ڤەرەنتینە بۆم ئەهێنان .

هەندێکیان کارەکانیان بە پەیوەندی تەلەفۆنی ڕای دەبوو بۆم ئەنجام ئەدان .

هەموو ڕۆژێ لە زیندان ئەهاتمە دەرەوە و بازاڕ و شەقام نەئەما نەگەڕێم ، ئەوەی نیگەرانی ئەکردم ئەوە بوو ، ئەم وت : خوایە گیان لەم شارە گەورە و گرانە وەرە کەسێک نەناسی بچیتە ماڵی ... یان لە دوکان ، یان لەفەرمانگە یان شوێن کارەکەی و هەندێ کاتی لەگەڵدا بەسەر بەری .
.

1 year, 10 months ago

. ? یــادەوەری ?
? بەشی پێنجەم وکۆتایی ?

? نوسین و خوێندنەوەی :
ڪـامـەران ئـاشـنـا
.

1 year, 10 months ago

.
ئەوەی ماوەتەوە بیڵێم ئەوەیە هەرکاتێ بە شەقامی پیرەمێرد دا ڕادەبوورم و چاوم بەو ڕیزە پیرە دار سنوبەرانە دەکەوێ و بە تایبەت یەکەم دار سنۆبەری پێشەوە ، کە لە شەقامەکەوە دیارە ، کە دوا ژوانی ماڵئاوایمان لێی ئەنجام دا ، بێ ئەوەی بەدەست خۆم بێ ، بۆ ماوەیەک ڕادەوەستم خەیاڵ ئەمباتەوە بۆ ڕۆژانی ڕابردوو ، لەپڕ بە ئاگادێمەوە و بەردەوام دەبم لە ڕۆشتن .

≈≈≈≈∞≈≈≈≈∞≈≈≈≈

بۆ ئەو مەبەستە دوو ساڵ و دوو مانگ لەمەو بەر ئەم شیعرەم لەوبارەیەوە دانا .

?????

شــەو و یــاد

لـە نێو خـەیـاڵـی حەسرەت بار شەو بێدارم
زیـاد لـە 30 سـاڵ ، بـە ئـەویـنـت گـرفـتـارم

چ سـڕێـکـە لـە یـاد نـاچـێـت ئەم ئەوینـە
لـە گـەڵ سـەردەمـی پـڕ کێشە غـەمـی ژیـنـە

لــە شـەقـامـی پـیـرەمـێـردا ڕاگـوزەر کــەم
دڵ دەبـێـتـە خانە خوێ بـۆ مـیـوانـی غـەم

ڕۆمــانـێـڪــە یــادەوەری و یــادی جــاران
یـادی ئـەوینی پـڕ ژان و چـەندین جـێ ژوان

پـیـرە دارێ لـەو شـەقـامـە ئـێـسـتـاش مـاوە
کـاتـی ژوانـی مـن و گـوڵـەی لێ نـوسـراوە

تـەنـهـا شادی لـەم ژیـانـە کـە پێی مـەسـتـم
پــیــرە دارە ڕوگــەی ژیـانـی پــەیـوەســتـم

سی وسێ سـاڵـە ،"ئاشنا" لەو دارەی جـێـمـاوە
ڕائـەچـڵـەکـێ و بـۆ مــاوەیـەك لـێـی ڕامـاوە

ئــاشــنــا

8 / 2 / 2017

≈≈≈≈∞≈≈≈≈∞≈≈≈≈

لەو کاتەی بە تەواوی هەستم کرد گوڵە بۆتە عیشقی لەدەست چووم ، تا ئێستا و تا دوا ڕۆژەکانی ژیانم ... شیعر و نوسینەکانم زۆربەیان بۆ ئەو دەبێت و بە نوسین لەگەڵیا ئەژیم ، چونکە هەر کاتێ گوڵەخانم بیر بکەوێتەوە ئیلهام و زادەی شیعری لە ناخمدا سەرهەڵ ئەدا و منیش دەیخەمە بەردەست ئەدەب دۆستان .

