الدُّنْيا سِجْنُ المُؤْمِنِ وجَنَّةُ الكافِرِ

Description
بۆ ڕزگار بوون پێویست ناكا هەمیشە ڕێگایەكی بینراو و ئاشكرا هەبێت!

دەستی پەروەردگار لە پەنهانیشدا
كاری خۆی دەكات
لە نەبوونیشدا
بوون دروستەكات
We recommend to visit

قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، ‏أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )

Last updated 1 year, 3 months ago

يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.

Last updated 1 year, 4 months ago

- بوت الإعلانات: ? @FEFBOT -

- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.

My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain

- @NNEEN // ?: للأعلانات المدفوعة -

Last updated 1 year, 5 months ago

1 year, 3 months ago

**وانەی یەکەم :

تەرجەمەی ابن وهب :**

ناوی : عبداللە بن وهب بن مسلم القرشي الفِهرِيُّ المِصريه.

کونیە : أبو محمد.
لەدایك بون : ١٢٥هـ .(١)
مردن : مانگی شعبان ، ساڵی ١٩٧هـ .(٢)

⁃ وە هەروەها لە ١٧ ساڵی دەستی کردووە بە طلبی علم.(٣).
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
(١) : میزان الإعتدال : ٥٢٢/٢
(٢) : میزان الإعتدال : ٥٢٣/٢
(٣) : میزان الإعتدال : ٥٢٢/٢

مامۆستاکانی :

١- مالك بن أنس
٢- اللیث بن سعد
٣- سفیان الثوري
٤- سفیان بن عیینة
٥- عمرو بن الحارث
٦- إبن لهیعة
٧- عبدالرحمن بن أبي الزناد
٨- عبدالرحمن بن مهدي
٩- عبدالرحمن بن أبي ذئب و زۆرێکی تریش.(١)
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
(١) : تهذیب الکمال للمزي : ٢٧٧/١٦

تەلەبەکانی :

١- أحمد بن سعید الهمداني(کە ئەم کتابی القدر لإبن وهب ریوایەت کردووە)
٢- اللیث بن سعد - لەهەمان کاتدا شێخی خۆشی بوە -.
٣-أحمد بن صالح المصري
٤- الربیع بن سلیمان المرادي
٥- عبدالرحمن بن مهدي - قوتابی بووە و شێخیشی بووە هەر چەندە لەخۆشی بچوکتر بووە -.
٦- قتیبة بن سعید
٧- علي بن المدیني
٨- سعید بن منصور
٩- یونس بن عبدالأعلی و هی تریش.(٢)
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
(٢) : تهذیب الکمال للمزي : ٢٨٠/١٦

قسەی زانایان لەسەری :

١- الدوري (٢٧١هـ) ئەڵێ : گوێم لە یحیی (٢٣٣هـ) بوو ، دەیووت : عبداللە بن وهب ؛ ثقەیە.(١)

٢- إبن شاهین (٣٨٥هـ) لە عبداللە بن محمد البغوي ڕیوایەت دەکات ئەویش لە ئیمام أحمدەوە (٢٤١هـ) کە ئەڵێ بیستم ئیمام ئەحمەد ووتی : عبداللە بن وهب ؛ عالم ، پیاوچاك ، فەقیهـ ، خاوەن علمەکی زۆر بوو.(٢)

٣- العجلي (٢٦١هـ) ئەڵێ : عبداللە بن وهب المصري ؛ ثقەیە.(٣)

٤- أبو بکر بن أبي خیثمە ڕیوایەت دەکات لە إبن معین (٢٣٣هـ) ، کە ئەڵێ : عبداللە بن وهب المصري : ثقەیە.(٤)

٥- أبو زرعة (٢٦٤هـ) ئەڵێ : سەیری نزیکەی هەشتا هەزار حدیثم کرد لە حدیثی ابن وهب لە مصر ، وە من نازانم حدیثەکم هی ئەو دیتبی کە ئەسڵی نەبی ، وە ئەو ؛ ثقەیە.(٥)

٦- الخلیلي (٤٤٦هـ) ئەڵێ : أبو محمد عبداللە بن وهب بن مسلم المصري ؛ ثقەیە ، کۆ دەنگن لەسەری(واتە لە توثیق دانی).(٦)

٧- الخلیلي (٤٤٦هـ) ئەڵێ : حافظ ، ئیمام ، فەقیهە.(٧)

٨- الذهبي (٧٤٨هـ) ئەڵێ : عبداللە بن وهب بن مسلم ، أبو محمد المصري ، یەکێکە لە ثابتەکان ، وە پێشەوای زانایانە ، وە خاوەنی کتێبی زۆرە.(٨)

