ئەنجومەنی ئەدەبیی بارانی نەغەدە

Description
بنکەی فەرهەنگی و هونەری بارانی نە‌غە‌دە

کاتی دانیشتنەکان: ڕۆژانی چوارشەممە، کاتژمێر نۆی شەو
شوێنی دانیشتنەکان: نەغەدە، فەلەکەی محەمەدی ئەوراز، ساڵۆنی مزگەوتی کەماڵی

پەیوەندی لەگەڵ بەڕێوبەری کانال @RAMOOZKAMAL
Advertising
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 3 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months, 3 weeks ago

Last updated 3 months, 1 week ago

1 day, 8 hours ago
دانیشتنی بەشی ڕەخنەی ئەدەبی رۆژی چوارشەممە …

دانیشتنی بەشی ڕەخنەی ئەدەبی رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۱۹ی بەفرانباری ساڵی ۱۴۰۳ی هەتاوی بەڕێوەچوو.

ئەم دانیشتنە تەرخان کرابوو بە خوێندنەوەی بەکۆمەڵی وتاری "بۆچی ئەدەبیات"ی "ماریۆ بارگاس یۆسا"؛ ڕۆمان‌نووسی بەناوبانگی پێرۆیی. جێگە و پێگەی ئەدەبیات لە کۆمەڵگای مە و کۆمەڵگای جیهانی هەر وەها ڕا و بۆچوونەکانی نووسەری وتاری ئاماژە پێکراو بە وەردی خرا بەر باس و تاوتوێی ئەندامان. لە بەشێکی دانیشتنەکەمان‌دا بەشداربووان ڕا و بۆچوونی خۆیان لەسەر بەرنامەی سێ مانگی داهاتوو دەربڕی.

