چیرۆڪ و بەسەرهات

Description
ڪاناڵێڪ بۆ بڵاوكردنەوەی
چیرۆک و بەسەرهاتی ڕاستەقینە
لەگەڵمان بن هاوڕێیان لێرە
بەجوانترین شێوە چیرۆک و بەسەرهاتگەلی جۆراوجۆر دادەنێین
تکایە بابەتەکانی بڵاو بکەنەوە
ادمین کاناڵ @aren2016x
Advertising
We recommend to visit

[ We are not the first, we try to be the best ]

Last updated 1 week ago

FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM

Ads : @IR_proxi_sale

Last updated 2 months, 1 week ago

ترید شاهین 💸 | 🕋𝐈𝐍 𝐆𝐎𝐃 𝐖𝐄 𝐓𝐑𝐔𝐒𝐓
آموزش صفر تا 100 کریپتو 📊
❗️معرفی خفن ترین پروژه ها‌ در بازار های مالی به صورت رایگان🐳
سیگنال فیوچرز و اسپات (هولد) رایگان🔥
با ما باشی💯 قدم جلویی رفیق🥂
𝐈𝐍𝐒𝐓𝐀𝐆𝐑𝐀𝐌 :
www.instagram.com/trade_shahin

Last updated 1 month ago

5 months, 3 weeks ago

حەز دەکەم هەموو شەویک ئەمە پۆست بکەم
ئەگەر یەک کەسیش بە هۆی ـەم پوستەوە هەستیت و نوێژ بکات
هەر خێرە و خۆم بێ بەش ناکەم لەبڵاو کردنەوەی
ئەوەی لای من و تۆ مەحاڵ و ئەستەمە،
لای پەروەردگاری جیهانیان تەنیا یەک فەرمانە و تەواو!
ئێستا کاتی گیرا بوونی دوعایە،
دەست نوێژێ بگرە و دوو ڕکات شەونوێژ بکە، و ڕوو بکە خوا و چیت لەدڵدا هەیە بەکوڵ و بەدڵ لێی بپاڕێوە،
دڵنیابە پەروەردگار زۆر لە دایک بەڕەحم‌ترە بۆ بەندەکانی!
هەستە و ئەمشەو تاقی بکەوە
کات ، کاتی دەردە دڵە گەر ئێستا بە خەبەریت، هەستە دەست نوێژیک بشۆ و چەند ڕکاتێکی شەونوێژ بکە و دوعاکانت ببە بۆ باری تەعالا و داوای لێ بکە نائومێدت ناکات و نزا و پاڕانەوەکانت دەگاتە شوێنی خۆی
ئەزیزم هەستە مۆبایلەکەت دابنێ و کەمێک لەدونیای ماندووکەر داببڕێ، دەست نوێژێ بگرە و دوو ڕکات سوننەت بکە، دواتر دەست بەرز بکەوەو چیت لەدڵە باسی بکە، دەردە دڵ بکە، شەرمی ناوێ، بڕۆ بەردەم قاپی پەروەردگار، سەرەگرتنی ناوێ، بۆ گەیشتن پێی پرسگە و نوسینگەشی نیە، واسیتەشی ناوێ، تە‌قە‌ لێدانیشی ناوێت، ڕاستەوخۆ خۆت بكە‌ بە‌ ژووردا و عە‌رزی حاڵی خۆتی بۆ بكە‌، کێ لەو شایستەترە.
لەسوجدە گریاویت بێ ئەوەی هیچت لەخوا بوێت ؟
تام و لەزەتی ئەو فرمێسکەت چەشتووە کە بۆ سوپاس گوزاری و خۆشەویستی خوا ئەڕێژرێت ؟
وەرە ئەمشەو لە شەونوێژ تاقیکەوە دڵنیابە سەراپای جەستەو دەرونت ئارام دەبێتەوە..
لەکۆتایی هەموو شەوێک خوا بەگەورەیی خۆی بانگی دانە بەدانەی بەندەکانی دەکات و دەفەرموێ: کێ داواکاریەکی هەیە، کێ پێویستیەکی هەیە، کێ دەیەوێ لێی خۆش بم، با داوام لێ بکات و وەڵامی دەدەمەوە ... یا اللە چەند گەورەی ...
هەستە ئەمشەو تاقی بکەوە
گەر ئێستا بە خەبەریت، هەستە دەستنوێژیک  بشۆ و چەند ڕکاتێکی شەونوێژ بکە و دوعاکانت ببە بۆ باری تەعالاو داوای لێ بکە نائومێدت ناکات و نزا و پاڕانەوەکانت دەگاتە شوێنی خۆی.
@arin_baneh

