وتـــــــەی جـــــوان پــــــشــــــیـــــلــــە

Description
ئەگەر دەزانی دوای مر..دنت چەن زوو لەبیر ئەکرێت
ئەوا جگە لە رازیکردنی ️ اللە هەوڵی رازی کردنی هیچ کەسێک نادەیت..!





🤍
Advertising
We recommend to visit

🍎 اولین؛ بهترین و قدیمی ترین" لینکدونی تلگرام 🍏

شرایط و محل درخواست تبلیغ گروه 👈
@link_inform
@mr_ropoongi
ربات های رایگان موزیک و ضد لینک👈
@Sib_solo
👈 ربات سفارش ممبر 👈
@asanmemberbot
 ☝️فقط ☝️فروش ممبر 👈
@Member_support2

Last updated 2 days, 13 hours ago

کانال تلگرام « الماس مووی »

تبلیغات نداریم

مدیر و پشتیبان فنی :
@AlmasMovieSupport

ربات فیلم‌گیر (لینک مستقیم) :
@filmgirbot

گروه فیلمبازان :
@almasmoviegroup

Last updated 1 month, 3 weeks ago

- 𝚆𝙴𝙻𝙲𝙾𝙼𝙴 𝚃𝙾 sᴏᴜʀᴄᴇ ᴀʟᴏᴍᴅᴀ
— — — — — — — — —
⌔︙اهلا بـك في قناة حماية العمدة .
⌔︙مبرمج السورس : ، @BBBB8
⌔︙ تحديثات العمدة @xxi4x ⌔
⌔︙ قناة التصاميم @xxi7x ⌔

— — — — — — — — —

Last updated 1 week, 1 day ago

1 month ago
'ئەبو جەوزاء'دەڵێ:

'ئەبو جەوزاء'دەڵێ:
عبدالله ی کوڕی عەباس,خوای لێ ڕازی بێت,فەرموویەتی:
«بەرد ھەڵگرتن بەشــان لەلای دوو ڕووەکان ئاسانترە وخۆشترە لەقورئان خوێندن!»
——————
•رجالە ثقات'الجامع لشعب الايمان,١٩٠/٤,

1 month ago
﴿ نَحنُ نَرزُقُكَ ﴾​​

﴿ نَحنُ نَرزُقُكَ ﴾​​

شتێك خودا دڵنیایی پێ دابیت
لە بارەیەوە ، پێویستی بە
(ترس و دوو دڵی نییە)

1 month ago

https://t.me/Afratm80

Telegram

ڕێـگای بـەختـەوەری ئــافرەتـی مـوسڵـمان 🍀

ئـەی خوشـکی بـاڵا پـۆشـی مـوسـڵمان قـەڵغان و پارێـزەری قەڵای ئـیمان ***🌼***

وتـــــــەی جـــــوان پــــــشــــــیـــــلــــە
1 month, 1 week ago

اعلموا أنما الحياة الدنيا لعب ولهو #هيثم_الدخين

1 month, 2 weeks ago
1 month, 2 weeks ago

- لە إبن سیرین ـەوە لە إبن عمر ـەوە رضي الله عنه کە : (لە یەک ڕکاتدا دە سوورەتی ئەخوێندەوە) .

- لە نافع لە لە إبن عمر ـەوە رضي الله عنه کە : (لە یەک ڕکاتی نوێژی فەرزدا دوو و سێ وە چوار سوورەتی ئەخوێندەوە) .

لە قیس بن أبي صعصعة ـەوە کە بە رسول الله ـی ﷺ وتووە : ئەی رسول الله، لە چەند ڕۆژدا قورئان بخوێنمەوە؟
فەرمووی : (لە هەموو پانزە ڕۆژێکدا) .
وتی : من لەوە توانام زیاترە .
فەرمووی : (کەوایە هەموو جومعەیەک) .
ـــــــــــــــ
: واتە یەک هەفتە، لە جومعەیەک تا جومعەیەکی تر .

- عبدالحمن بن عبدالله بن مسعود وتی : (عبدالله بن مسعود لە بێجگە لە ڕەمەزاندا قورئانی خەتم ئەکرد لە جومعەوە بۆ جومعە) .

- أبي مهلب وتی : (أبي بن کعب لە هەشت ڕۆژدا قورئانی خەتم ئەکرد) .

