مێژووی کورد

Description
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 1 week ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 1 month, 1 week ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 9 months, 3 weeks ago

3 months, 2 weeks ago
مێژووی کورد
3 months, 2 weeks ago
كتێبێكی نوێ

كتێبێكی نوێ
كتێبی ژیان و ڕۆڵی شێخ عیسا بەندەنیجی
كتێبێكە دەربارەی كەسایەتییەكی كەمناسراوی كورد، كە هاوسەردەمی زۆر كەسایەتی تری كوردی ناسراوە لەوانە (مەولانا خالیدی نەقشبەندی)، بەڵام وەك ئەوان باسی نەهاتووە لە كاتێك وەك ئەوان ڕۆڵ و كاریگەری هەبووە
شێخ عیسا بەندەنیجی چەندان قوتابی هەبووە و كۆمەڵێك نووسراو و شعری بەزمانە جیاوازەكان هەیە
لەو كتێبەدا كاری ساغكردنەوە و مەیدانی كراوە
چەندان وێنەی وێنەی مەدرەسە و شوێنی خزمەتی و گۆڕی خۆی و كوڕ و نەوەكانی دانراون كە لە دەرەوەی كوردستانە
كتێبەكە لە
نووسینی: د.عیماد عەبدولسەلام
وەرگێڕانی: ئوسامە حەسیب و محمد ڕزگار
لە كتێبخانەی تەفسیر لە پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ كتێب لە سلێمانی بەردەست دەبێت

6 months, 1 week ago
***?*** ئایا کورد براوەی شەڕ و …

? ئایا کورد براوەی شەڕ و دۆڕاوی سیاسەتە!
کورد کەی درک بەسیاسەت دەکات، نمونەیەکی باش ( ئێرانی شیعی پاڵپشتیی ئەرمینیای مەسیحی دەکات و تورکیای سونی پاڵپشتی ئازەربایجانی شیعی ، زۆرینە بێ دین دەکات, کوردیان لە کوردستانی سوور بێ خاک و نیشتمان کرد).
هاوپێچ وێنەی شاری "زەنگێزور (زەنگیلان)"ی کوردستانی سوور ،کە لە لایەن "شەدادییەکان "ەوە بنیات نراوە کە فەرمانڕەوای ئەو ناوچانە بوون.

╭┅═ঊঈ?ঊঈ═┅╮
? @mezhwe_kurd
╰┅═ঊঈ?ঊঈ═┅╯

6 months, 3 weeks ago

? - بلێ سەمسوور مەڵێ (ئادیامان)
- بلێ خەڵات مەڵێ (ئەخڵات)
- بلێ ئێلێهـ مەڵێ (باتمان)
- بلێ چەولیگ مەڵێ ( بینگۆل)
- بلێ خارپێت مەڵێ (ئیلازیگ)
- بلێ بازید مەڵێ (دوغبایزید)
- بلێ ئامەد مەڵێ (دیار بەکر)
- بلێ مەلەدیا کۆن مەڵێ ( بەتەڵ غازی)
- بلێ گێل مەڵێ (ئێگل)
- بلێ گیادین مەڵێ ( دیادین)
- بلێ پیران مەڵێ (دیجلە)
- بلێ کەربۆران مەڵێ (دارگچیت)
- بلێ جزير بۆتان مەڵێ (جەزیرە)
- بلێ چەرموك مەڵێ ( چیرمیک)
- بلێ شاخ مەڵێ ( چەتەك)
- بلێ کۆپ مەڵێ (بۆلانیك)
- بلێ بدلیس مەڵێ (بێتلیس)
-بلێ ئێلباک مەڵێ( باشکەلی)
- بلێ زێدکان مەڵێ ( ئليسكيرت)
- بلێ ئەردیش مەڵێ ( ئەرجیش)
-بلێ دێهەی مەڵێ ( ئێروهـ)
-بلێ ئەرزنگان مەڵێ ( ئەرزنجان)
- بلێ دیلۆک مەڵێ (غازی عه نتاب)
- بلێ ئەرزەڕۆم مەڵێ (ئێزروم)
- بلێ نورشین مەڵێ (جورويماك)
- بلێ جوڵەمێرگ مەڵێ (هەکاری)
-بلێ ئۆخلێ مەڵێ (چەت)
- بلێ خیزان مەڵێ (هیزان)
- بلێ جۆرنی ڕەش مەڵێ(هیلڤان)
- بلێ دێر خاس مەڵێ(هاسکۆی)
-بلێ ئێدر مەڵێ(ئیغدر)
- بلێ ماجیران مەڵێ(ئیمرانلی)
- بلێ قۆچگیر مەڵێ ( زارا)
-بلێ سێواس مەڵێ (سێڤاس)
- بلێ ئاڤاسیم مەڵێ (ئیسلاهیە)
- بلێ گورگوم مەڵێ (قەهرەمانمەرعەش)
-بلێ قەرەیازی مەڵێ (کارایازی)
- بلێ مێردین مەڵێ (ماردین)
- بلێ ملازگرد مەڵێ(ملازجر)
- بلێ پاسوور مەڵێ (کولپ)
-بلێ لیجێ مەڵێ(لیجی)
-بلێ مووش مەڵێ (موش)
- بلێ قەرە قولی مەڵێ( ئۆزالپ )
- بلێ پانۆس مەڵێ (پاتنوس)
- بلێ ڕوها مەڵێ (شانلی ئورفا)
- بلێ فارقین مەڵێ (سیلڤان)
- بلێ سێرت مەڵێ( سیرت )
- بلێ شرنەخ مەڵێ (شرناک)
-بلێ سوێرگ مەڵێ (سیڤیرک)
- بلێ دێرسیم مەڵێ (تونجەلی)
- بلێ گەڤەر مەڵێ ( یوکسێکۆڤا)
- بلێ چێرمیک مەڵێ(یەسیلیورت)
- بلێ وێرانشار مەڵێ (ڤێرانشار)
- بلێ گوم گوم مەڵێ (ڤارتۆ)
- بلێ وان مەڵێ (ڤان)
- بلێ قوڵپ مەڵێ ( توزلوکا)
- بلێ خەتای مەڵێ (هاتای)
- بلێ قەرس مەڵێ (کارس)
- بلێ ئەردێخان مەڵێ (ئەردێهان)

