@drabdulwahid

Description
کەناڵی ڕسمی پڕۆفیسۆر عبدالواحد محمد صالح
پزشیکی جراحی و مامۆستا زانکۆ و بەنگخواز عراق ـ سلیمانیه
زمان کوردی و ژێر نوسی فارسی
اینستاگرام dr_abdulwahid_official.farsi
تلگرام
@drabdulWahid
فیسبوک
Dr.Abdulwahid
Advertising
We recommend to visit

ترید شاهین 💸 | 🕋𝐈𝐍 𝐆𝐎𝐃 𝐖𝐄 𝐓𝐑𝐔𝐒𝐓
آموزش صفر تا 100 کریپتو 📊
❗️معرفی خفن ترین پروژه ها‌ در بازار های مالی به صورت رایگان🐳
سیگنال فیوچرز و اسپات (هولد) رایگان🔥
با ما باشی💯 قدم جلویی رفیق🥂
𝐈𝐍𝐒𝐓𝐀𝐆𝐑𝐀𝐌 :
www.instagram.com/trade_shahin

Last updated 1 day, 2 hours ago

[ We are not the first, we try to be the best ]

Last updated 1 month, 1 week ago

FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM

Ads : @IR_proxi_sale

Last updated 3 weeks, 4 days ago

1 month, 2 weeks ago

**❖بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ❖

?ڕێگری له‌ تكاكردن له‌ سزا شه‌رعیه‌كاندا

✹له‌ عائیشه‌وه‌ ❪خوای لێ ڕازی بێت❫ده‌گێڕنه‌وه‌:
?**كه‌ هۆزی قوڕه‌یش مه‌سه‌له‌ی ئه‌و ئافرەتە مخزومیەی كه‌ دزی كرد بوو له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا ❪ﷺ❫زۆر نیگه‌ران وبێتاقه‌تی كرد بوون،كه‌ ئه‌مه‌یش له‌كاتی گرتنی شاری مه‌كکه‌دا بوو له‌ناو خۆیاندا وتیان:كێ بێت بتوانێت قسه‌ی تیا بكات له‌ خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ر❪ﷺ❫؟ ئینجا وتیان:
جا كێ بێ بتوانێت بوێرێ وا بكات له‌ خزمه‌تیدا مه‌گه‌ر ❪أسامه‌ی كوڕی زید❫ نه‌بێت، خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ری خوایه‌❪️ﷺ❫، ئینجا ئه‌و ژنه‌یان هێنایه‌ خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ر ❪ﷺ❫ ئوسامه‌ش چووه‌ خزمه‌تی و قسه‌ی له‌سه‌ر كرد،پێغه‌مبه‌ر ❪ﷺ❫ ڕه‌نگ و ڕووی تێك چوو فه‌رمووی:ئایا بۆ لابردنی سزایه‌ك له‌ سزاكانی خوا تكا ده‌كه‌یت؟ أسامه‌ وتی: جا كاتێ شه‌و داهات پێغه‌مبه‌ر ❪ﷺ❫ هه‌ستا وتارێكی فه‌رموو:

✹له‌ڕاستیدا میلله‌تانی پێش ئێوه‌ ته‌نها به‌وه‌ تیاچوون، ئه‌گه‌ر پیاو ماقوڵێك له‌ناویاندا دزی بكردایه‌ وازیان لێده‌هێنا، به‌ڵام كاتێ كه‌سێكی گه‌دا و بێكه‌س دزی بكردایه‌ سزایان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌كرد.

✹به‌ڵام من سوێند به‌و كه‌سه‌ی گیانی منی به‌ده‌سته‌ ئه‌گه‌ر فاطمه‌ی كچی محمد دزی بكات ده‌ستی ده‌بڕم.

