ئۆقیانووسێک لە ئومێد

Description
كُــلُّ شَــيْءِِ بِیَــدِ اللّــهِ،،
فَتَوَكَّــلْ عَلَیْـهِ وَابْتَسِــمْ ...💛

هەمـوو شتێـک بە دەستـی خوایـە،،
جا پشـت بـەو ببەستـە و زەردەخەنـە بکـە☺🤍
We recommend to visit

?? ??? ?? ????? ?

We comply with Telegram's guidelines:

- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community

Join us for market updates, airdrops, and crypto education!

Last updated 6 months, 2 weeks ago

[ We are not the first, we try to be the best ]

Last updated 9 months ago

FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM

ads : @IR_proxi_sale

Last updated 5 months ago

10 months ago

هەر پێنج بەرگی (سەحیحی بوخاری) بەزمانی كوردی

#خوێنەربن
#گرينكه_زور
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ

10 months ago

*?وشەی(ئەگەر)دەرگای کاری شەیتان دەکاتەوە?***

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ((الْمُؤْمِنُ الْقَوِيُّ، خَيْرٌ وَأَحَبُّ إِلَى اللهِ مِنَ الْمُؤْمِنِ الضَّعِيفِ، وَفِي كُلٍّ خَيْرٌ احْرِصْ عَلَى مَا يَنْفَعُكَ، وَاسْتَعِنْ بِاللهِ وَلَا تَعْجَزْ، وَإِنْ أَصَابَكَ شَيْءٌ، فَلَا تَقُلْ لَوْ أَنِّي فَعَلْتُ كَانَ كَذَا وَكَذَا، وَلَكِنْ قُلْ قَدَرُ اللهِ وَمَا شَاءَ فَعَلَ، فَإِنَّ لَوْ تَفْتَحُ عَمَلَ الشَّيْطَانِ)) رواه مسلم ٢٦٦٤.

واتە : ((ئیمانداری بەهێز چاكترو خۆشەویسترە لای خوا لە ئیماندارێكی لاواز ، وە لە هەردوو كیشیان چاكە هەیە ، سووربە لە سەر ئەو شتەی كە سوودت پێ دەگەیەنێ‌ ، وە پشت بە خوا ببەستە ، دەستەوسان مەبە ، ئەگەر شتێكت تووش هات ، مەڵێ ئەگەر وام بكردایە واو وا دەبوو ، بەڵكو بڵێ خوا وای بڕیار داوە ، وە هەر شتێك بیەوێ دەیكا ، چونكە {ئەگەر}دەرگای كاری شەیتان دەكاتەوە)).

#خوێنەربن
#گرينكه_زور
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ

10 months ago

*?زیکرەکانی دوای نوێژ?*
عن أبي هريرة رضي الله عنه عن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: «مَن سبَّح الله دُبُر كل صلاة ثلاثا وثلاثين، وحَمِد الله ثلاثا وثلاثين، وكَبَّر الله ثلاثا وثلاثين، فتِلك تِسْعَةٌ وتِسْعُونَ، وقال تَمَام المائة: لا إله إلا الله وحْدَه لا شريك له، له المُلك، وله الحَمد، وهو على كلِّ شيء قَدِير، غُفِرَت خَطَايَاه، وإن كانت مثل زَبَدِ البَحْرِ».  
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک پاش هەموو نوێژێک (نوێژێکی فەرز): سی وسێ جار بڵێت (سبحان الله)، وسی وسێ جار بڵێت (الحمد لله)، وسی وسێ جار بڵێت (الله أکبر)، ئەمە نەوەد ونۆ وسەدەهەم تەواو بکات بە ووتنی: (لا إله إلا الله وحده لا شريك له, له الملك, وله الحمد, وهو على كل شيء قدير)
؛ ئەوا خواى گەورە لە گوناهەکانى خۆش دەبێت ئەگەر گوناهەکانى وەکو کەفی سەر دەریاش بن (لە زۆریدا)».
(واتە: هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێـت جگە لە الله، وهیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە، وهەموو شتێک موڵکی ئەوە، وهەموو سوپاسێک هەر بۆ ئەوە، وئەو لە سەر ئەنجامدانى هەموو کارێک توانادارە). 

#خوێنەربن
#گرينكه_زور
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ

10 months ago

خەڵکانەک قسە بە ئیسلام دەلێن و دەیانەوێت خۆیان بکەن بە ڕەقەم حەتمەن دەبن بەرەقەم بەڵام رەقەمی پیلاوی‌?.

