( اَلـفـبای تِکنولژے وَ ترفَنـد )
آمـوزش ، تـرفـند ، ابـزار
??? : @mobsec_ads
??? : @sudosup_bot
Last updated 3 months, 1 week ago
نەمئەزانی خۆشەویستیت
ئەو ئۆخەیەی یەکەم ڕۆژانی دیتنتم
لێ ئەگۆڕێ بە هاواری
سووتام...برژام
نەمئەزانی
ڕۆحم ئەبێ بە کۆڵەکە و
لاولاوی هەناسەی ساردم
بە باڵایا هەڵئەگەڕێ
ئەو ڕۆژانە
پێکەنینی فریشتە بوو
ئەستێرە و گوڵ و جوانی بوو
بە سەرمانا دائەباری
کەی ئەمزانی
ئەم ڕۆژە دێت.
تاسەی دووریت، زریانی عەشق و دڵداریت
ئەم شاخ ئەو شاخم پێ ئەکات.
هەموو گیانم هەور دایگرتووە، ماڵێکی وێرانم
لە گەرمێن تێپەڕی رستەم، ئەوا هاوڕەنگی کوێستانم
لە ئاسۆی چۆمەوە، دەنگێک دەبیستم؛ مات و ئاوارە
دەڵێ: بارانی کام وەرزت لە دڵدا؟ و ئێستە نایزانم
کەسێکم بیستووە، شمشاڵ بە ئێسکی کاتی من لێدا
لە سۆزەی ئەو خەمە، ئێستاکە من هاودەنگی بارانم
بڵێین بەو چاوە چاوەڕوانە، وا دواڕۆژی من دێنێ
کەشی هەور و هەڵا، پاشی ئەوە کەوتۆتە چاوانم
دەڵێم بۆی وەربگێڕم، هەرچی دەریایە بە لەبزی خۆم
دەنووسم ناوی، ئەو دڵپڕ دەبێ و چی دیکە نازانم
وەدووی با کەوتم و شەوگار بەسەرداهات و رێگەش ون
بڵێی مانگێکی نوێ، رێی ون بکا و هەڵبێ لە ئاسمانم؟
لە مێژە چاو دەبڕمە دوورەدەستی هەر مەلێک مەستە
مەلی من هەر بەخەونیش رۆیی و جارێ نەبووە میوانم
هەور دایگرتووە جەستەم شنەی با هاتە ناو ناو دێڕم
دەبارم گەر نەیە و گەر بێش پڕی رووبارە گشت گیانم
لە نرخی خەنجەر دەپرسی؟
وەرە لە ”پشـت“م بپرسـە!
لەبن قەراتێ پیرە هەولێرێ، نان و دۆی کوردی، ماست و هێلکەی کوردی دەخۆن، کەچی بە عەرەبی و ئینگلیزی قسە دەکەن. بازاڕی کوردانەیە: چارۆگە و کۆڵوانەی هەولێری و کڵاشی هەورامییە، کەچی تابلۆی دووکانەکان بە زمانی بێگانەیە. منداڵی کوردە و لە باخچەی کوردستان یاری دەکەن، کەچی ناوی گەمۆکە و یارییان بە ئینگلیزی و فارسی دەڵێن. پیرەکان چیرۆک و بەسەرهاتی کوردی دەگێڕنەوە، بەڵام نەوەکانیان بە زمانی بێگانە پرسیاریان لێ دەکەن. چای کوردی دەخۆنەوە و بەسەردا بە فارسی نوکتە دەگێڕنەوە. لە دیمەنی ڕازاوەی کوردستان وێنە دەگرن، کەچی دێن لێرە بە زمانێکی دی شتی لەسەر دەنووسن. فرمێسکی کوردی لە چاویان دەتکێ، بەڵام بە زمانی داگیر دروشم دەدەن. گەڕەک و کۆڵانەکان کوردین، پیاسەی ڕێبوارانی کوردانەن، قریوەقریوی منداڵانی کوردین، کەچی گەڕەک و کۆڵانەکان ناوی بێگانەیان لەسەرە. بە کوردی دڵداری دەکەن، بە فارسی، بە عەرەبی، بە تورکی و ئینگلیزی نامە بۆ یەکتر دەنووسن. لە بنەماڵەی کوردی ژن دەخوازن، کەچی لە زەماوەندی کوردانەیان گۆرانیی بێگانە لێ دەدەن. ماڵی کوردی دادەمەزرێنن، منداڵ لە دایک و باوکی کورد دێتە دنیا، کەچی ناوی عەرەبی، فارسی و تورکیی لێ دەنێن. بە کوردی مامەڵە دەکەن، بەڵام دەفتەری ژمێریارییان بە زمانی بێگانەیە. لە گۆڕستانی کوردان مردوویان دەشارنەوە، کەچی بە زمانی بێگانە سەرەخۆشی لە یەکتر دەکەن. لە زانستگە و پەیمانگای کوردستان دەخوێنن، کەچی یاداشتەکانیان بە زمانی بێگانە دەنووسن. ئەندامی پەرلەمانی کوردستانن، کەچی ڕاپۆرت بە زمانی عەرەبی، فارسی، تورکی و ئینگلیزی ئامادە دەکەن. دڵیان بۆ کوردستان لێ دەدات، کەچی بە زمانی داگیرکەر بیر دەکەنەوە. دیمەنی وڵاتی کوردەواری چاو و دڵیان زاخاو دەدا، کەچی بە زمانی داگیرکەر هەستی خۆیان دەردەبڕن. زۆر لە زۆری هاوڕێیانیان کوردن، کەچی بە زمانی بێگانە لەسەر وێنەکانیان دەنووسن. بە کوردی خەون دەبینن، بە زمانی بێگانە دەیگێڕنەوە.
