𝐈𝐍 𝐆𝐎𝐃 𝐖𝐄 𝐓𝐑𝐔𝐒𝐓 🕋
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 5 days, 2 hours ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 2 months, 2 weeks ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
Ads : @IR_proxi_sale
Last updated 2 months ago
?#Kurdî_kirdkî / kirmanckî/ zazakî:
Jewin/yewin şilîya tolanbiyayişê,sirişt û tebera Kurdistanê semt/xasek kerd.
ژەون/یەون شلیا تۆلانبیایشێ،سرشت و تەبەرا و کوردستانێ سەمت/خاسەک کەرد.
?#کوردیی_کورمانجی:
یەکەمین بارانا پاییزی، سرشت و خوەزایا کوردستانێ بەردلیتر کر.
Yekemîn barana payîzî, sirişt û xwezaya Kurdistanê berdilîtir kir.
?#کوردیی_هەورامی:
یوەمین وارانی پاییزی، سروشتوو کوردستانیش دڵ‌ئەڕفانتەر کەرد.
Yiwemîn waranî payîzî, siruştû kurdistanîş diłerfanter kerd.
?#کوردیی_لەکی:
یەکمین ڤاران پاییزی، سرشت (دەر و دەشت) کوردستان ڕەنگێنترکا کردێ.
Yekimîn varan payîzî, sireşti (der u deşti) Kwirdistan řengêntirika kirdê.
?#کوردیی_لەیلاخی:
یەکمین باران پاییزی دەر و دەیشت کوردستانی دڵڕفێنتر کرد.
Yekemîn baran payîzî, der u deyşt kurdistanî, diłřifêntir kird.
?#کوردیی_کەڵهوڕی:
یەکەمین واران پایێزی، سرشت و دەیشت کوردستان ڕەنگینترەو(رەژدەترەگەو) کرد.
Yekemîn warani payêzî ,sirişt u deyşti kwirdistan řengîntirew(rejdetiregew) kird.
*?#کوردیی_سۆرانی*:
یەکەمین بارانی پاییزی سروشتی کوردستانی، دڵڕفێنتر کرد.
Yekemîn baranî payîzî siruştî Kurdistanî, diłřifêntir kird.
? فارسی:
اولین باران پاییزی، طبیعت کوردستان را دلرباتر نمود.
࿐჻ᭂ ?*?*? ჻ᭂ࿐
@ZMANIKURDI4 ࿐჻ᭂ ???჻ᭂ࿐**
#حەسەن_زیرەک
ڕەزییە
ئای تۆم داره‌مێوی
گیانه شین بووی له کێوی
ده وه‌ره ماچی ده‌مه‌که‌و
ده‌مرم نۆبه‌ره‌ی سێوی
ئه‌ی وه‌ی ماچ ده‌که‌م گۆنات
به‌شه‌رت لێوت نه‌بزێوی
ئای تۆم داره‌بییه‌که‌ی
گیانه شین بووی له دێبه‌ر
ده مه‌ڕۆ ئه‌منیش نه‌خۆشم
خانم سایه‌ی تۆم له‌سه‌ر
ره‌زییه تۆم داره به‌نی
گیانه ریشه‌ی دڵکه‌نی
خۆ من ده‌سهه‌ڵگر نیم قه‌ت
خانم له‌و مێخه‌کبه‌نی
ڕه‌زییه، تۆم داره بییه‌که‌ی
گیانه شین بووی له به‌ر دێ
هاوار جووته مه‌مکه‌که‌ت
ده مه‌ڕۆ وێنه‌ی زه‌رده‌بێ
ئای تۆم شۆڕه بییه‌که‌ی
خانم شین بووی له چۆمی
ده وه‌ره عیشوه و ناز مه‌که
جوانێ تۆ یاری خۆمی
ره‌زیه، ڕه‌زییه داره‌که
ڕه‌زه‌یه شه‌ده‌لاره‌که
ده‌مرم بۆ تۆ، بار مه‌که
ئای تۆم داره بییه‌که‌ی
جوانێ شین بووی له به‌ر دێ
ده وه‌ره سازبه بۆ کوێستان
بمرم بۆ بیزا و مه‌ندێ
ره‌زییه تۆم داره به‌نی
گیانه شیرین وه‌ک قه‌نی
هاوار من ده‌سهه‌ڵگر نیم
خانم له‌و مێخه‌کبه‌نی
࿐჻ᭂ ??? ჻ᭂ࿐
@ZMANIKURDI4
࿐჻ᭂ ???჻ᭂ࿐
????