تـێ بـیـنـی /
خۆشەویستانم ئەم یادەوەرییە ڕاستەقینەیە و بەشێکە لە ژیانی من بە ئەمانەتەوە و ڕاستگۆیانە وەک خۆی نوسیمەوە تەنانەت ناوی کارئەکتەرەکانی ئەم یادەوەری یە چیرۆک ئامێزە ناوی کەسایەتیەکان وەک خۆێ خستومەتە ڕوو ، واتە ناوی خوازراوی تیا بەکار نەهاتووە ... هیوادارم کارێکم کردبێ ، ڕێنوێنی بێ بۆ هاوڕێیان و هاوڕێبازانم ، تابتوانین ، یادەوەرییەکانمان بە بوێری و ڕاستگۆیانە وەک خۆی بنوسینەوە .

هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم .

هـــەر شـــــادبــــن

ڪـــــۆتــــایـــــی .

ن / ڪـامـەران ئـاشـنـا
.

1 year, 10 months ago

.
گەشتبووینە بەردەم یەکەم سنوبەری حەوشەی نەخۆشخانەکە ... کە لە شەقامەکەوە دیار بوو ... سەرگوڵ ڕێک لە جێی خۆی وەستا ، تەواو ڕەنگی تێک چوو ، چونکە چاوەڕێی ئەو وەڵامە نەبوو ، بەوجۆرەی من ژیانی خۆم بۆ خستبووە مەترسی یەوە .

ئەوەندە هاتە وەڵام و پێی وتم :

( بــۆچــی وات ڪــرد ؟! )

پێم وت : چاوەڕێی من مەکە و بڕۆ شوو بکە ، هەرکاتێ پێویستیت بە هاوکاری من بوو وەک برایەک وام لە خزمەتتا .

زیاتر نەمتوانی خۆم ڕابگرم و ڕووم لێ وەڵگێڕا و ماڵئاواییم لێکرد چاوانم پڕ بوون لە فرمێسک و تا لە دەرگا حەوشەی نەخۆشخانەکە چوومە دەرەوە دڵم تەواو قوڵپی ئەسەند بۆ لەدەست دانی گوڵە .

گەشتمە سەرشەقامەکەو لامکردەوە گوڵە وەک پەیکەرێکی بێ هەست و جوڵە لەژێر سنۆبەرەکە وەستا بوو ... ڕۆشتم و بەیەکجاری جێم هێشت !!! .

دوای ڕۆشتنی شەهید شەماڵ ، زۆر بیرم کردەوە و لەوە دڵنیابووم وەک وتە عەرەبیەکە دەڵێ : { من ٲعترف بالزنبی لا زنب لە} واتە :
‌ ئەوەی دانی بە هەڵە یان تاوانی خۆی نا ، نەهەڵە و نەتاوانی لەسەر نامێنێ ... بۆیە بەو پێ یە دەبوو هەم لێی خۆش بم و هەم دوبارە پەیوەندی ئەوینداری لەگەڵدا تازە بکەمەوە و هاوسەرگیری لەگەڵ گوڵە ئەنجام بدەم .... ئەمە بڕیارە ڕاستەکە بوو بیدەم ، بۆ ئەو مەبەستە ، سەرەتا بڕیارم دا بچم و کات و شووێنی هاوسەرگیری لەگەڵدا باس بکەم ...

‌ دواتر لەو بڕیارە پەشیمان بوومەوە ، هۆکاری ئەو بڕیاڕە پێچەوانەوە و نەخوازراوەی دام لەبەر ئەوەبوو ، ئەمجارەیان من کەوتمە ژێر کاریگەری قسەکانی فاتمەی هاوڕێی گوڵەخان .

