قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )
Last updated 3 months, 3 weeks ago
يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.
Last updated 5 months ago
- بوت الإعلانات: ? @FEFBOT -
- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.
My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain
- @NNEEN // ?: للأعلانات المدفوعة -
Last updated 5 months, 3 weeks ago
ابن تیمیە نەک عوزری داوە بە جاهل لە کوفر و شرکی گەورە ، بەڵکو عوزری بە جەهل داوە بە زانا کانیش بە جەهل !!
ابن تيمية لە كتاب الاستغاثة في الرد على البكري دەڵێت :
ولهذا كنت أقول للجهمية من الحلولية والنفاة الذين نفوا أن يكون الله -تعالى- فوق العرش لما وقعت محنتهم، أنا لو وافقتكم كنت كافرًا؛ لأني أعلم أن قولكم كفر، وأنتم عندي لا تكفرون لأنكم جهال، وكان هذا خطابًا لعلمائهم وقضاتهم وشيوخهم وأمرائهم
الاستغاثة في الرد على البكري _ ٢٥٣
واتا : هەر بۆیە من بە #جەهمیەکانم دەوت لەوانەی #حلولی بون و لەوانەشی #نوفات بوون کە نەفی ئەوەیان دەکرد اللە لەسەر عەرش بێت کاتێک میحنەکەیان ڕوویدا ، ئەگەر من وەک ئێوە بڵێم کافر دەبم لەبەر ئەوەی دەزانم کە ئەو قسەیەی ئێوە کوفرە ، بەڵام ئێوە کافر نابن چونکە #جاهلن !
ئەم قسەیەش ڕووی لە #زانا و #قازی و #شێخ و #ئەمیرەکانیان بوو
دەڵێم : بڕوانە ابن تیمیە عوزری داوە بە کێ :
یەکەم : حلولیەکان ئەوانەی دەڵێن اللە تێکەڵ بە مەخلوقاتێتی دەبێت و لە هەموو شوێنێکە
دووەم : نوفات ئەوانەی وەک خۆی دەڵێت نەفی ئەوەیان کردوە اللە لەسەر عەرش بێت
ئەم قسەیەی ابن تیمیە لە ڕوون ترین ئەو قسانەیە کە تێیدا عوزر بە جەهل دەدات بە زاناکان ، کار لەوە نەماوە عوزر بدات بە جاهل بەڵکو وەک دیاریم کردوە و کەس ناتوانێ حاشای لێ بکات دەڵێت ئیوە جاهلن و ئەو جاهلانەش زانا و قازی و شیوخ و ئەمیرەکانن ، هەر بۆیە ئەو قسەیەی زەهەبی ڕاستە کە دەڵێت : وكان مذهبه توسعة العذر للخلق ، ولا يكفر أحدًا إلا بعد قيام الحجة عليه.
مەزهەبی ابن تیمیە فراوان کردنی بازنەی عوزر بوە بۆ خەڵک ، #کەسی تکفیر نەکردوە ئیلا دوای ئیقامە حوجە نەبێت .
طەبعەن قسەکەی زەهەبی بەو ڕەهاییەش دروست نیە ، چونکە ئەو کەسەی کە زەهەبی باسی دەکات دەڵێت ابن تیمیە دوای ئیقامە حوجە تکفیری دەکردن ابن تیمیە دوای ئیقامە حوجەش تکفیری نەکرووەن ، بینائەن لەسەر ئەم دەقە ابن تیمیە تکفیری زاناکانیشیانی نەکردوە جگە لەوەی مناقەشەشی لەگەڵ کردوون و ئیقامە حوجەشی کردوون ، سەرەڕای ئەوەی ئەو کەسانەی ئەو ئیقامە حوجەی کردوون مەحەلی ئەوە نین ئیقامە حوجە بکرێن چونکە یەکەم خۆیان زانا و قازی و شێخ بوون ، وە کوفرەکەشیان لە مەسائیلی زۆر زاهیر بوون ، وەک بەرزی و بڵندی اللە و ئیستوای اللە کە نصوصکانی ئەو دوو بابەتە لە زاهیرترین نصوصەکانن و بە هیچ شێوەیەک شاراوە نەبوون لەسەر ئەو کەسانەی کە ابن تیمیە عوزریان بۆ دەهێنێتەوە ، بەڵام ئەوە مەزهەبی ابن تیمیە بوە هەردەم عوزری داوە بە خەڵک جاهل بوبوێت یان عالم .
جا بڕوانە ئەو دژ بەیەکیە کە دەڵێت : من ئێوە تکفیر ناکەم لەبەر ئەوەی #جاهلن ، کێن ئەم جاهلانە ؟
#زاناکانن ، واتە هەم جاهلن هەم عالمیشن ، وە ئەم عالمانە عوزریان هەیە بە جەهل !!!
زانا و قازی و شێخەکانیان مەعوزر بن ئەی چی دەڵێیت سەبارەت بە جاهلە مقلدەکان ؟
بێ گومان ئەوان ئەولاترن بە عوزر ، چونکە ئەگەر عالم مەعزور بێت جاهل لە پێشترە عوزری هەبێت.
