𝒫ℯ̂𝓃𝓊̂𝓈✏️پێنووس

Description
لە سامی پێنووس
زۆردار ئەگەر نەیەتە لەرزە
گەڕانی گەردوون پوچ و شپرزە

کتێبخانەی وشەنامە:
♻️ @penusdic
ئەدمین:
‌🅰 @kamallramazani
We recommend to visit

?? ??? ?? ????? ?

We comply with Telegram's guidelines:

- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community

Join us for market updates, airdrops, and crypto education!

Last updated 7 months, 3 weeks ago

[ We are not the first, we try to be the best ]

Last updated 10 months, 1 week ago

FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM

ads : @IR_proxi_sale

Last updated 6 months, 1 week ago

4 months, 3 weeks ago
‌ "**یادی بەخێر سڵاوەکان**"

‌            "یادی بەخێر سڵاوەکان"

هۆنراوە: موحەمەدسەعید نەججاڕی (ئاسۆ)

دەنگ :
عومەر ڕەسووڵی
مێهـری پاکــزاد

یادی بەخێر سڵاوەکان

یادی بەخێر زەردەخەنه

یادی بەخێر کۆڕی شەو و شەوگەڕی ماڵ

شەوگەڕیی وا شەو چەلەکەی،

یەکیەتی بوو عیشق و سەفا و پرس و هەواڵ

کاتێ که ئێواره دەهات

پلووسکه داره کانیەکەی زوڵاڵی دێ

پێدەکەنی به ڕووی پەريزادی گوڵخەندەی ڕانی رەوت و ڕوو خاسەکەوێ

گۆزەکه پڕ دەبوو له گوڵ

تامی دەبوو تێکەڵی بۆنی خۆشی گوڵ‌ئاوی شەوێ

یادی بەخێر سڵاوەكان

یادی بەخێر مانگەشەوی شەوانی دێ

ئەو گەڕەلاوژەی کوڕه حەیران و جەمات

له پشتی پەنجەرەی ڕەش و دەلاقەوه

دەنگی هەنیسک و یا چپەی یارێ دەهات

مانک دەتكايه سەر زەوی عارەقەکەی

تکەی گەشی چاوی شەوانی ساوی دێ

تریفەکەی مانگەشەوی دەکرده شەونمی گەشی

ڕوومەتی بووکی نابەدڵ

یادی بەخێر

یادی بەخێر مێخەک و ملوێنکی سمڵ

کەوته چ‌ قەڵپەزەی به سامی بەحرەوه تیشکی ئەوین

بەحری هەوا؟

بەحری هەوەس؟

بەحری تەمەددونی درۆ و بۆمب و چەک و خوێن و برین

بەحری هەژاری خەڵکی دێ

بەحری بێزاری خەڵكی شار

یادی بەخێر عیشق و ئەوین

ئەوینی مەم

ئەوینی زین!!

ئێسته به ئاهەنگی شنەی بای خەمی دێ

ريزه چناری سەره رێی ژوانی چەلان دێته لەرين

ئێسته به ئاوی چاوی سوورەگوڵ

لق‌لقی چاوی نێرگسی مێرگی ئەوين دێته گرین

یادی بەخێر داوەتی گوڵ

یادی بەخێر لێوی عەقیقی یارەکەم

چەشنی سكڵ

بەزەردەکەی مەنجەڵی دڵ دەهاته کوڵ

یادی بەخێر سڵاوەكان

یادی بەخێر جەژنه شەو و

شۆردنی مەنجەڵ و سەله و

بۆنی

هەرەشته تێکەڵی چێشتی سپی، پڵاوەكان

یادی بەخێر سڵاوەکان

بەڵام به چاوی کاڵی تۆ قەسەم هەوێنی شیعره تازەکەم

به بۆنی زوڵفی تۆ قەسەم ئەوینه پڕ له ڕازەکەم

ڕۆژێ دەبێ،

به خوێنی ئامۆزای خەجێ

دەبێته دەشتی سوورە گوڵ

هەموو چڕ و لێڕ و بەڕوو و دارە بەنه

دەزێته لێوی شار و دێ

تیشکی بزه و زەردەخەنه

دەزيته لێوی شار و دێ

تیشکی بزه و زەردەخەنه

مەکۆی پێنووس
کاناڵ، وشەنامە،    کـۆڕ
🆔 @𝓅ℯ‌𝓃𝓊‌𝓈✏️پێنووس

4 months, 3 weeks ago

‌‌            "یادی بەخێر سڵاوەکان"

هۆنراوە: موحەمەدسەعید نەججاڕی (ئاسۆ)

دەنگ :
عومەر ڕەسووڵی
مێهـری پاکــزاد

مەکۆی پێنووس
کاناڵ، وشەنامە،    کـۆڕ
🆔 @𝓅ℯ̂𝓃𝓊̂𝓈✏️پێنووس

6 months, 4 weeks ago

شەوی چلە،
شەوی بەخێر هاتنی نوور و ڕووناکایی و هەتاوە، شەوی ئەویندارانی بێگەرد، شەوی  پێکەوە بوون و پێکەوە مانەوەیە.

بە هیوای دەرکەوتنی خۆرێکی درەوشاوە لە ئاسمانی جوانی بەیانی‌دا.