چونکە هەموو ئان و ساتێ چاوەڕێی مەرگ بووین !! ... خۆم بە خۆمم ئەوت : ( وا هاوسەرگیریشم لەگەڵ گوڵەخان کرد و دوور و نزیک شەهید بووم ، ئەبێ گوڵە چی بەسەر بێ لە دوای من ، بە خۆم دەوت / ئێستا چەند ساڵێکە لێک دابڕاوین و هەروا بە دابڕاوی بمێنینەوە باشترە ، دەم وت : (( گـــوڵـــە گـــیـــان )) ئەمە لەبەر ئاییندەی تۆ دەکەم ، دەزانم ئەم بڕیارە سەختە بەڵام چیبکەم ناچارم ، بڕیارێکی لەو جۆرە بدەم !! . ) .

لەوە بەدواوە لەگەڵ خەون و خەیاڵ و یادگارەکانی ڕابردووی سەرگوڵ ، ئەژیام بەردەوام دڵم لای گوڵە بوو ... ساڵی 1988ی زایینی لە کاتی پڕۆسەی بەدناوی ئەنفال زۆرینەی ڕەهای پێشمەرگە لە سەرکردایەتی دابڕاین ... دوای ئەوەی لە لایەن ڕژێمەوە شکست بە شۆڕش هێنرا و بەشێکی کەم لە پێشمەرگە و پاسەوانەکانی سەرکردایەتی ئاودیوی ئێران کران ، ئێمەش بە دابڕاوی ماینەوە تا هەواڵی سەرکردایەتیمان پێگەیشت ، بەوەی خۆمان ڕادەستی ڕژێم بکەین و سوود لەو لێبوردنە گشتی یەی ڕژێم وەربگرین ، هەرواشمان کرد .

دوای گەڕانەوەم بۆ شاری سلێمانی ، هەمیشە نزام ئەکرد تەنها گوڵە خان شووی نەکرد بێ .

چوومە ماڵی باوکی لە شاڕێی 30 مەتری توی مەلیک و لە دەرگام دا کەسێکی نەناسراو دەرگای لێکردمەوە و پێی ڕاگەیاندم خانوەکەیان ، فرۆشتووە ، لەوەڵامی ئەو پرسیارەی لێم پرسێن نازانن بۆ کوێ چوون ؟
ئەو خاتونە بەڕێزەی خاوەن ماڵەکەبوو ، پێی وتم نازانێ بۆ کوێ چوون !! .

خانویەکی[ ئیرسی ] کۆنیان هەبوو لەو کۆڵانەی کتێبخانە و چاپخانەکەی شاعیر و نوسەر ( کاکەی فەلاح ) ی لێبوو ... چووم و پرسیاری ئەو خانوەشم کرد پێیان ڕاگەیاندم ئەویشیان فرۆشتووە .

ئنجا چووم بۆ نەخۆشخانە و هەوڵم پرسی ، پێیان وتم : گوڵەخان مۆڵەتی وەرگرتووە ... هەستم بە نیگەرانی و نائومێدییەکی زۆر ئەکرد .

دوای یەک دوو ڕۆژ لە سۆراغ کردنە ... لە ناو بازاڕ گوڵەم بینی ، دەتوت گەورەترێن موژدەی ئەم ژیانەم پێدراوە ، زۆر بە خۆشحاڵیەوە بەرەو ڕووی چووم ... کاتێ بە یەک گەیشتین و دوای سڵاو و هەواڵپرسین ، ویستم بۆی باس بکەم چەندە وێڵ بووم بەدوایا ... کت و پڕ بینیم دەستی کوڕێکی چکۆلانەی ( ۲ - ۳ ) ساڵانی بەدەستەوە بوو ، زۆر سادە لێم پرسی ئەم کوڕەجوانە کێ یە ؟

گوڵە لە وەڵامدا وتی : کوڕی خۆمە !! .