✹عائشە❪خوای لێ ڕازی بێت❫ ده‌فەرمووێت:
ئه‌و ئافره‌ته‌ ئیتر له‌وه‌بەدوا ته‌وبه‌یه‌كی جوانی كرد و شوشی كرد ، له‌ دوای ئه‌وه‌وه‌ ئه‌هات بۆ لام سه‌ردانی ده‌كردم ئه‌گه‌ر پێویستیه‌كی هەبوایه‌ به‌رزم ده‌كرده‌وه‌ بۆ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر ❪ﷺ❫.

#پوختەی_صحيح_مسلم#دکتۆر_عبدالواحد#??_?????_?????

1 month, 2 weeks ago

❖ پێغەمبەر نوح ❪علیە السلام❫

?❪950❫ ساڵ بانگی مرۆڤایەتی کرد بۆ ڕزگاری
بەڵام کەمێکی کەم بە دەنگییەوە هاتن ، کەچی تەنها یەکجار بانگی ئـاژەڵانی کرد بۆ ڕزگاری سەرجەمی گرۆی ئاژەڵان بەدەنگییەوە چوون
نوح هێندە خاوەن بڕوا و ئارامگری و  بەهێزی بوو بەو پەڕی بوێری و جوانی بانگی قەومەکەی کرد.

?لەسەر ووشکانی لەبەر خۆرهەتـاوو  مەزنتـرین کەشــتی دروستکرد لە کاتێکدا قەومەکەی گاڵتەیان پێ ئەکرد ، بـەڵام ئەوو دەیزانی چ ڕۆژێکی سامنـاک چاوەڕێی قەومەکەی دەکات هەر بۆیـە  باشترین کەشتی بونیاتنا بۆ ڕزگاری گرۆی ئادەمیزاد و ئـاژەڵان.......

?ئەمڕۆ موسوڵمانان لە قۆنـاغی بونیاتننانی ئەم کەشـتییـەدان  چاک دەزانین مرۆڤایەتی ڕوەو چ کارەساتێکی وێرانکار وەرچەرخێنراوە، دووا ڕۆژێکی یەکجار سـامناک چاوەڕێی گرۆی ئادەمیزاد دەکات ئەمڕۆ تلیـاک و ماددەی هۆشبەر  و عارەق و جگەرە ساڵانە نەک ئەوەی میلۆنان مرۆڤ دووچاری نەخۆشی دەکەن بەڵکوو بەملیۆنان مرۆڤ دەکوژێـت ، هەر چەند ساڵێـک جارێک ڤایرۆسێـک لەدەرەنجامی پیسخۆری مرۆڤ دەکەویتە گیانی مرۆڤایەتی گیانی سەدان هەزار مـرۆڤی بێ گوناح دەخاتە بەردەم مردنێکی یەکجارەکی،  سیستەمی ئابوری جیهانی کەلەسەربنەمای ڕیبا و  سووخۆری کار دەکات دەبینین چۆن چنگی ململانێ و کارەسات و برسیەتی و بێ کاری خزاندۆتە نێوو هەموو کۆمەڵگاکانی جیهان لەپێناوو بەدەستهێنانی ئامانجە گڵاوەکانیان ، داوێن پیسی و لەشفرۆشی بە بازرگانی کردنی ئافرەت و داڕماندنی لە مرۆڤ بوون و کردنی ئافرەت بە کاڵایەکی سێکسی و تەنیا بۆ چێژ بینین و ڕابواردن لێساندنەوەی مافی دایکایەتی .

نەخۆشییە فکری و جەسەدییەکان، شەڕ و ناکۆکی و کێبڕکێی زلهێزان لەسەر دروستکردنی باشترین چەکی مرۆڤ کوژ ئەوەندەی لەم ❪60❫ ساڵ ڕابردوو مرۆڤەکان لە ژێر ناوی ئازادی و یەکسانی و دادپەروەری کوژاروە لەمێژووی مرۆڤایەتی کوشتاری وا بوونی نەبووە.

