?? ??? ?? ????? ?
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 8 months, 1 week ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 10 months, 3 weeks ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated 6 months, 3 weeks ago
#عەلی_خەیاتی
سەوزەی هەمزه بەگ
شەرتە پۆستی دڵ وەبان کاڵەکەم
چوومە هەر لایەک ئاھ و ناڵەکەم
سەوزە هۆی سەوزە باریکێی منداڵ
وێنەی خاسەکەو تازەت ڕشتەن خاڵ
دوور وەتەنییەکەت بوون وە پەژارە
غەم بوو وە نانی سوبح و ئێوارە
ڕاستی ئەوەیە کە گرینگ نییە لە کوێ دەژیت، ئاڵۆزی لە هەموو شوێنێک هەیە. ئەو ژینگەیەی تێیدا دەژیت ئەو ئاڵۆزییە دروست ناکات، بەڵکوو خەڵکی دەوروبەرت دروستی دەکەن.
?کاتێک باران دەبارێت
✍?: #لیزا_دێ_یۆنگ
وەرگێڕ: #مەنسوور_ئازەرپەرەند
ئیعدامی سیاسی نەویستراو، قێزەون و ژەهراویترین ئێعدامە و بنبڕکردنیشی لە ئیعدامەکانی تر هەرەگرنگ و پێویستتره. لە کاتی شۆڕشدا ئاگاداری یەکەم سەر به کە لە جەستە جیای دەکەیتەوە، چونکە ئارەزووی خەڵک بۆ شۆڕش چەند هێندە دەکات.
?دواڕۆژی سزادراوێک
✍: #ڤیکتۆر_هۆگۆ
وەرگێڕ: #مەنسوور_ئازەرپەرەند
#مەزهەر_خالقی
ڕەشماڵی خێڵان
لەناو ڕەشماڵی خێڵان
لە ناوچەی عێلی گۆران
کیژە کوردێ چاو بەڵەک دێ
بۆ لای دڵدار، بۆ جێ ژوان
بە چرپە و دەم پێکەنین و بەلەنجە
بۆ ڕانەبێرە و مەڕدۆشین
دڵ پڕ لە هیوا و ئەوین
چەند جوانە ئەو ڕاوەستانە
دڵە خورپەی مەستانە
لە گۆشەی جێ دڵداری
چاوەڕێی شەدەلاری
خودا ئاخۆ کەی دڵبەر بێ
بۆ جێژوان بۆ دڵداری
لە پڕ ئەبینێ دڵبەری وەک پەری
وەستاوە پەری پەیکەری
لە جێژوان لە نادیاری
چەند جوانە ئەو ڕاوەستانە
دڵە خورپەی مەستانە
#تاهیر_خەلیلی
شیرن شیرن
شیرن شیرن شیرن گیانی شیرینم
لەنێو باغی دڵمدا تەنیا گوڵی ئەوینم
ڕوومەت وێنەی ئاوێنە نەخشاوە بە هۆی خاڵان
لە تۆ جوانە سەرچۆپی شەوگەڕی کوردەماڵان
هۆی سەرچۆپیکێش بەو دەسرەی بە دەستەوە
وەختێ گیان و دڵ دەرچێ بەو دەسرەی بە دەستەوە
غەم و تەم لە سەری من هەر وەک کێوی دەماوەند
تازە بێ تۆ حەرامە بۆ من سەیری زەماوەند
بۆ من مەگری، بگری بۆ خۆت
وەکوو دارێ لە ڕەگەوە دەری بێنی
تۆم لە ناخی دڵم دەرکرد
وەک کاغەزێ بیسووتێنی
خۆشەویستی من
خۆشەویستیت ئەوا مرد
وەک برووسکەیە خۆشەویستی من
وەک برووسکەیە جوانی من
وەک برووسکەیە ڕۆحی من
ون بێ لەناو شەوی تەما
تاسەم بۆ تۆ ئەوا مرد
دەترسم بمرم چاوجوان نەتبینمەوە
بە جوانەمەرگی جوانێ سەر بنێمەوە
?? ??? ?? ????? ?
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 8 months, 1 week ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 10 months, 3 weeks ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated 6 months, 3 weeks ago