❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 3 weeks ago
عطاء لەم ئایەتەدا : (وَأَطِیعُوا۟ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥۤ)، [سُورَةُ الأَنفَالِ: ١]، وتی : گوێڕایەڵی پێغەمبەر ﷺ : شوێنڪەوتنی قورئان وسوننەتە .
سعید بن جبیر لەم ئایەتەدا : (وَأَطِیعُوا۟ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥۤ)، وتی : تەسلیمڪردنی شمشێرە بە پێغەمبەر ﷺ، پاشان نەسخ بوویەوە بەم ئایەتە : (وَٱعۡلَمُوۤا۟ أَنَّمَا غَنِمۡتُم مِّن شَیۡءࣲ فَأَنَّ لِلَّهِ خُمُسَهُۥ)، [سُورَةُ الأَنفَالِ: ٤١] .
مانای (الٲنفال) لە زمانی عەرەبیدا : هەموو ڪردەوەیەڪی چاڪە ڪە ڪەسی بڪەی دەیڪات وەك فەزڵ بەبێ ئەوەی لەسەری واجب بووبێت، هەربۆیەش اللە تعالی دەسڪەوتی بۆ ئیمانداران حەڵاڵ ڪرد لە سەروەتی دوژمنەڪانیان، ئەوە شتێڪە اللە ئەوانی پێ تایبەتمەند ڪردووە، بەوە مننەتی خۆی ڪردووە بەسەریان، لەدوای ئەوەی ڪە دەسڪەوت بۆ ئوممەتانی پێشوو حەڕام بوو، اللە تعالی ڪردی بە مافی ئەم ئوممەتە [ئوممەتی محمد ﷺ]، ئا ئەمە بنچینەی ناونانی النفل ـە [دەسڪەوت]، بۆیەش ئەو ناوەی لێنراوە وەك پێشەوا ڪاتێ سەربازی زیادەی پێدەدرێت بۆیەش ناونراوە (نفلاً)، ڪە فەزڵڪردنی هەندێ لە سوپا بەسەر ئەوەیتر بەهەر شتێ جگە لە تیرەڪانیان، ئەو ڪارە بەقەد غەنیمەتەڪە دەڪرێ لە ئیسلام، وە ئەو زیان و بریندارانەی بە دوژمنی گەیاندووە .
بەڕێزان دوعای شیفا بۆ برایەڪی سوننی بڪەن باری تەندرووستی ناجێگیرە بەهۆی زەبری توند بەسەری، هەرڪەس دوعای خێر بۆ براڪەی بڪات ئەڪید اللە دەیهێنێتەوە ڕێگای .
یااللە شیفای عاجلی بۆ بنێرە .
(وَإِذۡ نَتَقۡنَا ٱلۡجَبَلَ فَوۡقَهُمۡ)، [سُورَةُ الأَعۡرَافِ: ١٧١] .
ابن عباس وتی : پاشان موسی علیە السلام لەگەڵیان [واتە قەومەڪەی] ڕۆشت بەرەو زەوی پیرۆزەڪە، وە ئەلواحی برد دوای ئەوەی ڪە هێور بوویەوە لە توڕەییەڪەی، فەرمانی [بەقەومەڪەی] ڪرد لەوەی اللە فەرمانی پێڪردبوون ڪە پێیانبگەیەنێت لە ڪاروبارەڪان [ئەحڪامی دین]، لەسەریان قورس بوو، ڕەتیان دەڪردەوه ڪە دانی پێدابنێن تاوەڪو اللە شاخێڪی ڪشاندە سەریان، وەك سێبەرێك، لێیان نزیك بوویەوە هەتاوەڪو ترسان ڪە بەسەریان بڪەوێت [ئەمە بۆ ترساندنیان بووە تاوەڪو بێ فەرمانی نەڪەن، واللە اعلم] .
بهڕێزان ههر ڪهسێ ڪه پۆستهڪانی ئهم ڪهناڵه له شوێنی تر دادهنێتهوه تڪایه به پچڕ پچڕ دایمهنێن به تایبهت ئهوانهی دوو پۆستن، چونڪه بهڕاستی حهقی تهواو نادهیت به نوسینهڪه جگه لهوهش وهك ئهوهیه نوسینێڪی درێژی عەڕەبی دانرابێت تۆ تهنیا دوو دێڕی بڪهیتهوه ڪوردی، بۆیه بۆ قیامهتمان باشتره ڪه بابهتهڪه چۆنه ئاوا نقل بڪرێ .
بارك الله فیڪم .
وە فەرمووی : ئەوانەی پێشوو بە صەدەقەڪانیان نزیك ئەبوونەوە [لە اللە تعالی]، گەر قبوڵ لێیان بڪرایە ئاگرێ دەهات و ئەیخوارد، گەر قبوڵیش نەڪرایە ئەوا گیانەوەری دڕندە دەهات و ئەیخوارد .
