Владелец канала - @KHAJI_SALE ✅
Менеджер: @KHAJI_NICO ✅
Админ: @KHAJI_UC ✅
Отзывы - @KHAJI_OTZIV ✅
Last updated 6 days, 11 hours ago
Last updated 4 months, 2 weeks ago
🖤CREATOR @MAJIDOFF_HH👑
👑GARANT @MAJIDOFF_HH 🖤
🔪rek 15r lich @MAJIDOFF_HH🔪
Staj olaman @Majidoff_HH lich🖤
🖤3k BOLAMIZ ALLOH HOHLASA🖤
Last updated 5 months, 1 week ago
🟢چاپی دووهەم
📖وەرزی پێنجەم
✍️: نیشتمان قادریان
بابەت: کۆمەڵە چیرۆک
١٩٠لاپەڕە/خانی
.
.
.
بابەت و ناوەڕۆکی چیرۆکەکان، ڕەنگ و بۆی ژنانەیان پێوە دیارە، وەرزی پێنجەم دەکرێ وەک گێڕانەوەیەکی ژنانە بێتە ئەژمار.
لە سەرجەم چیرۆکەکان‌دا گێڕانەوەیەکی پوختە و پتەو بە زمانێکی ڕەوان و پاراوە دەنوێنێ.
نووسەر هەر لە یەکەم بەرهەمییەوە نیشان دەدا کە دەنگێکی جیدییە و یەکەم هەنگاوی شێلگیرانە هەڵێناوەتەوە.
.
.
.
ـــــــ🏳️📖🏳️ــــــــ
ناوەندی خانی🏳️
📞08736308402
◽️instagram:
http://instagram.com/xanipub
◽️Telegram:
| @xanipub
🟢چاپی دووهەم
📖فەرهەنگی زاراوەکانی هاوارەبەرە و میرزا
شەرح و مانالێکدانەوە: فەتاح ئەمیری
ئامادەکار: جەماڵ کاڕەشی
بابەت: فەرهەنگ
١٥٦لاپەڕە/خانی
.
.
.
ڕۆمانی دوو به‌رگیی هاواره‌به‌ره و میرزا، دارماڵ کراوه له په‌ندی پێشینان و وشه و زاراوه کوردییه‌کان. به‌وپێیه ده‌کرێ بڵێین ئه‌و ڕۆمانه سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراو و جێی متمانه‌یه بۆ ئۆگرانی ئه‌ده‌بی زاره‌کی و به‌تایبه‌ت فه‌رهه‌نگ‌نووسی. به‌جۆرێک که زۆربه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی دوای هاواره‌به‌ره و میرزا له بواری په‌ند و زاراوه‌کان و به گشتی ئه‌ده‌بی زاره‌کی نووسراون، که‌ڵکیان لێ وه‌رگرتووه! جا یان به‌ئه‌مه‌گانه وه‌ک سه‌رچاوه ئاماژه‌یان پێ‌کردووه، یان به هه‌ر هۆیه‌ک بێ، له ئاماژه کردن به‌و سه‌رچاوه‌یه خۆیان بواردووه.
که‌م واهه‌یه ڕۆمان فه‌رهه‌نگۆکی بۆ بنووسرێ. به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆمانه له باری زمانییه‌وه زۆر جێگای سه‌رنجه، ئاماده‌کردنی فه‌رهه‌نگی زاراوه‌کان به پێویست زانرا. به تایبه‌ت به‌ره‌ی لاو و تازه‌پێگه‌یشتوو له زۆر جێگادا بێ چاوساغ و لێک‌دانه‌وه له زۆرێک له‌و په‌ند و زاراوانه حاڵیی نابن. جودا کردنه‌وه و سه‌ربه‌خۆ چاپ کردنی ئه‌و فه‌رهه‌نگه له‌به‌ر چه‌ند هۆ بوو. یه‌که‌م: لکاندنی به کۆتایی کتێبه‌که‌وه، بۆ که‌سانێکی که مه‌به‌ستیان ته‌نیا خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمانه، کتێبه‌که‌ی قه‌به و ئه‌ستوور ده‌کرد. دووهه‌م: وه‌ک ڕێزدانانێک بۆ توێژی جۆربه‌جۆری خوێنه‌ر، فه‌رهه‌نگه‌که‌مان نه‌لکاند به ڕۆمانه‌که‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی که‌سانێک که پێویستییان به فه‌رهه‌نگه‌که نه‌بێ بتوانن ته‌نیا ڕۆمانه‌که بکڕن و به پێچه‌وانه‌شه‌وه. سێ‌هه‌م: ڕاده‌ی وشه و زاراوه و په‌نده‌کان له فه‌رهه‌نگۆک ده‌رچوون و ئه‌وه‌نده زۆر بوون که پاشکۆ پێی نه‌وه‌ستا و وه‌ک کتێبێکی سه‌ربه‌خۆ، خۆی سه‌لماند!