أزيدكم من البيت شعرا
پاشان با بزانین ئەو جەهلەی کە ابن تیمیە باسی دەکات چیە ؟!! ئایا ئەوانەی عوزری پێداون هەر بە حقیقی جەهلیان بەم شتانە هەبوە و نەیانزانیوە ؟
یان بە بەڵگەی عەقڵی مناقەشەی ابن تیمیەیان کردوە و بگرە ابن تیمیەیان بە جاهل زانیوە .
ابن تیمیە دەڵێت
وأصل جهلهم شبهات عقلية حصلت لرؤوسهم في قصور من معرفة المنقول الصحيح والمعقول الصريح الموافق له، فكان هذا خطابنا.
فلهذا لم يقابل جهله وافتراؤه بالتكفير بمثله، كما لو شهد شخص بالزور على شخص، أو قذفه بالفاحشة كذبًا عليه لم يكن له أن يشهد عليه بالزور ولا أن يقذفه بالفاحشة.
واتا:
ئەسڵی جەهلەکەشیان کۆمەڵێک #گومانی_عەقڵی بوو کە بۆ دەمڕاستەکانیان دروست بوبو لە قسوریان لە زانینی نقڵە سەحیحەکان و شتە عەقڵیە صەریحەکان کە موافقی نەقلەکانن ،
بۆیە لەبەرامبەر جەهل و ئیفتیراکانیا بە تکفیر وەڵامیان نادرێتەوە !
وەك چۆن ئەگەر کەسێک شاهیدی درۆ لەسەر کەسێک بدات و یان بوختانی بۆبکات کە فاحیشەی کردووە جائیز نیە لە مقابلدا شاهیدی درۆی لەسەر بدرێت درۆ بوختانی فاحیشەی بۆ بکرێت .
وەک دەبینن عوزری داونەتێ بە شوبهەی عەقڵی ، وە ئەم شوبهە عەقڵیەیان ناو ناوە جەهل !!
وا وتمان عوزر بە جەهل هیچ نەبێت ئەسڵێکی هەیە لە شەرعدا لە بابەتە خەبەریەکان و بۆ هەندێک کەسی دیاری کراو ، بەڵام عوز بە شوبهەی عەقڵی لە کوێی شەرعدا جێ دەکەنەوە ؟
کەسێک دەتوانێت عوزر بە شوبهەی عەقڵیمان بۆ ڕوون بکاتەوە لە کوێی ئەم دینەدا هەیە و لە کوێ ئەمە منهجی سەلەف بوە ؟
لە پۆستەکانی داهاتودا زیاتر لەسەر ئەم مەسەلەیە قسە دەکەم
هەموو ئەوانەی ناکۆکن لەگەڵ ئەهلی سونە لەسەر مەسەلەی تەوحیدی ئەسماء و صیفات و قەدەر لای ابن تیمیە موسوڵمانن !
کەسێک خوا وەک ئەوە نەناسێ کە پێغەمبەر ناسیویەتی هەر موسوڵمانە !
ابن تیمیة دەڵێت :
وَهَذَا يُبَيِّنُ أَنَّ عَامَّةَ أَهْلِ الصَّلَاةِ مُؤْمِنُونَ بِاَللَّهِ وَرَسُولِهِ؛ وَإِنْ اخْتَلَفَتْ اعْتِقَادَاتُهُمْ فِي مَعْبُودِهِمْ وَصِفَاتِهِ....
دواتر دەڵێت :
وَكُلُّ مَنْ أَظْهَرَ الْإِسْلَامَ وَلَمْ يَكُنْ مُنَافِقًا فَهُوَ مُؤْمِنٌ. لَهُ مِنْ الْإِيمَانِ بِحَسَبِ مَا أُوتِيَهُ مِنْ ذَلِكَ وَهُوَ مِمَّنْ يَخْرُجُ مِنْ النَّارِ وَلَوْ كَانَ فِي قَلْبِهِ مِثْقَالُ ذَرَّةٍ مِنْ الْإِيمَانِ وَيَدْخُلُ فِي هَذَا جَمِيعُ الْمُتَنَازِعِينَ فِي الصِّفَاتِ وَالْقَدَرِ عَلَى اخْتِلَافِ عَقَائِدِهِمْ؛ وَلَوْ كَانَ لَا يَدْخُلُ الْجَنَّةَ إلَّا مَنْ يَعْرِفُ اللَّهَ كَمَا يَعْرِفُهُ نَبِيُّهُ ﷺ لَمْ تَدْخُلْ أُمَّتُهُ الْجَنَّةَ؛ فَإِنَّهُمْ أَوْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَسْتَطِيعُونَ هَذِهِ الْمَعْرِفَةَ؛ بَلْ يَدْخُلُونَ الْجَنَّةَ وَتَكُونُ مَنَازِلُهُمْ مُتَفَاضِلَةً بِحَسَبِ إيمَانِهِمْ وَمَعْرِفَتِهِمْ
[ (مجموع الفتاوى ٢٥٤/٥) ]
واتا :
بەمەدا ئەوەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە کە زۆربەی ئەهلی نوێژ موسوڵماننو ئیمانیان بە اللە و پێغەمبەرەکەی هەیە ، ئەگەر چی بیروباوەڕیشیان سەبارەت بە پەرستراوەکەیان جیاواز بێت
