کارگەی زمان و ئەدەبی کوردی

Description
@nirwanrezaee
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 1 week ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 1 month, 1 week ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 9 months, 3 weeks ago

1 month, 1 week ago

«پەرێشانی» چارەی خەمی من مەی نییە، مەیخانە بڵێ چی؟ بەو دەردەوە مەی نامگرێ، پەیمانە بڵێ چی؟ پێم وا نییە لەو غەدرە لە فریام بکەوێ کەس ئەو دۆست بوو وەفای بۆم نەبوو، بێگانە بڵێ چی؟ بسکت بدە دەس شانە، بەڵام چین مەخە ئەبرۆ زولفی تۆ شنە تێکی دەدا، شانە بڵێ چی؟ هەر…

1 month, 1 week ago

«پەرێشانی»
چارەی خەمی من مەی نییە، مەیخانە بڵێ چی؟
بەو دەردەوە مەی نامگرێ، پەیمانە بڵێ چی؟
پێم وا نییە لەو غەدرە لە فریام بکەوێ کەس
ئەو دۆست بوو وەفای بۆم نەبوو، بێگانە بڵێ چی؟
بسکت بدە دەس شانە، بەڵام چین مەخە ئەبرۆ
زولفی تۆ شنە تێکی دەدا، شانە بڵێ چی؟
هەر عاشقە سووچیشی نەبێ، دەیخەنە ئەستۆی
شەم ئاگری کردۆتەوە، پەروانە بڵێ چی؟
تاوانی منە دەربەدەری و دەردیسەری من
مەل خۆی سەری خۆی هەڵگرێ، هێلانە بڵێ چی؟
شێتی قەدی تۆ شەرتی لەگەڵ چۆڵ و چیا بوو
زانا بێ بە زنجیرەوە، دێوانە بڵێ چی؟
خاڵی تۆ بە پەرژین و خەیاڵ ناسک و سادە
بێچارە لەناو ئەو هەموو پاوانە بڵێ چی؟
چیرۆکی جوانی تۆ لەناو لاپەڕ و دێڕا
ناگونجێ، ئیتر نووسەری ئەفسانە بڵێ چی؟
تاسەی تۆ کە دامدەگرێ، دەڵێن: ئاخری خێر بێ
«هێدی» لەگەڵ ئەو کۆنە برینانە بڵێ چی؟
1995 ھەولێر
#ھێدی
#مامۆستا_ھێدی
(1927-2016)

کارگەی زمان و ئەدەبی کوردی
‌‏Kargeha ziman û wêjeya Kurdî
@Kargehaziman

لاپەڕەی ئینستاگرام
https://www.instagram.com/kargey_ziman_u_edebi_kurdi?igsh=MWx2eTYxcHJoYjNvZQ==

#کوردی_نووسین
#وشەی_کوردی
#کوردستان
#کوردی_بنووسه
#کوردی_بنووسین
#کوردی_قسە_بکە
#کوردی_قسە_بکەن
#کورد
#کوردەواری

1 month, 3 weeks ago

مەقامی بە غەمزە
#ناسر_ڕەزازی

4 months ago

«بۆ باڵندەکان» مامۆستا #حەمەساڵح_دیلان . ئەی باڵداری ناو هێلانەی سەر پۆپی درەخت دەنووکی گیان بکەرەوە بۆ دەنکی بەخت ڕایوەشێنە سەری خەوی ژێر سێبەری خەست بە پڕووشەوە ئاوی ئاگا دەروون بکە مەست بجریوێنە کەڕی بکە دارستانی چڕ پەڕی گەشە گیڤ کەرەوە وەک شەستپەڕی پڕ…

