?? ??? ?? ????? ?
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 2 months, 2 weeks ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 5 months ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated 4 weeks, 1 day ago
ساحیرەکانی فیرعەون
پێویستە بزانین کە ساحیرەکانی فیرعەون ئیمانیان هێنا بە خوای پەروەردگار تەوحیدەکەیان چۆن بوو؟ وە ئیمانیان چۆن بوو؟ کاتێک پەڕۆ و شتەکانین فڕێدا و موساش گۆچانەکەی فڕێدا، خوای گەورە دەفەرمووێت: فَإِذَا هِيَ تَلْقَفُ مَا يَأْفِكُونَ * فوَقَعَ الْحَقُّ وَبَطَلَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ [الأعراف:117-118].
بەڵام کاتێک ئەوان ئایەت و نیشانە ڕوونە ئاشکراکانی خوای گەورەیان بینی، کە دڵ هیچ شتێکی لە خۆی نەدەگرت تەنها ملکەچ بوون نەبێت بۆی و ووتیان: قَالُوا آمَنَّا بِرَبِّ هَارُونَ وَموسى [طه:70]، ئیمانیان بە خوای گەورە هێنا و فیرعەونیش بە هەڕەشە وەڵامی دانەوە: قَالَ آمَنْتُمْ لَهُ قَبْلَ أَنْ آذَنَ لَكُمْ إِنَّهُ لَكَبِيرُكُمُ الَّذِي عَلَّمَكُمُ السِّحْرَ فَلَأُقَطِّعَنَّ أَيْدِيَكُمْ وَأَرْجُلَكُمْ مِنْ خِلافٍ وَلَأُصَلِّبَنَّكُمْ فِي جُذُوعِ النَّخْلِ وَلَتَعْلَمُنَّ أَيُّنَا أَشَدُّ عَذَاباً وَأَبْقَى [طه:71].
فیرعەون ئەیترساندن و هەڕەشەی لێیان دەکرد وەکو چۆن لە زۆرێک لە ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز خوای گەورە باسی کردووە، لە وەڵامدا ساحیرەکان چییان ووت؟ دە سا ڕامێنە لە حەقیقەتی تەوحید هەر لە یەکەم ساتدا: قَالُوا لَنْ نُؤْثِرَكَ عَلَى مَا جَاءَنَا مِنَ الْبَيِّنَاتِ وَالَّذِي فَطَرَنَا فَاقْضِ مَا أَنْتَ قَاضٍ إِنَّمَا تَقْضِي هَذِهِ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا * إِنَّا آمَنَّا بِرَبِّنَا لِيَغْفِرَ لَنَا خَطَايَانَا وَمَا أَكْرَهْتَنَا عَلَيْهِ مِنَ السِّحْرِ وَاللَّهُ خَيْرٌ وَأَبْقَى [طه:72-73].
ئا ئەوە تەوحیدی خوای پەروەردگارە، ئەمە ڕووە ڕاستەقینەکەیەتی، هەڕەشەیان لێ دەکرا بە کوشتن و لە خاچدان، لە لایەن تاغووتێکەوە کە دەیتوانی وایان لێ بکات و، سزای دەدان لەسەر ئەمە، لە کاتێکدا هەر لە سەرەتای ڕووداوەکەوە بە فیرعەونیان دەووت: أَإِنَّ لَنَا لَأَجْراً إِنْ كُنَّا نَحْنُ الْغَالِبِينَ * قَالَ نَعَمْ وَإِنَّكُمْ إِذاً لَمِنَ الْمُقَرَّبِينَ [الشعراء:41-42] گەر ئێوە سەرکەوتن بەسەر موسادا ئەوە پاداشت و دیاریتان پێدەدەم و دەبنە نزیکانی من، تەنها دوای چەند ساتێک هەڕەشەی دەستی پێ کرد و ووتی: دەتانکوژم و ئاوا و ئاواتان لێ دەکەم، ئەوانیش دەیانووت: قَالُوا لَنْ نُؤْثِرَكَ عَلَى مَا جَاءَنَا مِنَ الْبَيِّنَاتِ وَالَّذِي فَطَرَنَا فَاقْضِ مَا أَنْتَ قَاضٍ[طه:72] ئەمە هەرگیز نامانترسێنێت: هەر کەسێک ڕووی ڕاستەقینەی ئیمان و تەوحیدی خوای گەورە بزانێت، لە هیچ کەسێک ناترسێت جگە لەخوای گەورە و، گوێ ناداتە دینەکەی ئەو: فَاقْضِ مَا أَنْتَ قَاضٍ إِنَّمَا تَقْضِي هَذِهِ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا [طه:72].