هەرکەس ئیسلام دەرخات و منافق نەبێت ئەوە ئیماندارە و ئیمانی هەیە بەو ئەندازەیەی کە پێی دراوە ، وە لەو کەسانەیە کە لە ئاگر نەجاتیان دەبێت ئەگەر مسقاڵە زەڕەیەک ئیمان لە دڵیدا هەبێت ، ئەوانەشی دەچنە ژێر ئەم حوکمەوە بریتین لە ( هەموو ئەو کەسانەی ناکۆکیان هەیە لە مەسەلەی صیفات و قەدەر سەرەڕای جیاوازی عقیدەیان )
ئەگەر کەس نەچوایەتە بە هەشت ئیلا کەسێک نەبێت کە خوا وەک پێغەمبەر بناسێت ئەوە کەس لە ئومەتەکەی نەدەچوە بەهەشتەوە ، چونکە ئومەتەکەی یان زۆربەی ئومەتەکەی توانای ئەم خوا ناسیەیان نیە ، بەڵکو دەچنە بەهەشتەوە و پلەکانیان جیاواز دەبێت بە پێی ئەو ئیمان و خوا ناسینەی هەیانە
دەڵێم : پەنا بەخوا لە خراپی ئەم قسەیە و ئەوەی لە خۆیی گرتوە ، ابن تیمیە دەیەوێت لێرەوە ئەوە بدات بە گوێمانا عقیدەی جیاواز سەبارەت بە اللە و سیفەتەکانی شتێکی واردە لەم ئوممەتدا و ئینسان پێی لە ئیسلام دەرناچێت ، چونکە ناکرێت هەموو کەس وەک رسول اللە خوا بناسێت ! هەر بۆیە کەسانیک کە لەسەر ئەسڵی خوا ناسین لەگەڵ موسولمانناندا ناکۆکن و تەعطیلی سیفاتەکانی دەکەن موسوڵمان و ئیماندارن بە ئەندازەی ئەو ئیمانەی هەیانە ،
ئەیەوێت ئەوە بڵێت کە ئەگەر وانەبێت و هەمووی ئەو طائیفانە کافر بن دەبێت خەلکێکی زۆر بچێتە جەهەنەمەوە ، ناشکرێت بچنە جەهەنەوە هەر بۆیە دەبێت عوزریان هەبێت موسوڵمان بن و بچنە بەهەشتەوە !!!
ئیستا با کەسێک پێمان بڵێت لەوانەی زۆر دڵنیان لەوەی ابن تیمیة درێژە پێدەری منهجی سەلەفە و بە تاڵە موو لێی لانەداوە ئەم قسەیەی ابن تیمیە سەرچاوەکەی لە کام قسەی سەلەفەوەیە ؟
لەسەر چی ئەساسێک موعەطیلێک ئیماندارە و کێ لە سەلەف وای وتوە ؟
کێ لە سەلەف وتویەتی جیاوازی عقیدە سەبارەت بە اللە هۆکاری نەمانی ئیمان نیە و کەسێکیش عقیدەی جیاواز بێت لەوبارەیەوە هەر ئیماندارە ؟
فەرموون پێمان بڵێن .
جگە لەوەی کە شتی وا بە خەویش ناتوانن لەسەلەفەوە بهێنن بەڵکو لە بەرامبەرا دژەکەی دەبیننەوە ، کە سەلەفی ئیمە تکفیری اهلی تعطیلیان کردوە و تکفیری کەسانێکیش کە تکفیریان ناکەن ، ئەوان ئەوەندە ئەم بابەتە ئوصولیانەیان لا کەم سوک نەبوە ، مەسەلەی قەدەریش تەفصیلیکی تیایە ، بەلام ابن تیمیە هەر بە اطلاق حوکمەکە دەدات ، ئەوەش هەڵەیەکی زۆر گەورەیە ، چونکە قەدەریەی نوفاتی علم ئەوانەی دەیانوت کە اللە علمی پێشوەختی نیە بە عەمەلی عەبدەکانی و نایزانیت پێش کردنی چی دەکەن ، ئەمانە صحابە تکفیریان کردوون و بەڕائەتیان لێ کردوون و ئیجماع لەسەر کافر بونیان هەیە ، بەلام ابن تیمیە بە ئیطلاق باسی قەدەریەکان دەکات وەک بڵێیت جیاوازی ناکات لە بەینی قەدەریەی نوفات و ئەو قەدەریانەی دەیانوت اللە شەڕی خەلق نەکردووە کە ئەمە طائیفەیەیان مبتدعن .
ئیمە ناتوانین لەم تەوجیهە زیاتر قسەی ابن تیمیە تەوجیهـ بکەین لەم بابەتدا ، فەرموو ئیوە ڕووی ڕاستی ئەم قسەیەمان پێ بڵێن و بۆمان بسەلمێن ئەم عقیدەیەی ابن تیمیە عقیدەی رسول اللە بوە و سەلەفیش لەسەر ئەم عقیدەیە بووە .