✹هەموو ئەمانە  جارێکی تر سەلماندی نەبوونی سیستەمی ئیسلامی لە جیهان  چ زیانێکی ڕووحی و ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتی ئەدات لە مرۆڤایەتی ، ئەمڕۆ کارکردن بۆ کەشتی ڕزگاری مرۆڤایەتی و جـوانترین و باشترین کارە تا جارێکی تر مرۆڤایەتی بخرێتەوە سەر ڕاستە ڕێی جوانی و شارستانی و بەیەکەوە ژیان و مرۆڤبوون لە ژێر چەتری مەزنی ئیسلام ژیان

#مێژووی_پڕ_شکۆی_ئێمە#پەیامی_من#دکتۆر_عبدالواحد#??_?????_?????

1 month, 2 weeks ago

❖م. عبدالکریمی مدرس❖

?ئەو پیاوەی کێشی نوسراوەکانی لە کێشی خۆی زیاتر بوو.

? هەواڵ دەدەن بە جەنابی مودەڕیس کە سەرۆک کۆمار و جێگرەکەی ئەیانەوێت سەردانی بەڕێزیان بکەن، ئەمیش پێش هاتنیان هەرچی پەرتووکی دانراوی خۆی هەیە بە دوو بەش لە بەردەم کورسییەکاندا دادەنێت ، بۆ ئەوەی بە دیاری بیانداتێ، کاتێک دێن و دادەنیشن، ❪سەددام حوسێن❫ کە ئەوکات جێگری سەرۆک کۆمار بووە هەر لە پەسا سەیری کتێبەکان دەکات لێی نووسراوە: دانراوی ❪مەلا عبـدالکریمی مودەڕیس❫، دەڵێت: "ئەم پەڕتووکانە هەمووی هیی خۆتە؟" دەفەرمووێت: "بەڵێ"، دەڵێت: "وەللە نەمزانیوە کورد مەلای وای لێ هەڵکەوتووە." ئەویش لە وەڵامدا دەفەرمووێت: "کوردستان هێندە مەلای چاکی زۆرە ،من لە ترسی ئەوان گەیشتوومەتە ئێرە."

❖ لە پەڕتووکی: «ڕۆژگاری ژیانم»

✹ئەمڕۆ ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مامۆستای پایەبەرز، مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەریسە.

?لەدایکبووی❪ ١٩٠١❫ ی زاینی لە گوندی گوێزەکوێرەی مەریوانە، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی دوایی لە ❪٢٩❫ لەسەر ❪٣٠❫ی ئابی ❪٢٠٠٥❫ لە بەغداد نووسەر، زانای ئایینی، شاعیر و موفتیی کوردیی سەدەی بیستەمە.

?ئەو زیاتر لە ❪٦٠❫ پەڕتووکی ئایینی، مێژوویی و وێژەیی بڵاو کردووەتەوە. ھەروەھا تەفسیری قورئانی بە زمانی کوردی و عەرەبی ھەیە. ساخکردنەوە و شیکردنەوەی چەندین شاکاری شیعری کلاسیکی کوردی لە کارە گرنگەکانی تری ئەم کەسایەتییەیە. نموونەی ئەو شاعیرانە بریتین لە: ❪مەولەوی، نالی، مەحوی و فەقێ قادری ھەمەوەندی❫.

#مەلای_کورد #مەلای_کورد_قەڵای_فەرهەنگی_نەتەوە

1 month, 3 weeks ago

?لە دوای هێرشەکەی لە ❪٧❫ ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوودا ، گەڕان بۆ قورئان لە گوگڵدا گەیشتۆته بەرزترین ئاستی.

?لە تیک تۆکدا هاشتاگی “quran book club” "یانەی قورئان" زیاتر لە ❪١٥.٨❫ ملیار بینەری هەبووە زۆر ، خەڵک تێیدا بۆ یەکەمجار دەستیان بە خوێندنەوەی قورئان کرد.