سا کۆتاییەکەی فیرعەون خنکان بوو، هەر لەو کاتەی فیرعون قاچی خستە ناو دەریاکەوە کۆتایی پێهات، چونکە ساحیرەکان پێیان ووت: إِنَّمَا تَقْضِي هَذِهِ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا [طه:72] تۆ گەر بتوانی لاشە پارچە پاڕجە بکەی، بەڵام ئایا دەسەڵاتت بەسەر دڵدا دەشکێت؟ دەسەڵاتت بەسەر ئیماندا دەشکێت؟ دەتوانی تەوحیدی خوای گەورە لە دڵمان دەرکەیت؟ بێگومان نەخێر، تازە دڵی ئێمە خوای پەروەردگاری دۆزیوەتەوە و ئیمانی پێی هێناوە و بەخوای پەروەردگارەوە پەیوەست بووە، ئەوە خوای پەروەردگاریشە لە داهاتوودا دڵمان پاک دەکاتەوە و لە هەڵەکان خۆش دەبێت کە پێشتر تۆ زۆرت لێ دەکردین لەسەر ئەنجامدانی سیحر و لەو شانەی خوای گەورە حەرامی کردووە.
ئەوان زۆر ئەترسان لە سزای ڕۆژی دوایی، ئەمە وای لێکردن سزای فیرعەون و لەخاچدان و هەموو سزاکانی لەیاد بکەن، بۆیە دەیانفەرموو: فَاقْضِ مَا أَنْتَ قَاضٍ إِنَّمَا تَقْضِي هَذِهِ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا [طه:72].
@bawky_abdullah
بە چی دەتوانی ترسی خوای پەروەردگار لە دڵتا جێگیر بكەیت ⁉️
تابعی بەڕێز فوزەیلی كوڕی عیاز ڕەحمەتی خوای لێبێ دەفەرمووێ:
ترسانی خەڵكی لە خوای پەروەردگار بەپێی #ناسین_و_علمیەتی بە خوای پەروەردگارە.
[ أدب الدنيا : ٩٩/١ ]
كەواتـــە: هەرچەندە بەندە خواكەی خۆی بناسێ علمی پێی هەبێ زیاتر ترسی خوای لە دڵدا جێگیر دەبێ.
سەرەكی ترین كاری دڵ بۆ تام كردنی شیرینی عیبادەت بۆ خوای پەروەردگار :
1. هیوا بوونە بە ڕەحمەتی خوای پەروەردگار.
2. وە ترس بوونە لە قبوڵ نەبوونی عیباداتەكان.
ئیمامی عومەر ڕەزای خوای لێبێ دەفەرمووێ:
گەر بانگ كارێ بانگ بكات لە ئاسمان ئەی خەڵكینە بێگومان ئێوە هەمووتان دەچنە بەهەشتەوە تەنها یەكێكتان نەبێ، منیش دەترسم ئەو كەسە من بم.
وەگەر بانگ كارێ بانگ بكات ئەی خەڵكینە بێگومان ئێوە دەچنە دۆزەخەوە تەنها یەكێكتان نەبێ، ئومێد و هیوام وایە من بم.
[ الحلية : (٧٣/١)].
••
عەزیزانم هەر لەگەل سەرەتای پشووی هاوین منداڵەكانتان بنێرن بۆ سەنتەر و مزگەوت بۆ خوێندن و لەبەر كردنی قورئان، گەر پێتوابێت قوتابخانە یان شەقام یان ئینتەرنێت بۆتان پەروەردە بكەن بەخوا نایكەن وەكو خۆتان دەیبینن.
دایكان و باوكانی عەزیزم ئێوە لێیان بەرپرسن، ابن سحنونی مالیكی دەفەرمووێت: ئەو ماڵەی هیچ حافز قورئانێكی لێ نییە پێویستە باوكەكە زیندانی بكرێت! تا بزانین بۆ هیچ منداڵێكی بەجوانی پەروەردە نەكردووە.
ئیمام گەر زەمەنی ئێمەی دیبوایە ئەبوایە چی بڵێت! تاڵبی عیلمی شەرعیمان حافزی كیتابی خوا نین! گەر هاتوو لە گەڕەكێك حافزێكمان دەس كەوێت باشە، چاوەڕێی نوسڕەتی دینی خواش دەكەین لە خۆمان یان نەوەكانمان!
سبحان الله جاران زەواج دەكرا بۆ ئەوە منداڵی چاك و پاك پەروەردە بكرێن بۆ كۆمەڵگا و ئوممەت، بەڵام ئێستا زەواج دەكرێت بۆ تێركردنی شەهەواتمان...
?? ??? ?? ????? ?
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 2 months, 2 weeks ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 5 months ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated 4 weeks, 1 day ago