راستیەک کە پێویستە بیزانیت
ئەو کەسەی سەیری کتێبی نەجدیەکان دەکات بە ڕون و ڕاشکاوی و بێ لێڵی دەبینێت چەندە هیلاک بوون بە دەست ئەولیای جەهمیەکان و موشریکەکانەوە بە هۆی استدلال کردنیان بە قسەی ابن تیمیە لە مەسەلەی عوزر بە جەهلدا ،
کەسی تەماشاکەر دەبینێت کە چەندێک زۆریان لە خۆیان کردوە بۆ ئەوە بیسەلمێنن کە ابن تیمیة عوزری نەداوە بە جهل لە مەسەلەی تەوحید و ئوسوڵی دیندا ، چونکە ئەگەر نەجدیەکانیش عوزریان بدایە بە جەهل ئەوە دەبوو واز لەو خەڵکە موشریک و گۆڕ پەرستانە بهێنن لە خاکی حجازدا و بهێڵن خەریکی کوفر و شرکی خۆیان بن و ئەمانیش وەک موسوڵمان سەیریان بکەن ، دەبینیت هەندێک جار بێ دەسەڵات دادەمێنن لە ئاست تەوجیهــ کردنی قسەیەکی ابن تیمیە لەم بابەتدا بۆ ئەوەی یەکبگرێتەوە لەگەڵ ئوسوڵەکانی ئەماندا لە عوزر بەجەهلا ، قسەکەی وەلا دەنێن و دەست دەکەن بە بەیان کردنی بابەتەکە لەسەر ئەساسی منهجی سەلەف بەبێ ئاماژە کردن بە هەڵەی ابن تیمیە لە مەسەلەکەدا ،
نمونەیەک لەم حاڵەتە شێخ عبد اللطیف آل الشیخ ە ، کاتیک عازریەکانی زەمانی خۆی قسە مەشهورەکەی ابن تیمیە دەکەنە بەڵگە لەسەری کە دەڵێت : ئیمام احمد تکفیری عەینی جەهمیەکانی نەکردوە و نوێژی لە دوایانەوە کردوە و دوعای بۆ مەئمون کردوە , دێت وەڵامی ئەم گومانە دەداتەوە و ئەسڵەن گومان دەخاتە سەر ئەوەی کە ئەو قسەیە هی ابن تیمیة بێت و دەست دەکات بە ڕونکردنەوە مەسەلەکە لەسەر منهجی سەلەف ناگەڕێتەوە سەر راستی و دروستی قسەکەی ابن تیمیە ، طەبعەن شیخ عبد اللطیف ئەو قسەیە بە هەڵە دەزانێت کە هی ابن تیمیەیە چونکە لە وەلامەکەیدا وا دەردەخات کە ئەو شتە ڕاست نیە و ئەهلی سونە و ئەسەر تکفیری جهمیەکانیان کردوە و ڕاجیاییان نەبوە ، هەر کەس بە چاوی گرنگیەوە لەم بابەتە دەڕوانێت دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ کتابی كشف الشبهتين ی ابن سحمان لە ئەسنای ڕەد دانەوەی يوسف بن شبيب ، کە ئەویش هەمان عقیدەی هەبوە و رەدی نەجدیەکانی داوەتەوە بە قسەی ابن تیمیة و عوزری داوە بە موشرکین بە جەهل .
هەندێک جاریش نەجدیەکان بێ دەسەڵات دەبن لەوەی بۆ ابن تیمیەی بپۆشن بۆیە ناچار ابن تیمیە دەدەنە پاڵ مخالەفەی مەزهەب لە عوزر بەجەهلدا ، نمونەی ئەمەش قسەی أبا بطین ە کە دەڵێت : لەگەڵ ئەوەی قسەی شێخ ( واتە ابن تیمیە ) لە تکفیر نەکردنی جەهمیەکان موخالەفەی مەشهوری مەزهەبە ، بەڵام خۆی ڕاست لە مەزهەبدا تکفیری کەسی مجتهدی بانگەوازکارە بۆ خەلقی قورئان یان ئەو کەسەی نەفی ڕوئیە دەکات .
خودی ئەم قسەیەی ابا بطین کە دەڵێت مەشهور لە مەزهەبدا ئەمەیە جێی قسەیە و سابت نیە لە ئیمام احمدەوە شتی وا ، حەتا ابن تیمیە خۆشی گومان دەخاتە سەری .
پێویستە بزانرێت کە ابن تیمیە زۆر نەجدیەکان هیلاک کردوە و چۆن هیلاک کردنێک ، ئەویش لە دوو ڕوەوە
یەکەم : لە ڕووی تەئصیلاتەکانیەوە بۆ مەسەلەی عوزر بە جەهل
دووەم : لە ڕووی استدلال کردنی دوژمنەکانیان بە قسەکانی ابن تیمیە .
ئەگەر حەقمان بوێت ئەوە حەق لای خصومی نەجدیەکانە ، چونکە استدلال کردنیان بە قسەکانی ابن تیمیە لە جێی خۆیدایە ، چونکە قسەی ابن تیمیە وەک خۆر لە ڕۆژی نیوەڕۆدا ڕوونە لە مەسەلەی عوزر بە جەهل ، هەر وەک زەهەبی تەلەبەی دەڵێت :
مەزهەبی ابن تیمیە فراوان کردنی بازنە عوزر بوە بۆ خەڵکی ، کەسی تکفیر نەکردوە ئیلا دوای ئیقامە حوجە نەبێت .