شێوازی ئاماده‌کردنی ئه‌و فه‌رهه‌نگه به‌و چه‌شنه بوو که به‌ڕێز جه‌ماڵ کاڕه‌شی سه‌رله‌به‌ری زاراوه و په‌ندی پێشینانه‌کان به‌بێ بواردن، ده‌رهێناون. به‌ڕێز فه‌تاح ئه‌میری به وردی یه‌ک یه‌ک مانای بۆ نووسیون و شه‌رحی له‌سه‌ر داون. دواتر ڕێک‌وپێک و ئیدیت کراوه. پێویسته بگوترێ که شێوه‌زاری موکریانیی به‌ڕێز فه‌تاح ئه‌میری له ئیدیت و پێداچوونه‌وه‌دا ده‌ست لێ نه‌دراوه. هه‌روه‌ها ئه‌و وشه و زاراوانه‌ی هه‌نبانه‌بۆرینه گرتوونی لێره‌دا نه‌هاتوونه‌وه؛ مه‌گه‌ر مانا و شه‌رحی سه‌رنج‌ڕاکێش و جگه له هه‌نبانه‌بۆرینه‌ی بۆ لێدرابێته‌وه.
ئه‌م به‌رهه‌مه ده‌توانێ له خوێنه‌رێکی تازه‌کاره‌وه تاکوو خوێنه‌رانی به ئه‌زموون و شاره‌زا بکاته به‌رده‌نگی خۆی؛ هیوادارین بۆ هه‌رکام له توێژی خوێنه‌ران که‌ڵکی تایبه‌تی هه‌بێ.
.
.
.
ـــــــ🏳️📖🏳️ــــــــ
ناوەندی خانی🏳️
📞08736308402
◽️instagram:
http://instagram.com/xanipub
◽️Telegram:
| @xanipub
🟢بۆ ئاگاداری خوێنەرانی هێژا لە باشوور.
سەرجەم کتێبەکانی ناوەندی خانی ،
لە کافێ و گالەریی کەونارا بەردەستە.
بۆ زانیاری زیاتر👇🏻👇🏻
https://instagram.com/kewnaraa?igshid=YmMyMTA2M2Y=
موبایل: 07509930993
💫 لە پەڕاوێزی بەڕێوەچوونی کۆڕی پەردەلادان لە کتێبی "ڕێگاکان نامانناسن" لە بۆکان،
بەڕێزان:
ئەسرین کاکی( بەرپرسی هونەری)💐
جەماڵ کاڕەشی (ئیدیتۆر) 💐
ساسان ئاهەنگەری (ئیدیتۆر) 💐
و
ئومید مقەددەس( تایپیست و پەڕڕازێن)💐
لە لایەن ناوەندی خانییەوە ڕێزیان لێ گیرا.
شایانی باسە، ئەرکی تایپ و ڕازاندنەوە و دیزاین و پێداچوونەوە و هەڵەگریی کتێبەکانی چاپەمەنیی خانی لە ئەستۆی ئەو بەڕێزانەیە.
.
.
.
بۆ ئاگاداریی هاوڕێیانی هێژا
سبەینێ (ڕۆژی پەنج‌شەممە) ساعەت ٤ تا ٦ی ئێوارە کۆڕی ناساندن و پەردەلادانی کتێبی «ڕێگاکان نامانناسن» بەڕێوە دەچێ.
بەهیواین ئەگەر بتوانین بەرنامەکە لە ڕێگای پەیجی ئینستاگرامی چاپەمەنیی خانی بە شێوازی ڕاستەوخۆ بڵاو بکەینەوە ،خۆشحاڵ دەبین لەگەڵمان بن.
💫 چاپ و بڵاوبوونەوەی کۆمەڵە فیلم‌نامەی ڕێگاکان نامانناسن، نووسینی بێهرووز ئەسراری، وەرگێڕانی ساسان ئاهەنگەری.
