?? ??? ?? ????? ?
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 10 months, 3 weeks ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 1 year, 1 month ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated 9 months ago
پیاوێک هاتە خزمەت پێغەمبەری نازارمان️ ﷺ
فەرمووی کاتێ دوعاکائەکەم یاخود داوا ئەکەم
چی شتێ داوابکەم لەخوای گەورە
پێغەمبەری نازارمان️ ﷺ فەرمووی هەرکاتێ دوعا یاخود داوات کرد داوای ئەم چەن شتە لەخوای گەورە بکەو بلێ :
اللَّهُمَّ اغْفِرِ لِي، وَارْحَمْنِي، وَاهْدِنِي، وَعَافِنِي وَارْزُقْنِي،،
خوای گەورە بەم دوعایانە هەم دونیا هەم قیامەتیشت ئەداتێ.
﴿اللَّهم اغفِر لي﴾
خودایە لێم خوشبە،
﴿وَارحمني﴾
ڕەحمم پێ بکە،
﴿وَعافِني﴾
بمپارێزە،
﴿وَارزقني﴾
ڕسق و ڕۆزیم پێ ببەخشە،
﴿وَاهدني﴾
ڕێگای ڕاستم نیشان بدە.♡︎❤︎
ئێوەش باهەمیشە ئەم چەن دوعایە لەدوعاکانتاناهەبێ ئازیزانم...?
لە ئێوارانی ڕۆژی هەینی دوعاکان گیرا دەبن و خودا لە گوناهەکانمان خۆش دەبێت ان شاءاللە ئەو دەرفەتانە لە دەست مەدەن سەڵاوات بدەن لەسەر پێشەوای مرۆڤایەتی و دوعاکاناتان بەرز بکەنەوە بۆ لای پەروەردگاری جیهانیان….??
بزانن هەر موسڵمانێک
زۆر سەڵاوات لەسەر پێغەمبەری خودا ﷺ لێ بدات،
ئیللا خودا دڵی ڕووناک دەکاتەوە،
لە تاوانەکانی خۆشدەبێت،
سینەی فراوان دەکات و کاری بۆ ئاسان دەکات،
زۆر سەڵاوات لەسەر پێغەمبەری خوداﷺ بدەن.❤
- ئیبن جەوزی
و: ئەیاد فەهمی
ئەهلی شەونوێژ دەڵێن:
شەونوێژ بۆ ئێمە ڕووناکیە،
ڕوناکیە لەدڵماندا، لەدەم و چاوماندا،لەکاروکردەوەماندا،
وە ئارامیە لە تەواوی ژیانی ڕۆژانەماندا،
لەوەزیاتر لەبارەیەوە ناڵێین.
تۆش ئەو هەستە تاقیبکەوەو،ئەنجامەکەی ببینە..!!
لە مەغریبی ڕۆژی پێنج شەممەوە
هەتا مەغریبی ڕۆژی هەینی،
هەر چرکەیەکـی گەنجینەیەکە لە چاکە و حەسەنات،
زۆر سەڵاوات بدە لەسەر پێغەمبەری خوداﷺ...?
?اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ
حَمِيدٌ مَجِيدٌ اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ
مُحَمَّدٍ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ
إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ?
السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه، خوشک و برایانی کەناڵ سڵاوی خوای گەورەتان لێبێت ساغ و تەندروست باش بن ان شاء اللّٰە ???
بۆ کەناڵ ئەدمینێکی چالاکمان دەوێت بە کۆمەڵێک مەرج ان شاء اللّٰە . هەر کەسێک دەیهەوێت نامە بنێرێت ?@islam_11430_bot
عن سهلِ بنِ سعدٍ رضی الله عنە عن النَّبِيِّ (ﷺ) قَالَ: إِنَّ فِي الجَنَّة بَابًا يُقَالُ لَهُ: الرَّيَّانُ، يدْخُلُ مِنْهُ الصَّائمونَ يومَ القِيامةِ، لاَ يدخلُ مِنْه أَحدٌ غَيرهُم، يقالُ: أَينَ الصَّائمُونَ؟ فَيقومونَ لاَ يدخلُ مِنهُ أَحَدٌ غَيْرُهُمْ، فإِذا دَخَلوا أُغلِقَ فَلَم يدخلْ مِنْهُ أَحَدٌ
#متفقٌ_عَلَيْهِ.
پێغەمبەرى خوا (ﷺ) دەفەرمووێت: لە بەهەشتدا دەرگایەک هەیە، پێی دەووترێت: ڕەیان، ڕۆژووگرەکان لێوەی دەچنە ژوورەوە بۆ نێو بەهەشت لە ڕۆژی قیامەتدا، جگە لە ئەوان کەسی تر لەو دەرگایەوە ناچێتە ژوورەوە، دەووترێت: لە کوێن ڕۆژووگرەکان؟ هەڵدەستن و بەرەو دەرگاکە پێش دەکەون، جگە لە ئەوان کەسی تر لەو دەرگایەوە ناچێتە ژوورەوە، ئەگەر هەموویان چوونە ژوورەوە؛ دەرگاکە دادەخرێت و کەسی تر لەو دەرگایەوە ناچێتە ژوورەوە.
یەکێک لەپیاوچاکـان ئەگەر شەوێک شەونوێژی بفەوتایـە،
دەگریا وەک ئەوەی منداڵێکی لەدەست داوە!
دەیفەرموو:
بۆیە ئیمشەو شەونوێژم لەدەستچووە،
چونکە لەلای خودا پێگەکەم کەمی کردووە...
شەونوێژ♥
? زیکری (سيد الإستغفار):
لە بارەی ئەم زیكرەوە پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: هەر كەسێك لە ڕۆژدا لە ناخی دڵیەوە بیڵێ، لەو ڕۆژەشدا بەر لەوەی ئێوارە دابێ بمرێ، ئەوە ئەهلی بەهەشتە، ھەروەھا هەر كەسێك لە شەودا لە ناخی دڵیەوە بیڵێ، بەر لەوەی ڕۆژی بەسەردابێ بمرێ، ئەوە ئەهلی بەهەشتە.
دوعایەكە بەم شێوەیە:
للَّهُمَّ أَنْتَ رَبِّي، لاَ إِلَهَ إِلاَّ أَنْتَ، خَلَقْتَنِي وَأَنَا عَبْدُكَ، وَأَنَا عَلَى عَهْدِكَ وَوَعْدِكَ مَا اسْتَطَعْتُ، أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا صَنَعْتُ، أَبُوءُ لَكَ بِنِعْمَتِكَ عَلَيَّ، وَأَبُوءُ لَكَ بِذَنْبِي، فَاغْفِرْ لِي، فَإِنَّهُ لاَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلاَّ أَنْتَ».
واتە: گەورەترین و چاكترین پاڕانەوەی داوای لێخۆش بوون ئەوەیە، كە (بەندە) بڵێ: ئەی خودایە! تۆ پەروەردگارمی، جگە لە تۆ هیچ پەرستراوى دیكە نیيە (بە هەق)، وە تۆ منت دروست كردوەو من بەندەی تۆم، وە من تا بتوانم لەسەر بەڵێن و پەیمانەكەمم كە بە تۆم داوە، پەنا دەگرم بە تۆ لە خراپەی كردەوەی خۆم، وە دان دەنێم بە نیعمەتەكانت لەسەرم و دان دەنێم بە گوناهەكانم، لێم خۆشبە، بێگومان جگە لە تۆ كەس (بۆی نیيە لە گوناهی بەندەكان) خۆشبێ.
?? ??? ?? ????? ?
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 10 months, 3 weeks ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 1 year, 1 month ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated 9 months ago