ئەدەبی دین و دونیا

Description
بۆتی پرسیارکردن/ڕۆژانی پێنج شەم وەلام دەدرێتەوە/ حسابی کەسەکە خاص(هاید)کرابێت سستمی تلکرام وەڵامەکەی بۆ نانێرێتەوە ئاگاداربە.
@Shafhi444_bot
Advertising
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 2 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months, 3 weeks ago

Last updated 3 months ago

2 months ago
**"زانینی سەرچاوەکانی علم و شوێنی دەست …

**"زانینی سەرچاوەکانی علم و شوێنی دەست کەوتنیان نیوەی علمە"

الاستاذ الطناحي(ت۱٤۱۹)**

قلتُ=نیوەکەی دیکەش ڕاهێنانی مێشکە لە تێگەشتن لە مەسائلە ورد و قورسەکان،تاکو گەڕایتەوە بۆ سەرچاوەکان حوسنی تەسەوڕت هەبێ بۆ مەسائلەکان.

2 months ago

دوژمنەکانت مونافەسەی ژێردەریایی ئەتۆمی و درۆن و موشەکی کیشوەربڕ و پتەوکردنی ئابوری و پیشەسازیانە=هەموو ئەمانە پێی ئەوترێ سیاسەت
کۆمەڵە ڕۆبۆتێکی قوڕمیشکراویشان بۆ تۆ داناوە کە فێرت کەن=(ئەی تاکی موسڵمان سیاسەت حەرامە و توخنی مەکەوە)

وشەی سیاسەت حەرامە=یەعنی حەرامە بەهێز بێت،حەرامە حوکمی خۆت بکەیت،حەرامە ببیت بەگەل،حەرامە خوێنت نرخی هەبێ،حەرامە کەڕامەتت پارێزراو بێ،

گەرچی زۆر درەنگە تێگەشتن لەمە،بەڵام کێشەکە ئەوەیە هێشتا لە 2024ییش لەمە تێناگەین.!!

2 months ago

"هەرکات وەسفی شتێکت کرد بۆ خەڵکی سەرو ئاستی خۆی ئەوە زەمت کردووە،چونکە کاتێ وەسفی ئەکەیت بەسەروو سیفەتەکانی ئەوا خەڵکی لەوەهمی خۆیان سنورێکی بەرزی بۆ دائەنێن،پاشان کە دەیبینن بەواقعی، دەزانن خوار ئەو ئاستەیە،لەو کاتەدا بەنزم تەماشای دەکەن،لەکاتێکدا مەرج نییە نزم بێت بەڵکو ئەکرێ بەرزیش بێت بەڵام چونکە بەرزتر کراوەتەوە لەبەرزی خۆی نزم دەرکەوتووە..!!(تەماشا گەر بڵێیت فڵان کەسی زانا لە چوار ئیمامەکە زاناترە،لەم کاتەدا خەڵکی دەکەیت بەدوژمنی،نەک لەبەر ئەوەی زانا نییە،بەڵکو لەبەر ئەوەی وەسفێکت کردووە سەرو ئاستی خۆی)
بەڵام گەر واز لە ئینسانێک بهێندرێ و وەسف نەکرێ سەرو ئاستی خۆی،پاشان قسە بکات لەشتێک کە ئیتقانی کردووە،ئەو کات سەرەکان بۆی بەرز دەبنەوە و سیحرەکەی داگیریان دەکات،هەر بۆیە بەشێکی زۆر لە عوقەلا ناهێڵن خەڵکی بەزیرەک تەماشایان بکەن،چونکە دەزانن خەڵکی ئینسان لەسەرو پلەی خۆی تەماشا دەکەن،پاشان کە دەبینن بەو شێوەیە نییە،لە پلەی حەقیقی خۆشی خوارتر تەماشای دەکەن و نزمی دەکەنەوە،وە ئەمەش مانایەکی دەقیقە شتێک لە عەقڵ و وردی دەوێ تێگەشتنی"

2 months, 1 week ago

گەر بتەوێت وەک سەرەتایەک زمانی عەرەبی بچێژی بێ قورسی و ئەرکێکی زۆر،ئەتوانی لەم چەند وانەیەوە دەست پێ بکەیت،لەشەرحی لامیەی فەقیهی ئیمامی ابن الوردي

👇👇

2 months, 1 week ago
**"گەر تۆ ساڵێک سەرت بۆ علومی …

"گەر تۆ ساڵێک سەرت بۆ علومی عەرەبی نزم بکەیتەوە ئەوا دڵنیابە کە تەمەنێک سەرت بەرزئەکەنەوە"

2 months, 2 weeks ago
**لَقَد لامَني في حُبِّ لَيلى أَقارِبي

لَقَد لامَني في حُبِّ لَيلى أَقارِبي
أَبي وَاِبنُ عَمّي وَاِبنُ خالي وَخالِيا

2 months, 2 weeks ago
"پاشان شیخ الاسلام،منهاج الطالبیني کورت کردەوە …

"پاشان شیخ الاسلام،منهاج الطالبیني کورت کردەوە لە کتێبێک ناوی نا (منهج) کە تێیدا خیلافەکانی سڕیەوە و تەنها موعتەمەدی دانا،خۆشی شەرحی منهەجەکەی خۆی کرد(لە فتح الوهاب)،ئیدی لەم زەمەنەدا خەریکە بوترێ هەموو پشتبەستنی فوقەها بە فتح الوهابە"

العلامة الفقیه عیسی المنون الأزهري

قلتُ=بەنزیکەیی هیچ کتێبێک نەنوسراوە دوای فتح الوهاب لای شافعییە ئیلا سوودی بینیووە و نقڵی کردووە لە فتح الوهاب و حاشییەکانی جا بە لەفز بێت یان مانا.

2 months, 2 weeks ago
مەترسە..!!

مەترسە..!!

ئەمە تەنها بەشێک لە نووسین و رسائلەکانی عالمی موتەفەنین،ئیمامی سیوطین لە عیلمە جیاوازەکان.

2 months, 2 weeks ago
"**شێوازی ڕووانینی خۆت بۆ خۆت بەڕێز …

"شێوازی ڕووانینی خۆت بۆ خۆت بەڕێز و تەقدیرەوە بەشێکی گەورەی تەندرووستی دەروونیتە"

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 2 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months, 3 weeks ago

Last updated 3 months ago