?? ??? ?? ????? ?
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 8 months ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 10 months, 2 weeks ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated 6 months, 2 weeks ago
شرۆڤەی پرسیاری ٢٧١.
کاتژمێر ١٥:٢٠:١٠✅
کاتژمێر ١٠ : ٢٠ : ١٥ ❌
#جووتخاڵ دەلکێت بە ژمارەکانەوە، ئەگەر مەودای ببێت هەڵەیە.
کەی هاتیتەوە؟✅
کەی هاتیتەوە ؟❌
#هێمای_پرسیار دەلکێت بە وشەی پێش خۆیەوە.
سبەینێ دەچم بۆ بۆکان. ✅
سبەینێ دەچم بۆ بۆکان . ❌
#خاڵ لە کۆتاییی ڕستە دەلکێت بە وشەی پێش خۆیەوە.
پەمێرد (حاجی تۆفق) ✅
پەمێرد ( حاجی تۆفق ) ❌
نووسینەکانی ناو #کەوانەی_گەورە دەلکێن بە کەوانەوە.
هەموویان هەڵە بوون.
خواتان لە دڵ???
@Pirsyar_kurd
"بە ناوی بەدیهێنەری هەست و پەپوولە"
#خاڵبەندی
#هێمای_پرس: ؟
هەر کات بمانەوێت پرسیار بکەین، لە کۆتاییی ڕستە لەم هێما کەڵک دەگرین.
ئاماژە بکەم بە خاڵێکی بچووک، کە دەمی هێمای پرس ؟ لە ڕێنووسی کوردی ڕووی لە نووسینەکانە، لە ئینگلیزییش هەروەها
بۆ وێنە:
کەی هاتیتەوە؟
بەڵام لە ئینگلیزی پێچەوانەیە.
How are you?
؟ ?
ئێستا چەند نموونە بنووسین:
کەی دەڕۆیت؟
دادە خەرامان هاتەوە؟
ئاوت خواردەوە؟
خاڵ: هێمای پرس دەلکێت بە وشەی پێش خۆیەوە.
لە بەشی دواتر گەر تەمەن ڕێگەی دا، دەچینە سەر باسێکی تر لە خاڵبەندی.
هیوادارم کەڵکی بووبێت.
خواتان لە دڵ?
@Pirsyar_kurd
سڵاو و ڕێز هاوڕێیانی هێژام.
حەوتووی داهاتوو کاناڵی پرسیاری زمانی کوردی چالاکیی خۆی دەست پێ دەکاتەوە.
تکایە هاوڕێکانتان ئاگادار بکەنەوە.
سپاس بۆ خۆڕاگریتان.
#شەممە: پۆستێک سەبارەت بە ڕێنووس.
#یەکشەممە تا #چوارشەممە: پرسیار دادەنرێت.
#پێنجشەممە: دەقێکی کوردی لەگەڵ دەنگ.
بانگەشەی هیچیشی تێدا ناکرێت.
بەس زمانی کوردی.
خواتان لە دڵ?
سڵاو هاوڕێیانی زۆر ئازیزم.
سێ حەوتووی تر،
گەر تەمەن ڕێگەی دا کاناڵ چالاکیی خۆی دەست پێ دەکاتەوە.
زۆر سپاس کە خۆڕاگرن.
پاییز بەڕێوەیە و
خەمی کورد هەر نەوەری!
خواتان لە دڵ?
@Pirsyar_kurd
ناونووسیی دەورەی #سیازدەی ڕێنووسی زمانی کوردی، دەستی پێ کردووه.
#خۆڕایی
#چوار_دانیشتن (جەلەسە)
#لە_مەریوان
#حوزووری_و_ڕاستەوخۆ
بۆ ناونووسی، ناوی خۆتان بنێرنە ئەم ناونیشانە:
@Hest65(تلگرام)
سڵاو و ڕێز
هاوڕێیان زۆر لە بابەتەکان ماوە دای بنێم، بەس تا پاییز بەداخەوە پێم ناکرێت چالاکیم بێم.
گەر تەمەن ڕێگەی دا، پاییز دەستی پێ دەکەمەوە و بابەتەکان دادەنێم.
هیوادارم جێمان نەیەڵن.
خۆشتانم گەرەک.
خوتان لە دڵ.?
?? ??? ?? ????? ?
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 8 months ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 10 months, 2 weeks ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated 6 months, 2 weeks ago