ئەم قسەیەی زەهەبیش کە دەڵێت دوای ئیقامە حوجە تکفیری کردوون جێی نەزەرە ، چونکە لە زۆر حاڵەتدا ئیقامە حوجەشی کردون و بگرە رەدیشی داونەتەوە و هەر بە موسوڵمان و برای خۆی زانیون .
وە ئەو کەسەی کە زەهەبی دەڵێت ابن تیمیە تکفیر نەکردوە خەیاڵت نەڕوات بۆلای کەسێکی جاهل ، بەڵکو عالم بوبێت یان جاهل یەک شت بوە لای ابن تیمیە و لە داهاتوشدا ئاماژەی پێ دەدەم ، دەبینیت شێخە جەهمی و ئەمیرەکان و زاناکانیان و قازیەکانیشیان مەعزور کردوە بە جەهل ،
شێخ و عالم و قازی جاهلن !!!!
ئەی جاهلە ئەبێت چی عوزرێکی هەبێت ؟!!
ئەو عوزر پێدانەش چی لە تەوحیدی ئەسماء و صیفات چی لە تەوحیدی ئولوهیەت لە هەردوکیانە هەر یەک شت بوە ، وەک چۆن لە الاستغاثە دا حلولی و نوفاتەکان تکفیر ناکات وەلە رەدەکەی لەسەر ئیخنائیش بەهەمان شێوە عوزر دەداتە ئیخنائی موشریک و بە موسوڵمان ناوی دەبات .
لە پۆستی داهاتوو بەڵگەکان بە کورتی و پوختی و دەخەمە ڕووی لەسەر ئەو شوێنانە ڕاتان دەگرم لە مەحەلی ئیشکالن .
نمونەیەک لە مخالەفەی ابن تیمیة بۆ سەلەف و منهجی ئیمام احمد ☝
ئەوەیە کە هاوەڵانی ئیمام احمد لێوەیان گێڕاوەتەوە ، لەوەش موشکیلە تر ئەوەیە قسەکەی ابن تیمیە بوەتە بەڵگە بەدەست کەسانێکی متعصب ــەوە و بینائەن لەسەر ئەوە عوزر بۆ جەهمیەکان و ئەشعەریەکان دەهێننەوە ، بەبێ لەبەرچاو گرتنی ئەوەی ئایا ئەو قسەی راستە یان ئیفتیرایە بەدەم ئیمام احمد ە وە ، قسەکەی ابن تیمیە نقڵ دەکەین بزانین دەڵێت چی ?
مَعَ أَنَّ أَحْمَد لَمْ يُكَفِّرْ أَعْيَانَ الْجَهْمِيَّة وَلَا كُلَّ مَنْ قَالَ إنَّهُ جهمي كَفَّرَهُ وَلَا كُلَّ مَنْ وَافَقَ الْجَهْمِيَّة فِي بَعْضِ بِدَعِهِمْ؛ بَلْ صَلَّى خَلْفَ الْجَهْمِيَّة الَّذِينَ دَعَوْا إلَى قَوْلِهِمْ وَامْتَحَنُوا النَّاسَ وَعَاقَبُوا مَنْ لَمْ يُوَافِقْهُمْ بِالْعُقُوبَاتِ الْغَلِيظَةِ لَمْ يُكَفِّرْهُمْ أَحْمَد وَأَمْثَالُهُ؛ بَلْ كَانَ يَعْتَقِدُ إيمَانَهُمْ وَإِمَامَتَهُمْ؛ وَيَدْعُو لَهُمْ؛ وَيَرَى الِائْتِمَامَ بِهِمْ فِي الصَّلَوَاتِ خَلْفَهُمْ وَالْحَجَّ وَالْغَزْوَ مَعَهُمْ وَالْمَنْعَ مِنْ الْخُرُوجِ عَلَيْهِمْ مَا يَرَاهُ لِأَمْثَالِهِمْ مِنْ الْأَئِمَّةِ. وَيُنْكِرُ مَا أَحْدَثُوا مِنْ الْقَوْلِ الْبَاطِلِ الَّذِي هُوَ كُفْرٌ عَظِيمٌ وَإِنْ لَمْ يَعْلَمُوا هُمْ أَنَّهُ كُفْرٌ؛ وَكَانَ يُنْكِرُهُ وَيُجَاهِدُهُمْ عَلَى رَدِّهِ بِحَسَبِ الْإِمْكَانِ؛ فَيَجْمَعُ بَيْنَ طَاعَةِ اللَّهِ وَرَسُولِهِ فِي إظْهَارِ السُّنَّةِ وَالدِّينِ وَإِنْكَارِ بِدَعِ الْجَهْمِيَّة الْمُلْحِدِينَ؛ وَبَيْنَ رِعَايَةِ حُقُوقِ الْمُؤْمِنِينَ مِنْ الْأَئِمَّةِ وَالْأُمَّةِ؛ وَإِنْ كَانُوا جُهَّالًا مُبْتَدِعِينَ؛ وَظَلَمَةً فَاسِقِينَ.