[ بەم وەڵامە توشی شۆک بووم و کسپەیەک دای لە دڵم ]

بۆ ئەوەی گوڵە خان هەستم پێ نەکات ، خۆشحاڵی خۆم دەربڕی بۆ هاوسەرگیری یەکەیان ، دوای هەندێ وتو وێژ لێک دابڕاین .

ئیتر کەوتمە سەرزەنشتی خۆم و لەدڵی خۆمدا دەم وت ئەوەش ئەنجامی بڕیاری هەڵە و دەبێ باجەکەشی هەروابێ .

دوای ئەو پێش هاتە جار و بار لە بازاڕ یەکترمان دەبینی و سڵاو و هەواڵپرسیمان لەیەك ئەکرد .

ساڵان هات و ساڵان ڕۆی ، ئێستا زیاتر لە پانزە ساڵە بە تەواوی گوڵە خانم لێ ون بووە و هیچ هەواڵێکی نازانم ، تەنها جارێکیان هاوڕێیەکم پێی وتم سەرگوڵ خان لەگەڵ خانەوادەکەی چوون بۆ ئەوروپا .
.

1 year, 10 months ago

.

? ✏️ ? ? ? ?

ئەو یادەوەرییانەی هەرگیز لە یاد ناچن !

بـەشـی پـێـنـجـەم و ڪۆتایی

(( یـادی بـەخـێـر ))

دوای چەند ڕۆژێ لە گەڕانەوەی شەهید شەماڵ بۆ سلێمانی ... منیش مۆڵەتم لە شۆڕش وەرگرت و کەوتمە ڕێ بە پیادەڕەوی بەرەو سلێمانی و لە ڕۆژی چوارەم لای ئێوارەکەی گەیشتمە ناوشار و تاکسیەکم گرت و چوومەوە ماڵی باوکم .
کاتێ دایکم و باوکم و خوشک و براکانم منیان بینی زۆر گەشانەوە و دڵخۆش بوون و لەلایەکی تریشەوە زۆر دەترسان لەوەی ڕژێم پێم بزانێ و دەستگیرم بکەن و لە سێدارەم بدەن .

لای ماڵی باوکم وام خستە ڕوو بە کاری شۆڕش هاتومەتە ناوشار و دوای تەواوبونی کارەکانم دەگەڕێمەوە بۆ خەباتی شاخ .

وەك لە پێشەوە باسم کرد گوڵەخان کارەکەی دابەشکردنی خواردن بوو بەسەر نەخۆش دا لە ( قاوش ) ، دوو هەفتە جارێ ڕۆژانی هەینی ئێشکگر دەبوو لە چێشتخانە .

واتە هەینی یەک گوڵە ئێشکگر دەبوو ، هەینی دواتر خاتونە هاوکارەکەی .

لەبیرمە ئەو ڕۆژەی گەشتمە ناوشار [ چوارشەممە ] بوو ، دەستەو دوعابووم ئەو هەینی یەی لە بەردەم دابوو ئێشکگر بێت ، چونکە ئەگەر هەینی دواتر ئێشکگر بوایە ، دەبوو بمێنمەوە بۆ هەشت نۆ ڕۆژ ، ئەوەش لەڕووی ئاسایشەوە بۆ من جێی مەترسی بوو .

ئەوەی شایانی باسە باشترین کاتەکانی ژوانمان لەگەڵ گوڵەخان هەینی بوو ... چونکە لە دوای کاتژمێر ( 11 )ی پێش نیوەڕۆ تا کاتژمێر ( 4 ) ی ئێوارە گوڵە خان کاری نەبوو . ڕیزێ دار سنەوبەر لەحەوشەی نەخۆشخانەکەبوو هەمیشە لای ئەو دارسۆبەرانە هاتو چۆمان دەکرد باسمان لەسەر پێشهاتەکان دەکرد و باشترین جژوانمان بوو .