?مێگن ڕایس ، کەسایەتییەکی پلاتفۆرمی تیکتۆک بوو ، ئەو بە بینینی موسوڵمانانی فەڵەستین کەوا تەرمی منداڵەکانیان لە باوەشیاندایە و هێشتا سوپاسی خودا دەکەن، سەرسام بوونی خۆی پێیان بڵاوکردەوە.

?دواتر دەستی کرد بە خوێندنەوەی قورئان، وە بڵاوکردنەوەی تێبینییەکانی دەربارەی ، دوای کەمتر لە مانگێک موسوڵمانبوونی خۆی ڕاگەیاند  ڕایس بوو بە ئیلهام بۆ هەزاران کەسی دیکە تاوەکو ئاشنای ئیسلام بن.

? هەندێک لەو کەسانە وەک کەسایەتی سۆشیال میدیای بە ڕەگەز جولەکە❪@JackJackWilds❫ تەنانەت موسوڵمان بوون ، نیو لاینز لەگەڵ چەند کەسێکیان قسەی کردووە سەبارەت بە ئەزموونەکانیان .

?کلارک جۆنز ، ژنێکی ئەمریکی تەمەن ❪٣٠❫ ساڵە و لە ژینگەیەکی کۆنەپەرستانەی کەنیسەی مەسیحدا گەورە بووە ، زۆری نەخایاند دوای بینینی شەهادە هێنانی مێگن ڕایس، موسوڵمانبوونی خۆی ڕاگەیاند ئەو لە تەمەنی گەنجییدا مەسیحیەتی جێهێشت، پێش ئەوەی مانگی ڕابردوو موسوڵمان ببێت، ❪١٢❫ ساڵ وەک بێدینێک ژیا ، ئاماژەی بەوەشکردووە، پێش ❪٧❫ی ئۆکتۆبەر ، زۆری لەبارەی دۆخی نالەباری گەلی فەلەستین نەدەزانی، بەڵام دوای بینینی هێزی ئیمانیان، ئەوە سەرنجی ڕاکێشاوە بۆ ئەوەی بە بەها ئاینییەکانی خۆیدا بچێتەوە.

?ئیڤانکا بە نیو لاینزی وتووە: “دەڵێم فەلەستین خۆی وای لێنەکردم موسوڵمان بم”.  - بەڵام فەلەستین وای لێکردم قورئان هەڵبگرم 
من لە بنەڕەتدا قورئانم بۆ پەروەردە و هاودەنگی هەڵگرت لەگەڵ خەڵکی فەڵەستین، بەڵام کاتێک خوێندمەوە بینیم ئەو شتانەی کە تێیدان پێشتر هەستم پێی کردووە و باوەڕم پێیان هەبووە”.

?هەندێکی دیکە لە تیک تۆک باسیان لە هەمان ڕێڕەوی گۆڕانکاری کردووە،جەیمی ڕۆزاریۆ، تەمەن ❪٣٠❫ ساڵە لە شاری تامپا لە ویلایەتی فلۆریدا، ڕایگەیاندووە، هەمیشە باوەڕی بە شتێک بووە، خەریکی ئەستێرەناسی و هەسارەکان بووە، بەڵام هەرگیز بە تەواوی نەیزانیوە کە باوەڕی بە چییە،کاتێک دەستی کرد بە بینینی ڤیدیۆی فەڵەستینیەکان کە ئەوپەڕی قووڵایی ئیمان پیشان دەدەن، و سەیری مێگن ڕایسی کرد کە دەستی کردبوو بە شیکردنەوەی قورئان لە تیک تۆک، ئیلهامبەخش بوو بۆ خوێندنەوەی قورئان خۆی،دوای چەند هەفتەیەک، موسوڵمان بوو.