?**ناوی پەرتووک: کورد کێیە؟
?بابەت: مێژوویی
?نووسینی : م.سۆران حەمەڕەش
?خوێندنەوەی : لەتیف سوڵتانی*?*بەشی: شەشەم
بۆ زانینی مێژووەکەمان پێویستە گوێ بگرینە کتێبی دەنگیی "کورد کێیە".
ئاڵقەی حەوتەم سبەی شەو...
࿐჻ᭂ ??? ჻ᭂ࿐
@ZMANIKURDI4
࿐჻ᭂ ???჻ᭂ࿐
?#ڕێزمان || وانەی چواردەیەم
چاوگ لە ڕووی پێکهاتنەوە
چاوگ لە ڕووی پێکهاتنەوە
چاوگ لە ڕووی پێکهاتنەوە دەکرێت بە دوو جۆر
یەکەم:چاوگی سادە.
دووەم: چاوگی ناسادە.
چاوگی ناسادەش دوو جۆرە
ا/چاوگی داڕێژراو.
ب/چاوگی لێکدراو.
چاوگی سادە: ئەو چاوگەیە کە تەنها لە یەک وشەی واتاداری سەربەخۆ پێکهاتووە.
وەکوو(نووستن، هێنان، چوون، بڕین، بردن... هتد)
چاوگی ناسادەی داڕێژراو: ئەو چاوگەیە کە لە چاوگێکی سادە لەگەڵ پێشگرێک یان پاشگرێک یان لەگەڵ هەردووکیان پێک دێت.
یەکەم: پێشگر+چاوگی سادە(هەڵبوون، ڕاکردن، تێخستن، لێبردن.. هتد)
دووەم: چاوگی سادە+پاشگر(خواردنەوە، خوێندنەوە، کردنەوە، سوڕانەوە، بردنەوە)
سێیەم: پێشگر+چاوگی
سادە+پاشگر(هەڵبوونەوە، ڕاکردنەوە، لێبردنەوە، تێخستنەوە)
چاوگی ناسادەی لێکدراو: ئەو چاوگەیە کە لە چاوگێکی سادە یان داڕێژراو لەگەڵ وشەیەکی واتاداری دیکە یان زیاتر پێکهاتووە.
ناوی+چاوگی سادە*(یارمەتیدان، دەستگرتن، دەستبڕێن، سەرکەوتن)
هاوڵناوی چۆنی+چاوگی سادە(گەورەکردن، بچووککردن، خۆشکردن)
ناو+چاوگی داڕێژراو(دەستهەڵگرتن، سەرهەڵبڕین، سەرداخستن، دەستلێدان)
هاوڵناوی چۆنی+چاوگی داڕێژراو(ڕاستکردنەوە، چاکبوونەوە)
گرێی ناوی+چاوگی* سادە(لەهۆشچوون، لەبیرکردن)
هاوەڵناوی داڕێژراو+چاوگی سادە(بەهێزکردن)
هاوەڵکاری سادە+چاوگی سادە(زۆرکردن، کەمکردن)
هاوەڵکاری داڕێژراو+چاوگی سادە(لەناوچوون، لەناوبردن)
تێبینی/بۆ ڕێنووس هەمیشە چاوگ بەسەریەکەوە دەنووسرێت، بەڵام لە کاتی گەردانکردن چاوگەکە چەند بەش بێ جیا دەنووسرێت.
نموونە: دەستلەسەرملدانان.
گەردانکردن: دەستم لەسەر مل دانا*.
✍ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری
@ZMANIKURDI4
┄┄┅✿❀♥️❀✿┅┅
?**ناوی پەرتووک: کورد کێیە؟
?بابەت: مێژوویی
?نووسینی : م.سۆران حەمەڕەش
?خوێندنەوەی : لەتیف سوڵتانی*?بەشی: یەکــــەم1⃣*
بۆ زانینی مێژووەکەمان پێویستە گوێ بگرینە کتێبی دەنگیی "کورد کێیە".
2⃣ئاڵقەی دووهەم سبەی شەو...