ئامادەکردنی /یوسف نوری

╭┅═ঊঈ?ঊঈ═┅╮
? @mezhwe_kurd
╰┅═ঊঈ?ঊঈ═┅╯

6 months, 4 weeks ago

? یادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق - ۱۹٤٦/۸/۱٦:-
م. ڕەنجدەر ابوبکر
- بارودۆخی مێژوویی:
سەرەتا مستفا بارزانی لە بەهاری ساڵی ۱۹٤٦ لە شاری مەهاباد و لە کۆماری کوردستانەوە مامۆستا هەمزە عەبدوڵڵای ناردەوە بۆ باشووری کوردستان بە مەبەستی دامەزراندنی پارتێکی تایبەت بۆ باشوور.
پاش ئەو خواستەی بارزانی، مامۆستا هەمزە عەبدوڵڵا گەڕاوەتەوە شاری سلێمانی و لەگەڵ ڕۆشنبیر و سیاسەتکاران و هەردوو پارتی شۆڕش و ڕزگاری گفتۆگۆی کردوە و لە دواجاردا بڕیاریانداوە بە دروستکردنی پارتێکی نوێ و هەڵوەشاندنەوەی هەردوو پارتی شۆڕش و ڕزگاری.

- دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کورد:
دواتریش لەکۆنگرەیەکی نهێنیدا لە شاری بەغدا و لەبەرواری ۱۹٤٦/۸/۱٦ دا، پارتی دیموکراتی کورد دامەزرا.
لە کۆنگرەکەدا مستەفا بارزانی بە سەرۆکی فەخری و شێخ لەتیفی حەفید و کاکە زیاد بە جێگران و مامۆستا هەمزە عەبدوڵڵاش بە سکرتێر هەڵبژێردران.
بەڵام لەکۆنگرەی سێیەمی پارتەکەدا و لەساڵی ۱۹٥۳ مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد بوو بە سکرتێری حیزب و ناوی پارتەکەش گۆڕدرا بە پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق.
ئەوەی شایانی باسە ڕۆژنامەکانی خەبات و برایەتی زمانحاڵی پارتی دیموکراتی کوردستان بوون

╭┅═ঊঈ?ঊঈ═┅╮
? @mezhwe_kurd
╰┅═ঊঈ?ঊঈ═┅╯

7 months, 3 weeks ago

سەرکردەکانی کورد لەبری ئەوەی پەنا بۆ ئەو مانۆڕە سیاسیانە ببەن بۆ سەرقاڵکردنی خەڵک لە کێشە سەرەکییەکانی خۆیان، پێویستە لەگەڵ جەماوەری کورد ئاشت ببنەوە و پێداویستییە سەرەتاییەکانیان دابین بکەن و کەرامەتی خۆیان بپارێزن. وە ئەگەر ئەو لایەنانە دانیان بە ڕێککەوتنی لۆزاندا نەنابا بەرەی هێزەکانی کوردستان بۆ ڕزگاری کوردستان پێکدەهێنن و دان بەو سنوورانەی کە هەن نانن. بەڵام ئەمە دەرفەتێک بوو کە لە نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەمدا لەدەستچوو کاتێک هێزی کوردی نەیتوانی دروشمی سەربەخۆیی کوردستان بەرز بکاتەوە و داوای حكم زاتی كرد.

لە کۆتاییدا ناڵێین ڕێککەوتنێکی مێژوویی وەک ڕێکەوتننامەی لۆزان نابێت بخرێتەڕوو بۆ لێکۆڵینەوە لە لایەن ئەکادیمیەکانی کوردەوە، لە ڕاستیدا ئەمە بابەتێکی زۆر گرنگە، وانە بۆ بزووتنەوەی کوردی ئەمڕۆ لەخۆدەگرێت. سەرنج بدەن سەرکردە کوردەکانی ئەو سەردەمە لەت و ملکەچی باڵیۆزخانەی ئینگلیز و یۆنان بوون و بەشێکیان بە بەڵێنەکانی مستەفا کەمال فریو دراون و چوونە لۆزان بۆ ئەوەی بڵێن ئێمە دەمانەوێت لەگەڵ کۆماری تورکیا بە سەرۆکایەتی مستەفا کەمال بژین. بۆ ئەوان باشتر بوو خۆیان ئاشت بکەنەوە و بزووتنەوەیەکی ڕزگاریخوازی سەربەخۆ دابمەزرێنن. بیر لەوە بکەنەوە کە ئەمڕۆ چی دەگوزەرێت، بەو پێیەی هەرێمی کوردستان بە مەترسیدارترین و ناسکترین قۆناغەکانیدا تێدەپەڕێت، و ئەوەی کە سەرکردایەتی کورد سەرقاڵی هاوپەیمانی لەگەڵ دوژمنانی کورددایە، هەریەکەیان لەسەر خۆی و هەمووان دۆڕاو دەبن و نەوەکانی داهاتووش لەم هەڵسوکەوتە نابەرپرسیارانە لێیان خۆشنابن.

╭┅═ঊঈ?ঊঈ═┅╮
? @mezhwe_kurd
╰┅═ঊঈ?ঊঈ═┅╯

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 1 week ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 1 month, 1 week ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 9 months, 3 weeks ago