shno24
پوشش اخبار منطقه وتحلیل حوادث وافزایش آگاهیهای جامعه،با رعایت استقلال حرفهای، رسالت همیشگی ماست
#اینستاگرام_شنو۲۴
https://instagram.com/shno_24?utm_medium=copy_link
ارسال سوژه خبری
@naserzadeh99
We recommend to visit

#پستو_نیوز یک رسانه نیست ، یک #رسانا است
کانال رسمی اخبار "راديو پستو" در تلگرام
کانال ریاستارت:
@semahos
کانال شب بخیر ایران:
@semohos1
www.youtube.com/HosseiniTV
Last updated 1 week, 3 days ago

به بزرگترین کانال طنز ایران خوش آمدید⭐
کانالی برای خنده به روی لبان شما 😊
جهت تبلیغات :
@tablighatekhandehabadd
Last updated 4 days, 4 hours ago

١۴٠٠٫١۲٫۱۱
🔴ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ دوهه مین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی سیامەند ڕەحمان
🔹لەدایکبوون: ۱ی خاکەلێوەی ١٣۶٧ی هەتاوی لە شنۆ
🔹کۆچیدوایی: ۱۱ی ڕەشەممەی ١٣٩٨ی لە شنو هەتاوی بە هۆی ڕاوەستانی دڵ
🔹شوێنی ناشتن: کێوی قەڵاتۆکی شنۆ
🆔 @shno24