Baran Literary Society
@baran_naghadeh

3 days, 8 hours ago

بیرەوەری ئەو ڕۆژەی گەڕامەوە بۆ ئەنجومەنی ئەدەبی نەغەدە
چەند مانگێک دەبوو گەڕابووینەوە نەغەدە، دوور و نیزیک ئاگام لە بارودۆخی دۆستانی ئەدەبی هەبوو کە لە نەغەدە تێکۆشانیان هەبوو، ئەوەندەشم دەزانی ئێستا چەند کەسیان هەر وەکوو خۆم بۆ شارەکانی تر کۆچیان کردبوو و چەند کەسیشیان ئاوارەی وڵاتانی دیکە و هەندەران ببوون،بێ ئەنجومەنی ئەدەبی گوزەرانێکی ناخۆشم هەبوو، نەشمدەکرد بپرسم و بزانم دواین تێکۆشانی ئەدەبی لە شارەکەم بە چ چارەنووسێک گەیشت، هەرچی بوو هەستم دەکرد هیچ جم و جۆڵێک نەماوە و کەوتومەتە وڵاتێکی قاقڕ و بێ شیناوەرد.
ڕۆژێک دانیشتم تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم لێک داوە و سەنگ و سووژنم کردن، بە خۆم دەکوت کوڕە خۆ هەروا نابێ، دەبێ شوێنێک هەر هەبێ، دەبێ چەند کەسێک هەر مابن ئەو ئەرکە  قورسەیان لە سەر شان دانابێ، لە پەیجێکدا نێوی ئەنجومەنی ئەدەبی بارانم بۆ یەکەمجار بیست، نووسرابوو کاتی بەڕێوە چوون: ڕۆژانی چوارشەممۆ، ئیدارەی فەرهەنگ و ئیڕشادی ئیسلامی، کاتژمێر هەشتی ئێوارێ.
ئەگەر لە بیرم مابێ ساعەت هەشت بەرنامەکە دەستی پێدەکرد، خۆشییەکی زۆر لە دەروونم گەڕا، دەی کە وابێ ترووسکەیەکی هیوا دەتوانم بەدی بکەم،  ڕۆژی گۆرین زۆر زوو وەڕێکەوتم بەرەو شوێنی دانیشتنەکە، لە نێوان ماڵی ئێمە و شوێنی ئەنجومەن، چیترم نەدەدی، چرایەکی پڕشەنگدار لە دوور ڕا دەترووسکاوە و چاوی لێ دادەگرتم. چارەگێک زووتر گەیشتمێ، ئێستا پێم سەیرە ئەو وەختە دەرگا بۆ ئاواڵە بوو، چوومە ژووری ئیڕشاد، دەرگای ساڵۆنم کردەوە، وڵاتێکی چۆل و هۆل و تاریک، زۆر چاوم گێڕا، دۆستانی باران بەدی بکەم نەمدیتنەوە، لە کۆتاییدا  تووشی کەسێک بووم کوتی لە مێژە لێرە جەلەسە بەڕێوە نابەن و دەبێ بچییەوە گەڕەکی کوردان، نازانم ئێستا زەنگی دۆستانم چۆن دیتەوە و نێو و نیشانیم لێ وەرگرتن، خۆم دە تاکسییەکی هاویشت و تکام لێ کرد بەپەلە بمبا بۆ شوێنی ئەنجوومەن.
ئێستا دوای ماوەی سێ ساڵان، زۆر جار کاتێک لە ئەنجومەنی ئەدەبی دادەنیشم و هەول و تێکۆشانی دۆستانی ئەنجومەنی ئەدەبی دەبینم، هەست بە خۆشییەکی زۆر دەکەم، هەر چەند ئێمەش بێ ئاوڕدانەوە لە شارەکەمان و لە ئەدەب و فەرهەنگەکەی، بە جێمان هێشت و سەرانسوێمان نەکرد، بەڵام ئەوەتا ئێستا هەر ئەنجومەن و دۆستانی دڵسۆزی کە نەشم دەناسین دەرگای ژووری ئەنجومەن و دەرگای دڵیان بۆ کردووینەوە و وەکوو هاوشارییەک، نەک وەکوو میوان وەریانگرتووینەوە.
ئەمن پێم وایە دەگەڵ ئەو مەشخەڵەی لە سەر "کێوی بابەسەن" و "سوڵتان بایەقووب" و "چۆمی پیرۆز بەراز" و "گڵکۆی هەورازی نەمر" و "یانە وەرزیشییەکان"  و هەموو شوێنە پیرۆزەکانی نەغەدە دەهایسێ، مەشخەڵێکیش هەمووکات لە سەر ئەنجومەنی ئەدەبی نەغەدە گرشەگرشێتی، زستان بێت، تووش و سەخڵەتی و سەهۆڵ بەندان بێت، یان هاوینێکی گەرم و پڕ لە هاڵاوی گەرما بێت، و تەنانەت لە سەردەمی کڕۆناش، بە شێوەی مەجازی، ئەوە دەرگای ئەنجوومەنی ئەدەبی کراوەیە و دۆستانی ماندوویی نەناسی ئەنجومەن ناهێڵن گرشە گرشی ئەو مەشخەڵە لە وەستان کەوێت.
جاران کە گوێم بۆ شێعری "سەڕبازی ون" ی عەبدوڵڵا پەشێو ڕادەگرت، بە قەرا ئێستا لە مانای سەربازی ون تێ نەدەگەیشتم، دەبێ لە شاری نەغەدە و لە نێو دۆستانی ئەنجومەنی ئەدەبی و هەموو ئەو چالاکوانە وەرزشییە و فەرهەنگییانەی ئەو شارە دابنیشی، ئەودەم ماناکەی بە دڵ هەست پێدەکەی، هەست بە سەربەرزی دەکەی لەوەی ئەتۆ لە کۆڕ و کۆبوونەوەیاندا بەشداری، جاری وایە دڵم دەکوشرێ، هەزاران جار شوکر و سوپاسگوزاری دەکەم لەوەی کە  لە ناو شارێکی ئاوادا دەژیم، کاتێک دۆستان دەبینی بە شەو ملی ڕێگایە دەگرن و ئەم شار و ئەو شاری دەکەن بۆ ئەوەی لە بن مەشخەڵی ئەنجومەنی ئەدەبی کۆ ببنەوە و بەرنامە بەڕێوە ببەن، یان کاتێک خاتوونێک بەو پەڕی گەورەییەوە ڕێگای دوو شاران دەبڕێ هەر بۆ ئەوەی بێتەوە ماڵی خۆی و نەهێڵێ ئاوری ئەو مەشخەڵە لە کزی بدات.
گەورەیی و لە خۆبردوویی دۆستان یەکجار زۆرە و ئێستا لەو کورتە بیرەوەرییەدا نامهەوێ بپڕژێمە سەر ئەو باسە، بەڵام پێم خۆش بوو بە بۆنەی سێهەمین ساڵی گەڕانەوەم بۆ ئەنجومەنی ئەدەبی شارەکەم ئەو چەند ڕستەیە بنووسم و دەست خۆشی لەو شۆڕە لاوانە بکەم کە لە شاری نەغەدە دەست لە تێکۆشانی فەرهەنگی و ئەدەبی و وەرزشی هەڵناگرن و دەرگای ماڵەکەیان هەمووکات بەرەوڕووی تامەزرۆیانی فەرهەنگ و زمان و کلتوور و وەرزیش ئاواڵەیە.