4 months ago

«بۆ باڵندەکان»
مامۆستا #حەمەساڵح_دیلان
.
ئەی باڵداری ناو هێلانەی سەر پۆپی درەخت
دەنووکی گیان بکەرەوە بۆ دەنکی بەخت
ڕایوەشێنە سەری خەوی ژێر سێبەری خەست
بە پڕووشەوە ئاوی ئاگا دەروون بکە مەست
بجریوێنە کەڕی بکە دارستانی چڕ
پەڕی گەشە گیڤ کەرەوە وەک شەستپەڕی پڕ
خولی هیوا بدە بە سەر باسکی درێژا
بە پەڕبازی وەرە بە دەور وەنەوشەی گێژا
لە سەر بەردی قەراغ ئاوی کەفچڕینی چەم
بیتەکێنە خۆڵی چینەی بێئارامی و خەم
سەوڵی شۆخی بگرە لە سەر ڕیزی بەڕەزا
چنگی لەنجە بنێ بە سەر چیمەنی خزا
چڵ بە ورشە و تۆ بە قۆنەی نیازی چەن ساڵە
زەماوەنێ ساز بدەن لەو ملە و سەر یاڵە
هەڵپەڕن و ئەم وشانە بکەن بە بەستە
ئاسۆی هیوا و سەرفەرازی جووت و پەیوەستە

1954
.

کارگەی زمان و ئەدەبی کوردی
‌‏Kargeha ziman û wêjeya Kurdî
@Kargehaziman

لاپەڕەی ئینستاگرام
https://www.instagram.com/kargey_ziman_u_edebi_kurdi?igsh=MWx2eTYxcHJoYjNvZQ==

#کوردی_نووسین
#وشەی_کوردی
#کوردستان
#کوردی_بنووسه
#کوردی_بنووسین
#کوردی_قسە_بکە
#کوردی_قسە_بکەن
#کورد
#کوردەواری

4 months ago
ھەموو فەرھەنگۆکە کوردییەکان

ھەموو فەرھەنگۆکە کوردییەکان

https://lex.vejin.net/

4 months, 1 week ago

«دەردی ھیجران»
ھەڵبەست: #تاھیر_بەگی_جاف
ئاواز و گۆرانی:
#سەید_عەلی_ئەسغەر_کوردستانی

4 months, 1 week ago

دڵ نەخۆشی دەردی هیجرە، جانی جانانم وەرە
لەتلەتە جەرگ و هەناوم، ماهی تابانم وەرە
عیللەتی دەرد و شەفاکەم وا بە لێوی شەککەرت
مایەیی ژین و حەیاتم، دەرد و دەرمانم وەرە
سەد شوکر دووبارە جەژنە، وەختی عەیش و شادییە
بۆ بەڵاگەردانی باڵات، قۆچی قوربانم وەرە
دڵبەرەی قەدعەرعەرەی بێڕەحمەکەی بەدبەختەکەم
دڵڕفێنەی شۆخەکەی بێعەهد و پەیمانم وەرە
نازەنینەی سوخمەئاڵەی دیدەمەستەی کەچکولاهـ
گوڵعوزارەی شۆخوشەنگەی شاهی خووبانم وەرە
خانەوێرانم لە دووریت، ڕەهزەنی ئیمان و دڵ
زینەتی بەزم و سروورم، شەمعی دیوانم وەرە
چوونکە سایەی چەتری زوڵفت دوور لە فەرقی فەرقمە
سینە پڕخوێن و زووخاوم، دڵپەرێشانم وەرە
دوور لە باڵای نەونەمامت زامی جەرگم تازەیە
وەک عەرەب سەد جار دەخیلەک، زوو بە لوقمانم وەرە
کەس نییە سابتقەدەم وەک من لە داوی عەشقدا
بۆ سوپاهی غەمزەکانت مەردی مەیدانم وەرە
گەر دەپرسی حاڵەتی من بۆ فیراقت پێت بڵێم؟
هەر وەکوو تاهیر هەمیشە دیدەگریانم وەرە

تاهیر بەگی جاف (1878-1918)
.
کارگەی زمان و ئەدەبی کوردی
‌‏Kargeha ziman û wêjeya Kurdî
@Kargehaziman

لاپەڕەی ئینستاگرام
https://www.instagram.com/kargey_ziman_u_edebi_kurdi?igsh=MWx2eTYxcHJoYjNvZQ==

#کوردی_نووسین
#وشەی_کوردی
#کوردستان
#کوردی_بنووسه
#کوردی_بنووسین
#کوردی_قسە_بکە
#کوردی_قسە_بکەن
#کورد
#کوردەواری

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 1 week ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 1 month, 1 week ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 9 months, 3 weeks ago