?ئەو دەڵێت بەهۆی ئەوەی منداڵ بووم لە شاری نیویۆرک دوای ❪11❫ی سێپتەمبەر گەورە بووم و لەناو پەرەسەندنی ئیسلامۆفۆبیادا دەژیام، قورئان بە تەواوی بۆ من ناڕوون بوو” ئاماژەی بەوەشکردووە، “تێگەیشتم هەمیشە تەنها لەبارەی ئەو شتانەوە دەزانم کە لە میدیای ڕۆژئاواییەوە وەرم گرتووە ، بۆیە بڕیارمدا بیخوێنمەوە تەنها بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو عەقڵیەتەی کە بۆم دروستکرابوو لەماوەی ❪٣❫ هەفتەی ڕابردوودا، لەوەتەی گەڕامەوە، من بەردەوام بووم هەست دەکەم  ئاشتییەکی زۆردام” ڕۆزاریۆ بە نیو لاینزی وتووە،ئاماژەی بەوەشکردووە، “جیابوومەوە، ماڵەکەم فرۆشت، تەنانەت ئەو هاوڕێیانەی پێنج ساڵ لەمەوبەر هەمبوو ، هەمووی لە ئێستادا بۆمن لاپەڕەیەکی سپییە، و قورئان و ئیسلام و ئەو کۆمەڵگەیەی کە دۆزیومەتەوە هەستکردن بە هیوا و گەشبینیی بۆ دروست کردووم من وا بۆ ئەو کەسە دەگەڕێمەوە کە هەمیشە مەبەستم بووە.”

#پەیامی_من#موسوڵمان#دکتۆر_عبدالواحد#??_?????_?????

1 month, 3 weeks ago

❖**بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ❖

?سزای مه‌ی خواردنه‌وه‌ سزای مه‌یخۆر چه‌ند داره‌؟**

?"حضین ی كوڕی منذر أبو ساسان" ده‌فەرمووێت:له‌لای "عثمان ی كوڕی عفان" بووم ❪خوای لێ ڕازی بێت❫ كاتێك "وەلید" یان هێنایه‌ لای كه‌ دوو ڕكات نوێژی به‌یانی كردبوو پاشان وتبووی:بۆتان زیاد كه‌م؟

?ئینجا دوو پیاو یه‌كێكیان "حمران" بوو شایه‌تیان له‌سه‌ردا كه‌ ئاره‌قی خواردۆته‌وه‌، ئه‌وەی دیكه‌یشیان شایه‌تی له‌سه‌ردا كه‌ بینیوێتی ئه‌ڕشایه‌وه‌،

?"عثمان" ❪خوای لێ ڕازی بێت❫فەرمووی:
تا نه‌خواته‌وه‌ ناڕشێته‌وه‌ پاشان وتی: ئه‌ی "علی" هه‌سته‌ داركاریی بكه‌، ئه‌ویش وتی: ئه‌ی "حسن" تۆ هه‌سته‌ داركاریی بكه‌، "حسن" یش وتی: گه‌رمییه‌كه‌ی بده‌ به‌وه‌ی فێنكێكه‌ی نۆش ده‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ی حه‌زی پێنه‌كات، ئینجا وتی: ئه‌ی "عبدالله ی كوڕی جعفر" تۆ هه‌سته‌ داركاریی بكه‌. ئه‌ویش هه‌ستا داركاریی كرد، "علی"یش ده‌ی ژمارد، تا گه‌یشته‌ چل، وتی: ده‌سبگره‌وه‌،

? پاشان وتی: پێغه‌مبه‌ر ️❪ﷺ❫ چل داری داوه‌ له‌ ئاره‌ق خۆر و "أبو بكر" یش چل دارو  "عمر" یش هه‌شتا دار هه‌ر هه‌مووشی سوونه‌ته‌، من خۆم ئه‌مه‌یانم پێ خۆشتره‌. "واتا چل داره‌كه‌"

#پوختەی_صحيح_مسلم#دکتۆر_عبدالواحد#??_?????_?????