- أبي قلابة وتی : (أبي بن کعب لە هەموو هەشت ڕۆژێکدا قورئانی خەتم ئەکرد، وە تمیم الداري خەتمی ئەکرد لە هەموو حەوت ڕۆژێکدا) .

- لە الأعمش ـەوە لە إبراهیم النخعي ـیەوە کە : (لە هەموو حەوت ڕۆژێکدا قورئانی خەتم ئەکرد) .

- إبراهیم النخعي ئەڵێت : (الأسود قورئانی خەتم ئەکرد لە شەش ڕۆژدا، وە علقمة خەتمی ئەکرد لە پێنج ڕۆژدا) .

- لە سعد بن المنذر الأنصاري ـەوە کە وتوویەتی : ئەی رسول الله ئایا قورئان بخوێنمەوە لە هەموو سێ ڕۆژێکدا؟
فەرمووی : (بەڵێ، ئەگەر ئەتوانیت) .
جا بەوشێوەیە ئەیخوێندەوە هەتا وەفاتی کرد .

- عبدالحمن بن عبدالله بن مسعود لە باوکیەوە کە : (لە ڕەمەزاندا لە سێ ڕۆژدا قورئانی خەتم کردووە) .

- إبراهیم النخعي ئەڵێت : (الأسود لە مانگی ڕەمەزادا لە هەموو دوو شەوێکدا قورئانی خەتم ئەکرد) .

- إبن سیرین وتی : نائلة بنت الفرافصة الکلبیة کاتێک چوونەسەر عثمان رضي الله عنه بۆ کوشتنی، وتی : (ئەگەر بیکوژن یان وازی لێ بهێنن ئەوە شەوی زیندوو کردووەتەوە بە یەک ڕکات و هەموو قورئانی تێدا ئەخوێند) .
ـــــــــــــ
: نائلة بنت الفرافصة خێزانی عثمان بن عفان ـە رضي الله عنهم .

- لە إبن سیرین ـەوە کە : (تمیم الداري لە یەک ڕکاتدا هەموو قورئانی خوێندووەتەوە) .

- سعید بن جبیر وتی : (لە کەعبە هەموو قورئانم خوێندەوە لە یەک ڕکاتدا) .

- خیثمة وتی : چوومە بۆ لای عبدالله بن عمرو وە المصحف ـی ئەخوێندەوە، پرسیارم لێکرد دەربارەی، فەرمووی : (ئەمە ئەو بەشەیە کە بە شەو ئەیخوێنمەوە) .

- قیس بن أبي حازم ئەڵێت : خالد بن الولید رضي الله عنه فەرمووی : (بەڕاستی جیهادکردن لەپێناو الله سەرقاڵی کردم لەوەی زۆر قورئان بخوێنمەوە) .

📚#فضائل_القرأن_لأبي_عبید : (٨)

1 month, 3 weeks ago

- | وَهُوَ ٱلۡقَاهِرُ فَوۡقَ عِبَادِهِۦۖ وَیُرۡسِلُ عَلَیۡكُمۡ حَفَظَةً حَتَّىٰۤ إِذَا جَاۤءَ أَحَدَكُمُ ٱلۡمَوۡتُ تَوَفَّتۡهُ رُسُلُنَا وَهُمۡ لَا یُفَرِّطُونَ | (الأَنۡعَام : ٦١)

| وَیُرۡسِلُ عَلَیۡكُمۡ حَفَظَةً حَتَّىٰۤ إِذَا جَاۤءَ أَحَدَكُمُ ٱلۡمَوۡتُ تَوَفَّتۡهُ رُسُلُنَا وَهُمۡ لَا یُفَرِّطُونَ | : (وە پارێزەرتان بۆ ئەنێرێت کە بریتین لە دوو فریشتە بە ڕۆژ، وە دوو فریشتە بە شەو، چاکەکان و خراپەکانتان ئەنووسن، هەتا ئەوکاتەی فریشتەی ڕۆحکێشان و هاوکارەکانی دێن و مردووەکە بۆ یەک چاوتروکاندنیش دواناخەن) .