خۆش بەختانە هەندێ لەو پیرە دار سنۆبەرانە ماوەنەتەوە ... ڕێک دەکەوێتە پشتی بینایەی نەخۆشخانەی ( عەلی کەمال ) و درێژ ئەبێتەوە بۆ حەوشە کۆنەکەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئەوسا .

ڕۆژی دواتر پێنج شەممە کەسێکم نارد سەیری لیستی خەفارەت بکات بزانێ ، گوڵە خان ئەو هەینی یە لە چێشتخانە ئێشکگرە یان هەفتەی دواتر ئێشکگر دەبێت .

کەسەکە هەواڵی پێدام ئەو هەینی یە واتە ڕۆژی دواتر ئێشکگرە ، دڵخۆش بووم بەو هەواڵە چونکە بۆ من زۆر باش بوو ، تازۆر نەمێنمەوە لەناوشار .

ڕۆژی هەینی لەکاتی گونجاو چوومە چێشتخانەی نەخۆشخانە و خۆم کرد بە ژوورا .

( دەمزانی چ کاتێ بۆی گونجاوە بە کارەوە سەرقاڵ نی یە ) .

بینم وەک جارەکانی تر لەژوورەکەی دانیشتووە بۆ پشوودان و کارەکانی ئەنجام دابوو ، کاتێ گوڵە چاوی پێم کەوت ... زۆر شڵەژا و لەگەڵ ئەوەش بە ڕوویەکی گەشەوە هات بەدەممەوە .

بەدەم خواردنەوەی شیر و نیسکافە و هەندێ هەواڵپرسینی یەکتری ... تایبەتتر هەواڵپرسینی گوڵە لەبارەی چۆنیەتی هاتنە ناوشار و چۆنیەتی گەڕانەوەم و هەندێ پرسیار لەبارەی شۆڕشەوە بۆ من هاتە کایەوە !!! .

هاتینەوە کۆنە هەوار و لەژێر دار سنۆبەرەکان کەوتینەوە هاتوچۆ و قسەکردن ، بە گوڵە خانم وت : پێشتر زیاتر لە سێ ساڵ پەیوەندی یەکی خۆشەویستی زۆر توند و تۆڵمان بەڕێ کرد ، بێگومان چەندین هەڵوێست و ڕەفتاری هەرزەکارانەشمان لە ماوەیەدا دەخستە ڕوو هەندێ جار هەڵچوون و دابڕانی کەم دەکەوتە ، نێوانمان ، بەڵام سۆزی بە تینی ئەوینەکەمان یەکی دەخستینەوە و تاسەر ئەنجام بەو جۆرە کۆتایی هات کە هەردوکمان دەیزانین .

بۆ ئەوەی بە شەماڵ دا هەواڵت بۆ ناردبووم و،داوات کردبوو ، من لێت خۆش بووم و گەردنیشم ئازاد کردووی ، بۆ داواکاری دووەم ، وەک وادەم پێ دابووی وا هاتم ئێستا دەیخەمە ڕوو .

( سەرگوڵ خان تەنها گوێی دەگرت و بەڵێی بۆ دەکردم ) ، پێم وت : سەرگوڵ خان ، ئەو هەموو ماوەیە و تائێستا چی گوزەرا ، با بیسپێرینە ڕابردوو و هەموو ئەو ماوەیە ... بە لاپەڕەیەکی ڕەش دادەنێین و لە ئێستا بەدواوە ... لاپەڕەیەکی سپی بێگەرد هەڵ‌ئەدەینەوە بۆ بەردەوام بوونی پەیوەندی یەکەمان .

سەرنجی ڕوخساریم دا زۆر گەشایەوە و خەندەیەکی شیرین کەوتە سەر لێوەکانی ، پرسیم : دەزانی چۆن ؟! .

گوڵە بەو پەڕی خۆشحاڵی یەوە پرسی چۆن ؟ ! .