٩- عبدالرحمن بن أبي حاتم ئەڵێ : ووتمە باوکم
چی دەڵێی دەربارەی ابن وهب؟ ، ووتی : صالح الحدیث ، صدوقە.(٩)

⁃ تێبینیەك : عبداللە بن وهب تساهلاتی کردووە لە وەرگرتنی حدیث و چەندانی قسەی لەسەرە لەم باسە بەڵام ئەوە بزانە کە ئەوەی ریوایەتی کردووە لە شیوخەکانی خۆی هەمووی صحیح بونە و ضعیفی تیا نیە گەر سەیری بکەی ، بڕوانە ئەوەی خوارەوە :

١٠ - کاتێ ئیمام ئەحمەد وەسفی ابن وهب ئەکا کە حدیثەکانی چەن صحیح و ثابت بونە پێی ئەوترێ ئەی خراپ نەبووە لە حدیث وەرگرتن؟

ئیمام ئەڵێ : بەڵێ خراپ بوو لەوەرگرتنی حدیث بەس گەر سەیری حدیثەکانی بکەی وە ئەوەی ریوایەتی کردووە لە شەیخەکانی دەیبینیتەوە هەمووی صحیحن.(١٠)

١١ - الذهبيش لەدوای هێنانی ریوایەتی زۆر لەسەر ئەوەی متساهل بووە لە وەرگرتنی حدیث و گوێ گرتن لە حدیث ، ئەڵێ : لەگەڵ ئەو هەمووەشدا(واتە ئەو هەمووە ریوایەتەی دەڵێن متساهل بووە لە سماع) ، إبن عدي ئەیووت : هیچ حدیثەکی منکری ئەو پێ نازانم کە ثقەک ریوایەتی کردبی لەوی.(١١)
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
(١) : تاریخ إبن معین بروایة الدوري : ٥٠٣٧
(٢) : تاریخ أسماء الثقات لإبن شاهین : ٦٤١
(٣) : تاریخ الثقات للعجلي : ٩٠٦
(٤) : الجرح والتعدیل : ١٩٠/٥
(٥) : الجرح والتعدیل : ١٩٠/٥
(٦) : الإرشاد في معرفة علماء الحدیث : ٢٥٥
(٧) :  الإرشاد في معرفة علماء الحدیث : ٣٩٩
(٨) : میزان الإعتدال : ٥٢١/٢
(٩) : الجرح والتعدیل : ١٩٠/٥ ، تهذیب الکمال : ٢٨٤/١٦
(١٠) : الجرح والتعدیل : ١٨٩/٥
(١١) : میزان الإعتدال : ٥٢٣/٢

کتێبەکانی :

١- سماعە من مالك ثلاثون حدیثا
٢- مُوَطأ الکبیر
٣- جامع الکبیر
٤- کتاب الأهوال
٥- کتاب تفسیر المُوَطأ
٦- کتاب البیعة
٧- کتاب لا هام ولا صفر
٨- کتاب المناسك
٩- کتاب المغازي
١٠- کتاب الردَّة
١١- القدر وما ورد في ذلك من الآثار(ئەوەی ئیستا لەبەر دەستمانە).

1 year, 3 months ago
1 year, 3 months ago
1 year, 5 months ago
1 year, 5 months ago
1 year, 5 months ago
1 year, 5 months ago
1 year, 5 months ago

لە سوودەکان دوورە پەرێزـی ئەوەیە :
پارێزراو دەبیت لە دوژمنی بەیانیت!

سەردەمێکە ڕووەکان لەنێوان ٢٤ کاتژمێردا چەندان جار خۆـی دەگۆڕێت ، بۆیە دەبێ قەڵغانی پێش وەختەت ئامادەبێ.

باشترین قەڵغان بۆت بۆئەوەـی بتپارێزێ لەم ڕووە شاراوە درۆینانە بریتیە لە : دوورە پەرێزـی و دوورکەوتنەوە.

بۆچی دەڵێم : دوژمنی بەیانیت ؟
چونکە ئەمڕۆ دۆستتە !!

دوورکەوتنەوە بەواتاـی دابڕان نایە لەهەموو کەس ، چونکە الحمدللە باـی ئەوە موسڵمانی خاوەن ڕێز و سیقە وباش و بەوەفا هەن کە ئێستا لەگەڵیان تێکەڵین و هامووشۆـی یەک دەکەین .