فەرمووی : یارب، من لە ئەلواحدا ئوممەتێڪم بینی ڪە پێش هەمووان شەفاعەتیان بۆ دەڪرێت، ئوممەتی من بگێڕە لەوان، فەرمووی : ئەوە ئوممەتی محمدە .
فەرمووی : یارب، من لە ئەلواحدا ئومەتێڪم بینی ڪە وەڵامدەرەوەی بانگەوازی اللە تعالی ـن وە اللە وەڵامدەرەوەی داواڪانیانە، ئوممەتی من بگێڕە لەوان، فەرمووی : ئەوە ئوممەتی محمدە .
فەرمووی یارب، من لە ئەلواحدا ئوممەتێڪم بینی ڪە ئەهلی گومڕایی دەڪوژن، تاوەڪو المسیح الدجّال ـیش دەڪوژن، ئوممەتی من بگێڕە لەوان، فەرمووی : ئەوە ئوممەتی محمدە .
وتی : موسی ئەلواحەڪەی فڕێدا، و فەرمووی : یارب، من بگێڕە لە ئوممەتی محمد، پاشان ڕازی بوو پێغەمبەری اللە، وە زید وتی : (وَمِن قَوۡمِ مُوسَىٰۤ أُمَّةࣱ یَهۡدُونَ بِٱلۡحَقِّ وَبِهِۦ یَعۡدِلُونَ)، [سُورَةُ الأَعۡرَافِ: ١٥٩] .
ذات مرة جاء رجل إلى سعيد بن المسيب وقال له : إن فلانًا يتكلم فيك بسوء .
فرد عليه سعيد: إذاً، قد ابتلى الله هذا الشخص بغيبتي، ولم يبتليني بالغيبة .
جارێڪیان پیاوێك هاتە لای سعید بن المسیب و پێی وت : فڵانە ڪەس بەخراپە دەربارەت قسە دەڪا .
سعید وەڵامی دایەوە وتی : جا اللە ئەوڪەسەی تاقیڪردۆتەوە بە غەیبەت ڪردنی من، وە منی تاقی نەڪردۆتەوە بە غەیبەت ڪردن .
[سیر اعلام نبلاء]
لە نیوە شەودا، بەرزڪرانەوە هەتاوەڪو گوێیان لەدەنگی باڵندە دەبوو لە بۆشایی ئاسمان، پاشان [شارەڪە] بەسەریان هەڵگەڕایەوە، ئەوەی تووشی هەڵگەڕانەوەڪە بوو لەناوچوو،
وتی :هەرڪەسێڪیش دەربازی بوایە بەردێك بەدوا دەڪەوت لەهەر شوێنێ بوایە پاشان دەیڪوشت .
وتی : وە پێغەمبەر لوط علیە السلام دەرچوو لەگەڵ ڪچەڪانی ڪە سێ ڪچ بوون، ڪاتێ گەیشتنە شوێنێك لە شام ڪچە گەورەڪەی مرد و خستیە گۆڕەوە، لەلای [گۆڕەڪەی] ڪانیەڪی لێ دەرهات پێی دەوترا : ڪانی الربّة،
وتی گوێم لە ابن عباس بوو ئهیوت : (ربثا) .
وتی : پاشان ڕۆیشتن تا گەیشتنە شوێنێڪی تر [ڪچە بچووڪەڪەی] مرد، ئەویشی خستە گۆڕەوە، لەلای گۆڕەڪەی ڪانیەك دەرچوو پێی دەوترا : الزغریة،
وتی : گوێم لە ابن عباس بوو ئەیوت : (زغرثا) .
وتی : هیچ [ڪچێڪی] نەمایەوە جگە لەوەی ناوەڕاست نەبێ .
• قصة خطبة بنت سعيد بن المسيب تعتبر واحدة من أشهر القصص التي تُروى عن التابعين، وتُظهر قيمة العلم والدين فوق المال والجاه. سعيد بن المسيب كان واحدًا من كبار التابعين، وعالمًا معروفًا في المدينة المنورة. كان مشهورًا بالورع والتقوى، وكانت له مكانة عالية بين…
معاویة بن قرة المزني رحمە اللە، ڪە قوتابی ٲنس بن مالك رحمە اللە بووە،
لە ساڵی ۱۱۳ هـ وەفاتی ڪردووە .
جا یەڪێ لە وتەڪانی دەڵێت :
إن المؤمن في الدنيا غريب، لا يجزع من ذلها، ولا ينافس في عزها، للناس حال وله حال، الناس منه في راحة وهو من نفسه في تعب .
واتە : ئیماندار لە دونیادا غەریبە، ناترسێ لەوەی زەلیل بڪرێ، وە لە شڪۆمەندی و عزەت ڕڪابەری ناڪات، خەڵك لە حاڵێڪە و ئەو لە حاڵێڪی تر، خەڵك لەگەڵی ئاسوودەن وە لەگەڵ خۆی لەماندووێتی دایە .
[حلیة الٲولیاء]
❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 3 weeks ago