#أيَّــامٍ

10 months, 1 week ago

*?پاک بوونەوە لە تاوان و خراپە?***

پرسیار:
چۆن خۆمان پاک بکەینەوە لەو تاوانانەى کە ئەنجاممان داوە؟ هۆکارەکانى پاک بوونەوە لە تاوان کامانەن؟ چی بکەین کە خواى گەورە سزامان نەدا؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

شێخی ئیسلام ابن تیمیة ڕەحمەتی خوای لێبێ دەفەرموێت: 
موسڵمان ئەگەر تاوانێکی ئەنجامدا سزا و بەڵاکەی لەسەری لادەچێت بە یەکێک لەم (10) دە هۆکارە:

یەکەم : ئەگەر تەوبە بکات خوای گەورە لێی خۆش دەبێت چونکە بەپێی فەرمودەی صەحیح تەوبەکار لە تاوان وەکو ئەوە وایە کە تاوانەکەی نەکردبێت.
دووەم : داوای لێ خۆشبون (أستغفر الله) بکات خوای گەورە لێی خۆش دەبێت.
سێیەم : ئەنجامدانی کردەوەی چاکە دەبێتە هۆکاری سڕینەوەی تاوان چونکە خوای گەورە فەرمویەتی: [إِنَّ الْحَسَنَاتِ يُذْهِبْنَ السَّيِّئَاتِ] واتە : به‌ڕاستی چاكه‌كان خراپه‌كان ئه‌سڕێته‌وه‌و نایهێڵێت .
چوارەم : یاخود هاوڕێ موسڵمانەکانی داوای لێ خۆشبونی بۆ بکەن و دوعای بۆ بکەن لای پەروەردگاریان بە مردویەتی و بە زیندویەتی.
پێنجەم : هاوڕێ موسڵمانەکانی یان جگە لەوان کردەوەی چاکی بۆ ئەنجام بدەن لەوەی کە سودی پێ دەگەیەنێت.
شەشەم : یاخود بکەوێتە بەر شەفاعەتی پێغەمبەر .
حەوتەم : خوای گەورە لە دونیادا تاقی بکاتەوە بە بەڵاو موسیبەت کە دەبێتە کەفارەتی تاوانەکانی.
هەشتەم : خوای گەورە لە ژیانی ناو گۆڕدا تاقی بکاتەوە بە سزا و ترس ودەنگی بەهێز و...  کە ئەمانەش دەبێتە کەفارەتی تاوانەکانی.
نۆیەم : خوای گەورە لە ساحەی مەحشەردا تاقی بکاتەوە کە دەبێتە کەفارەتی تاوانەکانی.
دەیەم : یان خوای گەورە ڕەحمی لێبکات .
هەر کەس نەکەوتە بەر ئەم دە هۆکارە ئەوە با جگە لە نەفسی خۆی لۆمەی کەسی تر نەکات.
........................................................................

#خوێنەربن
#گرينكه_زور
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ

10 months, 1 week ago

*?بیست جۆری دڵ? لە قورئاندا باسکراون دڵت? لەکام جۆریانە:?***

1- القلب? السليم:
ئەم جۆرە دڵە ?دڵسۆزانە اللە ئەپەرستێ و کوفرو نیفاق و خراپەی تیانیە بەهیچ جۆرێک.
{ إِلَّا مَنْ أَتَى اللَّهَ بِقَلْبٍ سَلِيمٍ }

2- القلب ?المنيب:
ئەم جۆرە دڵە ?هەمیشە ئەگەڕێتەوە بۆ لای اللە و تەوبە ئەکات و ڕووی لەجێبەجلکردنی فەرمانی اللەیە.
{ مَنْ خَشِيَ الرَّحْمَن بِالْغَيْبِ وَجَاء بِقَلْبٍ مُّنِيبٍ }

3- القلب? المخبت:
ئەم جۆرە دڵە? ملکەچ و مطمئن(ئارام) و جێگیرە.
َ{ فتُخْبِتَ لَهُ قُلُوبُهُمْ }

4- القلب? الوجل:
ئەم جۆرە دڵە ?لە اللە سبحانە وتعالی ئەترسێت لەوەی کە کارەکانی لێ قبوڵ نەکات و لەسزای الله ڕزگاری نەبێت.
{ وَالَّذِينَ يُؤْتُونَ مَا آتَوا وَّقُلُوبُهُمْ وَجِلَةٌ أَنَّهُمْ إِلَى رَبِّهِمْ رَاجِعُونَ }??