✍ خاک توانای کۆچی نیە ئەوەیە ڕازی مانەوەی هەمیشەیی من لەم وڵاتەدا...
🔹 شاعیر و نوسەری نەمر، مامۆستا مەعرووف ئاغایی ناسراو بە مارف ئاغایی لە ٢ی ڕێبەندانی ١٣٤۳ی هەتاوی لە گوندی وەزنێ سەربە شاری نەغەدە لە دایک بووە و لە ٣٠ی ڕێبەندانی ١٣٧٦هەتاوی بەھۆی کارەساتی پێک دادانی ئۆتۆمبیل کۆچی دوایی کرد.
🔹 لەسەر وەسیەتی خۆی لە مقبرة المشاهیر گڵکۆی ناودارانی شاری مەھاباد بە خاک ئەسپێردرا.
🌹 ڕووحی شاد و یادی هەرمان بێ
📸 وێنەگر: هاوڕێ باشەڕافەت
🎥هەر ئێستا بەڕێوەچوونی یەکەمین کۆڕە یادی ڕێزگرتن لە مامۆستا محەممەدی ماملێ لە شنۆ
shno24 pinned « #زانیاری 🍉 شەوی یەڵدا شەوی یەڵدا یان شەوی چلە یەکێکە لە جەژن و بۆنە مێژوویی و کۆنەکانی ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ھاوبەشە لە نێوان نەتەوەکانی ھیند و ئاری و نەتەوەکانی تری میزۆپۆتامیا. دوایین شەوی پاییز یان مانگی سەرماوەز، لە نیوەی باکوری گۆی زەوی بە…»
#زانیاری
🍉 شەوی یەڵدا
شەوی یەڵدا یان شەوی چلە یەکێکە لە جەژن و بۆنە مێژوویی و کۆنەکانی ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ھاوبەشە لە نێوان نەتەوەکانی ھیند و ئاری و نەتەوەکانی تری میزۆپۆتامیا. دوایین شەوی پاییز یان مانگی سەرماوەز، لە نیوەی باکوری گۆی زەوی بە درێژترین شەوی ساڵ دادەنرێت. لە شەوی یەڵدا بەدواوە درێژایی شەو کەم دەبێت و ڕۆژەکان درێژتر دەبنەوە.
وشەی یەڵدا ڕیشەیەکی سوریالی ھەیە بە واتای "لەدایکبوون" و "ھاتنە دنیا"یە، ئەوەش ئاماژەیەکە بۆ لە دایکبوونی خۆر و ڕووناکی یان میترا. ڕۆمییەکان ئەو ڕۆژە بە "ناتالیس ئانایکتوس" یان "ڕۆژی لەدایکبوونی ڕوناکی" ناودەبەن. ئەبورەیحان بیرونی زانای بەناوبانگی ئێران وەک جەژنی "لەدایکبوونی مەزن" یان "میلاد اکبر" باسی لەو جەژنە کردووە ئەوەش ھێمایەکە بۆ لەدایکبوونی خۆر و ڕوناکی.
لە کۆندا چلە دوو ڕێکەوت بوو لە ناو ڕۆژمێردا، چلەی ھاوین و چلەی زستان، چلەی ھاوین کە دوایین ڕۆژی جۆزەردان و یەکەم رۆژی پوشپەڕە و بە درێژترین رۆژی ساڵ دادەنرێت و چلەی زستان کە دوایین شەوی سەرماوەزە و درێژترین شەوی ساڵە. لە رابردوودا کشتوکاڵ بناغەی سەرەکی ژیانی خەڵکی پێکدەھێنا و گۆڕانکاریەکانی کەش و ھەوا و وەرزەکان کاریگەری لە سەر کشتوکاڵ و شێوەی ژیانی ئەوان دادەنا ھەر بۆیە تەنانەت ڕۆژمێرەکانیش بە پێی ئەو گۆڕانکاریانە داڕێژراون، ئەگەر سەرنج بدەین ناوی مانگەکانی ساڵنامەی کوردی و زۆربەی نەتەوەکانی تری ئاری پەیوەندیەکی توند و تۆڵیان لە گەڵ کشتوکاڵ و گۆڕانکاریەکانی کەش و ھەوا ھەیە، بەو پێیەی درێژی و کورتی شەو و ڕۆژەکان کاری دەکردە سەر چالاکیەکانی کشتوکاڵ و جووتیاری، ئەوانیش ناچاربوون چالاکیەکانیان لە گەڵ ئەو گۆڕانکاریانە ڕێک بخەن.
وردە وردە و بە ئەزمون مرۆڤەکان بۆیان دەرکەوت لە ھەندێک وەرزدا ڕۆژەکان درێژترن و ئەوان دەتوانن بە شێوەیەکی باشتر کەڵک لە روناکی خۆر وەربگرن بۆ کشتوکاڵ کە بناغەی سەرەکی بژێوییان بوو. ھەر بۆیە ھێدی ھێدی ڕوناکی و خۆر بووون بە ھێمای ژیان و چاکە، تاریکیش بوو بە ھێمای خراپەکاری و ستەم. گەلانی "ھیند و ئاری" و "ھیند و ئەوروپی" دوایین شەوی پاییزیان وەک شەوی لەدایکبوونی خۆر و ڕوناکی دادەنا و تەنانەت ڕۆژی یەکەمی زستانیان بە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێ دادەنا، چوونکە لەو بڕوایەدا بوون کە ئاھورامەزدا بە سەر ئەھریمەندا سەرکەوتووە و بەدرێژیی ڕۆژ و روناکی زیاد بووە.
