نیگاکانت

Description
من قسەم گەر دڵ خەراشە، تۆ ࡅ߭ܝ࡙ߺܭ݇ߊ‌ܤࡅߺ̈ߺࡉ جان خەراش...

@kurpa :پەیوەندی
سەرچاوە : @Haste_Dlm
@gorani_mese : گۆرانییەکانمان
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 2 months, 2 weeks ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 2 months, 2 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 11 months ago

2 months, 2 weeks ago

تکایە وڵام دەنەوە زۆر بۆم گرینگە

2 months, 2 weeks ago
2 months, 2 weeks ago

هەڤاڵانم ئەم دەنگە گوێبگرن❤️

5 months, 1 week ago

دو شت هەرگییز درۆ ناکەن
فرمێسکی دایک دڵی باوک...

@nigakant

5 months, 1 week ago

ڕۆح لەسەر لێوم
چاوەڕێی یارم

یار دەڵێن وا دێ
تۆ بڵێی وا بێ؟

@nigakant
#وەفایی

5 months, 1 week ago

بوونی ئێمە نووسەران و هوونەروەران تەنیا یەک هۆکاری هەیە،
ئەویش قسەکردن لە بری هەموو ئەو کەسانەی ناتوانن قسە بکەن.

ئالبێر کامۆ

8 months, 1 week ago
8 months, 3 weeks ago
8 months, 3 weeks ago

باڵندەی یادەکانت شەوان لەسەر پەپوولەی خەیاڵم دەنیشنەوە.

(بە تۆ پێشکەشە کە هەمیشە لە یادمی، کە هەستم دەکەم لەناومدایت.)

لەچاوتا حەوزی عەشق دەخوێنمەوە
لەسەر بسکت وشەکانم نوێژی موحیبەت دادەبەستن
پیتەکانم دەبنە لاولاو و بە دیواری دووریتا هەڵدەگەڕێن
ئابلووقەی دڵت دەدەم و
دەریای عەشقم دەبێتە هوروژمی خوێنین.

ڕێگەی بەرەو تۆ بە زمانی گەیشتن کسک دەدەم.

ماڵتان پڕدەکەم لە تیشکی ئەو پاسارییانەی کە هەواڵی مەملەکەتی ئەوین دەگەیەنن.

ئازار دەخەمە پشتی کیسەڵێکی پیرەوە و ڕەوانەی کێوی جەفای دەکەم.

ئاوێنە دەدەمە دەستی ڕەنگ و
شانە دەخەمە چارۆکەی مێژووی بەدبەختییەوە و
داوا لە سروشت دەکەم یەکەمین یەکتربینینمان بە خەیاڵێکی ئاوی وێنە بکێشێت.

سەراب لە شیعری شاعیران دەردێنم و گەیشتن لە منداڵدانیاندا دەچێنم.

بێدەنگیمان دەخەمە زیندانێکی لاڵەوە و سەدای ئاوازی تۆ دەخەمە گوڵدانەوە و ماچ دەڕوێت.

وەکو دێوانەیەکی ڕیشن لە گۆرانییەک دەتپێچمەوە و لە زەرفی گۆڕێکدا دەتنێژم ئەو ڕۆژەی کە جێم دێڵی.

وا دەکەم گەڵای پاییز وەکو دیواری بەرلین کێلی گۆڕی نێوانمان بێ و
پێ دەخەمە سەر خرمەی ئەو دوورییە و سنگی بێدەنگی دەشکێنم.

لێرەشەوە ڕایدەگەێنم کە: دۆزینەوەی تۆ لە دۆزینەوەی کیشوەرێکی نوێ دەچێت،
لەو مروارییانە دەچێت کە لە خەونەکانما بە دوایدا ڕاکەم و پێی ناگەم.

لەو کەشتیانە دەچێت کە بە دوای دوورگەیەکی تازەدا دەگەڕێن، کە بۆیان نادۆزرێتەوە قوڵایی دەریا دەپێون.

من هەمیشە وا بیردەکەمەوە کە ژیان وا لەلای تۆیە، ئەوەش دەزانم کە بە دزیی منەوە هەمیشە تۆ لە زەریای دڵی مندا شەپۆل بەرەوە کەناری گەیشتنم دەدەیت.

تۆ بوومەلەرزەیەکیت باڵەخانەی گەنجی لەژێر زەوی دەردەهێنیت، دەتوانم ناوت بنێم بوومەلەرزەی دۆزینەوەی عەشق یان گرکانی موحیبەت.

تۆ ماسییەکیت کە زیندانی قەفەسی سنگی من تەسکە بۆ فڕینت.

ئەستێرەی ناو تابلۆی ژوورێکی ژیانمی و تێکەڵ بووی بە برینی داهاتووم.

جارجاریش کە وشەکان لە دەمم دێنە دەر زۆر بەوریایییەوە دان بەو پیتانەدا دەنێم کە بەشدارییان لە کەرنەڤاڵی ناوی تۆدا کردووە، نەوەک چینی ناسکییان درز ببات، زمان لە ڕەنگ و پلەی گەرمییان دەدەم نەوەک کاڵ ببنەوە، یان لە دڵی مندا بسووتێن.

تۆ ئێستا لەسەر مینای دڵم
لەسەر شاری وێرانی من هێلانەت کردووە، بوویتەتە ئەو سۆفییەی کە ئەشکەوتی پڕ لە سوژدەی ڕێگەی گەیشتنی گرتووەتە بەر و لەناو خۆیدا بەدوای خوادا وێڵە،
تۆ ئێستا منی و
منیش ڕەنگی تۆم لە خۆم هەڵکێشاوە و لەم سارایەدا بۆ ئەبەد وێڵ بووم.

موهەنەد شەلال(12 - 5 - 2024)

10 months, 3 weeks ago
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 2 months, 2 weeks ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 2 months, 2 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 11 months ago