[ مجموع الفتاوى]
خوڵاسەی قسەکەی ابن تیمیە
دەڵێت :
١_ ئەحمەد تکفیری عەینی جەهمیەکانی نەکردوە
٢ _ هەرکەس کە پێی ووتوە جەهمیە یان موافەقەی جەهمیەکانی کردووە تکفیری نەکردوە
٣ _ نوێژی لە دوای جەهمیەکان کردوە
٤_ بە ئیمامی زانیون
٥_ دووعای بۆ کردوون
٦_ پێی وابوە ئیماندارن
٧_ پێی جائیز بوە جیهاد و حەج کردن لەگەڵیان
٨_ نەهی کردوە لە خروج کردن لێیان
٩_ لەگەڵ ئەوەشدا ئینکاری ئەوەی کردوە کە دایانهێناوە کە کوفرێکی گەورە بوە ئەگەرچی ئەوان نەیاندەزانی کوفرە ، جیهادی کردوون بە پێی توانا لە رد دانەوەی بیدعەکەیان .
ووتم : ئەوکەسەی کە بە ئینصافەوە پۆستەکە دەخوێنێتە دەبینێت قسەی ابن تیمیە چەندیک دوورە لە مەوقیفی ئیمام احمد ەوە ، بە هیچ شێوەیەک ناتوانیت جەمع بکەیت لە نێوان قسەی ئیمام و ابن تیمیە ، ئەگەر کەسێکیش تعصبەکەی فڕیوە و ئەم قسانەی پێ قبوڵ ناکرێت ئەوە با بە ئەدەبەوە بۆمان بسەلمێنێت کە ئەم قسانەی ابن تیمیە ڕاستن و قسەی ئیمام احمدە و سەرچاوەی قسەکانی ئەحمەدیشمان بۆ دانێت ،
پاشان ڕوو دەکەمە ئەهلی تعصب و دەڵێم :
من شوێم قسەی احمد بکەوم یان ابن تیمیە ؟
ئایا ئەگەر دوای قسەی ابن تیمیە بکەوم مخالەفەی سەلەفم نەکردوە ؟
بێ گومان بەڵێ ، ئەبێت لە نێوان ابن تیمیە و سەلەف دانەیەکیان هەڵبژێرم ، جا ئەگەر خاوەنی عەقڵ بم و خەمی قیامەتی خۆمم بێت ئەوە واز لە قسەی سەلەف ناهێنم بۆ قسەی ابن تیمیة ، وە ڕاستی قسەی ئێمە لێرەدا دەردەکەوێت کە دەڵێین ابن تیمیە مخالفی سەلەفە لەم باسەدا و موافقیان نیە ، کێش پێی وایە هەڵەمان کردوە با بۆمان ڕاست بکاتەوە ،
لە کۆتاییدا دەڵێم : واللە ئەگەر منهجی احمد وەک ئەوە بوایە کە ابن تیمیە باسی دەکات ئەوە بەرائەتم لە احمد دەکرد ، بەڵام کە بۆم دەر کەوت وانیە ئەوە بەرائەت لە ابن تیمیە دەکەم و قسەکەی رەد دەکەمەوە و دان دەنێم بەوەی کە مخالفی سەلەفە و قسەکانیشی ڕاست نین سەبارەت بە ئیمام احمد .
وعين الرضا عن كل عيب كليلة … ولكن عين السخط تبدى المساويا
تحریفاتی ابن تیمیة بۆ منهجی ئیمام أحمد لە مامەڵەکردن لەگەڵ جهمیەکان و حوکم دان لەسەریان .
لەسەرەتادا دەڵێم : ئەوەی سەیرێکی سونەی عبد اللە یان سونەی خەللال یان مسائل ی ابو داود یان حرب یان ابن هانٸ یان شەریعەی ئاجوری یان ئیبانەی کوبرای کردبێت دەبینێت کە ئیمامی احمد مەوقیفی چۆن بووە بەرامبەر جەهمیەکان و دەزانێت چۆن حکمی لەسەر داون و چی ووتوە سەبارەت بە نوێژ کردن لە دوایان و ژن پێدانیان و سەربڕاویان ، لێرەدا ئاماژە بە مشتێک لەو خەرمانە دەکەم پشت بە اللە
عبد اللە ی کوڕی ئیمام دەڵێت :
- سَمِعْتُ أَبِي رَحِمَهُ اللَّهُ، يَقُولُ: " مَنْ قَالَ ذَلِكَ الْقَوْلَ لَا يُصَلَّى خَلْفَهُ الْجُمُعَةَ وَلَا غَيْرَهَا: إِلَّا أَنَّا لَا نَدَعُ إِتْيَانَهَا فَإِنْ صَلَّى رَجُلٌ أَعَادَ الصَّلَاةَ، يَعْنِي خَلْفَ مَنْ قَالَ: الْقُرْآنُ مَخْلُوقٌ
السنة لعبد الله بن احمد
گوێم لە باوکم بوو بەڕەحمەت بێت دەیووت : هەر کەس ئەو قسەیە بکات ( قورئان مەخلوقە ) نە نوێژی جومعە نە جگە لەوی لە پشتەوە ناکرێت ، بەڵام ئێمە واز لە نوێژ کردن بە جەماعەت ناهێنین ، ئەگەر پیاوێ نوێژی لە دواوە کردن دووبارەی دەکاتەوە ..
