Rand ڕەند

Description
ڕەند
پڕۆژەیەکی هزریی سەربەخۆیە، کاردەکات بۆ پێگەیاندن و هۆشیار کردنەوەی تاکەکانی کۆمەڵگا لەڕووی هزریی و مەعریفیەوە، بە پاشخانێکی ئیسلامیی.
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 2 months, 2 weeks ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 2 months, 2 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 11 months ago

2 months, 3 weeks ago
دوای ساڵێک لە خزمەتکردنی بانگەوازی ئیسلامی …

دوای ساڵێک لە خزمەتکردنی بانگەوازی ئیسلامی لە سۆشیاڵ میدیا، پڕۆژەی ڕەند لە وەرزی نوێ پشتیوان بە خوا بەردەوام دەبێت لە خزمەتکردنی ئیسلام و موسڵمانان، بە هێنانە بەرباسی چەندان بابەتی گرینگ و هەنووکەیی، هاوڕێ لەگەڵ کۆمەڵێک کاری ئیعلامی ناوازە و پڕۆفیشناڵ.
ان شاء الله پڕۆژەی ڕەند دەبێتە وەرچەرخانێک لەکاری بانگخوازیدا، بۆ خزمەتکردنی زیاتری تاکی کوردی موسڵمان.
لە دوعای خێر بێ بەشمان مەکەن... والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته

2 months, 3 weeks ago

فەتحی ئیستەنبوڵ

پێشکەشکردنی: دانا جەبار

#٦٠_چرکە

#ڕەند_بەڵگەکانی_پێغەمبەرایەتی

3 months ago

دوای مۆرکردنی ڕێککەوتننامەی حودەیبیە لەنێوان پێغەمبەری خوا و بێباوەڕان، موسڵمانان خەم دایگرتببون لەکاتی گەڕانەوەیاندا بۆ مەدینە، لەبەرئەوەی بەڕووکەش وا دەردەکەوت خاڵەکانی ناو ڕێکەوتننامەکە لە بەرژەوەندی بێباوەڕان بێت.
لەم کاتەدا رب العالمین ئایەتی دابەزاند:
(إِنَّا فَتَحْنَا لَكَ فَتْحًا مُّبِينًا)
(ئەی پەیامبەر بەڕاستی ئێمە سەرکەوتنێکی ئاشکرامان پێ بەخشیت)
خودای زانا ئەم ئاگربەستەی بە فەتح ناوبرد، چونکە ئاگەدارە بە لێکەوتە ئەرێنیەکانی لە داهاتوودا کە بووە هۆی تواناداری موسڵمانان.
چونکە سەرکەوتن تەنیا سەرکەوتنی ماددی نیە، دەشکرێ لە داهاتوو سەرکەوتنە ماددیەکەش بەدەست بێت هەروەک لە فەتحی مەککە بینرا، بەڵام سەرکەوتنە هەنووکەییەکەی حودەیبیە بریتی بوو لە ڕاگرتنی جەنگ و کردنەوەی دەرگا لەبەردەم موسڵمانان بۆ بڵاوکردنەوەی بانگەواز و فراوانتر کردنی نفوزی سیاسی و دیبلۆماسی کیانی مەدینە.
دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە جێی خۆیەتی هەموومان ئەم ئایەتە پیرۆزە بڵێینەوە، جێی خۆیەتی دڵخۆش بین بەڕاگرتنی جەنگ و کرانەوەی دەرگا لە بەردەم موسڵمانانی غەززە بۆ خۆڕێکخستنەوە و خۆ بونیاد نانەوە و بڵاوکردنەوەی ئەزموونی گیانفیدایی لەناو ئوممەتدا.
جگە لەوەی ئەم ئاگربەستە سەرکەوتنی ماددیشی تێدا بەدی دەکرێت بە ئاشکرا بۆ موسڵمانان، چۆن سەرکەوتن نیە کاتێک پاڵەوانان بۆ ماوەی ساڵێک و سێ مانگ توانیان بەرگری بکەن لەسەر ٣٦٠ کم٢ بەرامبەر وەحشیگەر ترین سوپای جیهان و بە پاڵپشتی شارستانیەتێک بە کاملی کە شارستانیەتە بۆگەنەکەی خۆرئاوایە.
چۆن سەرکەوتن نیە کاتێک بتوانی ئەم دوژمنە زەبەلاحە ناچار بە پاشەکشە بکەی (وَرَدَّ اللَّهُ الَّذِينَ كَفَرُوا بِغَيْظِهِمْ لَمْ يَنَالُوا خَيْرًا ۚ وَكَفَى اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ الْقِتَالَ ۚ وَكَانَ اللَّهُ قَوِيًّا عَزِيزًا)
(خوای گەورە کافرانی تێکشکاند و گێڕانیەوە بە کینە و بوغزیان، هیچ جۆرە خێرێکیان دەستنەکەوت، خوا موسڵمانانی لە جەنگ پاراست، خوا هەمیشە بەهێز دەسەڵاتە).
چۆن سەرکەوتن نیە بۆ خەڵکی غەززە کە سەرەڕای جینۆساید و کاولکاری توانیان خۆڕاگربن و دەستبەرداری ئاین و مەبدەئیان نەبن.
دوای زیاتر لە ساڵێک، دیاری غەززە بۆ ئومەتی ئیسلام بریتی بوو لە بەخەبەرهێنان لە خەوی قووڵی چەند ساڵە.