࿐჻ᭂ ??? ჻ᭂ࿐
@ZMANIKURDI4
࿐჻ᭂ ???჻ᭂ࿐
?#ڕێزمان || وانەی سێزدەیەم
"چــــاوگـــ"، "مصدر"، "base"
چاوگ: وشەیەکە، ڕوودانێک یا کردەوەیەک پێشاندەدات، بەڵام ئەم کردەوەیە نەدراوەتە پاڵ کەسێک یا شتێک، کاتیشی تێدا نییە.
لە ڕستەدا وەک ناو بەکار دێت و هەموو تایبەتییەکانی ناو وەردەگرێت و ئەرکەکانی ناویش دەبینێت، هەروەها دەبێتە سەرچاوەی دروستکردنی کار و گەلێک وشەی تر.
*️⃣نیشانەکانی چاوگئەمانەن:(ان_ین_دن_تن_وون)
*️⃣/ بە پیتی (ن)ی کۆتاییی چاوگ دەگوترێت(نوونی چاوگی).
تێبینی نابێت بیرمان بچێت هەر وشەیەک کۆتاییی هاتبوو بە(ن) بڵێن چاوگە، نموونە(نازەنین، هەورامان، سەربان... هتد) تەنانەت جگە لە(نوونی چاوگ) کۆتایی‌یان هاتووە بە نیشانەکانی چاوگی(ین، ان، ان)
بۆچی نابن بە چاوگ چونکە ئەگەر(نوونی چاوگ) لا بەرین ڕابردووی نزیکمان بۆ دروست دەکات، کە لە وانەکانی داهاتوو باسی دەکەن
*️⃣چاوگ سەرچاوەی دروستکردنی هەموو جۆرەکانی کارە وەکوو(کاری ڕابردوو، ڕانەبردوو، داخوازی).
تێبینییەکی تر
تا ئێستا زمانه‌وانه کورده‌کان به به‌ڵگه‌ی مێژوویی و زانستییه‌وه ئه‌وه‌یان ڕوون نه‌کردووه‌ته‌وه، که ئایا چاوگ له کرداره‌وه وه‌رگیراوه یاخود کردار له چاوگه‌وه وه‌رگیراوه.؟
چاوگ: وشه‌یه‌ک واتای ڕووداو ده‌گه‌یه‌نێت وه کاتی تێدا سست کراوه و نه‌دراوه‌ته پاڵ که‌س.
کردار: وشه‌یه‌که ڕووداو ده‌گه‌یه‌نێت له کاتێکی دیاریکراودا دراوه‌ته پاڵ که‌سێک.
لە هەموو زمانیکوردیدا پێنج جۆر چاوگمان هەیە
1️⃣چاوگی ئەلفی (سووتان، برژان، خنکان)2️⃣چاوگی(تائی)(کەوتن، خستن، بەستن)
3️⃣*چاوگی دالی*(کردن، بردن، خواردن)4️⃣چاوگی(واوی)(چوون، بوون)5️⃣چاوگی(یائی)(برین، کڕین، زانین، توانین)
قەدی چاوگ
یاسای کوردی وایە بە لابردنی نوونی چاوگ قەدی چاوگمان بۆ دروست دەبێت.
نموونە: کردن_ن کرد، نووستن_ن=نووست
بردن_ن=برد.
ئەمە ڕێگەی دۆزینەوەی قەدی چاوگە.
دۆزینەوەی ڕەگی کار
کارەکە دەخەینە سەر خۆمان بە یارمەتیی(دە... م) ئینجا (دە... م) یمەکە. لادەدەین ڕەگی کارمان بۆ دەدۆزێتەوە.
نموونە:
کردن⬅️دەکەم⬅️(کە).
بردن⬅️دەبەم⬅️(بە).
مردن⬅️دەمرم⬅️مر).
✍ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری.
@ZMANIKURDI4
┄┄┅✿❀♥️❀✿┅┅
? #پرسیار
? واتای وشەی "قیام" له زمانی کوردی‌دا کام بژاردەیه؟
𝐈𝐍 𝐆𝐎𝐃 𝐖𝐄 𝐓𝐑𝐔𝐒𝐓 🕋
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 5 days, 2 hours ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 2 months, 2 weeks ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
Ads : @IR_proxi_sale
Last updated 2 months ago