هەموو ڕۆژێک فەرموودەیەک

Description
إن شاء اللە ڕۆژانە فەرموودەکانی رسول نازدار صل اللە علیە و سلم دادەنێین بە شێوازی بەش بەش و باب، لە صحیح (مسلم)
We recommend to visit

?? ??? ?? ????? ?

We comply with Telegram's guidelines:

- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community

Join us for market updates, airdrops, and crypto education!

Last updated 10 months, 2 weeks ago

[ We are not the first, we try to be the best ]

Last updated 1 year ago

FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM

ads : @IR_proxi_sale

Last updated 8 months, 4 weeks ago

9 months, 1 week ago
9 months, 1 week ago

ڕێگریی كراوه‌ له‌سه‌یركردنی عه‌یبی پیاوو ئافره‌ت

١٥٧ـ عن أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ (رضي الله عنه): أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) قَالَ: (لَا يَنْظُرُ الرَّجُلُ إِلَى عَوْرَةِ الرَّجُلِ، وَلَا الْمَرْأَةُ إِلَى عَوْرَةِ الْمَرْأَةِ، وَلَا يُفْضِي الرَّجُلُ إِلَى الرَّجُلِ فِي ثَوْبٍ وَاحِدٍ، وَلَا تُفْضِي الْمَرْأَةُ إِلَى الْمَرْأَةِ فِي الثَّوْبِ الْوَاحِدِ).

(ابو سعید الخدری)(خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (پیاو نابێ سه‌یری عه‌یبی پیاو بكات، ئافره‌تیش نابێ سه‌یری عه‌یبی ئافره‌ت بكات، هه‌روه‌ها پیاو نابێ له‌شی بخشێنێ له‌له‌شی پیاوێكیتر له‌یه‌ك پۆشاكدا، هه‌روه‌ها نابێ ئافره‌تیش له‌شی بخشێنێ له‌ له‌شی ئافره‌تێكیتر له‌یه‌ك پۆشاكدا.

9 months, 1 week ago
9 months, 2 weeks ago
9 months, 2 weeks ago

په‌رده‌ گێڕان بۆ خۆشۆردن

١٥٥ـ عن أُمَّ هَانِئٍ بِنْتَ أَبِي طَالِبٍ (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَ): أَنَّهُا لَمَّا كَانَ عَامُ الْفَتْحِ أَتَتْ رَسُولَ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) وَهُوَ بِأَعْلَى مَكَّةَ، قَامَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) إِلَى غُسْلِهِ، فَسَتَرَتْ عَلَيْهِ فَاطِمَةُ، ثُمَّ أَخَذَ ثَوْبَهُ فَالْتَحَفَ بِهِ، ثُمَّ صَلَّى ثَمَانَ رَكَعَاتٍ سُبْحَةَ الضُّحَى. [بخاري الصلاة في ثياب/٢٥٠]

(ام هانی) كچی (ابوطالب)ده‌ڵێ: له‌ساڵی فه‌تحی مه‌ككه‌دا هاتم بۆ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) له‌سه‌رووی مه‌ككه‌وه‌ بوو، پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) هه‌ستا چوو بۆ شوێنی خۆشۆردن فاتمه‌ په‌رده‌یه‌كی بۆ گێڕا تا خۆی شۆرد، ئینجا جله‌كانی خۆی هه‌ڵگرت و پێچای له‌خۆیه‌وه‌و، دوای ئه‌وه‌ هه‌شت ڕكات نوێژی سوننه‌تی چێشته‌نگاوی كرد.

9 months, 2 weeks ago
9 months, 2 weeks ago

بڕی ئه‌و ئاوه‌ی له‌شگران خۆی پێ ده‌شوات

١٥٤ـ عَنْ أَبِي سَلَمَةَ بْنِ عَبْدِ الرَّحْمَنِ قَالَ: دَخَلْتُ عَلَى عَائِشَةَ (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا) أَنَا وَأَخُوهَا مِنَ الرَّضَاعَةِ، فَسَأَلَهَا عَنْ غُسْلِ النَّبِيِّ (صلی الله عليه وسلم) مِنَ الْجَنَابَةِ؟ فَدَعَتْ بِإِنَاءٍ قَدْرِ الصَّاعِ، فَاغْتَسَلَتْ، وَبَيْنَنَا وَبَيْنَهَا سِتْرٌ، وَأَفْرَغَتْ عَلَى رَأْسِهَا ثَلَاثًا، قَالَ: وَكَانَ أَزْوَاجُ النَّبِيِّ (صلی الله عليه وسلم) يَأْخُذْنَ مِنْ رُءُوسِهِنَّ حَتَّى تَكُونَ كَالْوَفْرَةِ. [بخاري الغسل٢٤٨]

