به‌هاری دڵان🪴

Description
وه‌ره‌و له‌گه‌ڵ ئێمه‌ ڕێگای خۆشبه‌ختی بگره‌ به‌ر☺️
We recommend to visit

?? ??? ?? ????? ?

We comply with Telegram's guidelines:

- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community

Join us for market updates, airdrops, and crypto education!

Last updated 1 year, 9 months ago

[ We are not the first, we try to be the best ]

Last updated 1 year, 11 months ago

FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM

ads : @IR_proxi_sale

Last updated 1 year, 7 months ago

2 years, 10 months ago

?وَقَالَتِ ٱلۡيَهُودُ يَدُ ٱللَّهِ مَغۡلُولَةٌۚ غُلَّتۡ أَيۡدِيهِمۡ وَلُعِنُواْ بِمَا قَالُواْۘ بَلۡ يَدَاهُ مَبۡسُوطَتَانِ يُنفِقُ كَيۡفَ يَشَآءُۚ?****

واتە: ئه‌و جوله‌که (نه‌فام و خوانه‌ناسانه‌) ده‌یانوت: خوا ده‌ستی به‌ستراوه و خێری له‌ده‌ست نابێته‌وه‌!! ده‌ک ده‌ستیان به‌ستراو و بێ خێر و که‌له‌پچه و تووشی شه‌له‌ل بێت، ده‌ک نه‌فرینیان لێ بێت، بۆ خۆیان و قسه‌یان، نه‌خێر، وانیه به‌ڵکو دوو ده‌سته‌ی (پڕ له به‌ره‌که‌تی په‌روه‌ردگار) هه‌میشه و به‌رده‌وام کراوه‌یه‌، چۆنی بوێت و چه‌ندی بوێت ده‌یبه‌خشێت!

?با گومانتان بە خوای گەورە جوان بێت .. دڵنیا و خاترجەم بن کە خوای گەورە پێویستی بەوە نییە سزای ھیچ کەسێک بدات .. خوای گەورە لە بەسۆزترین دایک بەسۆزترە .. دەی کاتێک تووشی نەخۆشییەک دەبن ، خۆڕابگرن و لەگەڵ خوای خۆتان بەڕێز و بەئەدەب بن .. سوپاسی خوای گەورە بکەن .. ئاھ و ناڵەکانتان بە وتنی "استغفراللە" بڕازێننەوە .. وەکو بێ باوەڕان مەبن و گومانی خراپ بە بەدیھێنەرتان مەبەن .. وە بزانن پەروەردیگار لەگەڵ گومانی بەندەی خۆیەتی ?

#لە_خزمەت_قورئاندا

2 years, 11 months ago

فَأَمَّا الْإِنسَانُ إِذَا مَا ابْتَلَاهُ رَبُّهُ فَأَكْرَمَهُ وَنَعَّمَهُ فَيَقُولُ رَبِّي أَكْرَمَنِ

{جا کاتێک ئادەمیزاد لەلایەن پەروەردگاریەوە تاقی دەکرێتەوە ، ڕێزی لێ دەنێت و ناز و نیعمەتی بەسەردا دەڕژێنێت ، دەڵێت (بەخوا وا دیارە) پەروەردگارم خۆشی دەوێم و ڕێزم ھەیە لای .}

وَأَمَّا إِذَا مَا ابْتَلَاهُ فَقَدَرَ عَلَيْهِ رِزْقَهُ فَيَقُولُ رَبِّي أَهَانَنِ

{بەڵام کاتێ تاقی دەکاتەوە و ڕزق و ڕۆزی کەمی پێ دەبەخشێ و لێی دەگرێتەوە دەڵێت؛ وا دیارە پەروەردگارم منی خۆش ناوێت و ڕقی لێمە و ڕیسوای کردووم}

سەرنجێکی ئەو دوو ئایەتە بدەن .
خوای گەورە لە ئایەتی یەکەمدا بەخشش و پێدانی نیعمەتی داوەتە پاڵ خۆی .
بەڵام لە ئایەتی دووەمدا تەسکی ڕزق و ڕۆزی و نەھامەتی ڕاستەوخۆ نەداوەتە پاڵ خۆی ھەروەک ئایەتی یەکەم و وشەی "رَبُّهُ"ی نەھێناوە ، وەلێ ئینسانی بێ ئینساف ھەر جارە و بە عودێک ھەڵدەپەڕێ و ھەرچی نیعمەتە لەبیری دەکا و تەسکی ڕزق و ڕۆزی دەداتە پاڵ پەروەردگاری ....