🖋 مەسعوود فازلی

@Baran_naghadeh

1 week ago
[‍](http://axnegar.fahares.com/axnegar/76bb185deaf218f04d4cd114e00b9798AgACAgQAAxkBCMZ5TWd61QPFqezQKjvrFE7Z3zhqwuJjAAIDxzEbHbHYU4Dre--jH0C0AQADAgADeQADNgQ.jpg) ‍ دانیشتنی بەشی شێعری ئەنجومەنی …

‍ دانیشتنی بەشی شێعری ئەنجومەنی ئەدەبیی باران‌ی نەغەدە
ڕێکەوتی ١٢ی بەفرانباری ٢٧٢٤ی کوردی، ١٤٠٣٫١٠٫١٢

لەو دانیشتنەدا کە لەسەر کتێبی "ئەو شیعرانەی ناخۆیندرێنەوە" یەکەم بەرهەمی شێعری کاک کەماڵی ڕامووز شاعیری نەغەدەیی بەڕێوە چوو.

دە پێشدا لە لایەن بەڕێز کاک مەسعوود فازلی وتارێک پێشکەشی بەشداربووان کرا.
نووسەری وتار، دوو دەقی شێعری کوردی و فارسی کتێبەکەی بۆ شڕۆڤە و لێکدانەوە هەڵبژاردبوو؛ بە ناوەکانی (پاوانی تەنیایی) و (چە دوزخها که نمی آفریند). شێوەی لێکدانەوە بە پێی بۆچوونەکانی "ڕیفاتێر" و دە کار کردنی کاربەستی ئەو لە سەر شێعر بوو. بە پێی ئەو کاربەستە لە بەرەوە نیشانە شێعرییەکان لە ڕوانگەی خوێنەرەوە دیاری کران، بە پێی دوو چەمکی کەڵەکە (انباشت) و "مەنزوومەی وەسفی". ئەو وشانەی کە لە باری ماناییەوە نیزیکایەتییان هەبوو هەڵبژێردران. لە شێعری (چه دوزخها که نمی آفریند) دە ناو دوو گەورە مەنزوومەدا دەستەبەندی کران کە لە یەکیان دا نیشانەکان لە دەورەی نیشانەی ناوەکی(هستەای) "دۆزخ" کۆ کرانەوە و لە مەنزوومەکەی تردا لە دەورەی نیشانەی ناوەکی "مێهر" کۆ دەکرانەوە. بە ساغ کردنەوەی ئەو دوو گەورە مەنزوومەیە لە شێعردا، لە مانا ڕا بەرەو دەلالەتەکانی شێعری چووین و لە خوێندنەوەی دۆزێنەرانەوە(اکتشافی)، بەرەو خوێندنەوەی چاو لە دوایە(پس نگر) کە خوێندنەوەیەکی قووڵتر و وردتر بوو هەنگاومان هەڵێنا. بە کورتی شاعیر بە ساز کردنی دوو جیهانی تەواو جیاواز  لە شێعری خۆیدا، و بە پێک ڕاگرتنی ئەو دوو جیهانە، بانگ هێشتن بۆ وتووێژی پڕ لە مێهر دەکا...