1 month, 4 weeks ago

❖خوای گەورە چۆن بەنی ئیسرائیلی لەفیرعەون ڕزگار کرد ئاواش باوەڕداران ڕزگار دەکات و ستەمکارانیش سزا دەدات❖

أَعُوذُ بِاللهِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ
?❪وَإِذۡ فَرَقۡنَا بِكُمُ ٱلۡبَحۡرَ فَأَنجَیۡنَـٰكُمۡ وَأَغۡرَقۡنَاۤ ءَالَ فِرۡعَوۡنَ وَأَنتُمۡ تَنظُرُونَ❫ سورەت البَقَرَةِ : ❪٥٠❫

?بیربکه‌نه‌وه‌ کاتێک که‌ ده‌ریامان بۆ له‌ت کردن و ڕزگارمان کردن وه‌ ده‌ست وپێوه‌ندی فیرعه‌ونمان خنکاند له‌کاتێکدا ئێوه‌ ته‌ماشاتان ده‌کردن.

?بێگومان ڕۆژێک پەروەردگار هاوشێوەی پێغەمبەر موسا ❪رضي الله عنه❫و شوێنکەوتوانی ،هاوشێوەی پێغەمبەری ئاخر زەمان و هەوەڵانی باوەڕداران ڕزگار دەکات و ستەمکارانیش سزا دەدات،ئەو وەختە باوەڕداران سەیری عەزابی بێباوەڕان دەکەن و تۆڵەی ستەمکاریان دەبیننەوەو لەعەزابی خوا غەڕق دەبن .

?خوای گەورە زروفی ناخۆش بۆ باوەڕداران هاوشێوەی بەحری پێغەمبەر موسا ❪رضي الله عنه❫ لەت دەکات و لێی دەپەڕنەوە و ئەو ناخۆشی و سەختیانەیان بۆ نیعمەتی نەبڕاوەیان لەبەهەشت بۆ دەگۆڕنەوە.

?لەوێ لەگەڵ خۆشەویستانیان یەک دەگرن و پێیان دەوترێ : ❪سَلَامٌ عَلَيْكُم بِمَا صَبَرْتُمْ ۚ فَنِعْمَ عُقْبَى الدَّارِ❫ پێیان ده‌ڵێن: ❪سه‌لامتان لێ بێ چونکه‌ ئارامتان گرت له‌ دنیادا❫ جا چه‌ند سه‌رئه‌نجامێکی چاکتان بوو.

#قورئانی_پیرۆز#دکتۆر_عبدالواحد#??_?????_?????

2 months ago

*?ئەگەر پەروەردگار لێت بگرێتەوە و پێتی نەبەخشێ چی ئەکەی و لەکێ داوا ئەکەیت ؟*#زنجیرەی_نزا#دکتۆر_عبدالواحد#??_?????_?????

2 months ago

*? منداڵانی غەززە چیان فێرکردین ؟*#ڕازی_قودس#دکتۆر_عبدالواحد#??_?????_?????

2 months ago
2 months, 1 week ago
We recommend to visit

ترید شاهین 💸 | 🕋𝐈𝐍 𝐆𝐎𝐃 𝐖𝐄 𝐓𝐑𝐔𝐒𝐓
آموزش صفر تا 100 کریپتو 📊
❗️معرفی خفن ترین پروژه ها‌ در بازار های مالی به صورت رایگان🐳
سیگنال فیوچرز و اسپات (هولد) رایگان🔥
با ما باشی💯 قدم جلویی رفیق🥂
𝐈𝐍𝐒𝐓𝐀𝐆𝐑𝐀𝐌 :
www.instagram.com/trade_shahin

Last updated 1 day, 2 hours ago

[ We are not the first, we try to be the best ]

Last updated 1 month, 1 week ago

FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM

Ads : @IR_proxi_sale

Last updated 3 weeks, 4 days ago