- | قُلۡ هُوَ ٱلۡقَادِرُ عَلَىٰۤ أَن یَبۡعَثَ عَلَیۡكُمۡ عَذَابࣰا مِّن فَوۡقِكُمۡ أَوۡ مِن تَحۡتِ أَرۡجُلِكُمۡ أَوۡ یَلۡبِسَكُمۡ شِیَعࣰا وَیُذِیقَ بَعۡضَكُم بَأۡسَ بَعۡضٍۗ ٱنظُرۡ كَیۡفَ نُصَرِّفُ ٱلۡـَٔایَـٰتِ لَعَلَّهُمۡ یَفۡقَهُونَ | (الأَنۡعَامِ : ٦٥) .

| قُلۡ هُوَ ٱلۡقَادِرُ عَلَىٰۤ أَن یَبۡعَثَ عَلَیۡكُمۡ عَذَابࣰا مِّن فَوۡقِكُمۡ | : (ئەی محمد بڵێ کە الله ئەتوانێت سزایەکتان لە سەرەوە بۆ بنێرێت، وەک چۆن ناردی بۆ سەر قەومی نوح و لوط) . | أَوۡ مِن تَحۡتِ أَرۡجُلِكُمۡ أَوۡ یَلۡبِسَكُمۡ شِیَعࣰا وَیُذِیقَ بَعۡضَكُم بَأۡسَ بَعۡضٍۗ | : (یان بە زەویدا بتانباتە خوارەوە، وەک چۆن قارونی بردە خوارەوە، یان چەندین هەوا و ئارەزووتان تێدا دروست بکات، وەک چۆن ڕوویدا لە بەنی ئیسرائیلدا لەدوای پێغەمبەران، وە هەندێکتان ناخۆشی هەندێکی ترتان بچێژن بە شمشێر) .

- | لِّكُلِّ نَبَإࣲ مُّسۡتَقَرࣱّۚ وَسَوۡفَ تَعۡلَمُونَ | (الأَنۡعَامِ : ٦٧) .

| لِّكُلِّ نَبَإࣲ مُّسۡتَقَرࣱّۚ | : (بۆ هەر وتەیەک لە الله و منەوە لە فەرمان و ڕێگری و بەڵێن و هەڕەشە و مژدە بە سەرکەوتن و سزادان جێگەیەکی جێگیر هەیە، واتە بە کرداری و حەقیقی، جا هەیانە ڕووئەدات لە دنیادا، وە هەیانە ڕوو ئەدات لە قیامەتدا) .

- | قُلۡ أَنَدۡعُوا۟ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا یَنفَعُنَا وَلَا یَضُرُّنَا وَنُرَدُّ عَلَىٰۤ أَعۡقَابِنَا بَعۡدَ إِذۡ هَدَىٰنَا ٱللَّهُ كَٱلَّذِی ٱسۡتَهۡوَتۡهُ ٱلشَّیَـٰطِینُ فِی ٱلۡأَرۡضِ حَیۡرَانَ لَهُۥۤ أَصۡحَـٰبࣱ یَدۡعُونَهُۥۤ إِلَى ٱلۡهُدَى ٱئۡتِنَاۗ قُلۡ إِنَّ هُدَى ٱللَّهِ هُوَ ٱلۡهُدَىٰۖ وَأُمِرۡنَا لِنُسۡلِمَ لِرَبِّ ٱلۡعَـٰلَمِینَ | (الأَنۡعَام : ٧١) .

ئەم ئایەتە دەربارەی أبو بکر و کوڕەکەی عبدالرحمن دابەزی، کە پێش ئەوەی موسوڵمان بێت بانگی دایک و باوکی ئەکرد بۆ ئەو دینەی لەسەری بوو، جا الله بە پێغەمبەرەکەی فەرموو :

| قُلۡ أَنَدۡعُوا۟ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا یَنفَعُنَا وَلَا یَضُرُّنَا وَنُرَدُّ عَلَىٰۤ أَعۡقَابِنَا بَعۡدَ إِذۡ هَدَىٰنَا ٱللَّهُ | : (ئەی محمد بە أبو بکر بڵێ تا بە عبدالرحمن ـی کوڕی بڵێت : ئەی عبدالرحمن تۆ فەرمانمان پێ ئەکەیت بێجگە لە الله بپەرستین کە لە دنیادا لە ڕزق و ڕۆزیدا سوودمان پێ ناگەیەنێت، وە لە قیامەتیشدا بە هەمان شێوە ئەگەر بیپەرستین، وە زیانمان پێ ناگەیەنێت ئەگەر نەیپەرستین، وە بگەڕێینەوە بۆ دینی یەکەممان دوای ئەوەی الله هیدایەتی داین بۆ دینی محمد ﷺ) .

