?? ??? ?? ????? ?
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 5 months, 2 weeks ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 7 months, 4 weeks ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated 3 months, 4 weeks ago
#بەئاگاهێنانەوە...
#شەوی_بەرات(براءة)
﷽
ئاگاداربە ئەی موسڵمان!!!!
هەندێک لە موسوڵمان لەشەوی پازدەی شەعباندا ئاهەنگ دەگێڕن ، بەڵکو هەندێ کەس شەو نوێژ و دوعای تیادا دەکەن و لەڕۆژەکەیدا بەڕۆژو دەبن ئایا حوکمی ئەو کارە چی یە؟
وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:
ئاهەنگ گێڕان بەبۆنەی شەوی پازدەی شەعبانەوە و تایبەت کردنی بەنوێژ کردن و تایبەت کردنی ڕۆژەکەی بەڕۆژو گرتن ، بیدعەیە وکارێکی خراپە لەلای زۆربەی زانایان ، وهیچ بنەمایەکی شەرعی نی یە ، بەڵکو ئەو کارە لەدوای سەردەمی هاوەڵان داهێنراوە ، جا هەر شتێک بە بەڵگەی شەرعی سابت نەبوبێت ، نابێت ودروست نی یە بۆ موسوڵمان دای بهێنێت جا بەتەنها خۆی ئەنجامی بدات یاخود لەگەڵ جەماعەتدا ئەنجامی بدات ، و بەهەمان شێوە گەر بەنهێنی بیکات یاخود ئاشکرا.
#ماڵپەڕی_وەڵامەکان
ئەوەی دەوترێت دەربارەی ئەم شەوە داهێنراوە، تاکە شت ڕاست بێت ئەم فەرموودەیەی سەروەرمان️ ﷺ، و چەند زانایەکیش بەلاوازیان دانەوە لەبەر چەند هۆکارێک، لەفەرموودەکە سەروەرمان ﷺ دەفەرموێت;
"يطَّلِعُ اللهُ عزَّ وجلَّ إلى خلقِه لَيلةَ النَّصفِ مِن شعبانَ، فيغفِرُ لعبادِه إلَّا لِاثنَينِ: مُشاحنٍ، وقاتلِ نفْسٍ."
خودای گەورە هەموو لایەک بپارێزێ لەگوناھ و تاوان.
#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست.
🌹 اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ 🌹
نەزانی و برسیەتی چیمان لێ دەکەن؟
یوسراخان نووسەری پڕۆژەی ئاگایە، خاوەنی کتێبی (موعجیزەی قەدەرێک)
6 ساڵە لە بارودۆخێکی نەخوازراودایە و تووشی نەخۆشییەکی جیاوازبووە و چارەسەرەکەی لە دەرەوەی وڵات دەست دەکەوێت.
هەر بەڕێزێک دەیەوێت هاوکاری یوسرا خان بکات، پەیوەندی بەم ژمارانەی مامۆستا ئەحمەد سیروانییەوە بکەن:
07507690437
07701479976
کتێبی نووسەرانی خۆمان یان وەرگێڕدراوەکان؟
سەیرێکی منی کرد و گووتی دەزانیت پارە لە چ کاتێکدا سەرت دەخوات؟
ئەو کاتەی نەتزانی وردەکاری کارەکەت چییە و بە تەنها بە بیستنی بڕە پارەکە، بە کارەکەت ڕازی بوویت.
ترسام و خۆمم بیرکەوتەوە کە چۆن دەستبەجێ ڕازیبووم.
لە کتێبی جەنگی دەروونی سێیەم
#بەئاگا_وەرەوە
??خوشک و برای موسڵمانم ڪە دەزانیت هۆکاری بۆ دڵ خۆش بوونی دەوروبەرت، بە هیچ شێوەیەڪ مەهێڵە هەڵە و قسەی کەسێک بتڕوخێنێت و بێزار و ماندووت بکات لە دەوروبەرت، مەهێڵە ببێتە هۆی ئازاردانت و دابڕانت لە دەوربەرت، هەموو شت بۆ خوای گەورە جێبهێڵە باشترین دادوەرە، ژیان کورتە و دابڕان بە هەر هۆکارێک بێت هەمیشە زۆر نزیکە لێمانەوە و دابڕانی هەمیشەیش هەموو کات نزیکترینە لێمانەوە"ئەویش مردنە"
زەردەخەنەیەک بە ڕووی خوشک و برای موسڵمانت (لەچوارچێوەی شەرعدا) إِنْ شَاءَ اللّٰه چاکەیە بۆ تۆ، جا وەرە دڵ خۆش بوونیان بە تۆ ئەبێت چی چاکەیەک بێت، بە هۆی هیچ کەسێکەوە ئەم پاداشتە لە دەستی خۆتان مەدەن...??
?عَنْ زَيْدِ بْنِ ثَابِتٍ (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ:
«فَإِنَّ أَفْضَلَ الصَّلاَةِ: صَلاَةُ المَرْءِ فِي بَيْتِهِ، إِلَّا المَكْتُوبَةَ».
زەیدی کوڕی سابیت (رضي الله عنه) دەڵێ: پێغەمبەری خوای گەورە ﷺ فەرموویەتی: بێگومان باشترین نوێژ: نوێژێکە مرۆڤ لە ماڵی خۆیدا دەیکات، جگە لە نوێژە فەرزەکان.
ئاگاداری نوێژە بەکۆمەڵەکان بن، لەدەستی مەدەن، بەخشندەیی و پاداشتی خوای گەورە بێوێنەیەو لەهەمان کاتیشدا سزای خوای گەورە زۆر سەختە.?
#بەئاگا_وەرەوە
لەئێستادا زۆربەی هاوسەرەکان لەیەکتر ڕازی نین، لەبەر چی؟
هۆکاری سەرەکی بێنازکردنی یەکترە، هەر ئەم بێنازکردنەش هۆکاری سەرەکی و ڕەنگە تاکە هۆکاریش بێت بۆناپاکی کردن لەیەکترو پڕکردنەوەی ئەم بۆشاییە بەپیاوو ئافرەتی تر...
برای موسڵمانم هەمووان ئەزانین ئافرەتان حەزیان بەنازپێدانە، چی ئەبێت گەر هەموو ڕۆژێک بەو ناوو نازناوە بانگی بکەیت کە پێی دڵخۆش ئەبێت، و بۆهەموو شتێک دەستخۆشی لێبکەیت و گرنگی پێبدەیت؟!...
خوشکانی موسڵمانم ئێوەش بەهەمان شێوە چی ئەبێت نازی هاوسەرەکانتان هەڵبگرن و گرنگیان پێبدەن؟!
گومانتان نەبێت پیاوانیش وەکو ئافرەتان حەزیان بەنازپێدانە...
نازپێدان بچووکترین و ئاسانترین شتە لەپەیوەندی هاوسەرێتی، و یەکێکە لەهۆکارە گەورەکان بۆبەردەوامبوونی پەیوەندییەکەو ئاسوودەبوونی هەردوو هاوسەر.
بۆیە خوشک و برای موسڵمانم بەئاگا وەرنەوەو یەکتر بێناز مەکەن، مەبنە هۆکاری ئەوەی هاوسەرەکانتان تووشی گوناھ و تاوان بن، ئێوە بۆپاراستنی یەکتر لەگوناھ و تاوان و خەم و ناخۆشی هاوسەرگیریتان کردووە نەک بۆ زیانی یەکتر...
?? ??? ?? ????? ?
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 5 months, 2 weeks ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 7 months, 4 weeks ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated 3 months, 4 weeks ago