?? ??? ?? ????? ?
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 1 year, 9 months ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 1 year, 11 months ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated 1 year, 7 months ago
مامۆستایه دوڵڵامحه ممه دی
. 💐
وسعت صفر
کاش می شد
نبض انتظار را گرفت و
زمان را در تلاطم بی پروایش
خلاصه کرد
کاش می شد
ابری بر فراز آرزوها بود و
نرم نرمک
بر شکوفاهای امید بارید و
نوازش کرد
کاش می شد ناامیدی را
در وسعت صفر جای داد
کاش می شد زندگی را مثلثی با سه زاویەی
عشق و سلامتی و ایمان ساخت و
آرامش را ارتفاعش کرد🌺🍁
✍#نەجیبە رەحمانی(مەریوان)
1403/10/30
🎤: عەدنان کەریم
"پێم بڵێ گوڵەکەی بەهاریم
لەتۆ تابەکەی جودا بم
🌻
🌾🌾🌺🌺🌺🌺
@Najibeh_Rahmani_Marivan
دەرکی ماڵم لێکە واڵا بەس لەسەر پێ ڕام گرە
گەر بە میوانی قەبووڵم نووکە چاوێ داگرە
ئەو ڕۆ با پێچی خەزانم وام بەدەس زریانەوە
گیانەکەم کۆڵی غەریبیم بێ لە کۆڵدا داگرە
✍#نەجیبە ڕەحمانی (مەریوان)
نەمدەزانی کە لێم ون بی
هێندە ئازارت دەکێشم
وەک برینێ دێیتەوە سۆ
پڕاوپڕی ژان و ئیشم
پێت دەوتم تێر سەیرمکە
نەبا ترازانێ هەبێ
ئیدی دەستت ناگا بە من
ڕەنگی خەیاڵێ چۆڵ نەبێ
جارێکی تر گوزەر ناکەم
لە بەر دەرکی ماڵەکەتا
تابلۆیەکی بیرەوەریت
دڵی ئاڵاندووم بەپەتا
ئەو کاتانەی کە دەمبینیت
ئامێزم پڕ دەبوو لە گوڵ
وەک پەروانە باڵم دەگرت
دەشنامەوە بە کەیفی دڵ
لێم ببورە ئازیزەکەم
ڵێم نەکردی ماڵئاوایی
وامدەزانی کە دێیتەوە
ناگەینە لووتکەی جودایی
✍#نەجیبە ڕەحمانی(مەریوان)
چ قیر سێچمەی خەمی شێواوە باوان
کە لێم دوور ناکەوی ساتێک و تاوان
ئەگەرچی لێت وەڕس ماوم بە جارێ
لەلام دێیت و دەچی هەورت دەبارێ
بڵێ چیت لێم دەوێ تاقەت نەماوە
دەسێتر لێم وەشێنی شێتم ناوە
بەوەڵلە نووتەکەت بردوە لە حاڵم
بە گشت هێزی بە هێزت داو لە باڵم
هەتا تۆ بی دڵم تەنگی چناوە
نەما شێعرم هەموو نووتی پساوە
بڵێ زادە و نەوەی کام ناحەزانی
لە گەل قین و لە گەل زردی و خەزانی
ئەگەر ڕۆژێ بە مەرگت شاد بم و شاد
مەڵێن ڕاستە خەوە ، خەونێکی بەر باد
1403/6/24
✍#نەجیبە ڕەحمانی (مەریوان )
خاکی کوچەی یارەکەم❤️?
: مامۆستا مامله
?
تێخە خوێناویەکان بە شەیتان دەشوبهێنن!
شەیتان لە کوێدایە؟!
لەو ڕۆحە ناپاکەدایە
کە دڵی بۆ مانەوەی ئەجنیەکان
بەر فراوان کردوە
لەو دەستە نەگریسەدایە
کە تاوانی لێ دەچۆڕێ و
هەر قامکێکی بە سێحرێکەوە
پێبەندە
شەیتان لەو زاکیرە لێڵەدایە
کە سراپای ڕەشبینە و
بەردەوام
دەوری رووناکیەکانی تەنیوە
لەو چاوە تەسکەدایە
کەتەنیا خۆی وە بەرژەوەندی خۆی نەبێ
هیچی دی بە دی ناکات
شەیتان لە کوێدایە ؟
لەو دێوەزمە ناحەزەدایە
کە نیگایەکی ئەوینداری بە
خۆیەوە نەدیوە و
بەردەوام لە هەوڵدایە
پردەکان بڕووخێنێ و
کۆگای راستیەکانمان
هێدی هێدی هەرەس بێنێ
شەیتان
لەو دڵانەدایە
تاریکستانێکی بێ نووتەکەیە??
✍#نەجیبە رەحمانی(مەریوان)
ئەتۆ شێعر و ئەتۆ حاڵ و مەرامی
لە هەر کوێ ڕوودەکەم هەر تۆ لە لامی
بە بێ یادت بڕۆم هەر دێم بە دواوە
پەژارەی ، خۆشیی ، ژانێکی بە سامی
✍#نەجیبە ڕەحمانی (مەریوان)
مامۆستا جەعفەر ماملێ
مەمکوژە تۆگه ردنی خۆت
?https://t.me/yadie_jaran
?? ??? ?? ????? ?
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 1 year, 9 months ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 1 year, 11 months ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated 1 year, 7 months ago