5- القلب? التقي:
ئەم جۆرە دڵە ?شەعائیرەکانی الله بەرز ڕائەگرێت.
{ ذَلِكَ وَمَن يُعَظِّمْ شَعَائِرَ اللَّهِ فَإِنَّهَا مِن تَقْوَى الْقُلُوبِ }

6- القب ?المهدي:
ئەم جۆرە دڵە? ڕازیە بە قەزاوقەدەری الله و تەسلیمە بە فەرمانەکانی و ئیمانی تەواوی پێیانە.
{ وَمَن يُؤْمِن بِاللَّهِ يَهْدِ قَلْبَهُ }

7- القلب? المطمئن:
ئەم جۆرە دڵە? جێگیرودامەزراوە بێت بەتەنهاپەرستنی اللە و یادکردنەوەی هەمیشەیی اللە.
{وتَطْمَئِنُّ قُلُوبُهُم بِذِكْرِ اللّه}

8- القلب? الحي:
ئەم جۆرە دڵە ?تێ ئەگات لەو بەسەرهات و ڕووداوەانەی کە اللە لەقورئاند باسیان ئەفەرمووێت و عیبرەتیان لێوەرئەگرێ.
{ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَذِكْرَى لِمَن كَانَ لَهُ قَلْبٌ }

9- القلب? المريض:
ئەم جۆرە دڵە ?توشی نەخۆشیەک بووە جا گومان بێت یان نیفاق بێت وە خراپە و حەزی حەرام تیایە.
{ فَيَطْمَعَ الَّذِي فِي قَلْبِهِ مَرَضٌ }

10- القلب? الأعمى:
ئەم جۆرە دڵە? نە حەق ئەبیستێ و نەهەستیشی پێ ئەکا و اعتباری بۆ دابنێت.
{ وَلَكِن تَعْمَى الْقُلُوبُ الَّتِي فِي الصُّدُورِ }

16- القلب? القاسي:
ئەم جۆرە دڵە? نەرم نابێت بۆ ئیمان وە هیچ تەمکردنێک ودی پێ ناگەیەنێت و پشتی لەیادی الله کردووە.
{ وَجَعَلْنَا قُلُوبَهُمْ قَاسِيَةً }

17- القلب? الغافل:
بێئاگایە لەیادی اللە و نەفسی خۆی خستووەتە پێش ڕەزامەندی اللە.
{ وَلَا تُطِعْ مَنْ أَغْفَلْنَا قَلْبَهُ عَن ذِكْرِنَا }

18- الَقلب? الأغلف:
ئەم جۆرە دڵە ?داپۆشراوە قسەی رسول اللە صلی اللە علیه وسلم ناچێت بەگوێیدا
{ وَقَالُواْ قُلُوبُنَا غُلْفٌ }

19- القلب? الزائغ:
ئەم جۆرە دڵە? لەحەق لایداوە.
َ{ فأَمَّا الَّذِينَ في قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ }

20- القلب? المريب:
ئەم جۆرە دڵە? لەگومان و دڵەڕاوکێدایە.
{ وَارْتَابَتْ قُلُوبُهُمْ }.

#خوێنەربن
#گرينكه_زور
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ

10 months, 1 week ago

?فەرموودەی⓿❹

❖عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُمَرَ (رضي الله عنهما) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ:«صَلاَةُ الجَمَاعَةِ تَفْضُلُ صَلاَةَ الفَذِّ بِسَبْعٍ وَعِشْرِينَ دَرَجَةً».

عەبدوڵڵای کوڕی عومەر (رضي الله عنهما) دەڵێ: پێغەمبەری خوا ﷺفەرموویەتی:نوێژی بە کۆمەڵ (لە مزگەوت) بیست و حەوت پلە چاکتـرە لە نوێژی بە تەنیا.

«صَلاَةَ الفَذِّ» واتە: نوێژی بە تەنها.

10 months, 1 week ago

?فەرموودەی ❾❸

❖عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ (رضي الله عنهما) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ:«مَنْ أَكَلَ ثُومَاً أَوْ بَصَلًا، فَلْيَعْتَزِلْ مَسْجِدَنَا».

جابيری کوڕی عەبدوڵڵا (رضي الله عنهما) دەڵێ: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:هەر کەسێک سیرو پیازی خوارد، با لە مزگەوتی ئێمە دووربکەوێتەوە.

10 months, 2 weeks ago

?فەرموودەی ❽❸

❖عَنْ أَبِي مُوسَی الأَشْعَرِيِّ (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ:«أَعْظَمُ النَّاسِ أَجْرًا فِي الصَّلاَةِ: أَبْعَدُهُمْ فَأَبْعَدُهُمْ مَمْشًی».

