زانست و زانیاری

Description
سەدەی زانیارییه. لەم پەیجەوە بەردەوام زانیاریبەخش به بۆ هاوڕێکانت. کورت و بەسوود و سەردەمیانە

پەیوەندی لەگەڵ ئێمە⬇⬇⬇
@Soroor_khedri

بەستەری کەناڵ⬇⬇⬇
@ZanestuZanyari
We recommend to visit

?? ??? ?? ????? ?

We comply with Telegram's guidelines:

- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community

Join us for market updates, airdrops, and crypto education!

Last updated 10 months, 3 weeks ago

[ We are not the first, we try to be the best ]

Last updated 1 year, 1 month ago

FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM

ads : @IR_proxi_sale

Last updated 9 months, 1 week ago

3 years, 3 months ago

? جێژنی قوربان و #شاعیرانی_کورد

ڕۆژی جەژنە چاوەکانم مەوسیمی ئازادیە
بۆ بەلا گەردانی بالات قۆچی قوربانم وەرە
#تاهیر_بەگی_جاف

هەرکەسێ ڕووی تۆ دەبینێ خۆی بەقوربانت دەکا
چونکە ئەبرۆی تۆ هیـــــــلالی عیدە قوربانی دەوێ
#نالی

ئەوا دووبارە قوربانە ، دلم قـــــوربانی قــــوربانە
قەوارەیی ئەشکی چاوانم وەکو بارانی نیسانە
#قانع

عەبدێکی وەفادار و جەفاکێـشە لە هیجران
وا کەوتوە وەک صافی لەدەرگانەیی گەیلان
بەم دەردە سەرە کوشتنی لازم نیە قووربان
لەم جێژنی قــــوربانە کە قـــوربانە دلی من
#صافی

عیدە و هـــەرکەس ژ دیدارا تەلــــێ پــیرۆزە عــید
ئەز تنێ مەحروومێ دیدارم ب سەد مەنزڵ بەعید
هەر سەحر دەنـــێرم ئەز جــانــا ب ئاهان ڕا ژ دل
(بارک الــبــاری بٳسعــــاد عــلیـــها یـــوم عــیــد)
#مەلای_جزیری

ئەوا جەژن هات بەخـــــــــۆشی
عالەم شەڕابی سرودی نۆشی
کوردی دل سوتاو لەم ڕۆژە یادی
شەهیدی کردو ماتەمی پۆشی
#فایەق_بێکەس

کەدادی یەئسی خۆم بردە لای ئەم عارفە تووند بو
وتی :ئاخر سبەینێ جەژنه خوێنی تۆ لەپێ دەگرم
#مەحوی

جەژنی قوربان سالێ جارێ خەڵکی قــــــوربانی ئەکەن
من بۆ وەتەن ڕۆژی سەد جار ڕوحی خۆم قوربانی ئەکەم
#ئەحمەد_موختار_جاف

ڕۆژی عــیــــدە عادەتە دەستی حەنایی کا مەگەر
سا کەوابێ دێ بە خوێنم پەنجەکەی ڕەنگین دەکا
#صافی

تازە صەییادە لەچین هاتــــووە
عیدی قـوربانە بەقوربانی دەین
#ناری

جەژنە لای عالەم و لای من ڕۆژی ئەحزانەیە بێ تۆ
ڕاحەت و لەزەت و عەیشم زارو گـــــریانە بە بێ تۆ
#ئەخۆل

جانا وەرە ئەم جەژنە قـــــــوربانی سەرت بم
بۆ تیری قەزای چاوی حەسودان سوپەرت بم
#کوردی

قوربان :قوربانەن ،جەژنەن ، شادییەن
دەس لە گەردەنەن ڕۆژی ئازادیــــیەن
هەی دەس بۆس وەش نیـــــــــگارانە
خەیر پا بۆس پا بۆس خاتر دارانــــەن
#مەولەوی

??????? ➣ @ZanestuZanyari

3 years, 3 months ago

?خوا گیان

? حه‌ز ئه‌که‌م له دڵه‌وە دوعایێک بکه‌م بۆ به‌نده‌کانت...

?خوایا

?دڵ خوه‌شی بکه که‌سێ کە خه‌فتبار و دڵ ته‌نگه.

? بێ‌نیازی بکه که‌سێ کە له درگانه‌ت ده‌س ته‌نگه.

? ئومێدەواری بکه که‌سێ کە له درگانه‌ت نائومێده.

? بگره ده‌سێ که ئیمڕۆ ڕوو به تۆ به‌رزه.

? قه‌بووڵی بکه دوعای که‌سێک که به گریان و فرمێسک ناوت تێرێ.

? هۆشت به‌و که‌سه‌وە بێ ته‌نیا خوه‌یه
یا ڕه‌ب.

? له‌م ڕۆژه جه‌ژنه ماڵ دۆس و که‌سه‌کانم پڕ بکه له سڵامتی و شادی و خوه‌شی و له‌ش ساغی.

?ئامین یا ڕەبەلعالەمین

? جه‌ژنی قوربان له هەمووتان موباره‌ک بێ ?

??????? ➣ @ZanestuZanyari

3 years, 3 months ago

ڕۆژی جەژنە/ #مامۆستا_بیژەن_کامکار

?جەژنی قوربان پیرۆز بێ?

??????? ➣ @ZanestuZanyari

We recommend to visit

?? ??? ?? ????? ?

We comply with Telegram's guidelines:

- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community

Join us for market updates, airdrops, and crypto education!

Last updated 10 months, 3 weeks ago

[ We are not the first, we try to be the best ]

Last updated 1 year, 1 month ago

FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM

ads : @IR_proxi_sale

Last updated 9 months, 1 week ago