?? ??? ?? ????? ?
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 8 Monate her
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 10 Monate, 2 Wochen her
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated 6 Monate, 2 Wochen her
بسم الله الرحمن الرحیم
کەناڵەکەمان بڵاو بکەنەوە موسڵمانان ٳن شاء الله ئەگەر تەمەن باقی بێت و الله یارمەتی دەرمان بێت لەدوای مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە دەست دەکەین بە وەرگێڕانی کتابی:
(السنة لأبي بکر الخلال).
ئەم کتابە بڵاو بکەنەوە ئەی ئەهلی سونە، یەکێك لە گەورەترین عیبادەتەکان بڵاو کردنەوەی سونەتە کاتێك بیدعە تەشەنەی کردوە، جا تا دەتوانن ئەم کتابە و ئەثەرەکانی ناوی بڵاو بکەنەوە و کوردی موسڵمان ئاشنا بکەن بەم گەوهەرە، تەنها یەك کەسیش لەسەر دەستی تۆ هیدایەت وەربگرێت زۆر باشترە بۆت لە حوشتری سوور، ئەهلی بیدەع هەموویان کۆڕا هیلاك نابن لە تانە دان لەم کتابە و دوورخستنەوەی خەڵکی لێی، دەی ئێوەش یەك دەست قۆلی لێهەڵماڵن و شەو ڕۆژ بخەنە سەر یەك بۆ بڵاو کردنەوەی ئەم کتابە و ئەثەرەکانی ناوی و بەرگری کردن لێی، الله جەزای خێری هەموو ئەو موسڵمانانە بداتەوە کە بەژدارن لە بڵاو کردنەوەی سونەت ئەگەر بە تەنها ئەثەرێکیش بێت.
المَروذي ئەڵێت :
أبو عبدالله بۆی گێڕاینەوە وتی : محمد بن فضیل بۆی گێڕاینەوە لە بُکَیر بن عَتیق وتی : چووم بۆ لای سعید بن جبیر بە جامێکەوە خواردنەوەیەکی تێدا بوو، خواردیەوە .
پاشان وتی : دەربارەی ئەمە پرسیارت لێ ئەکرێت .
وتم : بۆچی؟
وتی : چونکە خواردمەوە و چێژم لێ بینی .
(الورع روایة المروذي)
عبیدي کوڕی یعیش دەفەرمووێت :
بۆ ماوەی سی ساڵ نانم بە دەستی خۆم نەدەخوارد بە شەودا، خوشکەکەم پاروی بۆ دەکردم و من عیلم و زانستم دەنوسیەوە .
( الجامع الأخلاق الراوی وأداب السامع)
خەلیلی کوڕی أحمد دەیفەرموو :
قورسترین کاتەکانم ئەو کاتەیە کە نانی تێدا دەخۆم .
( الحث علی طلب العلم للعسکری )
ئەوەنە پێداگربووە لەسەر عیلم نان خواردنی پێ ناخۆش بووە لەبەر ئەوەی دەیوەستێنێ .
معاویة کوڕی قرة دەفەرمووێت:
قورسترین حیساب لە قیامەتدا بۆ ئەو کەسانەیە کە تەندروست و بەتاڵن.
(الزهد والرقائق لإبن المبارك)
واتە توندترین حیساب لەقیامەتدا بۆ ئەو کەسانەیە کە لەشیان ساغە و بەتاڵن و خۆیان خەریك ناکەن بە عیبادەت و فێربونی عیلم و سوود لەم دوو نیعمەتە نابینن بۆ بەدەست هێنانی ڕەزامەندی الله تعالی.
کۆکراوەی هەر سێ نامیلەکەی پڕ لە ئاثاری سەلەف
- هەڵوێستی سەلەف بەرامبەر ئەهلی بیدەع
- حاڵی سەلەف لەگەڵ قورئان
- دوعا
ان شاءالله خوێنەری بن و بڵاوی بکەنەوە بارك الله فیکم
بسم الله الرحمن الرحیم
موسڵمانان ئێمە تەنها ٣٠٠ عەدەدمان لەم کتابە چاپ کردوە، کە هەر دانەی لەناو چاپخانەکەدا ٢٦ هەزاری تێچوە بەبێ مەسرفی تر کە کراوە لەپێناو چاپەکەیدا، ئەو پارەیەی کۆمان کردوەتەوە دابەشمان کردوە بەسەریدا و بڕیارمان ـدا هەر کتابی بدەین بە ٦ هەزار کەمتر لە سعری چاپەکەی کە دەکاتە ٢٠ هەزار؍
بەڵام ئەوەی مەبەستمانە لەم پۆستەدا داواکاریە لەو موسڵمانانەی کە الله لەڕزقی خۆی کەم تا زۆر پێی بەخشیون، تا لەو ماڵەی الله پێی بەخشیون ببەخشن، چونکە بەڕاستی نامەی زۆر دێت بۆمان لەلایەن ئەو خوشك و برایانەی توانایان نیە ئەم کتابە بکڕن و زۆریش حەزیان لێیەتی، جا بەپێویستم زانی هەڵمەتێکی بەخشین ڕابگەیەن بۆیان تا بێبەش نەبن لەم گەوهەرە بەنرخە، جا هەر موسڵمانێك الله توانای پێ بەخشیوە یارمەتی دەرمان بێت کەم تا زۆر ئەگەر هەزار دیناریش بێت تا بتوانین بۆ هەر موسڵمانێکی نەدار کتێبێك دابین بکەین و ببێتە پاداشتێکی نەبڕاوە لەدوای مردنیش بۆ ئەو کەسەی بەخشیویەتی پێی؍
دڵنیابن موسڵمانان بەبەخشین هەرگیز ماڵ کەم ناکات ئەوە بەڵێنی ئەو پەروەردگارەیە کە ڕزقی تۆ دەدات و دەوڵەمەندە و هەرگیز فەقیر نابێت و ڕەزیل نیە و بەخشندەیە؍
ان شاءالله موسڵمانان لەم ڕێگایانەوە دەتوانن بەخشینەکانتان بنێرن؍
بۆ ناردنی هاوکاریەکانـتان لە ڕێگەی Fast pay و FIB ، بـینێـرن بۆ ئەم ژمارەیە
0750 125 5559
وە لەڕێگەی وەحدەی کۆڕەك و ئاسیاوە بینێرن بۆ ئەم ژمارانە
- کۆڕەك: 07517849809
- ئاسیا: 07764639102
ان شاءالله ئەم بەخشینە تا مانگی 12 بەردەوام دەبێت.