حرب لە مەسائیلەکەیدا دەڵێت :
حدثنا سليمان بن الأشعث، قال: قلت لأحمد: الجمعة؟ قال: أنا أعيد، ومتى ما صليت خلف أحد ممن يقول القرآن مخلوق فأعد.
أبو داود پێی ووتم ، بە ئیمام احمد م ووت : نوێژی جومعە ؟ ( واتە جائیزە بنچین بۆ نوێژی جومعە لە کاتێکا ئیمامەکە جەهمی بێت ) ئیمام فەرمووی : من دووبارەی دەکەمەوە ، هەرکاتیش نوێژت کرد لە دوای هەرکەس لەوانەی دەلین قورئان مەخلوقە دووبارەی بکەرەوە
قال سعيد الأرطائي: سمعت أحمد بن حنبل -وسئل عن الصلاة خلف المبتدعة؟
فقال: أما الجهمية؛ فلا. وأما الرافضة الذين يردون الحديث؛ فلا.
«طبقات الحنابلة» ١/ ٤٤٥ - ٤٤٦
سعيد الأرطائي دەڵێت : گوێم لە ئیمام احمد بوو پرسیاری لێکرا سەبارەت بە نوێژ کردن لە دوای مبتدیعەکانەوە ؟
فەرمووی : لە دوای جەهمیەکانەوە نەخێر نوێژ ناکرێت ، وە لە دوای ئەو رافیزانەی کە حەدیس رەد دەکەنەوە نوێژ ناکرێت
قال ابن السميدع: وسألت أبا عبد اللَّه، قلت: أصلي خلف الجهمي؟
قال: لا تصلِّ خلف الجهمي، ولا خلف الرافضي.
«طبقات الحنابلة» ١/ ٤٦١ - ٤٦٢
ابن السميدع دەڵێت : پرسیارم لە باوکی عبد اللە کرد و ووتم : نوێژ لەدوای جەهمیەکانەوە بکەم ؟
ووتی : نوێژ لە دوای جەهمیەکان و ڕافیزەکانەوە مەکە
حَدَّثَنَا أَحْمَدُ بْنُ مُحَمَّدِ بْنِ إِسْمَاعِيلَ الْآدَمِيُّ، نا الْفَضْلُ بْنُ زِيَادٍ، نا أَبُو طَالُوتَ، عَنْ أَبِي عَبْدِ اللَّهِ، قَالَ: قُلْتُ: " مَنْ صَلَّى خَلْفَ جَهْمِيٍّ سَنَةً يُعِيدُ الصَّلَاةَ؟ قَالَ: نَعَمْ، يُعِيدُ سَنَةً سَنَةً وَسَنَتَيْنِ، كُلَّمَا صَلَّى خَلْفَهُ يُعِيدُ
وَقَالَ أَيْضًا: «لَا يُصَلَّى خَلْفَ الْجَهْمِيِّ، إِلَّا أَنْ يَكُونَ الْجُمُعَةُ، فَإِذَا صَلَّيْتَ الْجُمُعَةَ خَلْفَهُ فَأَعِدِ الصَّلَاةَ»
[شرح مذاهب أهل السنة لابن شاهين]
أبو طالوت دەڵێت : بە ئەحمەدم ووت : کەسێک یەک ساڵ لە دوای جەهمیەکانەوە نوێژ بکات دووبارەی دەکاتەوە ؟
ووتی بەڵێ ، ساڵ بە ساڵ دوبارەی دەکاتەوە ، دوو ساڵیش بێت هەر دووبارەی دەکاتەوە ، هەرکات نوێژی کرد لە دوایان دووبارەی دەکاتەوە .
وە بە هەمان شێوە دەیوت : لە دوای جەهمیەکانەوە نوێژ ناکرێت ، مەگەر نوێژی جوموعە ، ئەگەر نوێژی جوموعەشت لە دواوە کرد دووبارەی بکەرەوە .
