❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 2 months, 2 weeks ago
لە سەیرکردنی فیلمدا کە دەگاتە کۆتایی و ناوی ئەکتەر و دەرهێنەر و ستافی بەرهەمهێنانی فیلمەکە، ئەگەر لەماڵەوە بین یان تەلەفزیۆنە دەکوژێنینەوە یان کەناڵەکە دەگۆڕین...
ئەگەر لە سینەما بین، هەڵدەستین و هۆڵەکە جێدەهێڵین...
لەژیاندا هەرگیز ئەوکەسانە نابینین کە ئەرکە سەرەکییەکەیان لەئەستۆ گرتووە، بەڵکو تەنها ئەوانە دەبینین کە ڕۆڵمان بۆ دەگێڕن!
لەو ڕۆژەوە ڕۆیشتووە تۆراوە دڵی من
هەرچەند ئەگەڕێم بێ سەر و شوێن ماوە دڵی من
ئاخۆ بە چ شاخێکەوە گیرساوە دڵی من
یا خۆ بە چ داخێکەوە سووتاوە دڵی من
.
ئەو هەمدەمی غەمخوار و نەدیمی منە یا ڕەب
ئەو مەحرەمی ئەسرار و قەدیمی منە یا ڕەب
ئەو گەوهەری شەهوار و یەتیمی منە یا ڕەب
کەوتۆتە چ بەحرێکەوە، خنکاوە دڵی من
.
مەجنوونی دوو گیسوویی چ لەیلایێکە ئاخۆ
یا وامیقی جادوویی چ عەزرایێکە ئاخۆ
دێوانەیی ئاهوویی چ سەحرایێکە ئاخۆ
کام چیهرەپەری دیوە کە ترساوە دڵی من
.
ئەتلێتەوە گاهێ بە خەیاڵی خەت و خاڵی
ئەخولێتەوە گاهێ بە چرای شەوقی جەماڵی
نازانی ئەگەر چۆنە بەدەس دەردەوە حاڵی
وەک پووش و پەڵاشێکە بەدەم باوە دڵی من
.
لەو چۆڵ و بیابانە ئەبێ یاوەری کێ بێ
یا بەو کەژ و کێوانەوە سەوداسەری کێ بێ
یا لەت لەت و ئەفگاری موژەی خەنجەری کێ بێ
چۆن ماوە لە سەد لاوە کە کوژراوە دڵی من
.
بۆ چی نەڕژێ سەیلی سروشکم وەکوو باران
بۆ چی وەکوو یەعقووب نەبمە شوهرەیی شاران
لەو یۆسفە پرسیومە لە بێگانە و یاران
هەرگیز نییە سۆراغی لە هیچ لاوە دڵی من
.
بۆ خۆی بگریم یا نەفەسی پەردەدڕاوی
یا بۆ جگەری کون کون و سەدپارەکراوی
چی کردووە یا ڕەب، کە خەو و خواردن و ئاوی
دایم غەم و بیداری و خوێناوە دڵی من
.
چ بکەم، چ بڵێم، بۆ دڵەکەم کارییە دەردم
شاهێدی منن موویی سپی و چیهرەیی زەردم
خۆڕایی نییە ناڵەیی گەرم و دەمی سەردم
هەڵبەت بە بەڵایێکەوە ئاڵاوە دڵی من
.
ئەو سینە لە غەش خاڵییە، ئەو بێ ڕق و کینە
ئەو خادیمی شەرعی نەبەوی و میللەت و دینە
مەعلووم چووە بۆ خزمەتی سالاری مەدینە
وام زانی کە فەوتاوە، نەفەوتاوە دڵی من
.
قوربانی کەسێ بم کە بە قوربانی نەبی بێ
وەک بەندە سەگی دەرگەهی شاهی عەرەبی بێ
شاهی عەرەبی یەعنی قورەیشی نەسەبی بێ
جەرگی بە دوو ئەبرۆی ئەوە جنراوە دڵی من
.
زاتێکی وەهای گرتووە ڕۆحم بە فیدای ئەو
شاهان شەو و ڕۆژ دێنە قەدەمبۆسی گەدای ئەو
بێخود مەبە ئیتر بە ئومێد و بە تەمای ئەو
نایێتەوە لات گەر سەری داناوە دڵی من
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ.
لە سەیرکردنی فیلمدا کە دەگاتە کۆتایی و ناوی ئەکتەرەکان، ئەگەر لەماڵەوە بین یان تەلەفزیۆنە دەکوژێنینەوە یان کەناڵەکە دەگۆڕین.
ئەگەر لە سینەما بین، هەڵدەستین و هۆڵەکە جێدەهێڵین.
لەژیاندا هەرگیز ئەوکەسانە نابینین کە ئەرکە سەرەکییەکەیان لەئەستۆ گرتووە، بەڵکو تەنها ئەوانە دەبینین کە ڕۆڵیان بینیوە بۆمان!
❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 2 months, 2 weeks ago