5 months, 3 weeks ago

قەدری مرۆڤەکان بزانن
هەر مرۆڤێک لە ئێمە چیرۆکێکی هەیە
هەر یەک لە ئێمە ئازارێکی هەیە
کەس نازانێت لە حاڵ و چیرۆکی کەس لەبەر ئەوە هەموو کات قسەکانت سنوردار بکە واتە گەر ناتوانی قسەیەکی شیرین بکەیت و خۆشەویستی دەرببڕیت ئەوە قسە ڕەقەکانت لەگەڵ کینەت هەڵبگرە بۆ خۆت چونکە کەس موحتاجی ئەوانە نییە
قەدری مرۆڤەکان بگرن چونکە ئەوانەشی کە تۆ خۆشت ناوێت هەمیشە ئازیزی کەسێکی ترن ، ئاخر ڕۆح و ژیانی کەس بێ‌نرخ نییە مردن بۆ پیرێک کە هێشتا حەزی بە ژیانە یان بۆ گەنجێک وەک یەکە
چونکە هەر دووکیان هەستیان هەیە هەستەکانیش ئەوانەن لە هەر قۆناغێکی ژیاندا بین پیر نابن.
@arin_baneh

6 months, 1 week ago

#نزا_و_پاڕانەوە
🪻🍃خواگیان لێت دەپاڕێینەوە
🪻🍃بە ناوەجوانەکانت
🪻🍃بە سفەت و بەرز و پیرۆزەکانت
🪻🍃ئەو هیوا و ئاواتانەی
🪻🍃کە پینگی خواردوە لە
🪻🍃دڵ و دەروونمان
🪻🍃بۆمان بکەی بە ڕاستی

@Shayste_Hosendust

8 months ago

بەسەرهات و پەند وەرگرتن

لە لادێیەک ژن و مێردێک بە ئاسودەی پێکەوە دەژیان تا بڵێی بەختەوەر بوون
بەڵام منداڵیان نەدەبوو تا خوای گەورە دوای حەوت ساڵ کوڕێکی پێ بەخشین
زۆریان خۆش دەویست تا بڵێی بە ناز گەورەیان کرد
ئەم کوڕە گەورە بوو بڕاونامەی وەرگرت
و بوو بە مامۆستا و ژیانی هاوسەری پێک هێنا
بەڵام چۆن بێ ئەوەی بیر لەوە بکاتەوە چۆن بەو ژیان و بەختەوەریە گەیشتووە تەنانەت لە دایک و باوکیشی نەدەپرسیەوە
و سەردانیشی نەدەکردن هەموو ماندوو بوونەکانی و مێهرەبانی دایک و باوکی لەیاد کرد
ساڵ هات و ڕۆی باوکی ئەم کوڕە لەتاو خەم و خەفەت ئازاری دووری کوڕە تاقانەکەی بەخەمەوە سەری نایەوە
ئێستا ئیتر بەس دایکی بە تەنیا مایەوە ئەویش ملی رێگای گرت بوو سۆراخی کوڕەکەی تا بەڵکو بتوانێت لە سایەیدا بحەسێتەوە
بەڵام سەد ئاخ کاتێک چووە بەر دەرگای ماڵی کوڕەکەی لەدەرگای دا و کوڕەکەی هاتە دەرەوە کە دایکی بینی لیی تووڕە بوو
وتی بۆ هاتووی بۆ ئێرە دایکیشی ئەوەی بینی دڵی هەژاند
و دڵی پڕ بوو پاشان باسی مردنی باوکی بۆ کرد و بەسەرهاتەکەی بۆ گێرایەوە
بەڵام کوڕەکەی هەموو وەفای بۆ دایکە بێ‌کەسەکەی ئەوە بوو دەری کرد
لەم کاتەدا دەنگی منداڵێک هات و وتی باوکە ئەوە کێیە؟
بۆ دەری ئەکەیت؟
ژنەکەش بەچاوی پڕ فرمێسکەوە وتی من نەنکتم کوڕەزا شیرینەکەم
وەرە با لە ئامێزت بگرم
منداڵەکە وتی باوکە ئەم ژنە دەربکە با بروات باوکی بەسەرسامیەوە وتی بۆ کوڕم؟
وتی باوکە چونکە کە تۆ و دایکیشم ئاواتان لێهات منیش تاقەتم نیە بەخێوتان بکەم باوکە کە گوێی لە کوڕەکەی بوو دڵی پڕ بوو لە گریان و فرمێسکی پەشیمانی لە چاوەکانی هاتنە خوارەوە
بە شەرمەزاریەوە هەر دوو دەستی دایکی ماچ کردو داوای لێبوردنی لێ‌کرد.
@arin_baneh
@arin_baneh

8 months ago

چیرۆکی شومارە 42

#بەسەرهات_و_پەندوەرگرتن

@arin_baneh

8 months, 2 weeks ago

🌹🍃🌹🍃🌹🍃🌹🍃🌹
له‌ قوتابخانه‌ پرسياريان
له‌ منداڵێڪ ڪرد:
#بـاوڪت ناوى چیيه‌؟
ــــــــــــــــــــ🍃🌹🍃ــــــــــــــــ
زۆر به‌ به‌ڕائه‌ته‌وه‌ وه‌ڵامى دانه‌وه‌ و وتى: "#خۆشه‌ويسته‌ڪه‌م " ...!

وتيان: دڵنياى؟

وتــى: ته‌ئڪــيد نيم, چوونڪه‌ هه‌ندێ جار #دايڪم به‌ " گيانه‌ڪه‌م " يش بانگى ده‌كات ..!
ــــــــــــــــــــــ🍃🌹🍃ـــــــــــــــــــ
چه‌ند گرینگه‌ #دايڪ و #باوڪ
وشه‌ى جوان هەڵبژێرن
ڪه‌ ته‌عبير له‌ ڕێـز و خۆشه‌ويستى بڪات به‌ تايبه‌ت له ‌به‌ر ده‌مـى #منداڵه‌ڪانيان.

#شەوتان_هێمن_ئازیزان🤗

•┈┈••❥❀♥️❀❥••┈┈•
@Diari_Kurdi
•┈┈••❥❀♥️❀❥••┈┈•

9 months ago

چیرۆک و بەسەرهات گوێی لێ بگرە سودی ئەبێت بۆت

گەنجێک حەزی لە کچێک بوو
ویستی بچێتە داوای کاتێک ڕۆی پرسیار بکا پێیان وت ناوبانگی خراپە
تووشی شۆک بوو بە دڵ شکاوی گەڕایەوە ، لە ڕێگاکەی تووشی پیرەمێردێک بوو  ، پیرەمێردەکە پرسیاری لێکرد کوڕەکەم بۆچی خەمباری
گەنجەکەش لەوەڵامدا وتی ئافرەتێکم خۆشویست کاتێک پرسیار کرد وتیان بۆ ھاوسەرگیری ناشێت .
پیرەمێردەکە پێی وت خەمبار مەبە کوڕی خۆم
کچێکم ھەیە ئەتدەمێ زۆر لەو ئافرەتە باشترە
بەڵام ئەبێت لە پێشا پرسیاری بکەی ؟
رۆشت و پرسیاری ئەویشی کرد
وەڵامیان دایەوە وتیان ئەویش بێ ڕەوشتە ،
کاتێک گەڕایەوە پیرەمێردەکە وتی چیان پێ‌وتی ئەویش وتی پێیان
وتم بێ ڕەوشتە و داوێن پیسە .
پیرەمێردەکە داوای لە گەنجەکە کرد لەگەڵی بچێتە ماڵەوە .
کاتێک گەنجەکە چووە ژوورەوە بۆ ماڵی پیاوە پیرەکە ھیچ کەسێکێ نەبینی جگە لە خێزانی پیاوە پیرەکە گەنجەکە توشی شۆک بوو بۆ ئەوەی کە خەڵکی دەیگوت  ...
پیاوە پیرەکە وتی کوڕی خۆم باوەڕ بە قسەی خەڵکی مەکە
من لە بنەڕەتدا مناڵمان ھەر نییە
خەڵکی تووشی نەخۆشی ناوزڕاندن بوونە

پەند و ئامۆژگاری ئەم چیرۆکە :

ھەموو کات باوەڕ بەقسەی خەڵکی مەکە
تا بەچاوی خۆت شتەکان نەبینیت.

@arin_baneh
@arin_baneh
@arin_baneh

We recommend to visit

[ We are not the first, we try to be the best ]

Last updated 1 week ago

FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM

Ads : @IR_proxi_sale

Last updated 2 months, 1 week ago

ترید شاهین 💸 | 🕋𝐈𝐍 𝐆𝐎𝐃 𝐖𝐄 𝐓𝐑𝐔𝐒𝐓
آموزش صفر تا 100 کریپتو 📊
❗️معرفی خفن ترین پروژه ها‌ در بازار های مالی به صورت رایگان🐳
سیگنال فیوچرز و اسپات (هولد) رایگان🔥
با ما باشی💯 قدم جلویی رفیق🥂
𝐈𝐍𝐒𝐓𝐀𝐆𝐑𝐀𝐌 :
www.instagram.com/trade_shahin

Last updated 1 month ago