(ابو سلمه‌) كوڕی (عبدالرحمن) ده‌ڵێ: چوین بۆ لای عائشه‌(خوای لێ ڕازی بێت) له‌گه‌ڵ برا شیریه‌كه‌یدا، له‌باره‌ی خۆشۆردنی پێغه‌مبه‌ری خواوه‌(صلی الله عليه وسلم) له‌ له‌شگرانی لێی پرسی؟ داوای قاپێكی كرد به‌ئه‌ندازه‌ی (مه‌نێك) ده‌بوو، خۆی پێ شۆرد، له‌نێوان ئێمه‌و عائشه‌دا په‌رده‌یه‌ك هه‌بوو، سێ جار ئاوی كرد به‌سه‌ریا وتی: هاوسه‌ره‌كانی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) قژیان ده‌بڕی تاده‌گاته‌ ئاستی گوێچكه‌یان).

9 months, 2 weeks ago
9 months, 2 weeks ago

چۆنێتی خۆشۆردن له‌ له‌شگرانیی

١٥٣ـ عن مَيْمُونَةُ (رضي الله عنه) زوج النبي (صلی الله عليه وسلم) قَالَتْ: أَدْنَيْتُ لِرَسُولِ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) غُسْلَهُ مِنَ الْجَنَابَةِ، فَغَسَلَ كَفَّيْهِ مَرَّتَيْنِ أَوْ ثَلَاثًا، ثُمَّ أَدْخَلَ يَدَهُ فِي الْإِنَاءِ، ثُمَّ أَفْرَغَ بِهِ عَلَى فَرْجِهِ وَغَسَلَهُ بِشِمَالِهِ، ثُمَّ ضَرَبَ بِشِمَالِهِ الْأَرْضَ فَدَلَكَهَا دَلْكًا شَدِيدًا، ثُمَّ تَوَضَّأَ وُضُوءَهُ لِلصَّلَاةِ، ثُمَّ أَفْرَغَ عَلَى رَأْسِهِ ثَلَاثَ حَفَنَاتٍ مِلْءَ كَفِّهِ، ثُمَّ غَسَلَ سَائِرَ جَسَدِهِ، ثُمَّ تَنَحَّى عَنْ مَقَامِهِ ذَلِكَ فَغَسَلَ رِجْلَيْهِ، ثُمَّ أَتَيْتُهُ بِالْمِنْدِيلِ، فَرَدَّهُ). [بخاري الغسل٢١٦]

واتە:(مه‌یمونه‌) ی هاوسه‌ری پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) ده‌ڵێ: ئاوم هێنا بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) بۆ خۆشتن له‌له‌شگرانیی، دوو جار یا سێ جار ده‌ستی شۆرد، ئینجا ده‌ستی خسته‌ ناو قاپه‌كه‌وه‌ به‌ده‌ستی ئاوی كرد به‌ پێشی خۆیداو به‌ده‌ستی چه‌پی شۆردی، ئینجا به‌توندی ده‌ستی چه‌پی هێنا به‌زه‌ویداو له‌زه‌ویه‌كه‌ی ده‌خشاند، پاشان ده‌ستنوێژی گرت وه‌كو بۆ نوێژ بیگرێت، ئینجا سێ مشتی پڕ ئاوی كرد به‌سه‌ریا، ئینجا هه‌موو له‌شی شۆرد، پاشان جێگاكه‌ی گۆڕیو هه‌ردوو پێی شۆرد، ئینجا خاولیم بۆهێنا خۆی پێ وشك بكاته‌وه‌ نه‌یویست.

1 year ago
We recommend to visit

?? ??? ?? ????? ?

We comply with Telegram's guidelines:

- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community

Join us for market updates, airdrops, and crypto education!

Last updated 10 months, 2 weeks ago

[ We are not the first, we try to be the best ]

Last updated 1 year ago

FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM

ads : @IR_proxi_sale

Last updated 8 months, 4 weeks ago