?? ??? ?? ????? ?
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 8 months, 1 week ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 10 months, 3 weeks ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated 6 months, 3 weeks ago
لەسفرەی دونیادا هەرکەسە و تۆزێکی بەردەکەوێت ، ئەگەر ئەو تۆزەش خەرجی تیا نەکەین و بەزۆر و دەستی دەرەکی و زیادەی بزانین ، کەسێکی تر ئەو تۆزەمان پێدەدات و بەڵام هەموو شتێکی ترمان لێدەستێنێت ، وەک ئەوەی کە هەموو شتێک لە ئێمە سەندرا.
ئەگەر پێتان وایە خەرجی ئاشتی زیاترە ئەوا ئەبێت خەرجی جەنگ زیاد بکەین
نوقتە سەری دێڕ ...
(ئەگەر پێتان وایە خەرجی زانین زۆرە ،
ئەوا ڕۆژێ دەبێت بە ناچاری خەرجی نەزانین بەرز بکەینەوە)
................................
ئەگەر پێتان وایە تێچووی خوێندنگا و مامۆستا و خوێندکار و پەروەردە زۆرە ، ئەو کاتە ناچارین ئەبێت تێچووی زیندان و تاوانبار و دادگا و بنکەکانی پۆلیس بەرزکەینەوە
ئەگەر پێتان وایە تێچووی شادی و دڵخۆشی زۆرە ئەوکاتە ناچاری تێچووی دڵتەنگی و ئازار و دەرمانخانەکان زیاد بکەین
ئەگەر پێتان وایە تێچووی ژینگە و درەخت و سەوزایی و ئاژەڵ و مرۆڤ بوون زۆرە ، ئەو کاتە ناچاری تێچووی گەرما و بێ ئاویی و بەبیابان بوون بەرز کەیتەوە
ئەگەر ئەترسن لەوەی بودجە بۆ کتێبخانەکان دابین بکەن ، ئەوکاتە ناچارن ئەبێت بودجە بۆ شێتخانەکان زیاد بکەن
ئەگەر پێتان وایە خەرجی هاوڵاتی و هاونیشتمانییەکانی خۆتان زۆرە و بەرزە ، ئەو کات ئەبێت خەرجی و باجی دوژمنەکانتان بەرز بکەنەوە و هێشتا لێشتان ڕازی نابن
................
خەرجی زانین زۆر نییە چونکە لەوسەرەوە یەک دونیا سەرمایەی ژیانکردنت بۆ دەگەرێنێتەوە ، خەرجی نەزانین زۆرە کە نازانیت چی لەو هەموو مرۆڤە شێت و بەد بەختانە بکەیت ، کە ئەو کراسی بوکێنییەکەی کە بەدڵی خۆی هەڵی گرتووە دەدرێنێت لەسەر ئەوەی ، خوشکی مێردەکەی وای گووت ، یان دایکی ژنەکەی وای گووت !!
ئاهەنگەکان جمەیان دێت لە بازنی خلیجی و شەکراوی گرانبەها و هۆڵی ڕاقی و مارەیی هەزار لیرەیی ، وەلێ دادگاکان سیخناخن لە جیابوونەوە ، چونکە دەستئاوەڵاویی و پارەمان لەو شتانەدا خەرج کرد کە پێویست نەبوون ، رەزیلی و چروکیشمان لەو شتانەدا کرد کە پێویست بوو بیزانین و بە گرانمان زانین.
.................
کاتێک گەنجێک دانامەزرێ و نایخەینە بەردەم هەلی کار ، ئەوکات بەناچاری ئەکەوێتە بەردەم لایڤ و تیکتۆک و کۆمێنت و قومار و خواردنەوە و مەستی بە مەرجی مردنی خۆیی و ئەوانی تریش ، ژیانی خۆیی و هەموو خەڵکیش دەکات بە دۆزەخ ،بۆیە تێچووی دۆزەخ و پرسە لەسەر کۆمەڵگا و دەوڵەت زۆر زیاترە لە تێچووی شادی ، چون ئیتر مرۆڤێکت دروست کرد کە بەزەیی بە داهاتووی خۆی ووڵات و کەسوکارەکەشیدا نەیەتەوە.
مرۆڤێک بەلای درەختدا دەروات دەیشکێنێتەوە ، بەلای ئاژەڵدا دەڕوات کلکی ئەبڕێت ، بەلای پۆستێکدا ئەڕوات پڕی ئەکات لە جنێو ، بەلای میوانداری خزم وکەوسوکاردا دەڕوات پڕی ئەکات لە ئیرەیی و زەمکردن ، بەلای دەوام و کورسی و مێزێکدا دەڕوات پڕی ئەکات لە بێباکی و گوێ پێنەدان.
ئەگەر پێتان وایە ، لەگەڵ مندالەکانتان کارێکی سەختە بچن بۆ پیاسە و یاری بکەن ، ئەو کاتە دەبێت شاشەی مۆبایلەکان و نۆڕینگەکان پڕ بکرێن لە چاویلکە.
(کاتێک دایک نەبێت ، هەمووان دەبنە باوە پیارە) کاتێک کەسێک هیچت تیا سەرف نەکات و بەزیادت بزانێت ، تۆش هەمووان وەک دوژمن و باوە پیارە تەماشا دەکەیت و بەزەیت بە هیج شتێکدا نایەتەوە ، هیچمان تیا سەرف نەکرا ، بۆیە ئێستا خەرجیمان زۆر بەرزبۆتەوە ، ئەکرا دۆخەکە لەمە باشتر بێت
.........................................
بێخوود وتەنی :-
(ئەکا شاباشی کێ؟! .... دەریایی دیدەم؟!
کە چەشنی گەوهەری یەک دانە ئەگری)
دەریا ئەگەر پاداشتی دەریاوان بکات ، سەدەفێکی ئەخاتە بەردەست کە تەنها یەک گەوهەری تیابێت ، چاوی ئێمەش ئەگەر بڕیارە گەوهەرێک ، فرمێسکێک بڕێژێت ، حەق وایە تەنها فرمێسک بۆ ئەو ئەوە بڕێژین کە تێچووی زانینمان کەمتر کرد ، بۆیە کەوتین بەسەر ئەم هەموو بەدبەختی و نەزانی و تێکچوونەدا
..................................
ئەگەر پێتان وایە تێچووی زانکۆ و نەخۆشخانە و گەنجەکان و خانەنشین و مرۆڤە باشەکان و ئەوانەی خزمەتدەکەن زۆرە و بەرزە و قسەی قۆڕ و کاری نەکردەیە ، ئەو کاتە ناجارن ئەبێت تێچووی مقەڕ و کچەمۆدێل و کەناڵ و شەڕە کەو و لایڤ و تیکتۆک بەرز بکەنەوە ، ئەوانەش لەو جۆرەن کە تێچووەکەیان هەمیشە لە زەرەردایە ، ئاسایشی کۆمەڵایەتی هەر میللەتێک تەنها پەیوەست نییە بە سیستەمی پاتریۆت و درۆن و دووربینی شەو ، دوژمنێک کە نابینرێت لەناو خۆدایە ،
کورد ئەڵێت (پیاو لە کوانووی خۆیەوە ئاو دەجیتە ژێری) قوڕی سواغی هەر ماڵ و ئاگردانێک بۆ ئەوەی ئاوی دوژمن زەفەری پێنەبات زانینە، سنوور چەند بەهێزیش بێت بۆ پارێزگاری لە شتێکی (داخورا) و ڕزیو ، زیاتر پاراستنی بەڵایە وەک لە خێر.
.................................................
ئەگەر پێتان وایە خەرجی مانگرتن لەنان و ئاو زۆرە ، ئەبێت خەرجی شیرینی گرێبەست و کۆمپانیا بیانیەکان بەرزتر بکەنەوە ، ئەگەر پێتان وایە خەرجی رێگاوبانەکەن زۆرە ، ئەبێت بەردەوام خەرجی ماتەم و قەبر و خێمە و دڵتەنگی خێزانەکان بەرزکەنەوە
پەریونی ئیعتیصامی دەڵێت:-
(ز خوان جهان هرکه را یک نواله
بدادند و آنگه ربودند خوان را)
چەند ڕێنمایەك بۆ مامۆستا
مامۆسـتای بەڕێـز :
هەرکاتێك پرسیارت لەخوێندکارەکان کرد
هەموان دەستیان بەرزکردەوە خوێندکارێک هەڵبسێنە
دواتر بـڵێ چەند کەس هاوڕایه لەگەڵی
ئەوکـات هەموویان هەست دەکەن کەبەشـداریان کردووە .
مامۆستای بەڕێـز :
بۆچی هەمیشه لەسەر وەڵام دەسخۆشی دەکەیت
ئەگەر خوێندکارێکی زیرەك پرسیارێکی گرنگی کرد
بڵێ دەسخۆش ئافەرین هەرچاوەڕێی پرسیاری وام لەتۆ دەکرد .
مامۆستای بەڕێـز :
ئەگەر زانیت خوێندکارەکانت بەجوانی گوێ ناگرن لەوانەکە
ئەوا بڵێ کۆتایی دەرس تاقیکردنەوەیەکی بچووکتان دەکەم
بەکرداریش ئەم ووتەیەت جێبەجێ بـکه .
مامۆستای بەڕێز :ٚ
ئەگەر لەکاتی وانە ووتنەوەدا هەموو خوێندکارەکان بێدەنگبون
وانەکە ڕابـگره
بەخوێندکارەکانت بڵێ من هەموتانم خۆشدەوێـت
ئەم ووتە کاریگەری دەروونی زۆره دواتر لەوانە ووتنەوە بەردەوام به
مامۆستای بەڕێز :
ئەگەر خوێندکارێک درەنگ هاتە پۆلەوە
کەدەستت کردەوە وانە ووتنەوە بڵێ
ئەمڕۆ وانەکەمان باس لەم شتە دەکات ...دواتر بەردەوام بـه .
مامۆستای بەڕێز :
ئەگەر خوێندکارێک لەگەڵت ناکۆک بوو
لەپۆلدا مەیکە دەنگە دەنگ لەگەڵـی
خوێندکار لەناو هاوپۆلەکانیدا لەوکاتانەدا خۆی عەرز دەکات
و بەتوندی وەڵامـت دەداتەوە
دوای وانەکە بەتەنیا گفتۆگۆی لەگەڵ بکە
دەبینیت بەشێوازێکی تر قسەدەکات ...!
مامۆستای بەڕێـز :
ئەوە بزانە فێرکردن پیشەی پێغەمبەران بووە
تۆش کەزانستت هەیه هەمیشه زانیاری ببەخشە بەفێرخوازەکان
هەمیشه هەوڵدە ئەوان فێربکەیت ....ماندوومەبە
Abdulbasit H. Ahmad
کەواتە با لە دەوری یەک کۆبینەوە ، مانایەک لە خۆماندا بدەین بە شتەکان ، هەزاران ساڵە کرمێک ، هەزارپێیەک لە دەرەوەی خۆی بەدوای مانادا ناگەڕێت ، لێگەڕێین خەڵکی سەبارەت بە ئێمە چی دەڵێن و چۆن بیر دەکەنەوە ، مەرج نییە ئەوەی ڕانج ڕۆڤەر و پۆست و پلە و پایەی و پارە و قەسر و کۆشک نییە شکست خواردووبێت ئەوەی پێڵووی ڕانەکێشاوە جوان نەبێت ، لە ڕاستیدا شکست خواردوو کەسێکە کە لەم راگوزەرەدا بۆ گەیشتن بە ڕەزامەندی ئەوانی تر و سیستەمەکە ئازارێکی زۆری خۆی و ئەوانی تریش دەدات ، بەڵام بەتەنها لۆمەی قوربانی ناکرێت ، چونکە هەموومان لەم تاوانەدا بەشدارین ، یەکتریمان خستۆتە ژێر داواکاری زۆرەوە و کەسیشمان پێی ڕاناگەین.
کورد ئێژێت (یەک تروسکای چاو ، لە سەد گۆچان باشترە) چونکە ڕوناکی لە خۆتەوە وەردەگرێت.
سەد هەزاری خۆت باشترە لە ملیۆنێک دۆلار کە وەک گۆچان خەڵک بۆت دادەتاشێ و بە نابینایی ڕێی پێدەکەیت تا دەکەویتە دەیان چاڵی ژیانەوە ، یەک لوتی دەستکاری نەکراوی خۆت کە بەجوانی هەناسەی پێدەدەیت باشترە لەوەی خەریکە دەخنکێت تەنها بۆ رەزامەندی خەڵک ، یەک مانای بچوکی ژیانت (منداڵەکەت ، هاوسەرەکەت ، تەندروستیەکەت ، ساغ و سەلامەتیەکەت) لەسەد مانای گەورەی ئەوانی تر ، کە پێت دەڵێن و بۆت دیاری دەکەن مانادارترە.
.......................................
داخی پەیجەوان و مایک بەدەستیش لە زیادکردنی ئەم ئازارە با لەولاوە بابوەستێ بۆ کاتێکی تر، حەمدی وتەنی :-
(ئەم باری منە ، بیخە سەرشانی فەلەک،جا
ئەو وەختە دەزانێ کە دڵم چەندە ، کەشەنگە) یان غەمناک و تەنگە.
نوقتە سەری دێڕ ....
............................................
*کۆمێنتی یەکەم
مرۆڤ چۆن دەستی دەچێتە خۆی ،
خۆکوژی ، لە نیوان (مانا و بێ مانایی)دا
.........................................
١- ژمارەی ئەو مرۆڤانەی کە لەژێر بەنج و بێهۆشکردنا هەڵناستنەوە هیچی کەمتر نییە لەوانەی بە پەت و دەرمان خۆیان دەکوژن ، لەبەر یەک هۆکاری سادە ئەویش ئەوەیە ، کە پێوەرەکان خەڵک بۆت دیاری دەکەن نەک دەروونی خۆت ، ئەوان پێت دەڵێن ئەمڕۆ مۆدی (لوتی بەرازییە) یاڵا بۆ ژێر چەقۆ و بەنج ، دواتر پێت دەڵێن ئەمڕۆ مۆدی پێڵو بڕین و چەناگە تیژ کردن و ددانی کەروێشکی و زەرع و گەدەبڕینە ، یاڵا بۆ ژێر بەنج ، ئەوانەی لەژێر بەنجدا هەڵناستنەوە ، هەمان ئەو مرۆڤانەن کە لەژێر باری سەختی ژیاندا هەڵناستنەوە.
پرسیارەکە ئەوە نییە کە خەڵک چۆن دەستی دەچێتە خۆی و خۆکو*ژی دەکات؟ ، پرسیارەکە ئەوەیە کە هەمووان چیان لەیەکتری دەوێت ؟
...........................................
٢-خراپترین ئارگۆمێنتێک کە لە سالانی ڕابردوو تەرویج و برەوی پێدەدرێت ئەوەیە (کە مرۆڤ لاشە و جەستە و ڕۆحی هی خۆیەتی چی لێدەکات کەس بۆی نییە تەداخولی تێدا بکات) پێم وایە ئەم بابەتە لەسەد شوێنەوە ئەکەوێتەوە بەر ئارگۆمێنتی دژەکەی و بە دەیان بەڵگەی زانستی و لۆژیکی دەپوچێتەوە (کە ڕەنگە لێرەدا دەرفەت نەبێت بە وردی باسی هەمووی بکەین) :- بەڵام سادەترینیان
*(پێکەوە ئازار بچێژین باشترە لەوەی پێکەوە شادی بگێڕین- suffering together more important than celebrating together) لەم لۆژیکەوە بۆمان دەردەکەوێت شادی بڕێکی زۆری تاکە کەسییە ، کەچی ئێمە لە شادییەکاندا زیاتر بە دەوری یەکەوەین وەک لە کاتی کەوتن و شکست و دڵتەنگیەکانمان ،
دورین لەیەکتری تا ئەو کاتەی هەواڵەکە دەبیستین و دەکەوینە بەردەم ڕاچلەکاندنێکی گشتی و ترسی ئەوەمان لێدەنیشێت ، ئای لەوە! ئەو کەسەی کە ئەوەی بەسەر هات ، خۆ ئەوە ئێمەین ، ئەزانی ژیانی منیش هەمان شتە ؟ یان خەریکە بەهەمان ڕێگادا دەڕۆم ؟
بەو مانایەی شادی کەسێک بە ئەندازەی ناشادیی بوونی کاریگەری لەسەر هەمووان دروست ناکات ، کاتێک کەسێک هاوسەرگیری دەکات یان سەر دەکەوێت بڕێک خەڵکی تریش دڵخۆش دەکات ، بەڵام کاتێک شکست دەهێنێت یان کارەساتێکی گەورەی بەسەر دێت ، زۆرینەی خەڵکی غەمبار دەکات بە تایبەت لە ڕوداوە (کوتوپڕ و چاوەڕواننەکراوەکاندا) ، ئالێرەوەیە کە دەگوترێت ئازاری ئەوانی تر دەبێتە ئازار بۆ کەسەکانی چوار دەوری.
.................................
٣-گەڕانی مرۆڤ لە دەروەی خۆیدا چیرۆکێکە هەموو ئاین و فەلسەفەکان تاڕادەیەک مانا و بێ ماناییان پێداوە ، مانادارە کە مرۆڤ کەینونە و کنە و پشکنین بۆ جیهان و ئەوانی تر دەکات ، بێ مانایە کە لە کۆتایی چیرۆک و گەشتەکەدا دەبێت بگەرێیتەوە بۆ ناو خۆت بۆ ئەوەی مانایەک بدۆزیتەوە .
(فرۆید) پێی وایە ژیان چیرۆکێکە پڕە لە چێژ ، لە کاتێکدا لای (ئەدلەر)، پێی وایە ژیان گەڕانە بەدوای مانادا ، (نیتچە) پێمان دەڵێت بریتییە لە ئازار چەشن ، مەسیحیەت و ئیسلام و بودایزم پێمان دەڵێن ژیان برتییە لە (کەمکردنەوەی بارگرانیی لەسەر یەکتر).
ئەوەی کە لەکۆتایدا هەمووان لەسەری کۆکن ، ئەگەر چی مرۆڤ لەیەکەم وێستگە، کە بەبێ ویستی خۆی ، خۆی و جانتاکەی دایدەبەزێنن بۆ گەشتکردن بە ژیاندا (ئەکەوێت ، بە دوای پەپولەیا ڕائەکات ، هاوسەرگیری دەکات ، منداڵی دەبێت ، پارەدار دەبێت ، قەردار دەبێت ، گەشت دەکات ) لە کۆتایدا چیرۆکەکەدا بەدوای مانادا دەگەڕێت ، مانایەک کە وەڵامەکانی درەنگ کەوتووە دەستی بکەوێت، من کێم ؟ بۆ لێرەم ؟ چیم لەوانی تر کەمترە ؟ ژیان بۆ وایە ؟ تازە قەرەبووشی بۆ ناکرێتەوە ، قیتار دوکەڵکێشی چووە بە ئاسماندا و سافیرەی مەرگی قیتار یەک لە دوای یەک بە دەنگی بەرز هاوار ئەکات توت تووووت ، تووووت ، وا بەڕێ ئەکەوین سەرکەون ، مرۆڤ زیاتر دەکەوێتە بۆشایی و داڵغەوە تا ئەو کاتەی بەجێ دەمێنێت ، بۆ تۆڵەکردنەوە لەم تەرزە لەژیان و کاپتن و ئەوانی چوار دەوری خۆکوژی دەکات ، بەڵام هیچ کات مرۆڤ بیری ئەوەی نەکردەوە کە لەناو خۆیدا بۆ ژیان و مانا بگەڕێت.
.............................................
٤-لە کتێبی (مرۆڤ و گەڕان بەدوای مانادا) ڤیکتۆر فرانکل دەڵێت (ئازاری هاوبەش ئەشێ مرۆڤەکان لەدەوری یەک کۆبکاتەوە) بەڵام ڕەنگە شادی هاوبەش نەتوانێت یان کەمتر ئەمە بکات.
کەواتە با لە دەوری یەک کۆبینەوە ، مانایەک لە خۆماندا بدەین بە شتەکان ، هەزاران ساڵە کرمێک ، هەزارپێیەک لە دەرەوەی خۆی بەدوای مانادا ناگەڕێت ، لێگەڕێین خەڵکی سەبارەت بە ئێمە چی دەڵێن و چۆن بیر دەکەنەوە ، مەرج نییە ئەوەی ڕانج ڕۆڤەر و پۆست و پلە و پایەی و پارە و قەسر و کۆشک نییە شکست خواردووبێت ئەوەی پێڵووی ڕانەکێشاوە جوان نەبێت ، لە ڕاستیدا شکست خواردوو کەسێکە کە لەم راگوزەرەدا بۆ گەیشتن بە ڕەزامەندی ئەوانی تر و سیستەمەکە ئازارێکی زۆری خۆی و ئەوانی تریش دەدات ، بەڵام بەتەنها لۆمەی قوربانی ناکرێت ، چونکە هەموومان لەم تاوانەدا بەشدارین ، یەکتریمان خستۆتە ژێر داواکاری زۆرەوە و کەسیشمان پێی ڕاناگەین.
کورد ئێژێت (یەک تروسکای چاو ، لە سەد گۆچان باشترە) چونکە ڕوناکی لە خۆتەوە وەردەگرێت.
سەد هەزاری خۆت باشترە لە ملیۆنێک دۆلار کە وەک گۆچان خەڵک بۆت دادەتاشێ و بە نابینایی ڕێی پێدەکەیت تا دەکەویتە دەیان چاڵی ژیانەوە ، یەک لوتی دەستکاری نەکراوی خۆت کە بەجوانی هەناسەی پێدەدەیت باشترە لەوەی خەریکە دەخنکێت تەنها بۆ رەزامەندی خەڵک ، یەک مانای بچوکی ژیانت (منداڵەکەت ، هاوسەرەکەت ، تەندروستیەکەت ، ساغ و سەلامەتیەکەت) لەسەد مانای گەورەی ئەوانی تر ، کە پێت دەڵێن و بۆت دیاری دەکەن مانادارترە.
.......................................
داخی پەیجەوان و مایک بەدەستیش لە زیادکردنی ئەم ئازارە با لەولاوە بابوەستێ بۆ کاتێکی تر، حەمدی وتەنی :-
(ئەم باری منە ، بیخە سەرشانی فەلەک،جا
ئەو وەختە دەزانێ کە دڵم چەندە ، کەشەنگە) یان غەمناک و تەنگە.
نوقتە سەری دێڕ ....
............................................
*کۆمێنتی یەکەم
مەرج نییە ئەوەی جوان یاری بکات بیباتەوە
....................
زۆر جار ڕێک ئەکەوێت یانەیەک باشترین یاریزانەکانی هەیە و کەچی هەر ئەدۆڕێ ، خەرجییەکی زۆر و ڕاهێنانێکی زۆر دەکات بەڵام هەر ئەدۆڕێ ، چونکە ژیانیش یاسای خۆی هەیە.
(قەلە ڕەش کە لەشەڕگەدا چاوی مردوویەک دەر دێنێت ، ناپرسێت داخۆ ئەمە چاوی قارەمانێکە یاخود هەڵهاتوویەک) ، قەلەڕەشیش یاسای خۆی هەیە، قەلەڕەش چوزانێت یاساکانی شەرگە چییە؟ کێ لە بن بەردا خۆی شاردۆتەوە و کێ لە ریزی پێشەوەی مەتەرێز و سەنگەردا وەستاوە.
یاسای گەورەی گەردوونی هەیە دەبێت نان و بوار بدات بەهەمووان ، کەمتیار و قەلەڕەش ، کیسەڵ و کرمی فەریکە نۆک ، هەنگ و پڵنگ و ڕژد، (سۆزانی) و (بەحورمەت) دەبێت شوێنەکانیان بگۆڕنەوە ، وەک چۆن یاریزانەکان لە نیوەی گەیمەکەدا بە فیکە و شەپلی دادوەر شوێنی گۆڕەپان ئاڵوگۆڕ دەکەن ، دەبێت هەمووان ئەم ئاڵوگۆڕە بکەن.
.........................
ئەوەی لە ئاش دوا بکەوێت ، دەبێت لە ڕێگا ڕابکات ،ڕاکردن بەتەنها بەس نیە ، کێ دەتوانێت ئەرخەیان بێت کەسی تر پێشی نەکەوتووە؟
یان کێ خاترجەمە کە لە رێگا باوبۆران ڕێی پێناگرێت، یان کێ دەزانێت ئاشەوان تاقەت و تابشت ، سەبر و حەرسەڵە ، یان بەوزە و پەلەک و شیانی هاڕینی مابێت.
مرۆڤ هەندێک جار لە کاتی خۆشیدا دەگات ، بەڵام ئاسیاو ئاوی لێبراوە.
........................................
دارستانیش یاسای خۆی هەیە ، ئەگەر نەکوژیت ئەکوژرێیت ، ئەگەر برێکجار گزی و گەسک و تیژ نەبیت ئەدۆڕێیت ، کێ دڵتەختی بە نێرگز دەدات کە لە گوڵەباخ بباتەوە کەهەموو گیانی دڕکە؟ کێ دنجەی پەپولە ئەکات کە لەمار زیاتر بژی ؟ پەپولە بەو ناسکیەوە و مار بە کەڵبەو ژەهرەوە؟
جوانی و ناسکی یاد ئەکرێنەوە ، بەڵام مەرج نییە بیبەنەوە ، میداڵ و نواط و ئەوسیمە دەکرێتە ملی سەرباز ، زیندان و نەفی کردن و تەوقی گەردن و توک و نەفرەت و تەنها کەوتن دەبنە بەشی نووسەر و رەخنەگر و هۆزانڤان.
..........................
بە(مار)یان گوت بۆچی خواریت ؟ گوتی هەموو ئەو شوێنانەی لە دونیادا من پێیدا دەڕۆم خوارو خێچن ، ئەگەر ڕێک بڕۆم ناگەمە هیچ جێیەک. هەندێکجار رێک ڕۆیشتن پێچەوانەی فیترەت و سروشتی یاساکانە لانی کەم بۆ هەمووان نابێت ، هانی خوار ڕۆشتنی هەمووان نەدرێت ، وەلێ ڕێک ڕۆشتنیش بۆ هەموو کات و دەمێک نابێت.
......................
زۆرجار ژیان و ژیوار وەکو سیاسیەکان وان، کاتێک تەوقە لەگەڵ سیاسیەکدا ئەکەیت ئەبێت دواتر پەنجەکانت بژمێریتەوە ، نەبادا یەک دوانێکیانی دزی بێت یان چەند دانەیەکیانی شکاندبێت، قۆپیت و زیندەگیش لە دونیادا وایە کاتێک دەچیتە ناو ژیانەوە دەبێت زوو زوو سەیری خۆت بکەیت بزانیت چی لێسەندوویتەتەوە ، نیگەرانی ئەوە نەبیت کێ لێی بردویتەتەوە ، چونکە مەرج نییە ئەوەی جوان یاری بکات بیباتەوە.
هەندێک سەرگەرمی هەیە باشترە دەست پێنەکرێت ، وەلێ مادام مرۆڤ ئەو شاتانە گوێ پێنادات و بیر خۆی دەباتەوە ، دەبێت ئەوەی لە یاد بێت ، کە مەرج نییە ئەوەی جوان یاری بکات بیباتەوە ، مەرج نییە ئەوەی بە ڕەوشتەوە کار بکات بیباتەوە ، ئەوەی بەزانینەوە کار بکات بیباتەوە
ژیان وەک قەلەڕەشی شەڕگە وایە ناپرسێت ئاخۆ جوان شمشێرت راوەشاند یان هەڵهاتیت ، بەپێوە مردیت ، یان لەسەر چۆک، دەرباری کۆشک و سوڵتانەکان بوویت یان زاهید و برسی
....................................
(نوقڵی دا جانان، بە ئەغیار و جنێوی دا بە من
هەروەکو شاخی نەباتم دی جنێوی تاڵی خۆم)
ژیان زۆرجار نوقڵ و شیرینی و سەرکەوتن ئەدات بە وانەی کە باش یاری ناکەن ، وەلێ شکستی بەئەخلاقەوە بە هەزاران دەستکەوت و سەرکەوتنی رسوایی بەراوردناکرێت،
کەمالەدینی خوجەندی دەیگووت :-
(گه گه،که از لب چاشنی با هر دعاگویی دهی
از بهر من داری نگه زیر زبان دشنام را)
هەرکاتێک دوعایان بۆ کردیت بەلێو ، دڵنیابە نەفرەتەکەیان لە ژێر زمانیان هەڵدەگرن و دەیهێڵنەوە ، هەرکاتێک باش یاری ناکەیت و بەردەوام ئەیبەیتەوە ، کەوتنەکەشی لەژێر زمانی کات و ڕۆژگاردا هەڵگیراوە و دەمێنێتەوە.
.........................
فەرهاد کێوی بێستوون ئەبڕێت ،بەڵام ئەفسووس، خەسرەو شیرین ئەباتەوە
بەرەوشت و سەربەرزی و ملکەچ نەبوون و زانینەوە ژیان ئەبڕیت ،بەڵام پاوپوزێکی ساف و شایەر و دەرگاوانێک ڕەنگە بە ئەگەری زۆرەوە لێت بباتەوە، هەرگیز نیگەران مەبە ، چونکە ژیان هەندێک یاسای بێبەزەییانەی خۆی هەیە ، یەکێک لەوانە ئەوەیە کە مەرج نییە ئەوەی باش و جوان و بەڕەوشتەوە یاری ژیان بکات بیباتەوە.