ئەبو مووسای ئەشعەريی (رضي الله عنه) دەڵێ: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: زۆرترین پاداشتی نوێژ بۆ ئەو کەسەیە: ڕێگای دوورترە، پاشان ئەو کەسەی دوای ئەوە لە دوور و پیادەیە.

10 months, 2 weeks ago

*?ئادابەکانى سەفەر کردن چین؟ چۆن بە شێوەیەکى شەرعى سەفەر بکەین بۆ نمونە سەفەرى حەج و عومرە؟?
*هەندێک لەئادابی سەفەر کەردن کە پێویستە موسڵمان ئاگاداری بێت و ڕەچاوی بکات :

یەکەم : پەلە کردن لەتەوبە کردن لەهەموو جۆرە تاوانێک ، وخۆ ڕزگار کردن لەهەموو ستەم وناحەقیەک کەبەرانبەر خەڵک ئەنجامی داوە .
دووەم : نوسینی وەسیەت نامە ، ئەو قەرزانەی کەلەسەریەت ، وشایەتی دەگرێت لەسەری ، وئەو قەرزانە دەداتەوە کەتوانای دانەوی هەیە ، و ئامانەتانەکان کە لەلاین دەیگەڕێنێتەوە بۆ خاوانەکانیان ، وکەسێک ڕادەسپێرێت قەرزەکانی بۆ بداتەوە .
سێیەم : نەفەقە وپارە بۆ کەس وکارەکەی بەجێ دێڵێت بەئەندازەی ئەوەندەی کەدەگەڕێتەوە .
چوارەم : پێویستە ئە پارە ونەفەقەیەی کەدایدەنێت بۆ خێزانەکەی حەڵاڵ بێت ودوور بێت لەگومان .
پێنجەم : فێری ئەو شتانە بێت کە لەحەج وعەمڕەکەیدا پێویستە لەسەری ئەنجامی بدات ، وپرسیار لەبارەی ئەو شتانەوە بکات کەنایزانێت ، وهەوڵ بدات ئەو کتابانە وەدەس بخات کەبەجوانی وبەڕوونی بابەتی حەج وعومڕەیان ڕوون کردۆتەوە .
شەشەم : هەوڵ بدات هاوەڵێکی چاک پەیدا بکات بۆ سەفەرەکەی ، ودوور بێت لەتەنهایی .
حەوتەم : باش وایە بەو شێوەیە خودا حافیزی لەکەس کار وجیران بکات کەلەسوننەتدا هاتووە و بڵێت :
«أَسْتَوْدِعُكُمُ اللهَ الَّذِي لاَ تَضِيْعُ وَدَائِعُهُ» واته‌: (ده‌تان سپێرم به‌و خودایه‌ی، كه‌ سپارده‌ به‌ فیڕۆ نادات) .
وە کەسوکاریشی بەم شێوەیە دوعاى بۆ دەکەن
«أَسْتَوْدِعُ اللهَ دِيْنَكَ, وَأَمَانَتَكَ ، وَخَوَاتِيْمَ عَمَلِكَ» واته‌: (ئاین و ئه‌مانه‌ت و كۆتایی كرده‌وه‌كانت به‌ خودا ده‌سپێرم) .
هەشتەم : زۆر زیکر ویادی خودا بکات ، لەوانە دوعای سەفەر کە بریتی یە لە :
«اللهُ أَكْبَرُ، اللهُ أَكْبَرُ، اللهُ أَكْبَرُ، [سُبْحانَ الَّذِي سَخَّرَ لَنَا هَذَا وَمَا كُنَّا لَهُ مُقْرِنِينَ (13) وَإِنَّا إِلَى رَبِّنَا لَمُنقَلِبُونَ ]اللَّهُمَّ إِنَّا نَسْأَلُكَ فِي سَفَرِنَا هَذَا الْبِرَّ وَالتَّقْوَى، وَمِنَ الْعَمَلِ مَا تَرْضَى، اللَّهُمَّ هَوِّنْ عَلَيْنَا سَفَرَنَا هَذَا وَاطْوِ عَنَّا بُعْدَهُ ، اللَّهُمَّ أَنْتَ الصَّاحِبُ فِي السَّفَرِ، وَالْخَلِيفَةُ فِي الأَهْلِ، اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ وَعْثَاءِ السَّفَرِ، وَكَآبَةِ الْمَنْظَرِ, وَسُوءِ الْمُنْقَلَبِ فِي الْمَالِ وَالأَهْلِ»
