🌿ژینگەپارێزانی ژیانی سەوزی سەقز🌿

Description
بۆ پێوەندی: @JingaParezanSaghez1

ژمارە کارتی ئەنجوومەن بۆ ئەو کەسانەی کە خوازیاری
یارمەتین:

ژمارە کارت:. ۶۰۳۷۹۹۷۵۹۹۲۲۷۵۴۴
ژمارە حەساو: ۰۱۱۴۰۴۰۲۰۹۰۰۳
بانک ملی

#ژینگە ژیانە
We recommend to visit

?? ??? ?? ????? ?

We comply with Telegram's guidelines:

- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community

Join us for market updates, airdrops, and crypto education!

Last updated 9 months, 1 week ago

[ We are not the first, we try to be the best ]

Last updated 11 months, 3 weeks ago

FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM

ads : @IR_proxi_sale

Last updated 7 months, 3 weeks ago

8 months, 3 weeks ago

ڕاپۆرتێکی مەیدانی لەسەر بەڕێوەچوونی زاگڕۆسانە لە لایەن ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی ژیانی سەوزی سەقز.

ئەنجومەنی ژینگەپارێزانی ژیانی سەوزی سەقز
@JingaParezanSaghez

8 months, 3 weeks ago
[‌](https://kurdistanbot.com/lkener/?key=VTLWZZmVvghkoeCHu4E/tA==) ژینایی ئەم نیشتمانە بە سەوزایی …

ژینایی ئەم نیشتمانە بە سەوزایی زاگرۆسەوەیە.
ڕۆژی هەینی ١٦ی سەرماوەز بە پێی پلانی دیاریکراو کاتژمێر ٩ی بەیانی ڕێوڕەسمی زاگرۆسانە دەستی پێ کرد.
ماوەی شەش ساڵە ئەم هەڵمەتە وەک چالاکییەکی کردەوەیی- پەروەردەیی لە هەموو ناوچەکانی زاگرۆس بەڕێوەدەچێت.
چالاکییکەی ئەمسال لە چەند بەشدا بەڕێوەچوو:
بەشی یەکەم:
١- بەخێرهاتن و دەستخۆشی لە ئامادەبووانی زاگرۆسانە لە لایەن بەڕێز جەلال نەوزاد ( بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوە)
٢- پێشکەشکردنی وتار لە لایەن ڕێزدار محەممەد بروومەند (نوێنەری ڕێکخراوە مەدەنییەکانی سەقز)
٣- خوێندنەوەی بەییانیەی ڕێکخراوەی ژینگەپارێزی ژیانی سەوزی سەقز لە لایەن بەڕێز کامیار ڕەزایی (ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی)
٤- وتاری بەڕێز حسەین ڕەشیدزادە (نوێنەری شاخەوانانی سەقز)
جێگەی ئاماژەیە ئەندامان و میوانانی ئەنجومەن بە شمشاڵ، هۆنراوە و سروود ناوبڕی وتارەکانیان دەڕازاندەوە
بەشی دووهەم:
لە بەشی دووهەمدا بە چاندنی نزیکەی هەزار نمامی قەزوان، بادام و هەرمێکێویلە چالاکییەکە کۆتایی هات.
تایبەتمەندییەکانی ئەم زاگرۆسانە:
١- زاگرۆسانەی ئەمساڵ بە دەستپێشخەری ئەنجومەنی ژینگەپارێزانی ژیانی سەوزی سەقز بوو بە هەوێنی یەکگرتوویی ڕێکخراوە مەدەنی و گرووپە شاخەوانییەکان لەسەر پرسی ژینگەپارێزی.
٢- بەشداری بەرچاوی منداڵان و مێرمنداڵان و تازەلاوان
٣- بەشداری پڕ ئەزموونی بەساڵاچووان
٣- بەشداری نزیکەی ٤٥٠ کەس لە دەروەستانی ژینگە و ژینگەپارێزانی خاوەن هەست.
ئەو ڕێکخراوە و گرووپانەی بە خوێندنەوی وتار، شێعر و بەشداری کردەوەیی هاوڕێمان بوون ئەمانەن:
١- ڕێکخراوەی فەرهەنگیی هیوای زانست
٢-ڕێکخراوەی چرۆی ژیان
۳- ڕێکخراوەی مێهری دانش
٤-ڕێکخراوەی پاڵپشتیی تووشبووانی ئووتیسم
٥- ڕێکخراوەی ئاسۆی ژیار
٦- ڕێکخراوەی ژینگەپارێزی نیشتمانی ساحێب
۷- ڕێکخراوەی پاڵپشتیی لە تووشبووانی شێرپەنجە
٨-گرووپی شاخەوانی هەڵۆ
۹- گرووپی شاخەوانی داڵانپەر
۱۰- گرووپی شاخەوانی تەوار
۱۱-گرووپی شاخەوانی کۆڕەک
۱۲-گرووپی شاخەوانی بەرزەهەڵۆ
۱۳- گرووپی شاخەوانی هەتاو
۱٤- گرووپی دووچەرخەسواری کورد بایک
۱٥- ئافڕۆدی سەقز
۱٦- یانەی بەردەوانی باهۆز
۱۷-گرووپی وەرزشوانی زاگرۆس