کاتێ بینیم هێندە خۆشحاڵە بە بیستنی ئەوەی من لە مێشکما دامناوە بیخەمە ڕوو ، هەستم بە نائارامی و دڵە ڕاوکێ دەکرد چۆن پێی بڵێم !! ، نەمئەتوانی پێی بڵێم ْ!! ، ماوەیەکی کەم بێدەنگ بووم و زۆرم لە خۆم کرد تا بتوانم پێی بڵێم ، نەم دەتوانی بیڵێم !

سەرگوڵ پێی وتم : کامەران گیان چاوەڕێی وەڵامی تۆم ... بۆ وا بێدەنگ بووی ؟

هەر چۆرێ بوو بوێریم بۆ خۆم فەراهەم هێنا و پێم وت :

پەیوەندی تازەمان بریتی دەبێ لە پەیوەندییەکی پاک و بێگەرد ئەویش ئەوەیە :

( تۆ خوشک و من برا !! )

.

1 year, 10 months ago

. ? یــادەوەری ?
? بـەشـی چـوارەەم ?

? نوسین و خوێندنەوەی :
ڪـامـەران ئـاشـنـا

≼≽≼≽≼≽⊕≼≽≼≽≼≽

بـەخـێـربـێـن بـۆڪـەنـاڵـی
( هـەوارگـەی چیرۆک )

هـەوارگەیەك بۆ چیرۆکەکانی [ ڪـامـەران ئـاشــنـا ] و چیرۆکی نوسەران و پەخشی درامای کوردی .

╭━═━≠⊰???
?
https://t.me/chirok2
?
╰━═━≠⊰???
.

1 year, 10 months ago

.
خۆشی دەزانێ منیش فاتمەی هاوڕێم کە نزیکترین هاوڕێمە لەو پەیوەندی یەی نێوانمان ئاگڵدار بوو ... تاکە مەحرەمی ڕازەکانم بوو .

بۆیە ئەو ڕۆژە کاک کەریم هاتە نەخۆشخانە و هەواڵی پێدام ، دوای ڕۆشتنی کاک کەریم بە پەلە خۆم گەیاندە فاتمەی هاوڕێم و لەو هەواڵە ئاگادارم کردەوە و پێم ڕاگەیاند ڕۆژی دواتر لەگەڵ کاک کەریم دەچم بۆ لای کامەران ... فاتمەی هاوڕێم سەرەتا هاوڕام بوو بۆ ئەو کارە و دوای نیوەڕۆ گەڕاینەوە لە دەوام و هەریەکەمان چوینەوە ماڵی خۆمان ... هەمان ڕۆژ عەسرەکەی فاتمە هاتە سەردانیم ، من لە ناو خۆش خەیاڵی و دڵخۆشی خۆم تەواو تێکەڵ بوو بووم .

دوای ماوەیەک وتوێژ لە بارەی چونم بۆ لای کامەران ، فاتمەی هاوڕێم ڕێگری ئەکرد لێم ، کەنەچم بۆ لای کامەران ، سەرەتا بەتوندی ڕووبەڕووی بوومەوە بەڵام ئەو کۆڵی لێنەدام ، تا ئێوارە قسەی بۆ کردم بێ سوود بوو ، دواتر چووەوە لای مێردەکەی و مناڵەکانی ، دوای وەرگرتنی مۆڵەت لە مێردەکەی شەو هاتەوە لام ، ئەوشەوەش بەدرێژایی شەو تا بەرەبەیان قسەی بۆ کردم ، توانی قەناعەتم پێ بێنێ .

بەهانەی فاتمە لەم کارەدا ئەوەبوو ، دەیوت : تۆ کاتێ براکەت لەدەست دا ، ئەوەندە سەرت کێشا بەدار و دیوارا تا تەواو مێشکت ئازاری پێگەیشت ، ئەوەبوو چەندین ڕۆژ لە نەخۆشخانە مایتەوە لەژێر چاودێری و چارەسەرکردن ، ئێستاشی لەگەڵدا بێ ناو بەناو کاتێ دوچاری ئەو ئازارە بەهێزە دەبیت دەبێ لە نەخۆشخانە بمێنیتەوە بۆ چارەسەر وەرگرتن و لە ژێر چاوەدێری پزیشك ، بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ تا هەفتەیەك .