(دروستی مووی برۆ کردن و دەمووچاو کردن بەبێ هەڵکەندن)
محمد کوڕی أبي هارون ھەواڵی پێداین كەوا إسحاق کوڕی إبراهيم پێی ڕاگەیاندوون ووتی:
باوكی عبد اللە (ئیمامی أحمد)م بینی لە برۆكانی ئەبڕی بە مقەست .
وە ووتی: أبو حمزة ووتی: نێردراومان نارد بۆلای ئافرەتێك باوكی عبد الله نێوی نا بۆمان، وە پێمان ووت: ئایا حەسەن (حەسەنی بەصرى) لە برۆكانی ئەبڕی؟
ووتی: بەڵێ بینیم لە برۆكانی ئەبڕی .
[الوقوف والترجل للخلال (بابٌ أخذ الحاجبين - ٦٠)]
ووتم: ئیمامی أحمد كە پرسیاری (نامصة ومتنمصة)ی لێ ئەكرێت دەفەرمووێت: ئەوەیە كە موو ھەڵدەكەنێت ئەمما تاشین فە نەخێر، پێی وترا: ئەی چی ئەڵێی سەبارەت بە ھەڵكەندن؟ فەرمووی: ھەڵكەندن جیاوازە لە تاشین، ھەڵكەندن گۆڕینە (گۆڕینی خەلقی اللەیە) جا ڕووخەستی دا بە تاشین .
ھەروەھا كچەكەی حەسەن وەختێ پرسیاری لێ ئەكرێت: ئایا حەسەن لە برۆی ئەبڕی كاتێك درێژبووبایە؟
لە وەڵامدا ئەڵێت: بەڵێ .
(ئەبو بەكری خەلال لە الوقوف والترجل ئاماژەی پێداوە)
بەڵام نمص تایبەت نییە بە برۆ، بەڵكوو ھەموو مووی ڕووخسار ئەگرێتەوە وەكو پێشەوای زمانی عەرەبی خەلیلی فەراھیدی دەڵێت و غەیری ئەویش وەكو ابن زیاد الفراء و زانایانی تری زمانی، وە گەورە فەقێ ابن قُدامەی مقدسی حەنبەلی لە (المغني) ئاماژەی پێداوە كە (نامصة) ئەوەیە مووی ڕووخسار ھەڵئەكەنێت، وە (متنمصة) ئەوەیە كە مووی بۆ ھەڵئەكەندرێت بە فەرمانی خۆی .
جا ئەو چینەی لەعنەتیان لێ كراوە ئەوانەن كە مووی ڕووخسار ھەڵئەكەنن، وە ئەوانەی كە زیاد بۆ ھەڵكەندن بەكاردێن ئەمڕۆ بریتين لە: موكێش، خێت یاخوود تیرە، وە شیلە یاخوود شیرە، یانیش ھەر شتێكی تر كە ببێتە ھۆی ھەڵكەندنی مووی ڕووخسار بە گشتی و برۆ بە تایبەتی وە ئەوانە لەعنەتی پەروەردگار ئەیانگرێتەوە و پەروەردگار لە ڕەحمەتی خۆی بەدووریان دەخات - پەنا بە اللە - ئەمما بڕین و تاشین جیاوازە لە ھەڵكەندن .
وە بزانە كە دانایەكی وەكو تابیعی حەسەنی بەصرى و ئیمامی أحمد - رحمھما اللە - زاناترن بە فەرموودەی رسول اللە ﷺ و ئاثاری ھاوەڵان - رضي الله عنهم - و بە تەقواترن وەك لە ئێمەی كەم زانست و كەم تەقوا .
الله أكبر، الله أكبر، الله أكبر، لا إله إلا الله، الله أكبر، الله أكبر، ولله الحمد
تقبل الله منا ومنکم
جەژنتان پیرۆز و پڕ خۆشی بێت هەمیشە
ان شاءالله خۆشی خۆتان دەرببڕن لەم ڕۆژانەدا چونکە ئەم ڕۆژانە ڕۆژانی تکبیر کردن خۆشی دەربڕین و خواردن و خواردنەوەن .
?? ??? ?? ????? ?
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 8 Monate her
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 10 Monate, 2 Wochen her
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated 6 Monate, 2 Wochen her