پاشان بەشداربووان ڕا و بۆچوونی خۆیان ئاڕاستە کرد و هەر کام لە ڕوانگەی خۆی ئاوڕیان وە کۆمەڵەشێعرەکە داوە. کاک کەماڵ چەن خولەکێک لەسەر ئەزموونی شاعیری خۆی دوا و لەسەر داوای دۆستان چەن شێعری خوێندەوە.

لە بەشی کۆتایی لەلایان کاک ئیسماعیل مووسازادە و کاک ئارام پوردڵ و کاک ئەردەڵان دێرمینا چەند شێعر خوێندرایەوە.

Baran Literary Society
@Baran_naghadeh

2 weeks, 6 days ago

"بیرەوەری"

بەشی یەکەم

لە بیرمە هاوینی ساڵی ۹۸ لە تاران خوێندکار بووم، بەهۆی ڕاهێنانی ڕاستەوخۆ کە ئەبوایە حەتمین ئەو هاوین تەواوم کردبا نەمتوانی ئەو هاوینە بگەڕێمەوە شاری خۆمان -نەغەدە - و لە هاوڕێیانم دابڕیم و مامەوە.
هەموو رۆژێ بە خەواڵوویی بە پاس و مێترۆ دەگەیشتمە زانکۆ و بە هیلاکی دەگەڕامەوە. گەرما، پیسی کەش و هەوا، قەرەباڵغی، دەنگەدەنگی ماشێن و ماتۆڕ و هەراوهوریای شار و تەنیامانەوەم و کوردی قسە نەکردنم تەواو شەکەتی کردبووم.
زۆر جاران "هۆی نارێ نارێ"ی هومەر دزەیی و یان "شەوانە ئەو دەمانەی شەو"ی حەسەن دەرزی دەبوو میوانی مێشک و گوێم.
جاری وابوو بە پیاسەی لە ناو کتێب و کتێبفرۆشەکانی گۆڕەپانی ئینقلاب تێکەڵاوی مارکسیسم و سادقی هیدایەت و سەد ساڵ تەنیایی دەبووم و چاوم پێدەخشاندن و تێپەڕ دەبووم بەڵام هیچکامیان وەڕەزی منی نەدەشکاند. هەندێ جاریش دەچوومە لای بەڕێز تەوەکوولی یەک دوو کتێبی کوردیم دەکڕین و هەندێک بە کوردی دەدواین و مالئاواییمان لێک دەکرد.
لەو بەینە چاپەمەنییەک پێوەندی پێوە گرتم و دوای چاک و چۆنی و پرسی حاڵی یەک، داوای دیزاینی ڕووبەرگێک بۆ ڕۆمانێکی کوردی لێ کردم. لەسەر خوو و پیشەی هەمیشەیی وتم باشە وردەکارییەکانی بنێرن تا هەندێکی بیر لێ بکەمەوە و دەست بە دیزاینی بکەم.