واته‌: (خودا گه‌وره‌ ترینه‌، خودا گه‌وره‌ ترینه‌، خودا گه‌وره‌ ترینه‌، پاك و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و خودایه‌ی، كه‌ ئه‌مه‌ى بۆ ڕامكردوین (موسه‌خه‌ر كردووین) و ئێمه‌ش ده‌سڵاتمان نه‌بوو به‌ سه‌ریدا، به‌ ڕاستی له‌ دوا ڕۆژیشدا هه‌ر بۆ لای ئه‌و خودایه‌ ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌، خودایه‌ ئێمه‌ له‌م گه‌شته‌ماندا داوای چاكه‌ و خۆ پارێزی و ئه‌و كرده‌وانه‌ت لێده‌كه‌ین، كه‌ تۆ پێی ڕازیت، خودایه‌ ئه‌م گه‌شته‌مان بۆ ئاسان بكه‌ و دووریه‌كه‌یمان بۆ نزیك بكه‌ره‌وه‌، خودایه‌ تۆ پاریزه‌رمانبه‌ له‌م گه‌شته‌ماندا و خانه‌واده‌كه‌شمان بپارێزه‌، كه‌ جێمان هێشتوون، خودایه‌ من په‌نات پێده‌گرم له‌ ناڕه‌حه‌تی گه‌شت و شتێك، كه‌ ناڕه‌حه‌تمان بكات و خراپ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ماڵ و خێزان .
وە هەروەها (سبحان الله) کردن لەکاتی دابەزیندا ، و(الله ٲکبر) کردن لەکاتی بەرز بوونەوە بەسەر شوێنێکدا ، وکاتێ دادەبەزێتە جێگەیەک پەنا بەخودا ببەستێت و بڵێت : ( ٲعوذ بكلماتِ اللهِ التَّامَّات مِن شَرِّ ما خَلَقَ ) .
نۆیەم : گەر بۆى کرا لەڕۆژی پێنج شەماندا دەرچێت بۆ سەفەر ؛ چونکە پێغەمبەر صلَّى الله عليه وسَلَّم ئەم کارەی کردووە .
دەیەم : باش وایە ڕەوشت بەرز بێت ولەسەر خۆ بێت ، ودوور کەوێتەوە لەموناقەشە کردن ، وقەرەباڵغی کردن لەڕێگا وباندا ، وزمانی بپارێزێت لەجوێن وقسەی نەشیاو ودرۆ وغەیبەت ودوو زمانی ووتی وتی وبابەتێک کەپەیوەندی بەوەوە نی یە ، وخۆی دوور بگرێت لەزۆر گاڵتە کردن .
یانزەیەم : حەڕامە بۆ ئافرەت بەبێ مەحڕەم سەفەری حەج وعومڕە بکات .
دوانزەیەم : باش وایە کەسی موسافیر باش بێت لەگەڵ هاوەڵەکانیدا ، وئەزیەتیان نەدات ، وبەپێی توانا بەحیکمەت ولێزانانەوە فەرمانیان پێ بکات بەچاکە وڕێگریان لێ بکات لەخراپە .
سیانزەیەم : پارێزگاری بکات لەپێنج نوێژە فەرزەکە و بە جەماعەت ئەنجامیان بدات و خۆى سەرقاڵ نەکات بە بازاڕکردن وگەڕان لە کاتى نوێژەکاندا .
چواردەیەم : گەر خێزانی لەگەڵ نەبوو ئەوا باشتر وایە وسوننەتە پەلە بکات لەگەڕانەوەدا بۆ ناو کەس و کاری دواى تەواوبوونى کارەکانى .
پانزەیەم : سوننەت وایە بەشەو نەگەڕێتەوە و لەناکاو خۆى نەکات بە ماڵدا مەگەر پێشتر هەواڵی پێیان دابێت .
شانزەیەم: وەهەروەها سوننەتە لەکاتی گەڕانەوەیدا لەسەفەر بچێتە مزگەوتێک لەمزگەوتە نزیکەکانی ماڵیان و دوو ڕکات نوێژی تێدا بکات پاشان بچێتەوە بۆ ماڵ .

#خوێنەربن
#گرينكه_زور
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ

We recommend to visit

?? ??? ?? ????? ?

We comply with Telegram's guidelines:

- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community

Join us for market updates, airdrops, and crypto education!

Last updated 6 months, 2 weeks ago

[ We are not the first, we try to be the best ]

Last updated 9 months ago

FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM

ads : @IR_proxi_sale

Last updated 5 months ago