هەر جار کە وشەی کوردی شک دەبەی بەڵام پەنا دەبەیتە بەر زمانی بێگانە، ئەوە ئاوێنە و لە خۆت بڕوانە: خەنجەرێکی تیژت بەدەستەوەیە، دژمنانە لە پشتی زمانی دایکت دەدەی!
دەڵێن دێت
من ئێستا بەردەمی پەنجەرەم گرتووە
نە بەفر و باران قسەیەك دەکات و نە کلوو وشەیەك دەنووسێ
نە هەوا چرپەیەک بەگوێمدا دەکات و
نە ڕێگای ڕۆژهەڵات لەبەر تەم دەبینم!
تەنیاییم وەک شووشەی چاویلکەم هەڵماوی و
ژوورەکەم وا دەنوێ و..
خودایە!
ئەو کەی دێت...!!!!
ئهوا دیسان پاییز هات، گهڵاڕێزانه
ههوری پهڵه، ڕووهو شاخ و بهرهو کوێستانه
بهڵام ئێستا و شهوی ئێستا، چۆن بهجۆش کهم؟
گڕی کۆڕی ساردهوهبوو، بهچی خۆش کهم؟
شهوگاری تاریک و نوتهک، چۆن ڕۆشن کهم؟
ئهم سهره گێژ و شێواوه، چۆن هۆشن کهم؟
ئهی ههورهکه، دایڕێژه، سهری تشرینه
وادهی پهڵه و ناشتنی تهرمی هاوینه
نۆرهی تۆیه بگری بهسهر ههموومانا
بهسهر ئێسک و پروسکی ڕابردوومانا
بیشۆرهوه، باسهر لهدهستی دیاریی بێ
با قوڕ خهست بێ، بۆ سهری شهرمهزاریی بێ
"حەمەساڵح دیلان"
تۆ هەناسەی گوڵی ئەم چاخەی و بێ بۆن نابی
پێکەنینی سەدەیەک دیارە لە رووت، مۆن نابی
یەک دڵۆپ ڕۆحی خودا کەوتە دەماری جوانیت
بۆیە گشت ڕۆژێ دەپشکوێی و لە من کۆن نابی
ئەگەر یاری بە یار و هاوەڵت کەم
ئەگەر خوێنی لە خوێنما تێکەڵت کەم
ئەگەر نا چاوەڕێی خامۆشی نابم
دەمت بێنە چراکەم با هەڵت کەم
هۆنراوەی: #مامۆستا_ئەمین_گەردیگلانی
کە بزەت نەکەی بە کانی، بە چی دامرێ گڕی دڵ؟
کە بڕۆی، بە چی گەرم بێ کەلەوای کڕ و سڕی دڵ؟
لەوەتا ھەتاوی ئەشقت گوڵی زەردە ناگرێ بۆم
سڕە جەستەم و کەسیرەم، نە دەژیم نە دێ قڕی دڵ!
بە شنەی تەڕی سەرنجت لەشی وشکەسۆم بدێرە
بکە مێرگی پڕ لە شەونم زەویی وشک و قاقڕی دڵ
کڕ و تارە بێ ھەناسەت، تەمی نیشتە سەر لە تاسەت
وەرە بیکە جێی پیاسەت، گەڕەکی لە خەم پڕی دڵ
وەرە سەر دڵم سەما کە، لە ژیان ڕوحم ڕەھا کە
کە چەقۆی لە بەر چی ئاوا کول و کۆڵی نابڕی دڵ!؟
دەفڕێ بەرەو ئەوینت، دەگەڕێ لە دەوری باڵات
مەدە لێی بە بەردی تانە کە بەرەو دڵت فڕی دڵ
#بۆنە
ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ژنە پێشمەرگەی کورد خاتوو مەرزیە فەریقی، یادیان هەرمان?
کز و زیزی لە کەم مەیلی، عەزیزم
عەیامێکە عەوامی، تەبعی سەرکەش
هەتاکوو ساردوسڕ بوو مەیلی گەرمت
ئەدەم جینگڵ وەکوو ماری سەرئاتەش
( اَلـفـبای تِکنولژے وَ ترفَنـد )
آمـوزش ، تـرفـند ، ابـزار
??? : @mobsec_ads
??? : @sudosup_bot
Last updated 3 months, 1 week ago