?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago
باسی تۆم کرد بۆ ئەستێرەکان ئێستا هەست
ئەکەم مانگ غیرەت لێ ئەکات💍*🤍!*
دوور لە بەنی ئادەم...
کەنارێک لە ئیشق ، شەمشەمە کوێرەیەک چاودێرت بێت ، سەگێگ هاوڕێت بێت ، پشیلەیەکیش هاوسەفەرت?*?.*
حەزەکەم تووشی نەخۆشیەک بم چارەسەری نەبێت دکتۆرەکان بە دایکم بڵێن 24 بۆ دادەنێین تەواو ئەمرێت،،ئەو کاتە دایکم دەست ئەکات بە گریان و خەم ئەخوات وە منیش فرمێسکەکانی ئەسڕمەوە ئەڵێم دایە گیان قوربانت بم گەردنم ئازا بکە و ماڵئاوا بۆ هەمیشە بەڵام ئەزانم دایکم دڵی ئەشکێت<<?*?..))*
بیرکردنەوەی زیاد لە پێویست بکوژی یەکەمی ئاسودەییتە?.
کچێک پێی وتم:-
ناخم پریەتی لە قسەی نەوتراو
وەکو دێوێک هانم دادەت
کە هاوار بکەم و بیلێم
بەلام ئەبێ کێ لێم تێبگات..؟
لە منی وەرگرن زەمەن بە هێمنی تێدەپەرێت ئێمەش دەبین بە یادەوەری «گوتنەکانمان ، گوێگرتنمان ، بێندەنگیمان ، پێکەنین و گریانمان ، تورەبوون و هێمنیمان » لەنێو تەپ و تۆزی یادەوەری ئەوانی تردا ون دەبێت
بۆیە قسە نەوتراوەکانتان بلێن.
زۆر ناخۆشە کە ئەبینم ئەتوانم کێشەی هەموو کەسێک چارە بکەم تەنها خۆم نەبێت یان لە خەمی هەموو کەسێک تێئەگەم،وەلێ کە من باسی خەمەکانم بۆ کەسێک ئەکەم ئەڵێت نازانم چی بڵێم،وایە مەزانە هەر خۆی گرنگ نییە بزانی?*?...!*
لە نیشتیمانێکدام هێندە لەگەڵ خەمگینیدا ژیام ، لە خۆشبەختی ئەترسم..
هێندە دڵتەنگیم بە خۆمەوە بینی ، لە دڵخۆشی ئەترسم..
هێندە بە تەنیا گەڕام هێندە بە تەنیا هاتم ، هێندە بە تەنیا چووم هێندە بە تەنیا مامەوە لە نزیکی مرۆڤ ئەترسم?..!
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago