𝐈𝐍 𝐆𝐎𝐃 𝐖𝐄 𝐓𝐑𝐔𝐒𝐓 🕋
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 1 month ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 3 months, 2 weeks ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated 1 day, 19 hours ago
∮ تێکەڵاویەتی لەگەڵ خەڵکیدا ?( ③ ) ∮
12 ــ ڕەجائی کوڕی حەیوە ( رەحمەتی الله لێی بێت ) دەفەرموێت :
هەرکەسێک برادەرایەتی کەس نەکات تەنها برادەرایەتی ئەو کەسە بکات کە هیچ عەیبێکی تێدا نییە ئەوا هاوڕێی کەم دەبێت ، وە هەرکەسێک ڕازی نەبێت لە هاوڕێکەی تەنها بە ئیخلاص نەبێت ئەوا بەردەوام بە توڕەیی دەمێنێتەوە لێی ، وە هەرکەسێک گلەیی و ڕەخنە لە برادەرەکانی بگرێت لەسەر هەموو تاوانێک ئەوا دوژمنی زۆر دەبێت .
? [ تاريخ دمشق ( 18/105 ) ]
13 ــ عبدالله ـی کوڕی المعتز دەفەرموێت :
چاکە کردن لەگەڵت کۆتوبەندێکە ، هیچ شتێک نایکاتەوە مەگەر سوپاس کردن یان پاداشت دانەوە نەبێت .
وە هەروەها فەرموویەتی :
چاکە کردن کۆیلایەتییە ، پاداشتەکەشی ئازاد کردنە .
? [ الوافي بالوافيات ( 17/242 ) ]
14 ــ حەسەنی بەصری ( رەحمەتی الله لێی بێت ) فەرموویەتی :
والله بێگومان ئەگەر تۆ هاوڕێیەتی کۆمەڵە کەسێک بکەیت بەردەوام بتترسێنن هەتاوەکو هەست بە ئەمن و سەلامەتی دەکەیت زۆر چاکترە بۆت لەوەی کە هاوڕێیەتی کەسانێک بکەیت ئەمان و سەلامەتیت پێ بدەن هەتاوەکو دەگەیتە مەترسیەتی !.
? [ الزهد لابن المبارك ( 102 ) ]
15 ــ کاتێک حاتەم ـی ئەصەم ـی هاتە لای ئیمامی أحمد ، ئیمامی أحمدیش لەدوای زەردەخەنە کردنی بۆی پێی فەرموو : هەواڵم پێ بدە چۆن ڕزگارت دەبێت له سەلامەت بوون لە خەڵکی ؟
حاتەم پێی فەرموو : بە سێ شت ،
ئیمامی أحمدیش پێی فەرموو : چین ئەم شتانە ؟
فەرمووی : پێیان بدەیت و لێیان وەرنەگری ، وە بەرژەوەندیەکانیان جێبەجێ بکەیت و داوای بەجێ گەیاندنی بەرژەوەندیەکانی خۆشت لێیان نەکەیت ، وە ئارام بگریت کاتێک ئازارت دەدەن وە تۆش ئەزیەتیان نەدەیت ،
.ئیمامی أحمدیش فەرمووی : بەڕاستی زۆر قورسە ..!
حاتەم ـیش پێی فەرموو : خۆزگە لەگەڵ ئەوەشدا سەلامەت دەبوویت ..!
? [ عين الأدب والسياسة ( 155 ) ]
16 ــ فوضەیلی کوڕی عەیاض ( رەحمەتی الله لێی بێت ) دەفەرموێت :
بەڕاستی پچڕاندنی پەیوەندی لەگەڵ خەڵکیدا بەهۆی تەکەلوف و تێچوونەوەیە ، کەسێکیان سەردانی ئەوی تریان دەکات قورس دەخاتە سەر شانی بە خزمەت کردنی ، بۆیە ئەوەش دەبێتە هۆی دابڕینی سەردانی کردنی بۆی .
? [ قوت القلوب ( 309/2 ) ]
..... کۆتایی هات بەبەشی دووەم .......
∮ تێکەڵاویەتی لەگەڵ خەڵکیدا ? ( 2 ) ∮
⑦ لە عبدالله ـی کوڕی عەباس ـەوە ( الله لەخۆی و باوکی ڕازی بێت ) کە فەرموویەتی :
من زۆر پێم ناخۆشه کەوا پياوێک سێ جار بێته سەر بەڕەى ماڵەكەم و شوێن دەستم ديار نەبێت له خزمەت كردنی .
? [ بهجة المجالس ( 46/1 ) ]
⑧ لە أبو الدرداء ـەوە ( الله لێی ڕازی بێت ) فەرموویەتی :
هەرکەسێک ( بەدوای براکانی و ئەحواڵیان ) نەپرسێت وون دەبێت ، وە هەرکەسێک ئارامی و صەبر ئامادەنەکات بۆ کارەساتەکان ئەوا بێ توانا ئەکەوێت .
? [ الزهد لأبي داود ( 196 ) ]
⑨ إبن مبارک ( رەحمەتی الله لێی بێت ) دەفەرموێت :
خۆ بە عیززەت کردن و خۆ ڕێزدار کردن بەسەر دەوڵەمەندەکان تەواضع و خۆ بەکەم زانینە .
? [ بهجة المجالس ( 446/2 ) ]
⑩ عبد الملک ـی کوڕی مەڕوان ( رەحمەتی الله لێی بێت ) دەفەرموێت :
چاکترینی خەڵکی ئەو کەسەیە کە تەواضع ـی هەیە و خۆی بە کەم دەزانێت لەکاتی بەرزی و هەبوونی پلەو پایەدا ، وە هەروەها زاهید بێت لەکاتی هەبوونی قودرەت و توانادا ، وە عەدالەت و دادپەروەر بێت لەکاتی هەبوونی هێز و قوەتدا . ( زاهید واتە : واز لە هەموو ئەم کارانەی دونیا بهێنێت کە سوودی بۆ قیامەتی نییە ) .
? [ شعب الإيمان ( 500/10 ) ]
11 ــ بە إبن مبارک گوترا : چارەسەر و دەرمانی دڵ چییە ؟ ئەویش فەرمووی : کەم کردنەوەی چاو پێکەوتنە لەگەڵ خەڵکیدا .
? [ الرسالة القشيرية ( 226/1 ) ]
∮ تێکەڵاویەتی لەگەڵ خەڵکیدا ? ( ① ) ∮
① پیاوێک لەلای پێشەوا عومەر ( الله لێی ڕازی بێت ) شایەتیەكی دا :
پێشەوا عومەر فەرمووی : ناتناسم ، زیانی بۆت نیە کە من نەتناسم ، بەڵام كەسێک بهێنە بتناسێت .
پیاوێک لەناو خەڵکەکەدا بوو گوتی : من دەیناسم .
پێشەوا عومەر فەرمووی : بەچی دەیناسی ؟
پیاوەکە گوتی : بە دادپەروەری و عەقڵ و ژیریەکەی .
پێشەوا عومەر فەرمووی : ئایە ئەو كەسە دراوسێی خوار خۆتە كە شەو و ڕۆژ و ھاتنە ناوە و چوونە دەرەوەی شارەزابیت ؟
پیاوەکە گوتی : نەخێر .
پێشەوا عومەر فەرمووی : مامەڵەی دینار و درھەمت لەگەڵ كردووە تا بەھۆیانەوە وەرعی ئەو شارەزابیت ؟
پیاوەکە گوتی : نەخێر
پێشەوا عومەر فەرمووی : ھاوڕێت بووە لە سەفەردا كە لەوێدا ڕەوشت بەرزیت بۆ دەركەوتبێت ؟
پیاوەکە گوتی : نەخێر .
پێشەوا عومەر فەرمووی : كەواتە نایناسیت ، پاشان بە کابرای شایەتی گوت : كەسێک بهێنە كە بتناسێت .
? [ الجد الحثيث ( 45 ) ]
② عبدالله ـی کوڕی مەسعود ( الله لێی ڕازی بێت ) دەفەرموێت :
با مرۆڤ نەفسی خۆی ڕا بهێنێت لەسەر ئەوەی کە ئەگەر هەرچی مرۆڤ هەیە لە زەویدا گشتیان کافر بوون و بێ باوەڕ بوونەوە ئەوا با ئەو کافر نەبێت و بێ باوەڕ نەبێتەوە ، وە با هیچ یەکێک لەئێوە کەسێکی چاولێکەر ( إمعة ) نەبێت ،
گوترا : چاولێکەری ( إمعة ) چییە ؟
ئەویش فەرمووی : ئەمە ئەو کەسەیە کە بەردەوام دەڵێت : من هەر لەگەڵ خەڵکیدامە ، وە ئەو با نەبێتە پێشەنگ و ڕابەر لە شەڕ و خراپەدا .
? [ حلية الأولياء ( 137/1 ) ]
③ لە عائیشەوە ( الله لێی ڕازی بێت ) فەرموویەتی :
بەڕاستی ئێوە غافڵ و بێ ئاگان لە باشترین عیبادەت کە ئەویش تەواضع و خۆ بەکەم زانینە .
? [ الزهد لأبي داود ( ٢٨٦ ) ]
④ عبدالله ـی کوڕی مەسعود ( الله لێی ڕازی بێت ) دەفەرموێت :
بێگومان لە تەواضع و خۆ بەکەم زانینەوەیە کە ڕازی بیت بچیت لە خوارەوەی مەجلیس دابنیشیت ، وە هەروەها سەلامیش بکەیت لە هەرکەسێک کە پێی گەیشتیت .
? [ الآداب الشرعية ( 209/2 ) ]
⑤ عومەری کوڕی خەطاب ( الله لێی ڕازی بێت ) دەفەرموێت :
قسە مەكە سەبارەت بە شتێک پهیوهندی به تۆوه نییه ، وه دووره پهرێز به له دوژمنهكهت ، وه وریابه له برادهرهكهت ئیللا برادهری ئهمینی دڵ و دهست و زمان و دامێن پاک نهبێت ، وه كهسیش ئهمین نییه ئیللا كهسێک نهبێت كه له الله دهترسێت و گوێڕایهڵی دهكات ، وه لهگهڵ خراپهكاردا ڕێ مهكه چونكه فێری خراپهكارییهكانی خۆیت دهكات ، وه نهێنیهكانی خۆتی بۆ ئاشكرا مهكه و دهریمهبڕه بۆی ، وه له ئیش و كارهكانتدا پرس و ڕا به كهس مهكه ئیللا بهوانه نهبێت كهوا له الله دهترسن .
? [ كتاب العزلة ( ١٤٤ ) ]
⑥ عومەری کوڕی خەطاب ( الله لێی ڕازی بێت ) دەفەرموێت :
بێگومان لەو شتانەی کە خۆشەویستی بۆ براکەت پاک دەکاتەوە لە هەموو شتێک ئەوەیە کە : ئەگەر پێی گەیشتی لە سەرەتادا سەلامی لێ بکە و دەست پێشخەربە لە سەلام لێ کردنی ، وە هەروەها بانگی بکە بە خۆشترینی ئەو ناوانەی کە خۆی حەزی پێیەتی ، وە هەروەها لە مەجلیسدا جێگای بۆ فراوان بکە و جێگای بۆ بکەرەوە .
? [ بهجة المجالس ( 43/1 ) ]
∮ ئیخڵاص و نیەت پاکی ? ( ④ ) ∮
19 ــ ئیمامی شافعی ( رەحمەتی الله لێی بێت ) دەفەرموێت :
هەر شتێک کە لەنێو دڵم ـدا هەیە لەو عیلم و زانستەی کە هەمە ئیللا ئاواتە خوازم کەوا بگاتە لای هەموو کەسێک وە لەپاشانیشدا هیچ کەسێک ئەو عیلمە نەگەڕێنێتەوە بۆلای من و نەیداتە پاڵ من .
? [ آداب الشافعي ومناقبه ( 68 ) ]
20 ــ إبن الجوزي ( رەحمەتی الله لێی بێت ) دەفەرموێت :
هەرکاتێک ئەو کەسەی کارو کردەوە دەکات سەیری ئاوڕدانەوەی دڵی خەڵکی کرد بۆلای خۆی ئەوا شیرک فشار دەخاتە سەر نیەتەکەی و زۆری بۆ دەهێنێت ، چونکە پێویستە تەنها ڕازی بێت بە سەیرکردنی ئەوەی کارو کردەوەی بۆ ئەنجام دەدات ( کە الله ـیە ) .
وە لە پێویستیەکانی ئیخڵاص و نیەت پاکیە كە : نابێت مەبەستی ئاوڕدانەوەی دڵی خەڵکی بێت بۆلای خۆی جا ئەمەش ڕوودەدات نەوەک بەهۆی مەبەستەکەی ، بەڵکو دەبێت بەهۆی ڕق لێبوونەوەی بێت لەمە .
? [ صيد الخاطر ( ٣٤٩-٣٥٠ ) ]
21 ــ ئیمامی إبن القیم ( رەحمەتی الله لێی بێت ) دەفەرموێت :
هەرگیز ئیخڵاص و نیەت پاکی لەگەڵ حەزکردن بە مەدح و ستایش کردن و پیاهەڵدان و چاو تێبڕین لەلای خەڵکی لە دڵێکدا کۆنابێتەوە ، هەروەکو چۆن ئاو و ئاگر وە هەروەها مارمێلکە و نەهەنگ بەیەکەوە کۆنابنەوە .
? [ الفوائد ( ١٨٢ ) ]
22 ــ لە حەسەنی بەصری ـیەوە هاتووە کەوا ڕۆژێکیان قسەی بۆ خەڵک دەکرد ، یان ئامۆژگاریانی دەکرد ، جا لە مەجلیسەکەیدا پیاوێک هەناسەی دەدا ( واتە : ناڵە و نکەی گریانی دەهات ) ، پێشەوا حەسەنیش فەرمووی : ئەگەر ئەمەت بۆ الله بێت ئەوا خۆت دەرخست ، وە ئەگەر بۆ غەیری الله ـشت بووبێت ئەوا خۆت بە هیلاک برد .
? [ الإخلاص والنية لابن أبي الدنيا ( 65 ) ]
23 ــ مالک ـی کوڕی دینار ( رەحمەتی الله لێی بێت ) دەفەرموێت :
بەو کەسانەی کە ڕاستگۆ نەبوون ( واتە : لەگەڵ نیەتەکەیان ڕاستگۆ نەبوون ) پێیان بڵێن : خۆتان ماندوو مەکااااااان .
? [ صفة الصفوة ( 167/2 ) ]
24 ــ إبن عبدالقوي ( رەحمەتی الله لێی بێت ) دەفەرموێت :
بێگومان کۆڵەکە و پایەی دین ئیخڵاص و دڵسۆزیە لە نیەت ـدا
وە ئەگەر ئیخڵاصت نەبێت لەو ماندوو بوونەدا دەست بەتاڵی .
? [ الألفية في الأداب الشرعية ( 71 ) ]
""کۆتایی هات بەبەشی یەڪەم""
∮ ئیخڵاص و نیەت پاکی ? ( ③ ) ∮
13 ــ ڕەبیعی کوڕی خەیثەم ( رەحمەتی الله لێی بێت ) دەفەرموێت :
هەموو کارو کردەوەیەک ئەگەر مەبەست پێی بۆ گەیشتن نەبێت بەڕووخساری الله تعالی ئەوا ئەو کردەوەیە لەناو دەچێت و دەفەوتێت .
? [ طبقات ابن سعد ( 66/2 ) ]
14 ــ بەکر ـی کوڕی عبدالله ( رەحمەتی الله لێی بێت ) دەفەرموێت :
بەڕاستی أبو بەکر چاکترینی خەڵکی نەبوو بەهۆی ئەوەی کە لە هەموویان زیاتر نوێژ و ڕۆژووی هەبێت ، بەڵکو چاکە و فەزڵی أبو بەکر بەسەریان بەهۆی ئەو شتەوە بوو کە لە دڵیدا هەبوو ( واتە : ئیخلاص و نیەت پاکیەکەی ) .
? [ فضائل الصحابة للإمام أحمد ( ١٤١ ) / الزاهد لأبي داود ( ٥٩ ) ]
15 ــ ئیبڕاهیم ـی الخواص ( رەحمەتی الله لێی بێت ) دەفەرموێت :
هەست کردن بە چاودێری کردن بریتییە لە : دڵسۆز بوون و بە ئیخڵاص بوون بۆ الله عز وجل لە نهێنی و ئاشکراییدا .
? [ مدارج السالكين ( 66/2 ) ]
16 ــ بە سوفیانی ثەوری گوترا : کارو کردەوەی چاکە چییە ؟ ئەویش فەرمووی : کارو کردەوەی چاکە ئەوەیە کە تۆ هەرگیز حەز نەکەیت و پێت خۆش نەبێت کە هیچ کەسێک لەسەر ئەنجامدانی سوپاست بکات .
? [ بهجة المجالس ( 344/3 ) ]
17 ــ سوفیانی ثەوری ( رەحمەتی الله لێی بێت ) دەفەرموێت :
ئاممان خۆت بپارێزە و دوور بکەرەوە لەو شتەی کە کارو کردەوەکانت هەڵدەوەشێنـێـتەوە ، چونکە بەڕاستی ڕیاء و بەرچاوی کارو کردەوەکەت هەڵدەوەشێـنێـتەوە .
? [ موارد الظمآن ( 120/4 ) ]
18 ــ سەهل ـی التُّستري ( رەحمەتی الله لێی بێت ) دەفەرموێت :
هیچ کەسێک ڕیاء ناناسێت تەنها کەسی موخلیص و دڵسۆز و نیەت پاک نەبێت .
? [ شعب الإيمان ( 188/9 ) ]
∮ ئیخڵاص و نیەت پاکی ? ( ② ) ∮
⑦ سوفیانی ثەوری ( رەحمەتی الله لێی بێت ) دەفەرموێت :
هیچ شتێکم چارەسەر نەکردووە سەختتر و گرانتر بێت لەسەرم لە پاککردنەوەی نیەتم بۆ الله تعالی ، چونکە بەڕاستی زۆر جار نیەتم دەگۆڕا و وەک خۆی نەدەما .
? [ الجامع لأخلاق الراوي ( 317 ) ]
⑧ ڕۆژێکیان حەسەنی بەصری ئامۆژگاری خەڵکی دەکرد ، پیاوێکیش لە شوێنەکەدا دای لە پڕمەی گریان ، پێشەوا حەسەنیش فەرمووی :
بەڕاستی الله سبحانه وتعالی لە ڕۆژی قیامەتدا پرسیارت لێ دەکات کە ئایا لەمەدا مەبەستت چی بوو (واتە : پرسیارت لێ دەکات کە ئایا ئەم گریانەت لە ترسی ئەو بووە یان بۆ خۆدەرخستن بووە ) .
? [ الإخلاص والنية لابن أبي الدنيا ( ٥٥ ) ]
⑨ أبو سليمان ـی الداراني ( رەحمەتی الله لێی بێت ) دەفەرموێت :
هیچ کردەوەیەکی خۆمم ئەوەندە بە باش دانەناوە کە بڵێم نەجاتم دەبێت پێی و حسابی بۆ بکەم .
? [ الرسالة القشيرية ( 220/1 ) ]
⑩ إبن الجوزی ( رەحمەتی الله لێی بێت ) دەفەرموێت :
ڕاستگۆیی بۆ داواکردنی ڕەزامەندی الله ـدا هۆکاری ئەوەیە ڕێگای ڕاستت بۆ ڕۆشن بێتەوە ، هەرکات ڕاستگۆیت هەبوو ئەوا الله تعالی هیدایەتت دەدات بۆ ڕێگای ڕاست ، بەڵام ئەو کەسەی نیەت پاک و دڵسۆز نەبێت و ڕاست نەکات ئەوە دەکەوێت و ناتوانێت بەردەوام بێت .
? [ صيد الخاطر ( 343 ) ]
11 ــ إبن الجوزی ( رەحمەتی الله لێی بێت ) دەفەرموێت :
چەندە کەمە هاوشێوەی ئەو کەسەی کە بە إخلاص و نیەت پاکیەوە کارو کردەوە بۆ الله تعالی دەکات ، چونکە بەڕاستی زۆربەی خەڵکی حەز بە دەرخستنی عیبادەتەکانیان دەکەن .
وە سوفیانی ثەوری دەیفەرموو : حسابم بۆ نەکردووە و ئاوڕم نەداوەتەوە بەلای ئەو کردەوانەی کە خەڵکی بینیویانە و دەرکەوتووە .
وە بزانە کە وازهێنانی سەیرکردن بەلای درووست کراوەکان ، وە سڕینەوەی ڕێز و پلەو پایە لە دڵیان بەهۆی مامەڵە کردنەوە ، وە بە مەبەستی ئیخلاص و نیەت پاکی بێت ، و داپۆشینی حاڵی بێت ، ئەمە بەرزکردنەوەی کەسێکی بەرزە .
? [ صيد الخاطر ( 242 ) ]
12 ــ أبو التّيّاح ( رەحمەتی الله لێی بێت ) دەفەرموێت :
پیاوی وا هەبوو کە بیست ساڵ بوو عیبادەت و پەرستشی الله تعالی ـی دەکرد کەچی دراوسێکەی پێی نەدەزانی .
? [ الإخلاص والنّية لابن أبي الدنيا ( 63 ) ]
وانەی ( ٧ ) لەدەرسەکانی
(نواقض_الإسلام)هەڵوە_شێنەری_ئیسلام)
حەوتەم : السحر ، ومنه الصرف والعطف ، فمن فعله ، أو رضي به كفر ، والدليل قوله تعالى : ( وَمَا يُعَلِّمَانِ مِنْ أَحَدٍ حَتَّى يَقُولَا إِنَّمَا نَحْنُ فِتْنَةٌ فَلَا تَكْفُرْ
شـەرح : سیحر تێیدا : سیحری گۆرینی خۆشەویستی بۆ یەکتر - یان ژن و پیاو لێک کردن یان هەرجۆرە سیحرێکی تر هتد... هەر کەسێ ئەم کارە بکات یان پێی ڕازی بێت ئەوە کوفری کردووە بەڵگەش وتەی اللە تعالی یە کە دەفرمووێت ( واتە : فریشتەکان فەرموویان : هیچ کەسێکیان فێر نەدەکرد تاوەکو پێیان نەوتبا : ئەوە بۆ تاقیکردنەوەیە خۆت کافر مەکە.
وەپێغه مبه رى الله (صل الله علیه وسلم)
دەفەرمووێت
( من أتى عرَّافاً ، أو كاهِناً ،فصدقه بمايقول ،فقد كفر بما أنزل على محمد ) صحيح رواه أحمد والحاكم واته :(هه ركه سێك بچێت بۆلاى شوێن هه ڵگرێك ، ساحیر ، ياخود فاڵچى يه ك وه قسه كانى به ڕاست بزانێت ئه وا كافرده بێت به و قورئانه ى كه دابه زيوه بۆ سه ر محمد (صل الله علیه وسلم).)
پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی(حد الساحر ضربة بالسیف)خرجە الترمذی والحاکم
واتە:سزای ساحیر کوشتنە بەشمشێر.
بۆێە ھاوەڵان کاریان بەوە کردووە عمر بن الخطاب نامەی بۆ ھەموو والیەکان نارد کەوا ھەموو ژن و پیاوی جادووگەر بکوژن.خرجە احمد.ابوداوود.واسنادە حسن.
ابن قدامە دەفەە(سزای شەرعی جادووگەر کوشتنە.ئەمە لە عمر و عثمان و ابن عمر و حەفصە و جندوبی کوری عبدالله و قەیسی کوری سعد و عمری کوری عبدالعزیز)ەو گێراوەتەوە،وە وتەی ابو حنیفە و مالیک)ە
تـەعـلیـق :
کەسی ساحیر : ئیهانە بە قورئان دەکات سوجدە بۆ جن و شەیتانەکان دەبات بۆیە کافرە بە ئیجماع (کۆدەنگی زانایان).
(ھەڵوەشێنەرەوەکانی ایسلام)
وانەی ( ٦ ) لەدەرسەکانی
(نواقض_الإسلام)هەڵوە_شێنەری_ئیسلام)
شەشەم : من استهزأ بشيء من دين الرسول صلى الله عليه وسلم أو ثوابه أو عقابه كفر ، والدليل قوله تعالى : ( قُلْ أَبِاللَّهِ وَآيَاتِهِ وَرَسُولِهِ كُنْتُمْ تَسْتَهْزِئُونَ * لَا تَعْتَذِرُوا قَدْ كَفَرْتُمْ بَعْدَ إِيمَانِكُمْ
شـەرح : هەر کەسێ گاڵتە بە شتێک لە دینی پێغەمبەر ی الله ـ صلى الله عليه وسلم ـ بکات یان گاڵتە بە پاداشتێکی یان سزایەکی بکات ئەوە کافر بووە بەڵگەش وتەی اللە تعالی یە کە دەفرمووێت ( واتە : ئەوە ئێوە گاڵتە بە اللە تعالی و ئایەتەکانی و پێغەمبەرانی دەکەن ؟ هیچ عوزرێکتان بۆ نیە کافر بوونە پاش ئەوەی کە ئیمانتان هێنابوو.
تـەعـلیـق :
? شێخ عبدالرحمن سعدی لە تەفسیری ئەم ئایەتە دەفرمووێت ( أصل الدين مبني على تعظيم الله ، وتعظيم دينه ورسله والاستهزاءُ بشيء من ذلك : مناف لهذا الأصل ، ومناقض له أشد المناقضة) واتە : بنچینەی دین بینا کراوە لەسەر بە گەورەدانانی اللە تعالی.وە بە گەورەدانانی دینەکەی و پێغەمبەرانی.گاڵتە کردن بە یەکێک لەوانە پێچەوانەی بنچینەی دینە.وە یەکێکە لە بەهێزترین هەڵوەشێنرەوەی ئیسلامەتی.
? تيسير الكريم الرحمن (ص342)
(ھەڵوەشێنەرەوەکانی ایسلام)
وانەی ( ٥ ) لەدەرسەکانی
(نواقض_الإسلام)هەڵوە_شێنەری_ئیسلام)
پێنجەم : من أبغض شيئا مما جاء به الرسول صلى الله عليه وسلم ، ولو عمل به فقد كفر ؛ لقوله تعالى : (ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ كَرِهُوا مَا أَنْزَلَ اللَّهُ فَأَحْبَطَ أَعْمَالَهُمْ
شـەرح : هەرکەسێ ڕقی لەشتێک بێتەوە لەوەی کە پێغەمبەر صل الله عليه وسلم.هێناویەتی.ئەگەرچی کار و کردەوەی چاکیشی هەبێت.ئەوە کافر بووە وەک اللە تعالی دەفرمووێت ( واتە : ئا ئەوە بەهۆی ئەوەوەیە کە ڕقیان لە قورئان بۆتەوە و حەزیان لە بەرنامەی اللە تعالی نەبووە.بۆیەش اللە تعالی کردەوەکانیان هەڵدەوەشێنتەوە.
تـەعـلـیق :
ئیجماع درووست بووە لەسەر کوفری ئەو کەسەی کە ڕقی لە شیعارێک لە شیعارەکانی ئیسلام دەبێتەوە وەک : قورئان و سونەت و ڕیش و حیجاب عاباو نیقاب ... هتد
الله تعالئ دەفەرمووێ
وما ءاتاكم الرسول فخذوه وما نهاكم عنه فانتهوا واتقوا الله إن الله شديد العقاب
واتە:ئەوەی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم پێیداون وەریبگرن ئەوەشی لێتانی قەدەغە کردووە لێی دوربکەوننەوە
له الله بترسن بەراستی سزای ئەو زۆر توند و سەختە.
هەرشتێک لەئیسلامدابێت تۆڕقت لێی بێت کافردەبی گەر چی نوێژ بکەیت و ڕۆژو بگری و بەخۆشت بڵێی موسڵمان
وە هیچ زانایەکـی سەر ڕاست گومانی لەو کوفرە و ئیجماعە نیە. واتە هەموو زانایانی موەحیدی اهلی تەوحید
دەڵێن کافردەبێت.
(ھەڵوەشێنەرەوەکانی ایسلام )
وانەی ( ٢ ) لەدەرسەکانی
(نواقض_الإسلام) هەڵوە_شێنەری_ئیسلام)
دووەم : من جعل بينه وبين الله وسائط يدعوهم ويسألهم الشفاعة ويتوكل عليهم فقد كفر إجماعا".
ودليل ذلك قوله تعالى : ( وَيَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ مَا لا يَضُرُّهُمْ وَلا يَنْفَعُهُمْ وَيَقُولُونَ هَؤُلاءِ شُفَعَاؤُنَا عِنْدَ اللَّه )
شـەرح : هەرکەسێ شتێک لە نێوان خۆی و اللە تعالی بکاتە بەواسیتە.هاواری بکات و داوای شەفاعەتی لێبکات و پشتی پێ ببەستێت ئەوە کافر بووە بە ئیجماع
بەڵگەش لەسەر ئەوە وتەی اللە تعالی یە-کە دەفرمووێت ( واتە : شتانێکیان لە جیاتی اللە دەپەرست نە زەرەریان پێ دەگەیاندن وە نە سوود و قازانجێک.وە دەیان ووت : ئا ئەوانە دەبنە تکا کار بۆمان لای اللە تعالی.
تـەعـلـیـق :
? ئیبن مفلح دەفرمووێت (عابدي الأصنام قائلين: ما نعبدهم إلا ليقربونا إلى الله زلفى) واتە : هەموو بت پەرستێک دەڵێن : ئێمە ئەم بت و شەخس و دار و بەردانەمان نەدەپەرست ئیلا مەگەر بۆ ئەوەی کە لە اللە تعالی مان نزیک بکاتەوە.
? الفروع - (3/553)
? شێخی ئیسلام ئیبن تەیمیە دەفرمووێت ( فمن جعل الملائكة والأنبياء وسائط ، يدعوهم ويتوكل عليهم ، ويسألهم جلب المنافع ودفع المضار ، مثل أن يسألهم غفران الذنب وهداية القلوب وتفريج الكروب : فهو كافر بإجماع المسلمين )
واتە : هەر کەسێ فریشتە یان پێغەمبەرێک بکاتە واسیتە.هاواری بکات و پشتی پێ ببەستێت وە داوای لێبکات بۆ بەدەست کەوتنی سودێک یان لابەردنی زەرەرێک.بۆ نمونە : داوای لێبکات کە لە گوناهەکانی خۆش بێت.یان هیدایەتی دڵی بدات..یان ناخۆشی و ناڕەحەتی لەسەر لابات..ئەوە کافرە بە ئیجماعی موسڵمانان.
? مجموع الفتاوى " (1/124)
? زانایانی دەعوە بە درێژایی مێژوو ئەم ئیجماعەیان لە شێخی ئیسلام ئیبن تەیمیەوە نەقڵ کردووە جیل بە جیل.وە لە کتێبەکانی شێخ لە بابی ( حكم المرتد ) جێگریان کردووە.
? ئیمامی مەرداوی دەفرمووێت (لو جعل بينه وبين الله وسائط يتوكل عليهم ويدعوهم ويسألهم ، إجماعا ) واتە : هەر شتێک لە نێوان خۆت و اللە تعالی بکەیتە واسیتە.پشتی پێ ببەستیت و هاواری بکات و داوای لێبکات ئەوە ئیجماعە کە کافر بووە.
? الإنصاف - (10/327)
وە هەروەها سەیری ئەم سەرچاوەش بکەن بۆ سوودی زیاتر
? كشاف القناع للبهوتي (6/168)
𝐈𝐍 𝐆𝐎𝐃 𝐖𝐄 𝐓𝐑𝐔𝐒𝐓 🕋
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 1 month ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 3 months, 2 weeks ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated 1 day, 19 hours ago