بەڵکو من پێت دەڵێم : تۆ خۆت بڕیاردە کێ تێکەڵت دەبێ ، نەك خەڵکی بڕیاردەن تێکەڵت بن.

خۆت هەڵیانبژێرە ، نەك هەڵت بژێرن ، خۆت بیان پاڵێوە ئینجا لەفلتەری سوننەتیان بدە و لەفلتەری  ڕێز و شکۆ و وەفایان بدە ئینجا ...

1 year, 5 months ago

((اللَّهُمَّ أَنْتَ الْمَلِـكُ لاَ إِلَهَ إِلاَّ أَنْتَ ، أَنْتَ رَبِّـي وَأَنَا عَبْدُكَ ، ظَلَمْتُ نَفْسِي وَاعْتَرَفْتُ بِذَنْبِي فَاغْفِرْ لِي ذُنُوبِي جَمِيعًا إِنَّهُ لاَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلاَّ أَنْتَ ، وَاهْدِنِي لأَحْسَنِ الأَخْلاَقِ لاَ يَهْدِي لأَحْسَنِهَا إِلاَّ أَنْتَ ، وَاصْرِفْ عَنِّي سَيِّئَهَا لاَ يَصْرِفُ عَنِّي سَيِّئَهَا إِلاَّ أَنْتَ ، لَبَّيْكَ وَسَعْدَيْكَ ، وَالْخَيْرُ كُلُّهُ فِي يَدَيْكَ ، وَالشَّرُّ لَيْسَ إِلَيْكَ ، أَنَا بِكَ وَإِلَيْكَ ، تَبَارَكْتَ وَتَعَالَيْتَ ، أَسْتَغْفِرُكَ وَأَتُوبُ إِلَيْكَ)) .

#خوايه‌ تۆ پادشايت و هيچ په‌رستراوێك نىيه‌ شايسته‌ى په‌رستن بێت ته‌نها تۆ نه‌بێت ، تۆ په‌روه‌ردگارى منيت و منيش به‌نده‌ى تۆم ، سته‌مم له‌ خۆم كردووه‌ و دانيش ده‌نێم به‌ تاوانه‌كانمدا بۆيه‌ له‌ هه‌موو تاوانه‌كانم خۆشبه‌ به‌ڕاستى هيچ كه‌سێك نيه‌ له‌ تاوانه‌كان خۆشبێت ته‌نها تۆ نه‌بێت ، وه‌ ڕێنماييم بكه‌ بۆ باشترين ڕه‌وشت كه‌س ناتوانێت ڕێنمايى بكات بۆ باشترين ڕه‌وشت ته‌نها تۆ نه‌بێت ، وه‌ ڕه‌وشتى خراپم لـێ دوور بخه‌ره‌وه‌ كه‌س ناتوانێت ڕه‌وشتى خراپم لـێ دوور بخاته‌وه‌ ته‌نها تۆ نه‌بێت ، خوايه‌ وه‌ڵامى تۆ ده‌ده‌مه‌وه‌ و داواكاريه‌كانت به‌جێ ده‌گه‌يه‌نم و گوێڕايه‌ڵيت ده‌كه‌م ، خوايه‌ هه‌موو خێرێك له‌ ده‌ستى تۆ دايه‌ و خراپه‌يش نادرێته‌ پاڵ تۆ ، خوايه‌ من بە تۆ ده‌ژيم و بۆ تۆيش ده‌ژيم ، هه‌موو كاره‌كانت پڕ به‌ره‌كه‌تن و دووريت له‌ هه‌مــوو كه‌م و كوڕيــيه‌ك ، خوايه‌ داواى لێخـــۆشبــوونــت لێده‌كه‌م و لاى تۆ ته‌وبه‌ ده‌كه‌م

#یارب هێزو دەسەڵاتی خۆت بنێرە بۆسەرکافران و زاڵمان بەکون فەیکونی خۆت لەسەر زەویی بیان سڕیتەوە لەناویان بەری بەناخی زەویی دا ڕۆبچن یارب بەهانایی ستەم لێکراوانی غەزە وسوریاو موسڵمانانی جیهان لەهەرکوێیەکن ،نەسڕەتی خۆتیان بۆبنێری یارب

1 year, 8 months ago
We recommend to visit

قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، ‏أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )

Last updated 1 year, 3 months ago

يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.

Last updated 1 year, 4 months ago

- بوت الإعلانات: ? @FEFBOT -

- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.

My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain

- @NNEEN // ?: للأعلانات المدفوعة -

Last updated 1 year, 5 months ago