| كَٱلَّذِی ٱسۡتَهۡوَتۡهُ ٱلشَّیَـٰطِینُ فِی ٱلۡأَرۡضِ حَیۡرَانَ | : (جا ئەگەر وا بکەین ئەوە وەکو عبدالرحمن ـمان لێدێت کە شەیتانەکان دووریان خستووەتەوە لە دینی الله) .

| لَهُۥۤ أَصۡحَـٰبࣱ یَدۡعُونَهُۥۤ إِلَى ٱلۡهُدَى ٱئۡتِنَاۗ | : (وە عبدالرحمن هاوەڵی هەیە، واتە دایک و باوکی، أبو بکر و دایکی کە بانگی ئەکەن بۆ ئیسلام و تۆبەکردن، عبدالرحمن ـیش بانگیان ئەکات بۆ شیرک، وە دایک و باوکی ئەڵێن گویڕایەڵمان ببە دەربارەی ئیسلامدا) .

| قُلۡ إِنَّ هُدَى ٱللَّهِ هُوَ ٱلۡهُدَىٰۖ وَأُمِرۡنَا لِنُسۡلِمَ لِرَبِّ ٱلۡعَـٰلَمِینَ | : (ئەی محمد بڵێ کە دینی الله ئیسلامە و قیبلەمان کەعبەیە، وە فەرمانمان پێکراوە کە عیبادەت و تەوحیدمان تەنها بۆ پەروەردگاری جیهانیان بێت) .

- | وَهُوَ ٱلَّذِی خَلَقَ ٱلسَّمَـٰوَ ٰ⁠تِ وَٱلۡأَرۡضَ بِٱلۡحَقِّۖ وَیَوۡمَ یَقُولُ كُن فَیَكُونُۚ قَوۡلُهُ ٱلۡحَقُّۚ وَلَهُ ٱلۡمُلۡكُ یَوۡمَ یُنفَخُ فِی ٱلصُّورِۚ عَـٰلِمُ ٱلۡغَیۡبِ وَٱلشَّهَـٰدَةِۚ وَهُوَ ٱلۡحَكِیمُ ٱلۡخَبِیرُ | (الأَنۡعَام : ٧٣) .

| وَیَوۡمَ یَقُولُ كُن فَیَكُونُۚ | : (وە ئەفەرمووێت ببە، واتە ڕۆژی قیامەت، جا قیامەت دێت) .

| عَـٰلِمُ ٱلۡغَیۡبِ وَٱلشَّهَـٰدَةِۚ | : (زانای ئەو شتانەی کە ڕوو ئەدەن، وە ئەوەی کە ڕوویداوە، وە ئەوترێت : زانای غەیب، ئەوەی کە نادیارە لە بەندەکان، وە الشهادة، ئەوەی بەندەکان ئەیزانن) .

=

1 month, 3 weeks ago

- رسول الله ﷺ ئەفەرمووێت : (قورئان بڕازێننەوە بە دەنگەکانتان) .

- رسول الله ﷺ ئەفەرمووێت : (الله بیستنی خۆی بۆ هیچ شتێک ڕانەگرتووە بە هاوشێوەی ڕاگرتنی بیستنی بۆ پێغەمبەر کە قورئان بە دەنگی بەرز ئەخوێنێتەوە) .

- أبو هریرة رضي الله عنه ئەڵێت : (رسول الله ﷺ هاتە مزگەوتەوە، گوێی لە خوێندنەوەی پیاوێک بوو، فەرمووی : ئەوەی کێیە؟
وترا : عبدالله بن قیس .
فەرمووی : مزامیر ـی آل داود ـی پێدراوە) .
ــــــــــــ
: واتە دەنگی خۆشە، عبدالله بن قیس أبو موسی الأشعري ـیە رضي الله عنه .

- أبو سلمة ئەڵێت : (ئەگەر عمر بن الخطاب أبو موسی ــی ببینیایە پێی ئەوت : ئەی أبا موسی پەروەردگارمان بیر بخەرەوە .
ئەویش لەلای قورئانی ئەخوێندەوە) .