✨ بێهرووز ئه‌سراری" دوای ساڵه‌ها حه‌ول و تێکۆشان و ئه‌زموون له بوارگه‌لی جیاوازی وەک "سینه‌مای چیرۆکی و داکیمێنتاری" و "شانۆ" و "وێنه‌گری"، ئێستا ویستوویه‌تی ئاکامی هه‌موو ئه‌م ئه‌زموونانه له چوارچێوەی ژانرێک وەک سیناریۆدا کۆ بکاته‌وە؛ ژانرێک که ئه‌دەبییه‌تی شانۆنامه‌کانی و توانسته دیدارییه‌کانی له بواری سینه‌ما و وێنه‌گری، یه‌کجێ دەخه‌نه به‌ردەستی به‌ردەنگ.
⭐️ بڵاوبوونه‌وەی سیناریۆ له لایه‌که‌وە خوێنه‌ری کورد زیاتر له‌گه‌ڵ سینه‌مای کوردی و شێوەی ڕوانین و تکنیک و داهێنانه‌کانی دەکاته ناسیاو و له لایه‌کی که‌شه‌وە دەبێته هۆی ئه‌وەی سیناریۆش وەک ژانرێکی سه‌ربه‌خۆ جێگه و پێگه‌ی خۆی له ئه‌دەبیاتی کوردی‌دا بدۆزێته‌وە و هه‌روەها یارمه‌تیی بینه‌ر بدا زیاتر دەوری گرینگی سیناریۆ له به‌دی‌هاتنی فیلم‌دا بناسێ.
ڕەحیم عه‌بدولڕەحیم‌زادەــــــ🏳️📖🏳️ــــــ
سەقز، مەیدانی هەڵۆ، ناوەندی خانی
📞08736308402
◽️instagram:
http://instagram.com/xanipub
◽️Telegram:
| @xanipub
💥 مزگێنی و ئاگاداری
🍂 چاپەمەنیی خانی بەو زووانە کتێبی "گەڵای پایز" نووسراوەی مامۆستا عەلی‌مەردان چاپ و بڵاو دەکاتەوە.
📚 هەروەها بەپێی ڕێککەوتن لەگەڵ بنەماڵەی مامۆستا عەلی‌مەردان، بڕیارە دوابەدوای "گەڵای پایز"، دوو کتێبی "گۆرانییەکانم" و "هەڵبژاردەی شێعری کوردی" چاپ بکا.
🍁 "گەڵای پایز" بریتییە لە بیرەوەرییەکانی مامۆستا عەلی‌مەردان کە خۆی نووسیویەتییەوە. ئەم کتێبە بەڕێز عەبدولقادر عەلی‌مەردان ئامادەی کردووە و ئەحمەد سەیدعەلی بەرزنجی پەڕاوێز و پاشکۆی بۆ نووسیوە.
▪️کتێبی "گۆرانییەکانم" بریتین لەو شێعرانەی وا مامۆستا عەلی‌مەردان بۆ گۆرانییەکانی خۆی هۆندۆتەوە.
▫️کتێبی "هەڵبژاردەی شێعری کوردی" بریتییە لەو شێعرانەی وا مامۆستا عەلی‌مەردان لە دیوانی شاعیرانی کورد هەڵیبژاردووە بۆ گۆرانییەکانی.
🏳️ناوەندی خانی
🍂
🍁
🍂
ـــــــ🏳️📖🏳️ــــــــ
سەقز، مەیدانی هەڵۆ، ژێرزەمینی موجتەمەعی هەڵۆ - ناوەندی خانی
📞08736308402
◽️instagram:
http://instagram.com/xanipub
◽️Telegram:
| @xanipub
فەتاح ئەمیری گێڕەڕەوەیەكی هەمووشتزان ماوەیەك پێش ئێستا و بەدیاریكراوی لە پێشەنگای كتێبی (گەلاوێژ)، كە بەبۆنەی ڤێستیڤاڵی ئەدەبی گەلاوێژەوە كرابوەوە، چاوم بە دوو ڕۆمانی نووسەرێكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، كە خەڵكی ناوچەی موكریانە، بەناوی (فەتاح ئەمیری) كەوت ئەوانیش…
پیرۆزە🌷🌷🌷
Владелец канала - @KHAJI_SALE ✅
Менеджер: @KHAJI_NICO ✅
Админ: @KHAJI_UC ✅
Отзывы - @KHAJI_OTZIV ✅
Last updated 6 days, 11 hours ago
Last updated 4 months, 2 weeks ago
🖤CREATOR @MAJIDOFF_HH👑
👑GARANT @MAJIDOFF_HH 🖤
🔪rek 15r lich @MAJIDOFF_HH🔪
Staj olaman @Majidoff_HH lich🖤
🖤3k BOLAMIZ ALLOH HOHLASA🖤
Last updated 5 months, 1 week ago