حَدَّثَنَا أَبُو بَكْرٍ مُحَمَّدُ بْنُ هَارُونَ الْعَسْكَرِيُّ الْفَقِيهُ قَالَ: حَدَّثَنَا مُحَمَّدُ بْنُ يُوسُفَ بْنِ الطَّبَّاعِ قَالَ: سَمِعْتُ رَجُلًا سَأَلَ أَحْمَدَ بْنَ حَنْبَلٍ، فَقَالَ: يَا أَبَا عَبْدِ اللَّهِ، أُصَلِّي خَلْفَ مَنْ يَشْرَبُ الْمُسْكِرَ؟ قَالَ: لَا، قَالَ: فَأُصَلِّي خَلْفَ مَنْ يَقُولُ: الْقُرْآنُ مَخْلُوقٌ؟ قَالَ: سُبْحَانَ اللَّهِ أَنْهَاكَ عَنْ مُسْلِمٍ، وَتَسْأَلُنِي عَنْ كَافِرٍ؟
[الآجري، الشريعة للآجري، ٥٠٦/١]
مُحَمَّدُ بْنُ يُوسُفَ بْنِ الطَّبَّاعِ دەڵێت : گوێم لە پیاوێک بوو پرسیاری لە ئیمام احمد کرد و ووتی : نوێژ لە دوای کەسێک بکەم کە سەرخۆشکەر دەخوات ؟
وتی : نەخێر
ووتی : ئەی نوێژ بکەم لەدوای کەسێک دەڵێت قورئان مەخلوقە ؟
ئیمام ووتی : سبحان اللە ، ڕێگریت لێدەکەم لە نوێژ کردن لە دوای موسوڵمانەوە کەچی تۆ پرسیاری نوێژ کردنم لێدەکەیت لە دوای کافرەوە ؟!
ووتم : دەیان ریوایاتی تر هەیە لە ئەحمەد و لە جگە لەویشەوە کە بە جائیزیان نە زانیوە نوێژیان لە دواوە بکەن و هەر کەس نوێژی لە دواوە کردبن وتویانە دوبارەی بکەرەوە ، لەبەر ئەوەی ئیمام بە کافری زانیون ، ئەگەر کەسێک بیەوێت زیاتر لەسەر ئەمە بزانێت ئەوە دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ ئەو سەرچاوانەی ئاماژەمان پێداوە ، ئەوەی جێی باسە ئەوەیە ابن تیمیە شتێک دەداتە پاڵ ئیمامی ئەحمەد کە هیچ ڕاست نیە و مخالفی
قَوْلُهُ تَعَالَى : فَاضْرِبُوا فَوْقَ الأَعْنَاقِ
حَدَّثَنَا أَبِي ثنا أَبُو مُوسَى الأَنْصَارِيُّ ثنا يُونُسُ بْنُ بُكَيْرٍ ثنا عِيسَى بْنُ عَبْدِ اللَّهِ السَّعْدِيُّ التَّمِيمِيُّ يَعْنِي أَبَا جَعْفَرٍ الرَّازِيُّ- عَنِ الرَّبِيعِ بْنِ أَنَسٍ قَالَ:
كَانَ النَّاسُ يَوْمَ بَدْرٍ يَعْرِفُونَ قَتْلَى الْمَلائِكَةِ مِمَّنْ قَتَلُوهُمْ بِضَرْبِهِمْ فَوْقَ الأَعْنَاقِ وَعَلَى الْبَنَانِ، مِثْلَ سِمَةِ النَّارِ قَدْ أُحْرِقَ بِهِ.
تفسير ابن أبي حاتم
فلمّا دعوت الصبر بعدك والبكا
أجاب البكا طوعاً ولم يجب الصبر
ولید اسماعیل هەرچەندە جهودی باشی هەیە لە رەدی الروافض و خۆی تەرخان کردوە بۆ دژایەتی کردن و رەد دانەوەیان بەڵام لەم دوسێ حەفتەیەی ڕابردودا تەواو نەزانی و گومڕایی خۆی ئیسبات کرد بە دیفاع کردنی لە ئەئیمەی ئەشاعرە ، وە بەکەم سەیر کردنی تعطیل و تەئویل و تەفویز کردنی سیفاتی اللە تعالی و بە پۆلین کردنی لەو بابەتانەی کە دەجنە قاڵپی زەلە و هەڵەوە نەک کوفر و ریدە ، ئەمەش دەرخەری نەزانی و بێ ئاگایی ئەم ئینسانەیە بە منهجی سەلەف ،
ئەوەی جێی داخە چاوساغی ولید اسماعیل لەم گومڕاییەدا ابن تیمیەیە ، بەو واتایەی تەحەدای خصومەکانی دەکات بە قسە و تقریراتەکانی ابن تیمیة ، دەرکەوت ئەم فەقیرەش لە قوربانیانی دەستی الحراني ــە ، چونکە لە ابن تیمیەوە تێگەیشتوە لەسەلەف ، ئەمەش وەک ئەوە وایە بتەوێت لە مدخەلیەکەوە لە سەلەف تێبگەیت ( ئەمە وەکو موقارەنە )
هەر بۆیە باش لاتان ڕوون بیت ئەوەی دەستی لە ابن تیمیة بەر نەبیت مەصیری بەرەو زەندەقەت و کافر بوون و موالاتی طواغیتی ئەشاعرە و جهمیەکانە ، ئەوەی پێی خۆشە خۆشحاڵ تر بیت ئەوەشی پێی ناخۆشە با سەری بکێشێ بەدیوارا ،
ولیدیش یاری ئاسنەکەی بکات بۆی خێرتر و باشترە لەوەی دەم بخاتە ناو ئەم بابەتانەوە .
قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )
Last updated 3 months, 3 weeks ago
يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.
Last updated 5 months ago
- بوت الإعلانات: ? @FEFBOT -
- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.
My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain
- @NNEEN // ?: للأعلانات المدفوعة -
Last updated 5 months, 3 weeks ago