- أبو عبدالرحمن الحبلي ئەڵێت : (عقبة بن عامر کە خۆشترین دەنگی هەبوو بۆ قورئان خوێندنەوە وتی : عمر وتی : ئەی عقبة سوورەتێکم بەسەردا بخوێنرێتەوە .
وتی : | بَرَاۤءَةࣱ مِّنَ ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦۤ | (التَّوۡبَة : ١) بەسەردا خوێندەوە) .

- طاوس وتی : پرسیار کرا لە رسول الله ﷺ کێ باشترین و خۆشترین دەنگی هەیە بۆ قورئان خوێندنەوە؟
فەرمووی : (ئەوەی کە گوێت لێبوو بزانیت کە لە الله تعالی ئەترسێت) .

- طاوس ئەڵێت : (ئەو کەسەی کە زۆرترین ترسی هەیە لە الله خاوەنی باشترین و خۆشترین دەنگە بۆ خوێندنەوەی قورئان) .

- أبو عبید ئەڵێت : یحیی بن سعید هەواڵی پێدام لە شعبة ـەوە وتی : أیوب ڕێگری لێ کردم لەوەی فەرموودەی (قورئان بڕازێننەوە بە دەنگەکانتان) بگێڕمەوە .
أبو عبید ئەڵێت : (ئەوەندەی کە ئەزانین أیوب پێی ناخۆش بوو کە خەڵکی بەم فەرموودەیە ئەو ڕوخسەتەی رسول الله ﷺ ئەقۆزنەوە بۆ ئەم ئاوازە داهێنراوانە) .
ـــــــــــــ
: واتە لەبەر ئەوەی گومڕاکان ئەو فەرموودەیەیان بەکارهێناوە بۆ مەبەستی خراپی خۆیان أيوب السختیاني پێی خۆش نەبووە لەلای هەموو کەسێکدا باسی ئەو فەرموودەیە بکرێت، والله أعلم .

- البیاضي ئەڵێت : (رسول الله ﷺ تێپەڕی بەلای خەڵکیدا کاتێک نوێژیان ئەکرد، جا دەنگیان بەرز بوو، ئەویش فەرمووی : (بەڕاستی نوێژکەر لەگەڵ پەروەردگاری خۆی ئەدوێت، جا با ئاگای لەوە بێت کە لەگەڵی پێی ئەدوێت، وە با هیچ کەسێکتان دەنگی قورئان خوێندنی بەرز نەکاتەوە بەسەر ئەوی دیکەتاندا) .

- لە سعید بن جبیر ـەوە کە : (پیاوێک نوێژی ئەکرد لە نزیک إبن عمر، قورئانی بە دەنگی بەرز ئەخوێند بە ڕۆژدا، جا یەکێک لە دانیشتووەکان لەگەڵ إبن عمر ــدا وتی : ئەم گێژە بێ عەقڵە نازانێت نوێژ چییە .
إبن عمر پێی فەرموو : (لەوانەیە تۆ عەقڵت نەبێت، چۆن کەسێک کە قورئان بخوێنێتەوە پێی ئەڵێیت عاقڵ نییە!) .
کاتێک پیاوەکە تەواو بوو لە نوێژەکەی إبن عمر بانگی کرد و فەرمووی : (خوێندنەوە لە ڕۆژدا ئەشاردرێتەوە) .

- لقمان بن عامر ئەڵێت : (پیاوێک لە تەنیشت أبو مسلم الخولاني نوێژی کرد، جا بە دەنگی بەرز قورئانی خوێندەوە، کاتێک أبو مسلم تەواو بوو لە نوێژەکەی وتی : ئەی کوڕی برام، لە من و خۆشت تێکدا) .

- لە إبن سیرین ـوە کە ئەڵێت : (لە خوێندنەوەی ڕۆژدا با خۆت گوێت لە خۆت بێت) .
ـــــــــــ
: واتە دەنگت بەرز مەکەرەوە لەکاتی قورئان خوێندن، با تەنها خۆت خوێندنەوەکەی خۆت ببیستیت .

- عبدالله بن أبي قیس وتی : پرسیارم کرد لە عائشة رحمه الله : خوێندنەوەی رسول الله ﷺ چۆن بوو؟ ئایا بە دەنگی نزم ئەیخوێندەوە؟ یان بە دەنگی بەرز؟
فەرمووی : (هەموو ئەوانەی ئەکرد، هەندێک جار بە دەنگی نزم ئەیخوێند، وە هەندێک جار بە دەنگی بەرز) .
منیش وتم : حمد بۆ ئەو الله ـیەی فراوانی لە بابەتەکەدا داناوە .
ـــــــــــــــ
: (فراوانی لە بابەتەکەدا داناوە) واتە ئاسانکاری کردووە .

- علقمة ئەڵێت : (شەوێک لەلای عبدالله مامەوە، وتیان : قورئان خوێندنەکەی چۆن بوو؟
وتم : ئەهلی ماڵەکە ئەیانبیست) .

- أبي بکر بن حزم وتی : (عمرة شەوێکیان لەلامان مایەوە بەهۆی ئەوەی نەخۆشێکمان هەبوو، منیش شەو هەستام بۆ نوێژ کردن، کاتێک بەیانیم کردەوە لێی پرسیم : چی ڕێگری لێ کردیت لە دەنگ بەرز کردنەوە؟ هیچ شتێک خەبەری نەئەکردینەوە لە خەوی شەو ئیللا خوێندنەوەی معاذ القارئ و أفلح ـی مەولای أبي أيوب نەبێت) .

📚#فضائل_القرأن_لأبي_عبید : (٧)

1 month, 3 weeks ago

سوێند بە الله ئەگەر بــە خەڵکی گۆڕستان (مردووەکان) بوترێت: تەمەننا بکەن (خۆزگە بخوازن) ، تەمەننای ڕۆژێک لە ڕەمەزان دەکەن !!
پێشەوا (ابن الجوزي) رحمه الله .
التبصيرة ٢- ٧٨

1 month, 3 weeks ago

⌯ ئیـمامۍ شافعۍ ــ رحمـه الله ــ فەرموویەتۍ : « هەرڪاتێڪ ڪەسێڪۍ بیدعەچۍ چووبوایە لاۍ ئیمامۍ مالڪ ــ رحمـه الله ــ تاوەڪو موناقەشەۍ لەگـەڵ بڪات , ئیمامۍ مالڪ پێۍ دەوت : من بە بەڵگـە و چاوڕۆشـنیەوە لەسـەر دینەڪەۍ خۆمم , مادام تۆش بە گـومانۍ لە دینەڪەت , ئەوە بڕۆ بەدواۍ ڪەسـێڪۍ وەڪو خۆت بگـەڕێ , ڪە وەڪ خۆت گـومانۍ لە دینەڪەۍ هەبێت و موناقەشـەی لەگـەڵ بڪە » .

------------------------

قال الٳمام الشافعي : « ڪان مالڪ ٳذا جاءه بعض ٲهل الٲهواء , قال : ٲما ٳني علۍ بينة من ديني وٲما ٲنت فشاڪ , اذهب ٳلى شاڪ مثلڪ فخاصمه » .
[ ٩٩/٨ ]

We recommend to visit

🍎 اولین؛ بهترین و قدیمی ترین" لینکدونی تلگرام 🍏

شرایط و محل درخواست تبلیغ گروه 👈
@link_inform
@mr_ropoongi
ربات های رایگان موزیک و ضد لینک👈
@Sib_solo
👈 ربات سفارش ممبر 👈
@asanmemberbot
 ☝️فقط ☝️فروش ممبر 👈
@Member_support2

Last updated 2 days, 13 hours ago

کانال تلگرام « الماس مووی »

تبلیغات نداریم

مدیر و پشتیبان فنی :
@AlmasMovieSupport

ربات فیلم‌گیر (لینک مستقیم) :
@filmgirbot

گروه فیلمبازان :
@almasmoviegroup

Last updated 1 month, 3 weeks ago

- 𝚆𝙴𝙻𝙲𝙾𝙼𝙴 𝚃𝙾 sᴏᴜʀᴄᴇ ᴀʟᴏᴍᴅᴀ
— — — — — — — — —
⌔︙اهلا بـك في قناة حماية العمدة .
⌔︙مبرمج السورس : ، @BBBB8
⌔︙ تحديثات العمدة @xxi4x ⌔
⌔︙ قناة التصاميم @xxi7x ⌔

— — — — — — — — —

Last updated 1 week, 1 day ago