❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 3 weeks ago
ئەنیمەیشنی دۆبلاژکراوی کوردی ( ئۆکتۆناوتەکان )
لە ئافەرین کیدسەوە ?
? پێنجشەممە 9/1/2025
? کاتژمێر: 09:00ی شەو
⏳دووبارە کردنەوەی/ هەینی 01:00ی پاش نیوەڕۆ
یەک ملیۆۆۆۆۆن سەبسکرایب ??
چەناڵی یوتیوبی ئافەرین یەک ملیۆن سەبسکرایبی تێپەڕاند، لە پاش سوپاسی خودا، سوپاس بۆ تەواوی بینەرە چاوگەشەکانی ئافەرین بە گەورە و بچووکەوە.
چاوگەشێکی ئافەرین تاگ بکە و پیرۆزبایی لێ بکە ?
دوبارە پیرۆزە
هۆکارەکانی گریانی منداڵ?
چۆن منداڵەکەم فێربکەم کە نهێنیەکانی ماڵەوە بپارێزێت؟
پیاوی بەڕێز، کاتێک هاوسەرەکەت گلەیی دەکات ?
? مەبەستی شەڕکردن نییە لەگەڵت، مەبەستی زۆرانبازی نییە، تا هەموو هەوڵێک بدەیت بیبەزێنیت، ئەو تەنیا دەردە دڵ دەکات..
?لەوانەیە قسەکانی لۆژیکی نەبن و پەیوەندییان بەیەکەوە نەبێت، چونکە تەنیا خەریکە خۆی خاڵی دەکاتەوە بەهۆی ئەوەی پشتگوێت خستووە...
?دەیەوێت بە قسەکردن سەرنجی تۆ بۆ خۆی ڕابکێشێت، هەوڵ مەدە لێی ببەیتەوە، چونکە ئەو کاتە ژیانت دۆڕاندووە..
?هاوسەرەکەت نەهاتووە رووبەڕووت ببێتەوە، بەڵکوو هاتووە تا هاوسۆزی ببیت و گوێ بۆ قسەکانی بگریت...
?مەهێڵە، قسە و دەردەدڵەکانی کەڵەکە ببێت و بگات بە شوێنێک کە چیتر لێت بێ ئومێد ببێت..
? بیکەرە شاژنی ژیانت، تا خۆت ببیتە پاشا
تاگیان بکەن ?
چەند مراوی بەرەو ڕاستە و چەندیان بەرەو چەپە؟ ?
وەڵامی منداڵەکەت لە کۆمێنت دابنێ?
? هەندێک لە بنەما ناڕاستە پەروەردەییەکان، تا ئێستا زانیوتە؟?
❌ زۆرینەی دایکوباوکان وا دەزانن کە داوا لە منداڵەکانیان بکەن ئەوانیش بە گوێیان دەکەن، چونکە ئەوان دایک و باوکن.
✅ گوێڕایەڵی لە خۆشەویستی و گفتوگۆوە سەرچاوە دەگرێت، بۆیە پەروەردەی سەرکەوتووش هەوڵ بۆ گوێڕایەڵییەکی کوێرانە نادات.
❌ بەشێک لە دایکوباوکان پێیان وایە هەر بەوەی کە منداڵەکانیان دەخەنە نێو قوتابخانە بیانییە تایبەتی یان حکومییەکانەوە، ئەوا منداڵەکانیان نایاب و داهێنەر دەردەچن.
✅ قوتابخانە شوێنی فێربوونە نەک پەروەردە و ئەرکی پەروەردە دەکەوێتە ئەستۆی دایکوباوکان نەک قوتابخانەکان.
❌ کاتێک بڕیار لە سەر منداڵەکەت دەدەیت بەوەی کە ملە جیڕەت لەگەڵ دەکات و هەندێک جار ئەوە ئەنجام دەدات کە خۆی پێی ڕاستە، و ئەم سیفەتەشی بە نەرێنی دەبینیت.
✅ بەڵام نکۆڵی و کەلە ڕەقی دەکرێت سیفەتێکی ئەرێنی بێت لەلای منداڵان، چونکە کەلە ڕەقی نیشانەی ئەوەیە کە ئەو منداڵە خاوەن کەسایەتییەکی سەر کردەی یە.
❌ ڕەنگە پێت وا بێت کە زۆری دووریت لە ماڵ و منداڵەکانت کاریگەری ناکاتە سەریان،لە هزرتدا وات دانابێت کاتێک گەورە بوون بۆیان قەرەبوو دەکەیتەوە.
✅ هەر ڕۆژێک کە دەڕوات و لەگەڵ منداڵەکانتدا دانانیشیت تەنانەت بۆ کاتێکی زۆر کەمیش بێت، ئەوا تۆ ڕۆژێکت بۆ پەروەردەکردن لەکیس چووە.
❌ کۆنترۆڵکردنی منداڵەکەت لە ڕێی توندوتیژی و لێدان و حەبسکردنەوە باوەڕێکی تری هەڵەی پەروەردەی یە.
✅ بە خۆشەویستی و ڕاوێژ و ڕاستگۆی یەوە پەروەردەیان بکە لەبری بەکارهێنانی زەبر و زۆر و توندوتیژی. دواتر دەبینیت کە بە گوێت دەکەن.
❌ ئەگەر تۆ ڕەق و تۆقێنەر بیت لەگەڵ منداڵەکانت ئەوا متمانەت پێ دەکەن و لیت دەترسن، ئەمەش باوەڕێکی تەواو هەڵەیە و تووڕەیی بەردەوام کاریگەری نەرێنی خۆی هەیە.
✅ پەروەردەی دروست هاوسەنگییەکە لە نێوان توندی و نەرم و نیانیدا، وەک دەگوترێت "هێندە نەرم مەبە بەکار بهێنرێیت و هێندەش ڕەق مەبە بشکێیتەوە".
❌ ئەگەر پێت وا بێت کە مانەوەی منداڵ لەگەڵ دایەنەکەیدا هیچ کاریگەرییەکی نابێت لەسەری ئەمە باوەڕێکی هەڵەیە.
✅ ڕەفتاری دایەنەکەی هەڵدەگرێت چونکە بە درێژایی ڕۆژەکانی لەگەڵیدایە. بۆیە خزمەتکار پێویستە تەنیا بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی ماڵەوە بێت نەک کارە پەروەردەیی و مرۆڤایەتییەکان.
❌ پەیوەندییان لەگەڵ اللە دا باش و بەهێز دەبێت و پارێزگاری لە نوێژەکانیان دەکەن بەبێ ئەوەی پێشەنگێک لە پێشیانەوە ببینن.
✅ باش بزانە کە تۆ بە ڕەفتارەکانت پەروەردەی منداڵەکانت دەکەیت زیاتر نەوەک بە قسە و ئامۆژگارییەکانت.
" سڵاو ئەی خۆشەویستی خودا "
❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 3 weeks ago