نوقتە سەری دێڕ ....
(ئاشنایە دەست بەتەپڵی سەر لەوەختی حەسرەتا) دەست لە کاتی حەسرەتدا خۆی ئەزانێت دەبێت بە کوێی جەستەدا بکێشێت کە سەرو قوڕ پێوانە ، دڵیش لە کاتی تەنهایی و بێکەسی و دڵتەنگیدا دەزانێت ،لە کوێدا بنیشێت ، کە پەنجەرە و هیندستان و گەرانەوەیە بۆ ئەوشتانەی لە دەستمان چوون.
نوقتە سەری دێڕ...
فیل کە دڵی تەنگ دەبێت خەو بەهیندستانەوە دەبینێت!
.....................................
ئەلێن فیل کە دڵی تەنگ ئەبێت و سەر دەنێت بە شیشی باخچەی ئاژەڵانەوە خەو بەهیندستانەوە دەبینێت ، خەو بە مێرگ و سەوزایی و دارستانەوە دەبینێت ، خەو بەو ڕۆژگارەوە دەبینێت کە لەگەڵ کەسوکار و دایک و باوک و هاورێ و خوشک و براکانی لە روبارەکان یاری ئەکرد و یەکتریان ڕاو ئەنا.
ئێستا فیل چییە ؟ جگە لە چوار قاچی بەهێز و دوو شفرەی درێژ و کۆمەڵێک شیش و زیندانی کە ناتوانێت تیایدا بجوڵێت ، فیلێکی گەروە لە باخچەی ئاژەڵاندا چی بۆماوەتەوە ؟ جگە لەوەی خەڵک دەستە دەستە بێن بۆ تەماشای و گەڵای کاهو و سەوزەی تێبگرن ، قامچی ڕۆژگار و راهێنەری سێرک ،لەسەر یەک قاچ لەسەر تەنافی گەورە بیوەستێنن و یاری پێبکەن ،
...............................
ئەڵێن
(گا کە زەوی ئەکێڵێت ،تەنها خۆی ئەزانێت ئازاری نیرەی سەر مل و نەقیزەی لاڕانی چۆنە)
وەختێک (گا) لەبەر سورەی هەتاودا دەیەوێت بوەستێت پشوویەک بدات ، بێ ڕەحمی جوتیار و لێدان و نەقیزەی بەس خۆی ئەزانێت چۆن لە تاوا گێرەئەکات و جەنجەڕ و مۆشەنە و ناعور و جەرچەڕە رادەکێشێت ، ئێوارەش کە ئەگەرێتەوە (پشتیر) و گەوڕەکەی ، تەنها ئەوەندە کاتی هەیە ، خەون پووش و پاوانەوە ببینێت ،
ئاخر هەرشتێک هەتا گەورەتر بێت زیاتر بەند دەبێت ، بەندەی گەورەبوونەکەی ، بەندەی ناوبانگەکەی ، دیلی بەهیزییەکەی.
ئەوەی لە قوڕی خەستدا زۆرتر پەلبکوتێ و بجوڵێتەوە زیاتر نوقم دەبێت ، مرۆڤ هەتا گەورەتربێت ، بەناوبانگتربێت ، بەدەستی خۆی داو بەداوی ڕەشمە و هەوساری بەستنەوەی دەچنێت و تەڵ بەتەڵی شیشی قەفەس و بەندینخانەی خۆی دەچنێت.
ئەو کات ناچارە خەیاڵ بکات ، پوشێکی بچووک ، گوریسێکی کورت ، پێکەینینێکی ڕابردوو ، گریانێکی شیرین ، کۆبوونەوەیەکی کورت و کەم لەقەفەس یان لەو قوڕە دەری بهێنێت کە تێیکەتووە.
....................
چاو تەنها ئەتوانێت بینین ئەنجام بدات بەڵام دڵ پێکگەیشتن دەکات ، بینین لەکوێ و سەرنان بەدلەوە لەکوێ ؟
مورید بەهۆی هیمەتی پرەکەیەوە لە دوورەوە بەناو ئاگردا دەروات ، پیر لە بوخارایا و مورید لەسەمەر قەند ، ئەوەی پێکیان دەگەیەنێت هیمەتی دلە نەک بینین
بینینی دڵ لە بینینی چاو قوڵترە ، دڵ کەتەنگ دەبێت گەشت بە مرۆڤ و فیلیش دەکات بۆ ئەو شوێنانەی کە چاو ناتوانێت پێی بگات و بیبینێت.
(دلم از وحشتِ زندان سکندر بگرفت
رخت بربندم و تا ملکِ سلیمان بروم)
ئەسکەندەر لە کۆشکی خۆیدا دەمانهێڵێتەوە و دڵ خەیاڵی فڕینی هودهودی بچکۆلەئەکات
..........................................
