?? ??? ?? ????? ?
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 1 year, 9 months ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 1 year, 11 months ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated 1 year, 7 months ago
هەموومان ڕۆژێکی وامان لەپێشە ئایا ئامادەین بۆئەم ڕۆژە؟!!
چ ڕۆژێک!!
ڕۆژی زیندووبوونەوەو هاتنەدەرەوە لەژێر گۆڕەکانمان بۆساحەی مەحشەر اللە عاقیبەتمان خێربکات .
وَٱسْتَمِعْ يَوْمَ يُنَادِ ٱلْمُنَادِ مِن مَّكَانٍۢ قَرِيبٍۢ(٤١)
گوێش به‌چاکی ڕابگره!! ڕۆژێک دێت بانگ وێژێک بانگ ده‌کات له‌شوێنێکی نزیکه‌وه...
يَوْمَ يَسْمَعُونَ ٱلصَّيْحَةَ بِٱلْحَقِّ ۚ ذَٰلِكَ يَوْمُ ٱلْخُرُوجِ(٤٢)
ئه‌و ڕۆژه ده‌نگێکی زۆر به‌رز و سامناک به‌ڕاستیی ده‌بیستن، دیاره که‌ئه‌وه‌رۆژی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌یه له‌توێی خاک‌دا.
إِنَّا نَحْنُ نُحْىِۦ وَنُمِيتُ وَإِلَيْنَا ٱلْمَصِيرُ(٤٣)
به‌ڕاستی هه‌ر ئێمه ژیان ده‌به‌خشین و ده‌شیان مرێنین، گه‌ڕانه‌وه‌ش هه‌ر بۆ لای ئێمه‌یه.
يَوْمَ تَشَقَّقُ ٱلْأَرْضُ عَنْهُمْ سِرَاعًۭا ۚ ذَٰلِكَ حَشْرٌ عَلَيْنَا يَسِيرٌۭ(٤٤)
ڕۆژێک دێت زه‌وی له‌ئاستی ئه‌وان شه‌ق ده‌بات و خه‌ڵکی له‌گۆڕه‌کانیان به‌گورجی دێنه ده‌ره‌وه.... ئا ئه‌وه‌کۆ کردنه‌وه‌یه‌که لای ئێمه کارێکی زۆر ئاسانه (بۆ لێپرسینه‌وه).
نَّحْنُ أَعْلَمُ بِمَا يَقُولُونَ ۖ وَمَآ أَنتَ عَلَيْهِم بِجَبَّارٍۢ ۖ فَذَكِّرْ بِٱلْقُرْءَانِ مَن يَخَافُ وَعِيدِ(٤٥)
ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) ئێمه چاک ئاگادارین به‌وه‌ی که‌ده‌یڵێن و چۆن دژایه‌تی ئه‌م ڕاستی یه ده‌که‌ن!... خۆ تۆ زۆردارنیت به‌سه‌ریانه‌وه تا باوه‌ڕیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنیت.. که‌واته‌تۆ ته‌نها ئه‌وه‌ت له‌سه‌ره‌که‌به‌قورئان یاداوه‌ریی ئه‌و که‌سانه‌بکه‌یت که‌له‌هه‌ڕه‌شه‌کانی ئێمه ده‌ترسن.
منداڵی صالح لەکوێ دێت؟!
- لەکوێ دێت منداڵی صالح (باش)، کە دایکەکەی سەرقاڵە بە خواردن دروست کردن و کاری ماڵ و بازاڕکردن!
- لەکوێ دێت منداڵی صالحى زانا یاخود حافزقورئان، کە دایکەکەی سەبردەگرێت لە تەماشاکردنی فەیسبوک بۆ چەندین سەعات، بەڵام سەبرناگرێت لەسەر دانیشتن لەگەڵ منداڵەکەی تا نیو لاپەڕە لەقورئان لەبەربکەن یان حەدیسێک لەبەربکەن!
- منداڵی صاڵح لەکوێ دێت، کە هیچیان لەدایک و باوکەکە سەعاتێک لەگەڵی دانانیشن تا چیرۆکی هاوەڵان و پیاوچاکانی بۆ بخوێننەوە!
- لەکوێ دێت منداڵی صاڵحی پێشەوا و ڕابەر، کە پارەو ماڵ بەخەرج دەدرێت لە میکیاج و مۆدیلات، وەبەکارنایەت لە فێربوونێک کە سودی هەبێت.
- لەکوێ دێت منداڵێکی صاڵحی هێمن، کە دەنگی هاواری دایک و باوکەکە لە ماڵی دراوسێکاندایە.
- لەکوێ دێت منداڵی صاڵحی خاوەن کەسایەتی و متمانەبەخۆبوو، کە هەموو کات لەپێش خوشک و براکانی و هاوڕێکانی سوکایەتی و شکانەوەی پێ بکەی!
- لەکوێ دێت منداڵی صاڵح کە دایک و باوک سەبرناگرن لەسەر دانیشتنێک بۆ فێربوونێک سودی پێبگەیەنێت و یادی خوا‌و زانینی حوکمەکانی بێت.
- منداڵی صاڵح لەکوێ دێت کە موبایلێکی تایبەت بەخۆیمان داوەتە دەستی، بەڵام لێیناپرسینەوەو ئاگامان لێی نیە کە سەیری چی دەکات لە کەناڵ و پەیج و سایتەکاندا، مێشکی دەکرێتەوە بەو دنیا ترسناک و بێسنوورەدا.
- منداڵی باش‌و صاڵح لەکوێ دێ کاتێک باوکەکە کار دەکات بۆ بژێوی منداڵەکان، بەڵام هاوکاری دایکەکە ناکات لە ئەمانەتی پەروەردەکردن.
- لەکوێ دێت منداڵی صاڵح، لەکاتێکدا کەموکورتیمان لەگرنگی پێدان بە لایەنە دونیاییەکان کەمەو لایەنی ڕۆح و نوێژ و قورئان و دینمان پشتگوێخستوە.
چاکبونی دایک و باوک واتە چاکبونی نەوەیەک، واتە چاکبونی ئومەتێک و کۆمەڵگایەک
خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿ وَكانَ أَبُوهُما صَالِحاً ﴾
باوکی ئەو دوو منداڵە چاک و خواناس بوو.
وە هەروەها امام احمدی کوری حنبل دەربارەی دایکی دەفەرمووێت: دایکم هەموو قورئانی پێ لەبەرکردم کە تەمەنم تەنها دەساڵان بوو، وە هەڵیدەساندم پێش نوێژی بەیانی وە ئاوی دەستنوێژی بۆ گەرم دەکردم لە شەوە ساردەکانی بەغداددا، جلەکانی لەبەردەکردم و خۆی دادەپۆشی و خۆی ئامادەدەکرد و لەگەڵ من دەهات بۆ مزگەوت لەبەر تاریکی ڕێگەکەو دووری مزگەوتەکە لەماڵمانەوە.
یەکێک لە زانایان دەفەرمووێت: نابێت ئافرەت وابیربکاتەوە کە هەردایکێک منداڵەکەی خستە بەرخوێندنی شەرعی ئیدی منداڵەکەی وەک ئیمام مالیک و سوفیان دێتەوە!
نهێنیەکە لەو دوو ئیمامە نیە، بەڵکو لەو کەسانەدایە کە ڕەوانەیانکردون.
خودای گەورە (عز و جل) منداڵەکان پێدەگەیەنێت بە نیەتی دایک و باوکەکەی.
?? ??? ?? ????? ?
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 1 year, 9 months ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 1 year, 11 months ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated 1 year, 7 months ago