دواتر دەیوت : گوڵە گیان کامەرانیش دەبێتە پێشمەرگە و ئەمڕۆ یان سبەی ، ئەویش وەك جوانەمەرگی برات شەهید دەبێت ، بە لەدەست دانی کامەران ، توشی گەورەترین حاڵەتی شۆك دەبی ، ئەوکات یان خۆت ئەکوژی ، یان جارێکی تر هێندە پاڵەپەستۆ ئەخەیتە سەر مێشکت ، مێشکت خۆی ئەزییەتی بووە ... ئەو کات تەواو مێشکت لەدەست ئەدەی ، بۆ ئەوەی ئەوە ڕوو نەدات ، باشترین چارەسەر ئەوەیە کۆتایی بەو پەیوەندی یە بێنی ... گوڵە خان دەیوت : سەرەتا بەتوندی بەرەنگاری بوومەوە بەڵام دوای چەندین کاتژمێر قسەکردنی فاتمە لەو بارەیەوە ، کەوتمە ژێر کاریگەری قسەکانی و قەناعەتی پێکردم و دواتریش ڕێگەی بۆ دانام کەبەیانی کاك کەریم هاتەوە بە شێوەیەکی نەشیاو وەڵامی کاك کەریم بدەمەوە ... بۆ ئەوەی ئەو شێوازە ڕەفتارەی هەرگیز لەگەڵ کەسایەتی من نەئەهاتەوە ، وا لە کامەران بکات بۆ هەمیشە دەست بەرداری من ببێ ، منیش هەروام کرد !! .

شەهید شەماڵ بەردەوام بوو لە گەیاندنی پەیامی گوڵەخان و ئەیوت : کامەران گوڵە خان دەیوت / کاتێکیش هاتەوەبۆ نەخۆشخانە بۆ لام بە بینینی کامەران ئێجگار دڵخۆش بووم ... بەڵام زۆر هەستم بەشەرمەزاری و تاوان دەکرد بەرامبەری ، ئەو مافی خۆی بوو بزانێ بۆچی من ئەوهەڵوێستە نامرۆڤانەیەم لەبەرامبەری پەیڕەو کردووە و منیش لە شەرمەزاری و هەستکردنم بە تاوان بەرامبەر کامەران نەمدەتوانی ڕاستی مەسەلەکەی لەو کاتەدا ، پێی بڵێم ، لە دوا ساتەکانی پەیوەندی یەکەمان ، من کۆتاییم بەو پەیوەندی یە هێنا ، کاتێ دوو ڕێگای بۆ دانام یان کۆتایی هاتنی پەیوەندی یەکەمان ، یان خستنە ڕووی ڕاستی مەسەلەکە ، منیش نەمئەتوانی لەو کاتەدا ، ئەم ڕاستییەی ئێستا دەیخەمە ڕوو ، بیخەمە بەردەست کامەران ، دەمزانی لای ئەو پەسەند نەئەکرا و باوەڕیشی پێ نەدەکردم ... وەک بەهانەیەکی بێ بنەما لێکی ئەدەیەوە ، بۆیە بە ناچاری ڕێگای دووەم هەڵبژارد وکۆتاییم بەو پەیوەندی سۆزدارییە پیرۆزەی نێوانمان هێنا و بەوپەڕی نیگەرانی و گریانەوە ئەو ڕۆژە کامەرانم بۆ هەمیشە جێ هێشت !!!!!