شەوچلەتان پیرۆز
کەماڵ ڕەمەزانی

مەکۆی پێنووس
کاناڵ، وشەنامە،    کـۆڕ
? @?ℯ̂??̂?✏️پێنووس

7 months, 1 week ago

کورتە باسێک لە سەر بەعس
: کەماڵ ڕەمەزانی

وشەی "بەعس" بە واتای هەڵساندنەوە، ژیانەوە و زیندووکردنەوەیە. لە بواری سیاسییەوە بەعس ناوی پارتێک (حیزب) بوو کەوا ئامانجی زیندووکردنەوە و هەڵساندنەوەی هەموو نەتەوەی عەرب بوو لە چوارچێوەی یەک دەوڵەتدا.

دروستکردنی بەعس بیرۆکەی کەسێکی جوولەکە (مووسایی، یەهوودی) بوو بە ناوی "میشێل ئەفلەق". ناوبراو سەرەتا حیزبی بەعسی چەپی لە سووریادا دامەزراند و دوای ئەوەی کە حافز ئەسەد لە سووریا گەیشتە دەسەڵات، لە سووریا هەڵهات و ڕۆیشتە عێراق. میشێل ئەفلەق لە عێراقیش حیزبێکی بەعسی دامەزراند، بەڵام بەپێچەوانەی بەعسی سووریا کە بەعسی چەپ بوو، لە عێراق حیزبی بەعسی ڕاستی دامەزراند. ئەم دوو حیزبی بەعسە یەک ئامانجیان هەبوو، ئەویش دروستکردنی دوڵەتێکی عەربی بوو کەوا هەموو نیشتمان و نەتەوەی عەرەب لەخۆ بگرێت.

بەڵام هەر دوو حیزبی چەپ و ڕاستی بەعس بە شێوازی جیاواز لەنێو کۆمەڵگەی عەرەبی کاریان دەکرد و لایەنگریان کۆ دەکردەوە و ئەمە بووە هۆی دوژمنایەتییەکی گەورە لەنێوانیاندا، تا ئەو ڕادەیەی کەوا له کاتی شەڕی ئێران و عێراق، سووریا بە ئاشکرا لایەنگریی ئێرانی کرد لە دژی عێراق.

دوو حیزبی چەپ و ڕاستی بەعس سەرەڕای هەموو جیاوازی و دوژمنایەتییەکانیان، لە یەک خاڵدا هاوبیر و ڕا و هاوکار بوون، ئەویش دژایەتیکردن و لەنێوبردنی نەتەوەی کورد بوو که بەو ئاواتەوە ڕۆیشتنە نێو زبڵدانی مێژووەوە.

مەکۆی پێنووس
کاناڵ، وشەنامە،    کـۆڕ
? @?ℯ‌??‌?✏️پێنووس

9 months, 3 weeks ago

‌‌‌‌‌        ئەی یاری نازدار

شیعر: فۆلکلۆر
دەنگ: فەتانەی وەلیدی

▪️ڕۆحی خاتوون
فەتانەی وەلیدی شاد بێت.

? #مۆسیقای_پێنووس

? #ئەدەبیاتی_فۆلکلۆر
? #فەرهەنگی_فۆلکلۆر

مەکۆی پێنووس
کاناڵ، وشەنامە،    کـۆڕ
? @?ℯ̂??̂?✏️پێنووس

9 months, 3 weeks ago

لەمپاکە
دووکەڵ دەکات،
با و بۆران.

" ئتسۆجین **"

چرای لەمپا (چرامووشی) دووکەڵ دەکات و زۆری پێ ناچێت هەموو شوێنێک پڕ دەبێت لە دووکەڵ.
شەوێکی ساردە، تاریکە و بەفر دەبارێت.
خەم و خەفەتی کۆخێکی بە حەسیر داپۆشراو کەوا بەفراو دەتکێتە ناوی لە دووکەڵێکدا خۆ دەنوێنێ کەوا کاغەز و چێوی چراکەی داپۆشیوە و ئەمە بۆ دڵ ئەوەندەی بەفری دەرەوە سارد و چێیگە.**

● هایکۆیێ لە کتێبی:
برووسکە (١١١ هایکۆی ژاپۆنی)
نووسەر: کەماڵ ڕەمەزانی

? @?ℯ‌??‌?✏️پێنووس

10 months ago

پایـز ئاماوە ...
ئــەودی  نــەو  پایـز  جــە  نــەو  ئاماوە

بـلــــەریان  ســەرتــەرز  وەی  ڕا  ئاماوە
عـاشـقــان  ســــەودای  دەروون تاوناوە

قافـڵـــەی  ســـوەیل،  زیا  جـــە  یەمەن
کــەردەوە سـێــوەنـگ تـەمامـی چەمەن

تـەبـەق تەبەق هــەور سیای دوودی تەم
نـەم دا ســەرزەمـیـن بـە سـێـڵاتـی خەم

پەل پەل مەڕێزۆ، مەگنۆ نە ڕووی سەنگ
بە ئەمری خالیـق، بـێ دەوا و بـێ دەنـگ

بـــەیان  بـــویـنــان،   دەردەداری   دەرد
خـــەزانـــی   زایـف،   زافــەرانـی   زەرد

وەشڵەم بە خەزان پەی وێش مەبۆ زەرد
ئەو جە وادەی وێش، من جە تاوی دەرد

بێسارانی

مەکۆی پێنووس
کاناڵ، وشەنامە،    کـۆڕ
? @?ℯ‌??‌?✏️پێنووس

We recommend to visit

?? ??? ?? ????? ?

We comply with Telegram's guidelines:

- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community

Join us for market updates, airdrops, and crypto education!

Last updated 7 months, 3 weeks ago

[ We are not the first, we try to be the best ]

Last updated 10 months, 1 week ago

FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM

ads : @IR_proxi_sale

Last updated 6 months, 1 week ago