خوای گەورە لەدوای ئەو ئایەتە بە چەند ئایەتێک ھۆکاری تەسکی و کەمی ڕزق و ڕۆزیەکەی پێ نیشان دەدات و دەفەرموێ ؛

كَلَّا ۖ بَل لَّا تُكْرِمُونَ الْيَتِيمَ

{نەخێر ئەو شتانە ھیچی وا نین ، بەڵکو ئێوە ڕێزی ھەتیوان ناگرن و نازیان پێ نادەن }

وَلَا تَحَاضُّونَ عَلَىٰ طَعَامِ الْمِسْكِينِ

{و ھانی یەکتر نادەن بۆ ئەوەی خۆراک ببەخشن بە ھەژار و نەداران}

وَتَأْكُلُونَ التُّرَاثَ أَكْلًا لَّمًّا

{میرات دەخۆن و ھەمووی دەماشنەوە و حەقی خزمان و نەدارانی لێ نادەن}

وَتُحِبُّونَ الْمَالَ حُبًّا جَمًّا

{ ماڵ و سامان و داراییشتان زۆر خۆش دەوێ}

?بەڵێ ئەی ئینسان ئەو بەڵا و نەھامەتی و تەسکی ڕزقە ھیچی لای خواوە نیە ، ئەوەی لای خواوەیە تەنھا بەخشش و نیعمەتە ، وەلێ ئەوە خۆت و کردارەکانی خۆتن کە وایان لێ بەسەرھێنای !!!

ئەوە بزانە بە قەد دەستگرتنت بە دونیا و تەسک کردنەوەی چاکە و بەخشینت لەسەر زەوی ،
ڕزق و ڕۆزی ئاسمانت لەسەر تەسک دەکرێتەوە ...

? ببەخشن
لە ھەرچی ھەتانە ببەخشن
(ماڵ و سامان ، میھرەبانی ، زەردەخەنە ، لێبوردن ، زانست و زانیاری ، ڕێزگرتن .....)

وَمَا بِكُم مِّن نِّعْمَةٍ فَمِنَ اللَّهِ ۖ ثُمَّ إِذَا مَسَّكُمُ الضُّرُّ فَإِلَيْهِ تَجْأَرُونَ

~.

2 years, 11 months ago

هاوه‌ڵانی به‌هه‌شت و هاوه‌ڵانی دۆزه‌خ
هه‌رگیز یه‌كسان و وه‌ك یه‌ك نین
براوه‌ هه‌ر هاوه‌ڵانی به‌هه‌شتن?

ئیلاهی داوای ئه‌و به‌هه‌شته‌ت لێ ده‌كه‌ین كه‌ نه‌ هیچ چاوێك بینیویه‌تی نه‌ هیچ گوێیه‌ك بیستوویه‌تی وه‌ نه‌ هاتووه‌ به‌ دڵی هیچ كه‌سێكدا
له‌گه‌ڵ هه‌موو دۆستانی ئێره‌ و ئه‌وانه‌شی ده‌یبینن???

2 years, 11 months ago

نازناوی سوڕەتەکانی قورئان ♥️

?سوڕەتی الفاتحة : ناونراوە (الفاتحة) چونکە فەتحی قورئانی پێ کراوە و کلیلی چوونە ژوورەوە و دەستپێکردنی قورئانە ، وە ھەروەھا لە دەستپێکی نوێژیشدا ھەڵبژێردراوە ، بەجۆرێک کە ئەگەر لە نوێژدا نەخوێندرێ وەک ئەوە وایە کە نوێژت نەکردبێ ...

بناغەی زانیاریەکانی قورئان بە گشتی سێ بەشە:
?یەکەم: تەوحید و یەکتا پەرستی
کە ناسینی ناو و وەسف و کردارەکانی پەروەردگارە وە ناسینی مەخلوقاتیش کە نیشانە گەلێکن لە ناسینی ئەو زاتە....
?دووەم: ئامۆژگاری و وەبیرخستنەوەیە
کە باس لە بەڵێنەکان و ھەرەشەکانی پەروەردگار و بەھەشت و دۆزەخ دەکات.....
?سێ یەم: ئەحکامە شەرعیەکان
کە چۆنیەتی عیبادەتەکان و روونکردنەوەی سوودەکان و زیانەکان و فەرمان بە چاکە و بەرگری لە خراپە دەگرێتەوە .....
❄️وە سورەتی (الفاتحة)ش ھەرسێ بەشەکەی تێدایە ..
ھەر بۆیەش پێی دەگوترێت "أم الکتاب"
واتە: بە بناغە و ئەصلی قورئان ناوبراوە ، وە ھەموو سوورەتەکانی تری قورئان بۆ تەفسیر کردنی ئەم سوورەتە ھاتوون ..

?سوڕەتی یس: پێی دەگوترێت "قلب القرآن"
وە دڵی ھەر شتێکیش ناوەڕۆک و کڕۆک و پێکھاتە سەرەکیەکەیەتی ..
لەم سوڕەتەشدا باسی مردن و ژیان ھاتووە کە کڕۆک و باسی سەرەکی قورئانە ..

سوڕەتی الرحمن: پێی دەگوترێت "عروس القران"
لەبەر ئەوەی وەک بووکێک ڕازێنراوەتەوە بە باسکردنی جوانی بەھەشت و نیعمەتەکانی پەروەردیگاری میھرەبان .

?️

2 years, 11 months ago

لە ئایەتی ..

فنَادی فِي الظلمآت أَن لآ إلهٓ إلآ أَنتْ سُبحَانک إنّي کنتُ منَ الظَآلمِین

فێری ئەوە دەبین کە هەرگیز لەخوا بێ ئومێد نەبین
لەناڕەحەت ترین کاتەکاندا
لە ئەوپەڕی دڵ تەنگی و کەڵەکە بوونی خەم و پەژارەدا
لە لوتکەی بێ هیوایدا
لەو ساتانەی کە بە هەموو پێوەرەکانی مرۆڤ تۆ ئومێدی سەرکەوتن و ژیانت نەماوە......
تەنیا یەک دوعاو هانا بردن بۆ (الله)هەموو شتەکان پێچەوانە دەکاتەوە و هیوایەکی چاوەڕوان نەکراو و دەرگایەی نەبینراوت بە ڕوودا دەکرێتەوە....

?

2 years, 11 months ago

بڕوانە پێغەمبەران چۆن لەبارەی خوداوە دەدوێن:

پێغەمبەر ساڵح دەیفەرموو: ﴿ إِنَّ رَبِّي قَرِيبٌ مُّجِيبٌ
واتە : بەڕاستی پەروەردیگارم زۆر نزیکی دوعا وەرگرە.

پێغەمبەر شوعەیب دەیفەرموو: ﴿ إِنَّ رَبِّي رَحِيمٌ وَدُودٌ
واتە : بەڕاستی پەروەردیگارم میھرەبانی دڵسۆزە.

پێغەمبەر نوح دەیفەرموو: ﴿ إِنَّ رَبِّي لَغَفُورٌ رَّحِيمٌ
واتە : بەڕاستی پەروەردیگارم زۆر لێبوردەی میھرەبانە.

یوسف دەیفەرموو: ﴿ إِنَّ رَ‌بِّي لَطِيفٌ لِّمَا يَشَاءُ ۚ إِنَّهُ هُوَ الْعَلِيمُ الْحَكِيمُ
واتە : بەڕاستی پەروەردیگارم بەسۆزە بەرامبەر ئەوەی بیەوێ بەڕاستی ھەر ئەو زانای کاردروستە .

پێغەمبەر ئیبڕاھیم دەیفەرموو : ﴿ إِنَّ رَبِّي لَسَمِيعُ الدُّعَاءِ
واتە : بەڕاستی پەروەردیگارم بیسەری دوعا و پاڕانەوەیە.

پێغەمبەر سولەیمان دەیفەرموو: ﴿ فَإِنَّ رَبِّي غَنِيٌّ كَرِيمٌ
واتە : بێگومان پەروەردیگارم دەوڵەمەند و بێ نیازە.

?پەروەردیگار بەو گومانە کار لەگەڵ بەندەکانی دەکات کە پێی دەبەن .
?بەڕاستی پەروەردیگار بەو جۆرەبوو بۆیان کە ناویان ھێنا ..❤️

بێنە پێش چاوت کاتێ ناوی براکەت یان باوکت یان ھەرکەسێکی ترت لە مۆبایلەکەت بە "برا باشەکەم - یان بابە میھرەبانەکەم - یان خوشکە جوانەکەم - یان ھەر شتێکی جوانی تر .." بەو جۆرە خەزن کردووە ،
ئەویش کاتێ زەنگ بۆ مۆبایلەکەت لێدەدات ناوەکەی خۆی بەو جۆرە دەبینێ ، چ شتێک ڕوودەدات ؟!
تا دەتوانێ ھەوڵ دەدات بەو جۆرە بێت بۆت و شایەنی ئەو وەسفە بێت ?

دەی "فَمَا ظَنُّكُم بِرَبِّ الْعَالَمِينَ ؟!"

پەروەردیگارم من لە مۆبایلەکەم نا
بەڵکو لە دڵمدا بەو جۆرە ناوم خەزن کردوویت ?

إن ر‌بي وهاب ودود ، إِنه هو الرؤوف الرحِيم

{بەڕاستی پەروەردیگارم زاتێکە حەز بە بەخشینی دیاری دەکات و بەندەکەی خۆی خۆشدەوێت ، بەڕاستی ھەر ئەو بە بەزەیی و میھرەبانە .}

ئەی تۆ ناوی پەروەردیگارت چۆن لە دڵتدا خەزن کردووە ؟!

2 years, 11 months ago

**«فَلَا تَغُرَّنَّكُمُ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا»

حەسەنی بەصڕی فەرموویەتی: کێ ئەمەی وتوە؟
دروستکارەکەی، وە خۆی-اللە- شارەزاترینە بەوەی دروستی کردوە.

[الزهد لابن أبي الدنیا١٩٥]**

We recommend to visit

?? ??? ?? ????? ?

We comply with Telegram's guidelines:

- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community

Join us for market updates, airdrops, and crypto education!

Last updated 1 year, 9 months ago

[ We are not the first, we try to be the best ]

Last updated 1 year, 11 months ago

FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM

ads : @IR_proxi_sale

Last updated 1 year, 7 months ago