شەهید شەماڵ بەردەوام بوو پێی وتم : گوڵە خان لە دوا پەیامی دەڵێ / چەند ساڵێ گوزەراوە بەسەر ئەو کارەساتەی من بەدەستی خۆم بۆخۆمم سازان ، بەڵام تا دێ ئەشکەنجەی ویژدانیم زیاتر و زیاتر دەبێت و ئازارم ئەدات ، بۆیە دوو داواکاریم لە کامەران هەیە .

یەکەم / لێم خۆش بێ بەرامبەر ئەو تاوانەی دەرحەقی کردم و گەردنم ئازاد بکات ، تا لەوە زیاتر ئەشکەنجە و ئازاری دەرونی نەچێژم !! .
.

1 year, 10 months ago

سلاو
#بەخێربێن_ئاڵوگۆڕ_کوردستان
بۆ بەشداری لە لیست⬇️
@KORDVARE55
???????
کاناڵی دڵی شێت
@Hahaskim

خوشه ویستی
@xoshaviste

خەزانی پایز
@soziedl

تۆڕی میدیایی:
کوردانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات
@nawxo

هیوای ئازادی ‌
@Hevayazade
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
هەوارگەی چیرۆك
@chirok2

دیداری تایبەت
@DidariTaibat1

ئه‌وین و خه‌یال
@Avinukhayal

شیعرەکانی خاتوو میهرەبان
@mihraban4

هەوارگەی شیعر
@hawrge

منوتوو
@dghjkopl

ئامێــــــــــزے خـــــەیاڵ.
@amezikhyal

آوازی عشق
@Avazeshq1

ڕوناڪایی دڵ
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌@ronakaydel

دڵڕەفینە ڪــەم
@dlrhfhenhkam

ڕیــــــژنەے بــــــاڕان
@rignaybaran

خـــــەم ڕەوینەڪەم
@xamravenakam

هەوارگەی دڵان
@HawaryKurdawary

گۆرانی ڕەسەنی کوردی
@Kurd20music

بــــــاوەشی خـــــەم
@bavasigam..

وێنەیی خۆشـــــــەوێستی
@wenaykhoshavisti'

سوران سه‌قزی
@Soran_Saqqezi

کاناڵی هناسه ی ساردم
@Hahas1369

یـــارێ دوڕە وەڵاتــــــــــــم
@yaridorvlatem

کاناڵی ڕەسمی هونەرمەند محمد شندرەای
@mohammad_shndrayi_2023

ڵەیــــــــادت ناڪەم
@layadd_nakm

کاناڵی ڕەسمی هونەرمەند هادی لاوە
@hadeLawa_page

کاناڵی شێعری ڕەگاژۆ
@namopoem

هونەرمەند میکائیل مەهابادی
@mikael_jahan_official

هناسه ی دلم
@hanasedell

گــــــلـــــــچـــــیـــــــن
@golghin2021

بووک وزاوا
@bukzawa2021

دڵتەنگییەکانی دڵم
@dltngikanidlm

یادی رابردوو
@Yadirabrdu

اهنگ وکلیپ کوردی فارسی غمگین
@ahngkordifarsiklip1369

کورد موزیک
@kurd_Music2021

خۆشترین کانال گۆرانی کوردی قەدیمی و نوێ
@Rangavarang3

???????

We recommend to visit

✨ تبلیغات پر بازده [ @tabligat_YaSiNoli ]

- منمو هدفونم فقط میخوام چِت کنم 🎧

╰) ایران موزیک♪ (╯

"ما بهتریـن‌ها را براے شما بـہ اشتراڪ میـگذاریـم✘"


تبلیغات و ثبت موزیک :
@AdIranMusic94

فرشتــه‌ی موسیقی💙"
- موسیقی تَپیت و نت‌ها در رگ ها جریان یافتند و من زنده ماندم . .

#تبلیغات با بهترین #بازدهی : [ @AMEOOaW ]
‌‌‌•• 🎧🖤📀🔐••