Last updated 1 month, 2 weeks ago
ئاگاداری
بە هیوای تەندرووستباشی بۆ گشت لایەک
دەستەی نووسەرانی گۆڤاری ڕاڤــە بە پێویستی دەزانێت لێرەوە ڕابگەیەنێت، سەرجەم چالاکییەکانی گۆڤاری ناوبراو بەهۆی کێشەگەل ئیداری، تا کاتێکی نادیار ڕادەگیردرێت.
هەر هەبن.
پێویستیی دووپاتکردن و ڕوونکردنەوەی پرسیار سەبارەت بە هەبوون
بەڵام بابەتەکە لێرەدا کۆتایی نایەت. لە بەستێنی لێڕوانینە سەرەتاییەکانی یۆنانییەکان، بۆ لێکدانەوەی هەبوون، ڕێبازێکی دۆگماتیک سەری هەڵداوە کە نەک هەر پرسیار له مانای هەبوون بە بێکەڵک و نەگونجاو ناو دەبات، بەڵکو پشتگوێخستنی ئەم پرسیارەش پەسەند دەکات. وا دەڵێن کە «هەبوون» گشتیترین و پووکترین چەمکە. کە واتە، بە خۆیی، دژی هەر هەوڵێک کە پێناسەی هەبوون بکات دەوەستێت. ئەم گشتیترین و پێناسەنەکراوەترین چەمکە پێویستی بە پێناسەکردن نیە؛ مادام هەر کەسێک بەردەوام بەکاری دەهێنێت و لە پێش مەبەستی لەو چتەی کە بەکاری دەهێنێت دەزانێت. بۆیە ئەوەی لە فەلسەفەی کۆندا بە هۆی ئەوپەڕی داپۆشراوی و لێڵیی بەردەوام مایەی نیگەرانی بوو، ئێستا وای لێ هاتووە کە لە ڕاشکاویی و خۆپەیدایی ڕۆژ ڕووناکتر دەیبینن، تا ڕادەیەک کە ئەگەر کەسێک هێشتا پێداگری ئەو پرسیارە بێت، بە هەڵە لە شێوازدا تۆمەتبار دەکرێت.
?مارتین هایدگر
لە کتێبی هەبوون و کات
وێنای ناخودئاگا
ناخودئاگا هەردەم بە هەگبەی پڕەوە بە لاڕێدا هاوڕێمانە، گرێبەستێکی ئاشتەوایی نێوان دوو هێزی ناخودئاگا و خودئاگا بۆمان وێنا کراوە، ئەوەندە لێکچوو کە ناخودئاگا بێتە کایەوە، و ئەوەندەش لێکدژ کە لە خودئاگا تێپەڕێت.
هزرگەلێ وا خۆیان ون دەکەن کە بیاندۆزیتەوە و وا خۆیان لێت ئاشکرا دەکەن کە پێت خۆشە ونیان کەیت، ئەمە پێکهاتەی زەینە، لە تۆتۆی داڵانە کۆنەکانی بانگت دەکات بەڵام هێزی وڵام دانەوەت نیە و تا بتەوێ وەڵام بدەیتەوە ڕادەچڵەکیت.
وا دێتە گوێت کە پڕ لە ئاوازی ژیانە و لە هەمان کاتیشدا بالۆرەی مەرگت بۆ لێ دەدات، نە زۆر دوور نە زۆریش نزیک تا سنوور-دەروونپارێزەکانمان تێک نەشکێن.
ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ کەسێک، وێنە یان هزرێک کە ناخودئاگامان خۆی پێ وێنا دەکات ترسێنەرە، بۆیە تا ئاستێک لێی نزیک دەبینەوە کە دوور بمێنین و لە داڵانە کۆنەکانی دەروونمان، دەنگەلێک ببیستین و نەبیستین.
از نگاه دیگری خود را دیدن
شاید اغلب در گوشسپاری بە دیگری باشد کە هرکس در باره خودش بیشتر میآموزد. نەفقط بە دلیل اینکەدر گوشسپاری بە دیگری، ناممکنی غریب، یعنی اینهمان شدن کامل با دیگری را میآزماییم، بلکە از این بابت کە طریقی کە دیگری مرا میبیند، اغلب مرا دربارە خودم و در ورای آنچە میتوانم بدانم، روشن میکند. زیرا آنچە برای من عادی شدە، میتواند برای دیگری غیرطبیعی بنماید.
?کتاب دیالوگ با هایدگر: فلسفە یونانی
ژان بوفر، ترجمە شروین اولیایی
فام کردن
ئێمە لە هەوڵی فام کردنی ئەویدی داین، ڕەنگە لە دونیای ڕاڤە کردن، تۆزقاڵێک لە یەکدی نزیک ببینەوە. چاویلەکەکەی ئێمە و ئەویدی جیاوازە، لە ڕەنگ و لە شێوەی، بەڵام سەرەڕای ئەمانە دەتوانین بۆ یەک شت بڕوانین، ڕەنگە کەمێک نزیک یا لە یەک سۆنگەوە!
فام کردنی ئەویدی تەنیا وتەیەکە، بۆ بەدیهێنانی دەبێت لە زێنییەت و چۆنینی ڕوانینی ئەویدیدا ببیت، کە ڕێگەی نیە، ئێمە و ئەویدی هەردەم دوور لە یەکین بە کەڵکەڵەی جیاوازەوە!
پێکهاتەگەلی دەروونی، دۆخی کۆمەڵایەتی-بنەماڵەیی و ئەزموونگەلی تایبەت و تاکەکەسی دەرفەتی فام کردنی ئەویدی نادات. تەنیا دەتوانین لە دونیای ڕاڤە کردنی یەکتردا هەنگاوێکی چکۆلە هەڵگرین؛ وەکوو دوو هاوڕێ کە لە شاخەوانین و یەکێکیان کۆڵەپشتییەکە لە ئەویدی هەڵدەگرێت بەڵام ئەوەی کە کۆڵەکە هەڵدەگریت هەست بە قوڕسایەتییەکی یەکسان لەگەڵ هاوڕێیەکەی ناکات هەرچەند ئەوەی کە کۆڵەکەی بۆ هەلگیراوە وا هەست دەکات لە باری سەرشانی هەڵگیراوە و ڕەنگە مەودای ڕێگەکە ئاسانتر بوێنێت!
بە قەدەر تەواوی مرۆڤەکان، جیهان هەیە. بە قەدەر تەواو جیهانەکان، ڕاڤە.
هەر وەک "لەکۆن" ئاماژەی پێ دەکات:«ئێمە هاوبەش نین مەگین لە فانتزیدا».
Last updated 1 month, 2 weeks ago