لە "ئاسارولباقیە"ی ئەبورەیحانی بیرونی و لە قانونی مەسعودی ئەو رۆژە وەک خۆرە روز و خۆرەم روز واتە "رۆژی پیرۆز" ناوی براوە. ھەر وەک ئاماژەی پێدرا تاریکی ھێمای شەیتان و ئەھریمەن بووە، دوایین شەوی پاییزیش کە درێژترین شەو و تاریکترین شەو بووە، بە شەوێکی شووم و پڕنەھامەتی دانراوە، ھەر بۆیە لە کۆنەوە لە گەڵ خۆر ئاوابوونی دوایین رۆژی پاییز، خەڵک بە داگیرساندنی ئاگر ھەوڵیان دەدا تاریکی و ھێزە ئەھریمەنیەکان بڕەوێننەوە و لە خۆیانی دوور بخەنەوە.
خەڵک لەو شەوەدا لە لای یەک کۆدەبوونەوە و بە خواردن و خواردنەوە و گۆرانی وتن و ھەڵپەڕکێ شەونخونیان دەکێشا و چاوەڕوانی ھەڵھاتنی خۆر دەبوون. ئەو سفرەیەی لەو شەوەدا دەڕازێنرایەوە لە لای زەردەشتیەکان بە "مەیزەد" ناسرابوو چەرەسەکەش پێی دەوترا "لۆرک". لە نەزرگە و پەرستگەکانی میترایی نزا دەکرا بۆ سەرکەوتنی ڕووناکی بە سەر تاریکی و ئەھریمەندا ئەو نزایەش پێ دەوترا "نی یەد". خەڵک کە بە ئاھەنگ گێران و شەونخونی شەوی یەڵدایان بەسەر دەبرد، یەکەم ڕۆژی زستان یان خۆرە روز، یان ڕۆژی پیرۆزییان دەرکردە پشوو.
بە پێی ھەندێک سەرچاوە ڕۆژی خۆر، ڕۆژی یەکسانی مرۆڤەکان بوو، پادشاکان بەرگێکی سپی و سادەیان لەبەردەکرد و لەو رۆژەدا نە پادشا و نەھیچ کەسێکی تر فەرمانی بەکەسانی تر نەدەکرد و سەرجەم کاروبارەکان بە بێ فەرمانکردن و بە شێوەیەکی ئارەزومەندانە رادەپەڕێنران. لەو رۆژەدا ھەر جۆرە خوێنڕشتنێک، تەنانەت سەربڕینی ئاژەڵ و پەلەوەرەکانیش قەدەغە کرابوو. ھۆکارێکی تری پشوی ئەو رۆژە جیا لە شەونخونی و بە ئاگابوونی خەڵک لەو شەوەدا بۆ ئەوە دەگەڕایەوە کە پێشگیری بکرێت لە ئەنجامدانی ھەر گوناھ و خراپەیەک، چوون بە پێی "ئایینی روناکی" بچوکترین خراپەکاری لە رۆژی لەدایکبوونی خۆر بەگەورەترین تاوان ھەژمار دەکرا.
@shno24
شێعری شەوی یەلدای شاعری گەورەی کورد " نالی" بە دەنگی هوونەرمەندی دەنگ خۆش عەدنان کەریم پێشکێش بە ئێوەی بەرێز
🔻شەوی یەلدا
شەوی یەلدایە یا دەیجورە ئەمشەو
کە دیدەم دوور لە تۆ بێنوورە ئەمشەو
دڵم وەک حاکمی مەعزوولە قوربان
خەڵاتی وەسڵی تۆی مەنزوورە ئەمشەو
دڵیش مایل بە دیدەی تۆیە بۆیە
لە من وەحشی و ڕەمیدە و دوورە ئەمشەو
کە تۆی شای کەچ کولاھی دیدە مەستان
چ باکم قەیسەر و فەغفوورە ئەمشەو
لە خەو ھەڵساوە یا ئاڵۆزە چاوت
ھەمیشە وایە یا مەخموورە ئەمشەو
سوروشکم نەقشی چاوی تۆ دەکێشێ
جێگەم سەر دارەکەی مەنسورە ئەمشەو
موسوڵمانان دەپرسن حاڵی نالی
لە کونجی بێکەسی مەھجوورە ئەمشەو
اینستاگرام#شنو۲۴👇
https://instagram.com/shno_24?utm_medium=copy_link

دستگیری شکارچیان متخلف در اشنویە
یگان اداره حفاظت محیط زیست اشنویه در گشت و کنترل حوزه استحفاظی این شهرستان با شناسایی سە نفر شکارچی متخلف، آنان را دستگیر کردند.
از متخلفین ۲ قبضه اسلحه شکاری، تعدادی فشنگ، لاشه دو قطعه پرنده فاختە کشف و پرونده جهت رسیدگی به مقامات قضایی ارجاع شد.
اینستاگرام #شنو۲۴👇👇
https://instagram.com/shno_24?utm_medium=copy_link
We recommend to visit

#پستو_نیوز یک رسانه نیست ، یک #رسانا است
کانال رسمی اخبار "راديو پستو" در تلگرام
کانال ریاستارت:
@semahos
کانال شب بخیر ایران:
@semohos1
www.youtube.com/HosseiniTV
Last updated 1 week, 3 days ago

به بزرگترین کانال طنز ایران خوش آمدید⭐
کانالی برای خنده به روی لبان شما 😊
جهت تبلیغات :
@tablighatekhandehabadd
Last updated 4 days, 4 hours ago