پرسیاریان لە (مارگرێت مید) (ئەنثرۆپۆلۆجیست -مرۆڤناس)ی ئەمریکی کرد ، یەکەم نیشانەی شارستانی بوونی مرۆڤ کە دۆزراوەتە چی بووە ؟ هەموان چاوەڕێ ئەوە بوون باسی قەڵغان و ڕم و ئامێری ڕاوکردنیان بۆ بکات بەڵام ئەو گوتی :-
یەکەم نیشانەی شارستانییەت لە کولتوری کۆندا ئەو بەڵگانەن کە دۆزیمانەوە، کە ئێسکی کەسێکە کە تووشی شکانی ئێسکی ڕان بووە، بەڵام چاک بووەتەوە، و... بەردەوام بوو لە ژیان.
لە شانشینی ئاژەڵان بە گشتی ئەگەر قاچت بشکێنیت، بە ناچاری دەمریت، بەو پێیەی ناتوانیت لەو مەترسییە ڕزگارت بێت کە لە هەموو لایەکەوە ڕووبەڕووت دەبێتەوە یان بچیتە ڕووبارەکە بۆ خواردنەوە ئاو یان گەڕان بەدوای خۆراکدا، جگە لەوەش دەبیتە نێچیرێکی ئاسان بۆ ڕاوچییەکان، لە جەنگەڵدا هیچ گیاندارێک کە قاچی شکاوە لە ژیاندا نامێنێت، چونکە کات نییە بۆ چاکبوونەوەی ئێسکەکە.
ئەو بڕبڕەی پشتی شکاوە و چاککراوەی دۆزیمانەوە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کەسێکی تر کاتێکی بۆ تەرخان کردووە بۆ ئەوەی لەگەڵ کەسە بریندارەکە بمێنێتەوە و بیپارێزێت و گرنگی پێبدات تا چاک دەبێتەوە.
یارمەتیدانی کەسێک بۆ تێپەڕاندنی سەختییەکانی ژیان خاڵی دەستپێکی شارستانییەتە؛ (شارستانیەت واتا هاوکاری کۆمەڵگا لەگەڵ یەکتری)
.................
مرۆڤ زۆرجار کە دڵی تەنگ دەبێت پارە و ناوبانگ و دەسەڵات کۆمەکی یەک چرکەی دڵتەنگیەکەی ناکات ، مرۆڤ جگە لەسەر مایەی مادی پێویستی بەسەرمایەی ڕەمزیش هەیە بۆ ئەوەی بژی ، ئەوەی کە کاسنێک بەچوار دەورتەوەن ، ئەوەی کە ئاوێک دەدەیت بە ئاژەڵێک ، مشتێک گێلاس ئەکەیتە جنگی منداڵێکەوە ، هێلانەی باڵندەیەک دەپارێزیت ، لەخۆشی و ناخۆشیدا لەگەڵ چواردەورتدا دەبیت ، وەک فیلێک لە کاتی دڵتەنگیدا دەتگەیەنێت بەهیندستان ، وەک مرۆڤ دەتگەیەنێت بە ئارامی.
لەودیوی ژوری نوستن و مێزی ئۆفیس و ژمارەی بانکی و ئیگۆی ناوبانگ و بڕوانامەو و پۆست و پلەو پایەوە زۆر لەوە تەنها تر و دڵتەنگترین کە دەیزانین.
گا کە زەوی ئەکێڵێت ،تەنها خۆی ئەزانێت ئازاری نیرەی سەر مل و نەقیزەی لاڕانی چۆنە.
حەمدی وتەنی
پرسیارەکە ئەوەیە ئایا مرۆڤ لەسەر حەق بێت یان شادو کامەران بێت ؟ وەڵامەکەی ئەوەیە دیسان هەموو بەهەشتێک ماری خۆی هەس.
نوقتە سەری دیڕ ...
..........................................
تێبینی
*هاوپیچ وێنەی غەوس بەرزان Barzan Ayub Namiq و هەموومان کە دەمانەوێت بە حیوار و گفتوگۆ قەناعەت بە چواردەورەکەمان و کۆمەڵێک ماری کوبرا بکەین کە تەداخولی ژیانمان نەکەن.
**ماری کوبرا لەماوەی پێنج چرکەدا ژەهرەکەی دەتکوژێت ، بەڵام حیوار و گفتوگۆ جاری وایە مانگ و ساڵی پیویستە ، بۆیە سیاسەت و گفتوگۆ و ئاشتەوایی پێویستیبە دانایی و وریایی و تاقەت هەیە ، شەری گەرەک و ماڵ و حیزبیش پیویستی مناڵ و کوبراو بە کۆمێنت و پەیج و تیکتۆکباز و لایڤچی هەیە و سەرەنجام دوای کارەکە هەمووان دەکوژێت.
?? ??? ?? ????? ?
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 8 months, 1 week ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 10 months, 3 weeks ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated 6 months, 3 weeks ago