پەیام هات:
ناوی کتێب: زیندەخەو
نووسەر: فەتاح ئەمیری

چەند ڕۆژێک تێپەڕی.
دەنگی زەنگی گوشێکەم هات.
چیت کرد لەگەڵ ڕووبەرگەکە؟
جا چم کردبا؟ نە دەمزانی نووسەر کێیە نە دەمزانی زیندەخەو چ جۆر ڕۆمانێکە نە دەمزانی مژار و تایبەتمەندییەکانی چییە و لەسەر چی نووسراوە.
تەنیا وتبووی باسی دیل و ئەسیر و کورد و شتی وایە. دەی خۆ درێژایی مێژووی کورد هەر ئەوەیە چ شتێکی نوێی بۆ وەبینم.
زۆرم مێشک هەڵکووشی بە هیچ ئاکامێک نەگەیشتم.
دیسان پەیام هات ئەرێ کاک واحید چیت کرد؟
چیم وڵام داباوە وەڵا ئاوا دیزاین ناکرێ.
ئاخیری داوام کرد ئەگەر بکرێ بیست لاپەڕەی دەسپێکی ڕۆمانەکەم بۆ بنێرن هەندێک وردە کاریم دەست کەون لەسەر چۆنیەتی زیندەخەو.
فایلەکە هات.
تەواوی کتێبی زیندە خەو بوو.
وەکوو ئەمانەتێک کە تەنیا چەند لاپەڕەیەک بخوێنمەوە و دیزاینی بکەم.
کردمەوە ۲۹۰ لاپەڕە.
ئەی خودا لەو شەکەتییە ئەوە چبو هات خۆ مێشکم قفل و قەپاتە. ماندوو، هیلاک هەموو ڕۆژێ زانکۆ هەموو ڕۆژێ هەرا و هوریا وەڵڵاهی بێگاری گەلێک خۆشترە لە دیزاینە دەو بارودۆخەدا.
چەند ڕۆژێک نەموێرا خۆی لێدەم.
زەنگ لەسەر زەنگ پەیام لەدوای پەیام، ئەرێ چبوو؟
پەلە هەلەیان بوو بۆ پێشانگای کتێبی سنە ئامادە بێ و بەرهەمێکی تری فەتاح ئەمیری بخرێتە دەست خوێنەر.
منی نەزانی نەخوێندەواریش نە فەتاح ئەمیریم دەناسی و نە دەمزانی چەندها کەس دوای چەند ساڵێک تامەزرۆی بەرهەمێکی نوێ لە وینە.
هێوارەیەک کاتی گەڕانەوە لە زانکۆ لە ناو مێترۆ بووم هەندێک چۆل بوو. کوتم با فایلەکە وەکەم بزانم چییە؟ "زیندەخەو"
پێشکەش بە: گەلی مەزڵوومی کورد.
ئەوە دەسپێکی زیندەخەو بوو.
وەک هەمیشە دیتنی وشەی مەزڵوومی کورد هەندێک وەخۆی هێنام. نا دیارە کاک فەتاحیش خەمخۆری گەلی کوردە.

Baran Literary Society
@Baran_naghadeh

3 months ago
دانیشتنی ئەنجومەنی ئەدەبیی باران ڕێکەوتی ۱۸ی …

دانیشتنی ئەنجومەنی ئەدەبیی باران ڕێکەوتی ۱۸ی ڕەزبەری ٢٧٢٤

لەم دانیشتنەدا کە تایبەت بوو بە بەشی شێعر لەسەر بابەتی «ڕوانگەی ڕەخنەگرانەی شاعیرانی ڕۆشنبیری کورد لەبارەی سۆفیگەرییەوە» بە بەڕێوەبەرایەتی کاک واحید حاجی ئەحمەدی بەڕێوەچوو. لەو بابەتەدا وڵامی ئەو پرسیارە دراوە کە هۆی دژایەتی شاعیرانی ڕۆشنبیری کورد لەبارەی سۆفیگەری چییە؟ بۆمان دەرکەوت کە هۆکارەکانی تەمبەڵی، بێکاری، دڵ چەراندن، مەقامی قودسی بۆخۆ دابین کردن، خۆ بەزڵ زانین، ڕیا و ... بووە.

لەبەشی دووەمی دانیشتنەکەدا شاعیرانی هەست ناسکی ئەنجوومەن، کاک ئیسماعیل موسی زادە، کاک کەماڵ ڕامووز، کاک سەعدی عەبباسی، کاک ئەردەڵان دێرمینا بەرهەمەکانی خۆیان پێشکەش بەشداربووان کرد.

Baran Literary Society
@Baran_naghadeh

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 3 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months, 3 weeks ago

Last updated 3 months, 1 week ago