ئەنجومەنی ژینگەپارێزانی ژیانی سەوزی سەقز وێڕای دەستخۆشی لە هاوڕێیان و بەشداربووانی بەڕێز کڕنۆش دەبا بۆ ئەودەستانی خاک و قووڕی پاراستنی ژینگەیان پێوەیە.

ئەنجومەنی ژینگەپارێزانی ژیانی سەوزی سەقز
@JingaParezanSaghez

9 months ago

کورتەیەک لە مێژوو و چالاکییەکانی ڕێکخراوەی ژیانی سەوزی سەقز
ئەم ڕێزوومە بەرەبەرە پوختتر دەکرێت.

9 months, 4 weeks ago
🌿ژینگەپارێزانی ژیانی سەوزی سەقز🌿
10 months ago

پێویستە و داخوازین لە دەسەڵات کۆتاییی بەم بێ هەڵوێستی و ساردوسڕی لە هەمبەر کاولکاری و ڕووتاندنەوەی دارستان و ئاگری سەرچاوە سروشتییەکان کە سامانی گشتیی وڵاتن، بهێنرێت. با چی دی ڕۆڵە بەوەجەکانی نیشتمان نەبنە پۆلوو و لەولاشەوە دوژمنانی ژیان و ژینگە وەک تەورێکی قاچ قوڕاوی ئازادانە ڕاووڕووتی خۆیان بکەن.
ڕۆحی کاک مستەفای شەهیدمان هەرمان و ڕێگەی پڕ ڕێبوار بێت

10 months, 1 week ago

هاونیشتمانیانی هێژا و ژینگەپارێزانی خۆشەویست
تکایە پسوولەی (رسید) یارمەتییەکانتان بۆ کڕینی ماشین و پشکی خۆتان بۆ هاریکاری لێژنەی قەیرانی ئەنجومەن، بەم ID یە بنێرن.
@JingaParezanSaghez1

پێزانی دەروەستی و هەستی بەرپرسیارەتیتان  لە پێناو پاراستنی ژینگەی نیشتماندا هەین.

1 year ago

 ((فۆڕمی ئەندامەتی ئەنجومەنی ژینگەپارێزانی ژیانی سەوزی سەقز)) [وێنەی کارتی نەتەوەیی و وێنەیەکی نوێی خۆت ئامادە کە.]:
 https://digiform.ir/jingaparezansaghez

We recommend to visit

?? ??? ?? ????? ?

We comply with Telegram's guidelines:

- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community

Join us for market updates, airdrops, and crypto education!

Last updated 9 months, 1 week ago

[ We are not the first, we try to be the best ]

Last updated 11 months, 3 weeks ago

FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM

ads : @IR_proxi_sale

Last updated 7 months, 3 weeks ago