الله اكبر الله اكبر الله اكبر لا إله إلا الله محمد رسول الله
لا إله إلا الله وحده صدق وعده نصر عبده وأعز جنده وهزم الأحزاب وحده

#ڕەند_دۆخی_موسڵمانان

5 months, 2 weeks ago

با هەموو کات مردنمان لەیادبێت

#فانۆس

بۆ بینینی تەواوی بەرنامەکە
https://youtu.be/mewnMH9A89c

#ڕەند_بژاری_دەروون

5 months, 2 weeks ago

ئیسلام چی بەکێشە دەبینێت؟

پێشکەشکردنی: دیار سەنگەسەری

#٦٠_چرکە

#ڕەند_شوناس

5 months, 2 weeks ago
لەدێر زەمانەوە مرۆڤایەتى زێڕ و زیوى …

لەدێر زەمانەوە مرۆڤایەتى زێڕ و زیوى وەک دراو بەکارهێناوە بۆ قیمەت دان بە کاڵا و کڕین و فرۆشتن. بەڵام دواى هاتنە پێشەوە و زاڵ بوونى هەژموونى ئەمریکیى، ئەم وڵاتە توانى کاغەزێکى بێ بەها بسەپێنێت بەسەر جیهان، بەم شێوەیەش توانى زیاتر باڵادەست بێت بەسەر ئابوورى جیهان کە یارمەتى دەرى بوو بۆ باڵادەست بوونى سیاسیش.
ئەى چى دەربارەى دۆلار؟
کاغەزێک بەتەواوی مانا سفربوونەوەی لە ئان و سات دایە، چونکە هیچ میزانیەیەکی زێڕ لەبەرامبەری دا نیە، تاکو بەهاکەی بەجێگیری بهێڵێتەوە، کاتێک خەرجی دروستکردنی 100دۆلار و 1دۆلار تەنها 20سەنت بێت، چ جورئەتێک هەیە بتوانێ پارێزگاری لێبکات.
بە کاغەزێکی بەهاپێدراوی خەیاڵی توانرا سەروەتی دەوڵەتانی جیهانی دەستبەسەر بکرێت و بگرە تەواوی دەوڵەتانی جیهانی بخرێنه ژێر قەرزو سیولە و ڕیبایەکی درێژخایەنی دەستەوەسانکەر. ئەمەش بوویە هۆی کۆنتڕۆڵکردنی ئابوری جیهان و پەکخستنی سیاسەتی وڵاتان و هەر کاتێ بیانەوێ بیگەیەننەوە چاخی بەردین.

8 months, 3 weeks ago

یەکێک لە بانگەشەکانى سەرانى ئیلحاد ئەوەیە گوایە مرۆڤى سەرەتایى بەهۆى ترس لە دیاردە سروشتییەکانى وەک لافاو و بورکان و بومەلەرزە وتاد... هەستاوە بە دروست کردنى خوا و ئاین، چونکە وەڵامى لا نەبووە دەربارەى هۆکارى ئەم دیاردانە و خۆى داوەتە پاڵ هێزێک لە ترسى زیان پێگەشتن.
دکتۆر (سلطان العمیري) لە کتێبى (ظاهرة نقد الدين في الفكر الغربي الحديث) بە شەش خاڵ وەڵامى ئەم بانگەشە پوچە دەداتەوە:
- بانگەشەکە تەنیا وەهمە و هیچ بەڵگەیەکى لەسەر نیە، زانیارى لەسەر مرۆڤى سەرەتایى زۆر کەمە.
- لە ئەگەرى دان نان بەوەى هەندێک لە کۆمەڵگاکان بەهۆى ترسیان لە دیاردە سروشتیەکان باوەڕیان بەخوا هێناوە، ئەوا ناکرێت ئەم هۆکارى بەسەر هەموو کۆمەڵگاکان و ئاینە جیاوازەکان بسەپێنرێت، چونکە ئەم بانگەشەیە بەم شێوەیە هیچ پشتگیرییەکى نیە.
- پرسیارە وجودیەکان کاریگەر ترن لەسەر هزرى مرۆڤ وەک لە دیاردە سروشتیەکان، گەڕان بە دواى وەڵامى پرسیارە وجودیەکان نزیکترە لەوەى تەفسیرى هۆکارى ئایندارى بکات.
- بانگەشە کاران هۆکارى باوەڕیان تەنیا بەستۆتەوە بە ترس، لەکاتێکدا هۆکارەکانى باوەڕ لەناخى مرۆڤ زۆرن.
- ئەگەر ترس تاکە هۆکارى باوەڕ با، دەبوایە مرۆڤ واز لە باوەڕ بێنێت دواى زانینى هۆکارە سروشتیەکانى پشت ئەو دیاردانە.
- ئەگەر ترس لە سروشت تاکە هۆکارى باوەڕ با، دەبوایە مرۆڤ بگەڕابایەوە بۆ سروشت و سروشتى بپەرستبا، بەڵام ئاینە ئاسمانیەکان بە هەموو شێوەیەک دژى ئەم بیرەن و مرۆڤ بانگ دەکەن بۆ پەرستنى خوداى سروشت.

#ڕەند_ئیلحاد

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 2 months, 2 weeks ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 2 months, 2 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 11 months ago